مه‌دخه‌لییه‌كان؛ خه‌واریجن له‌سه‌ر بانگخوازان، مورجیئه‌ن له‌گه‌ڵ تاغووتان
و : ئەبو ئەنەسی تەوحیدی
بسم الله الرحمن الرحیم
كۆمه‌ڵێكى خراپ گه‌شه‌یان كردووه به‌ناوى سووننه و سه‌له‌ف ـ كه سووننه و سه‌له‌ف له‌وانه‌وه زۆر دوورن ــ ئه‌وان به گشتى خه‌واریج نین.. وه به گشتیش مورجیئه نین…
به‌ڵام كۆمه‌ڵێكى تێكه‌ڵاو پێكهاتوون له خه‌واریج و مورجیئه !!
ئه‌وان له‌سه‌ر بانگخوازان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جیاوازن له گه‌ڵیان له ئه‌هلى قیبله و ته‌وحید خه‌واریجن. دڵ ڕه‌قن. توند و تیژن.. هیچ بیانویوویه‌ك بۆ هه‌ڵه‌كانیان ناهێننه‌وه.. وه هیچ لێكدانه‌وه (ته‌ئویل) و بیاونوویه‌ك نازانن به‌رامبه‌ریان!!
له‌به‌ر بچوكترین سه‌رپێچى ــ وه هه‌ندێ جار به‌بێ سه‌رپێچیش ــ یان له‌به‌ر بچوكترین جیاوازى ــ به حه‌ق و به‌بێ حه‌قیش ــ ئه‌وانه‌ى كه جیاواز و ناكۆكن له گه‌ڵیان له كه‌سانى ئه‌هلى قیبله تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به .. فاسق و ، گومڕا و ، بیدعه‌چى و ، جارى واش هه‌یه به كافر.. وه له‌و پێناوه‌شدا خۆیان نا پارێزن كه پشێوى و ئاژاوه بنێنه‌وه و ، ڕێزێك دابه‌ش بكه‌ن بۆ چه‌ندان ڕێز و.. كۆمه‌ڵێك بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵ.. حیزبێك بۆ چه‌ندان حیزب .. وه ئه‌م كارانه‌ش هه‌ر هه‌مووى ئه‌نجامده‌درێ به ناوى سه‌له‌ف و سه‌له‌فییه‌ت و.. دژایه‌تى حیزبایه‌تى !!
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و تاغووتانه‌ى كه حوكم به به‌رنامه‌ى خوا ناكه‌ن و خراپه‌كار و به دڕه‌وشتن.. ئه‌وه مورجیئه‌ن..به سۆز و به به‌زه‌یین.. ڕیسواو داماو (ذلیل)ن پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانیان .. به‌ڵكو بۆ كوفره‌كانیان دێننه‌وه تا ده‌گاته سنوورى زۆر له خۆكردن و ماستاو ساردكردنه‌وه.. به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه گوایه كاربه‌ده‌ستى موسوڵمانانن گوێڕایه‌ڵى كردنیان پێویسته.. وه دۆستایه‌تى و پشتگریشیان ده‌كه‌ن و.. بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م تاغووتانه جاسووسیش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه جیاواز بن له‌گه‌ڵیان و دژایه‌تیان بكه‌ن !!
بوارى ته‌ئویل بۆ ئه‌م تاغووتانه فراوان ده‌كه‌ن له چه‌ندان شوێن كه ته‌ئویل تێیدا دروست نییه نه له شه‌رعدا وه نه‌له عه‌قلیشدا !..
خراپه‌كانیان وا به خه‌ڵكى نیشان ده‌ده‌ن كه چاكه‌یه.. وه خراپه‌كانیان هه‌رچه‌نده گه‌وره و جۆراو جۆربێ ئه‌وه هه‌ر كوفرى بچوكه و.. له ژێر ویستى خواى گه‌وره‌یه و له‌وه‌یه خوا لێیان خۆش بێت.. ئینجا ئه‌وه‌ش هه‌مووى ده‌ده‌نه پاڵ (ئیبن و عه‌باس) و گوایه ئه‌و واى فه‌رمووه ــ درۆ ده‌كه‌ن ده‌ك سووك و ڕیسوا بن ــ !
به ده‌یان كتێبى پاڵپشتى كراویشیان داناوه.. كه تێیدا به‌رگرى ده‌كه‌ن له تاغووته سته‌مكاره‌كان و.. له كوفر و ناحه‌قه‌كانیان.. له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر له ناو ئه‌و كتێبانه‌دا ــ به ناشیرین‌ترین سیفه‌ت و ده‌سته‌واژه‌ى بێزاركه‌ر ــ ناوى زانایانى ته‌وحید و سووننه و جیهاد ده‌زڕێنن.. چ ئه‌وانه‌یان كه زیندوو بن چ ئه‌وانه‌شیان كه مردوو بن!!
تووڕه ده‌بن له كوێ ده‌سه‌ڵاتدار تووڕه ببێ.. وه ڕازیش ده‌بن و پێده‌كه‌نن له‌كوێ سوڵتان ڕ‌ازى ببێ.. هه‌روه‌ها فه‌تواكانیان له‌گه‌ڵ سوڵتان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌سوڕێته‌وه ــ نه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاستى ــ هه‌ر بۆیه ده‌یان بینى ــ ته‌نها ئه‌وانن ــ كه نزیكن له به‌رده‌رگا و..دیوه‌خانى مه‌له‌كی و دار‌و ده‌سته‌ى پاشا‌كان..تایبه‌ت ده‌كرێن به به‌خشین و دیارى و خه‌ڵاتكردن !
كه‌واته ئه‌وان ئا به‌م سیفه‌تانه تێكه‌ڵێكى نامۆى تاكن ــ كه مێژوو له پێشدا كۆمه‌ڵی واى به‌خۆوه نه‌بینیوه ــ خراپترین شت كه‌وترابێ ده‌رباره‌ى خه‌واریج و مورجیئه‌كان ئه‌وان له خۆیاندا كۆیانكردۆته‌وه !..
ئه‌وان ــ به‌ڕاستى ــ به‌ڵاى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن.. جگه له خواى په‌روه‌ردگار كه‌سى تر نییه كه ئاشكرایان بكات و ئابڕویان به‌رێت.. به‌ڕاستى كار و گومڕاییه‌كانیان له لاى زۆرێك له خه‌ڵكى تێكه‌ڵ بووه … ولاحول قوه إلا باالله.