وەزارەتی پێشمەرگە ٢٠ هەزار ئینجیل بەسەر پێشمەرگە دابەش ئەکات.

وەزارەتی پێشمەرگە ٢٠ هەزار ئینجیل بەسەر پێشمەرگە دابەش ئەکات.

ئا: بارزان . ر

حیزبە سیکولاره کانی (علمانیەکانی)  کوردستان لە ئێستادا پێشمەرگە وەك جەیشێکی سەلیبی بۆ بەهیزکردن و فەرزکردنی ئاینی مەسیحی بەکار ئەهێنن بە سەر ئاینی میلەتی کورد کە ئیسلامە، بۆ ئەم مەبەستەش نەخشە پیلانێکی گەورە لە ئارادایە لەلایەن سەرکردە علمانیەکانی کوردستان لە رێگای وەزارەتی پێشمەرگەوە هەنگاو بەهەنگاو پیلانەکانیان ئەگێرن بە هاوکاری ئەمەریکا و غەرب لەژێر ناو نیشانی ( بەرگری لەخاك و پێکەوە ژیان) کە لە راستیدا تەنها مەبەستیان فەرزکردنی ئاینی مەسیحیە بەسەر ئاینی ئیسلام فەرزکردنی سەلیبە بەسەر منارە فەرزکردنی کەنیسەیە بەسەر مزگەوت فەرزکردنی قەشەیە بەسەر مەلا، بۆیە وەزارەتی پێشمەرگە ٢٠ هەزار ئینجیلی چاپکردووە خەریکی دابەشکردنی ئینجیلەکانە بەسەر پێشمەرگەکان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی قەناعەتی پێشمەرگە لەرێگای ئەم ئینجیلانەوە بگۆرن لە موسلمانبونەوە بۆ گاوربون بەلکو بەئاشکرا بتوانن جەیشی پێشمەرگە بکەن بە جەیشێکی سەلیبی لە رۆژهەلاتی ناوین.

بۆ راستی سەرچاوەی هەوالەکە کەنالی (زایەڵە تی ڤی) رایگەیاند کە:

( لە ئێستادا فەرماندەیی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بڕی ٢٠ هەزار ئینجیلی چاپ کردووە و بڕیارە بەسەر پێشمەرگەکانییدا دابەشی بکات، لە ئێستادا تەواوی ئینجیلەکان چاپ کراون و ئامادەن بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشبکرێن.

پەیامنێری زایەڵە تی ڤی لەسەر ئەو پرسە پەیوەندیی کرد بە چەند بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەڵام ڕەتیان کردەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدەن.

دابەشکردنی ئەو رێژە زۆرە لە ئینجیل بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا لە کاتێکدایە، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزی ساڵی رابردوودا ئینجیل بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشکرا.

ماڵپەڕی زایەڵە بەردەوام دەبێت لە بڵاوکردنەوەی زانیاری دیکە لەسەر دابەشکردنی ئینجیل بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا و لە رۆژانی ئایندەدا زانیاری ورد لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکاتەوە.)

پێشمەرگە چاوەرێی دابەشکردنی مەعاشە کەچى لە جیاتی مەعاش ئینجیلیان بۆ ئامادەکراوە دابەشی کەن !

بەرێزن من یەك پرسیار لەهەموو علمانیەکان ئەکەم؟

باشە علمانی (سیکولار) خۆی باوەری بەهیچ ئاینێك نیە خێرە تەنها دژی ئیسلامن و نۆکەری بۆ مەسیحیەت ئەکەن هەروەك مولحیدەکان ؟

بە گومراکردنی پێشمەرگە بەردەوامە بە سپۆنسەری علمانیەتی (سیکولاریه تی)کورد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *