بێ دەنگی لەئاستی حەق شەیتانێکی لاڵە
زانایانی ئاینی پێشەنگ و میراتگرن دەبێت زۆر ووریا بن لەکاتی قسە کردن و ووتاردان دا بەتایبەتی کاتێك ئایەتێك باس دەکەن دەبێت بزانن کەوا تەفسیری ئەو ئایەتە بۆ چی یەو زانایانی موفەسیری قورئان چۆن باسیان لەو ئایەتانە کردووە؟ ئایا؟ نەدەبوایە باستان لەوە بکردایە کەوا جوێن و بێ ڕێزی بەرامبەر پێغەمبەری خوا حوکمی چی یەو وەهەڵوێستی هاوەڵان و زانایانی ئیسلام لەکۆن و نوێ‌دا چی یە لەوبارەوە کە باسی لێوە بکرێت؟،
بەهەرحاڵ هەرکەس هەڵدەستا ووتارێکی دەدا ئەگەر سەرەتاکەی حەماسەتێکیشی تێدا بووایە ئەوا دواتر لەژێر ناوی حیکمەت و مەفسەدەو بەرژەوەندی و دەیان شتی پڕ‌و پوچ و بێ مانا دەرزیەکی بەنجیان دەدا لە مسوڵمانان و ئەم ئایاتانەیان دەدا بەگوێی تاکی مسوڵماندا و مانا گۆڕکێیان بۆ دەکرد وەك ئایەتی لا إکراە في ا‌لدین و ولا تزروا وازرة وزر أخری ، و بەشێوەیەكی تر ما‌نایان دەکرد! لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە باشە دەبێت مەفسەدە لەوە زیاتر دەبێت چی بێت کەوا بە پێغەمبەری خوا بووترێت زۆڵ حاشا لە ڕوی سەروەری مرۆڤایەتی یان دەیان دیمەنی قێزەونی تر لەسەر هاوەلان و خێزانە بەڕێزەکانی!؟ تاکەی ئەو ڕاستی یە حاشا هەڵنەگرە لە تاکی مسوڵمان دەشاردرێتەوە؟ بەڕاستی زۆر بەداخەوە نامەوێت زیاتر بڵێم هێندە نەبێت کە فەرموون با پێکەوە بزانین ئەو ئایەتانەی کەوا مانا گۆڕکێی بۆ دەکرا چەند جار لەقورئاندا هاتوون و مەبەستیش لە ئایەتەکان بۆ کەی و کێ وچی کاتێکە؟ کە ئەمە ماناکانیانە بەداخەوە
خوای کاربەجێ دەفەرمووێت:لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انْفِصَامَ لَهَا ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (البقرة:٢٥٦)
له‌ئیسلامدا خۆسه‌پان نیه: له‌م دینی ئیسلامه‌دا داسه‌پاندن و ناچاركردن و زه‌برو زه‌نگ نیه بۆدینداریی و وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام ، به‌ڵێ حوكمی ئه‌م ئایه‌ته ته‌نها خاوه‌ن كتێب و خاوه‌ن نامه‌كان ئه‌گرێته‌وه‌و، مه‌نسوخ و سڕاوه‌یش نییه، واته: هه‌ر جووله‌كه وگاور سه‌ر ناخرێته سه‌ریان بۆ ئیسلامبوون. چونكه بێگومانه كه‌رێگای چاك و راست له رێگای ناڕاست و كوفر‌و تووله رێگاكان لێك جیاكراوه‌ته‌وه و ئاشكرا‌و نمایانه، جا له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ زۆر له هیچ كه‌سێك بكرێت بۆ ئیسلامبوون و هه‌ر كه‌سه‌ش به‌مه‌یلی خۆیه‌تی ف ئینجا هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به ‘تاغوت’ نه‌بێت، دیاره تاغووت ئه‌و كه‌سه‌یه كه له سنووری خوا ده‌رچێ و، به‌رنامه چه‌وته‌كان قبووڵ كا، جا هه‌ركه‌س خۆی له‌و جۆره شتانه دوورگرت و باوه‌ڕی به‌خوا هێنا ئه‌وه بێگومانه ده‌ستی به هه‌نگڵ و به‌هۆكارێكی پته‌وو قایمه‌وه گرتووه كه هه‌رگیز هه‌ڵناوه‌شێت و پسان و پچڕانیشی بۆنییه وه خوای گه‌وره‌یش ژنه‌واو زانایه. زاناكان ده‌ڵێن: (مه‌جوس) و (سوببی)یه‌كانیش، له‌مه‌دا حوكمی جوولوكه‌و گاوریان هه‌یه، واته: ئه‌مانیش هیچ جۆره زۆرێكیان لێناكرێ بۆ وه‌رگرتنی دینی ئیسلام، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ردینی خۆیان’ ئه‌گه‌رپێیان خۆش بوو’ ده‌مێننه‌وه‌و، سه‌رانه‌یان لێ ئه‌سه‌نرێ، به‌ڵام خه‌ڵكانی تری بتپه‌رست و هاوه‌به‌شدانه‌رو هه‌رجۆره بێ دینێكی تر له‌و بابه‌ته ‘ هه‌تا ئه‌و رۆژه باوه‌ڕ دێنن’ ده‌بێ جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكرێ ئه‌گه‌ر توانراو به‌رژه‌وه‌ندی تێدابوو. هه‌موو یاسا‌و ده‌ستورێكی ئیسلامی پیرۆز راست و هه‌قه، ئیتر بێجگه له‌و ، گشت ده‌ستورو به‌رنامه‌یه‌كی تر ناراست وگومڕاییه. ده‌بێ پێش ئیمان و باوه‌رهێنان به‌خوای گه‌وره، ده‌بێ به‌ته‌واویی له‌گشت تاغووته‌كانه‌وه دوور بكه‌وی ، خۆدیاره واتای (لا اله إلا الله) یش بۆیه‌كه‌مجار نه‌فیی و لادانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداره ملهووره‌كان وتاغوته‌كانی دنیایه‌و، پاشانیش ته‌سلیم بوون و باوه‌رهێنانه به‌خوای تاك وته‌نیا. شیاوی باسیشه له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا هه‌ر ئه‌و بته‌ی وا ده‌یان په‌رست پێیان ده‌گووت: (طاغيه)، بۆپشتگیری ئه‌م قسه‌یه ئه‌م فه‌رمووده هاتووه: (كانوا یهلون لمناه الطاغیه).تەفسیری رامان
وەهەروەها لەپێنج شوێنی قورئان دا کاتێك خوای گەورە باسی وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ دەکات هەمووی بۆ دواڕۆژە کە کەس کۆڵی کەس هەڵناگرێت لە ئاخیرەتدا نەك بەرپرسێك لەدەوڵەتێکدایەو دەوڵەتەکەش ڕازی یە بێ ڕێزی بکات و بەرگریش لەوکەسانە بکات ئەوا ئەوکات چی رودەدات من هیچ نالێم بەڵام فەرموون ئەوە هەر٥ ئایەتەکەو تەفسیرەکانیشیان ئەوجا بزانن چی ڕودەدات!
١. قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (الأنعام:١٦٤)
به‌ده‌ر له‌خوا كه‌س به‌په‌روه‌رێن مه‌زانه: هه‌میسان بڵێ: ئایا بۆ من ده‌بێ جگه له خوا كه‌سێكی تر به په‌روه‌ردگاری خۆم بخوازم، واته: بیكه‌مه گه‌وره‌ی خۆم؟ دیاره قه‌ت شتی وا نابێ خۆ هه‌ر ئه‌ویشه په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێك و هه‌ركه‌سێك هه‌ر كارێكی خراپ بكا به‌زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێ ولا تزر وازرة وزر أخرى و هیچ كه‌سێك باری گوناهی هیچ كه‌سێكی تر هه‌ڵناگرێ. ئه‌م ئایه‌ته وه‌ڵامه بۆ (وه‌لید) و وێنه‌ی ئه‌وكه ده‌یگوت: وه‌رن له‌من په‌یڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وسا منیش گوناحتان هه‌ڵده‌گرم!. (ئیبن عه‌باس) ئه‌مه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه. هه‌ندێكی دی ئه‌ڵێن: له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا باب له‌باتی كوڕ، كوڕ له‌باتی باب، خزمی نزیك له‌باتی خزم سزا ده‌درا ! ئه‌وجا ئه‌و ئایه‌ته هات بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام (قورتوبیی) ده‌ڵێ: ئه‌مه كه: كه‌س گوناحی كه‌س هه‌ڵناگرێ ته‌نها بۆ ڕۆژی قیامه‌ته. پاشان هه‌ر بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئینجا له‌وشتانه ناكۆكبوون و هه‌راتان بووله‌سه‌ریان ئاگادارتانده‌كاو، له‌راستییه‌كان تێتان ده‌گه‌یه‌نێت
٢. مَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا (الإسرا‌ء:١٥)
كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ: ئه‌وی ڕێگای هه‌ق و ڕاستی بگرێ، ئه‌وه‌بۆ خۆی شاره‌زا بووه ، واته: قازانج و پاداشه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌بێ و، له‌و ڕۆژه‌یشدا سه‌ر فراز ده‌بێت هه‌ر كه‌سێكیش ڕێگه گوم بكا‌و لاڕێ بێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها سه‌ر له‌خۆی ده‌كه‌وێ و، زیان و تۆڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر خۆی گیرۆده ده‌بێت ولا تزر وازرة وزر أخرى و كه‌سیش تاوان و گوناهی كه‌سی تر هه‌ڵناگرێ، ئه‌گه‌رچی (وه‌لید) ئاسایه‌كی خوانه‌ناسیش به‌ڵێنی پێدابن كه: گوناحه‌كانیان هه‌ڵبگرێ ، مه‌گه‌ر ده‌ستی هه‌بێت له‌و تاوانانه‌دا، له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ( وإن تدع مثقلة إلى حملها لايحمل منه شيئا ..) و ئێمه تۆڵه‌و سزای هیچ خه‌ڵكێكمان نه‌داوه ، هه‌تا په‌یامبه‌رێكیان بۆ نه‌ناردبن ڕێیان بۆ ڕۆشن بكاته‌وه، قورئان بۆ خۆی پڕه له‌و بابه‌ته، بۆ نموونه: ( كلما ألقى فيها فوج سألهم خزنتها ألم يأتكم نذير قالوا بلى قد جاءنا نذير فكذبنا ..) لێره‌دا ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت: ئاخۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به منداڵی ده‌مرن و باوك و دایكیان كافرو خوانه‌ناسه، یان شێت و كه‌ڕو كاس و پیری خه‌ره‌فاوه، یان خه‌ڵكی (فه‌تره‌ت)ـه و هیچی نه‌بیستووه، ده‌بێ له قیامه‌تدا چ بكه‌ن؟ هه‌ندێ زانا ده‌ڵێن: ده‌وه‌ستین و له‌و باره‌وه هیچ ناڵێین. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: بێ شك به‌هه‌شتین. هیواشیان هه‌یه ده‌ڵێت: جه‌هه‌نه‌مین، دیاره بۆ هه‌ریه‌كه‌شیان به‌ڵگه هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی (عه‌دل)ی خوایی ده‌بێ به‌هه‌شتیی بن، ئه‌گه‌رچی خۆنه‌دان له‌م شتانه باشتره.
٣. وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِنْ تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۗ إِنَّمَا تُنْذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ۚ وَمَنْ تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِ ۚ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (فاطر:١٨)
ولا تزر وازرة وزر أخرى له‌رۆژی قیامه‌تا هیچ كه‌س باری گوناهی هیچ كه‌سێكیتر هه‌ڵناگرێ، واته: هه‌موو كه‌سێك تاوانی خۆی به كۆڵی خۆیه‌وه‌تی خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گوناهكاری بار قورس – به‌تاوان- له‌به‌ر كه‌سێكیتر بپاڕێته‌وه بۆ سووككردنی تاوانه‌كانی هیچ شتێكی بۆهه‌ڵناگیرێ ئه‌گه‌رچی خزمی نزیكیشیبێ، چونكه هه‌موو كه‌سێك سه‌رگه‌رمی تاوانی خۆیه‌تی، وه‌ك ئه‌فه‌رمووێ: (.. لا يجزى والدعن ولده ولا مولود هو جاز عن والده شيئا ..)٣١/٣٣. یان ده‌فه‌رموێ: (يوم يفر المر‌ء من أخيه وأمه وأبيه وصاحبته وبنيه ..)٨٠/٣٤-٣٦. به‌ڕاستی تۆ -ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)- هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره ئه‌وانه بترسێنیت كه به‌نهێنی و نادیار له په‌روه‌ردگاری خۆیان ئه‌ترسن، واته: ئه‌مانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه خۆت له‌گه‌ڵیاندا ماندوو بكه‌یت به‌ڕێكوپێكیش نوێژ ئه‌كه‌ن ومن تزكى فإنما يتزكى لنفسه وه ئه‌وه‌ی خۆی له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناح پاك بكاته‌وه‌و، گه‌شه به‌خۆی بدات، قازانج و كه‌ڵكه‌كه‌ی بۆخۆیه‌تیی و ته‌زكیه‌ی بۆخۆی كردووه و ئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موانیش هه‌ربۆلای خوایه.
٤. إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (الزمر:٧)
خوا له شیرك توڕه‌یه: ئه‌ر سپڵه‌و بێ بڕوا و پێ نه‌زانبن، ئه‌وه بێگومان خوا لێتان بێ نیازه و، ناشتوانن هیچ زیانێكی لێبده‌ن، ئه‌ر خۆ كلاكن، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (إن تكفروا أنتم ومن فى الأرض جميعا فإن الله لغنى حميد )١٤/٨. ئه‌م فه‌رمووده‌یشه كه ده‌فه‌رموێ: ( يا عبادى لو أن أولكم وآخركم وإنسكم وجنكم كانوا على أفجر قلب رجل منكم مانقص ذلك من ملكى شيئا )موسلیم. ئه‌گه‌ر گش ئینسان و جنۆكه‌كان یه‌كده‌ست و، یه‌ك دڵ بن له‌سه‌ر خراپه‌كاریی، هیچ زیانێ به‌خوا ناگا. هه‌ربۆ دووپاتی بێ نیازی خوایه. وه‌خودا به كوفر‌و بێ دینی به‌نده‌كانی، رازیی و خۆشنوود نییه ئه‌گه‌ر سوپاسی چاكه كانیشی بكه‌ن له‌باتی بێباوه‌ڕیی لێتان رازیی ده‌بێ ولا تزر وازرة وزر أخرى دیاره هیچ كه‌سیش باری گوناهی كه‌سێكیتر هه‌ڵناگرێ، هه‌موو كه‌س به‌پێی كرده‌ی خۆی پاداشت و تۆڵه وه‌ر ئه‌گرێ پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای خواوه‌ندتانه ئه‌وجا ئاگادارتان ئه‌كات له‌هه‌رچی كردووتانه چونكه خوا له نهێنی دڵه‌كانیش -چاك و خراپی- به ئاگایه.
٥. أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ (النجم:٣٨)
ألا تزر وازرة وزر أخرى كه هیچ كه‌سێك گوناهی یه‌كێكی تر هه‌ڵناگرێ، له‌وه ده‌چێت ئه‌م كڕین و فرۆشتنه (وه‌لید) كردبێتی، چونكه جارێكیان ویستی ئیمان و باوه‌ڕ بێنێ، كه‌چی پیاوێك په‌شیمانی كرده‌وه‌و وتی: بۆچی ئیمان دێنیت، ئه‌گه‌ر شتێكم بده‌یتێ من گوناهه‌كانت بۆ هه‌ڵئه‌گرم !! ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه به‌ڵێنی ئه‌ندازه‌یه‌ك ماڵ و سامانی دایه و، پاشانیش هه‌مووی نه‌دایه‌و قسه‌كه‌ی خۆی نه‌برده سه‌رو په‌شیمان بوویه‌وه جابۆ خستنه پێش چاوی حه‌ماقه‌تیوا،ئایه‌تی:(أفرأيت الذى تولى ..) هاته خواره‌وه. تەفسیری ڕامان.
سوێندتان دەدەم بەخوا ئەمە بۆ دوارۆژە یان بۆ دوونیایە کەوا ماناگۆڕکێی بۆ دەکرا لەبەرامبەر بێ ڕێزیەکان و کاردانەوەی مسوڵمانان؟ ، ئاخر چۆن وەڵامی خوای گەورە دەدەنەوە لەکاتێکدا ئاوەها بە ئاشکرا مانا گۆڕکێ بۆ ئایەتەکانی خوای گەورە بکرێت و گەنج و لاو ڕۆڵەکانی ئیسلام کەڕو کوێرو لاڵ بکرێت؟وەك حەقەکەتان وەك خۆی نەگەیاند باشتر بوو کەوا بێدەنگ بونایە!؟
لەکۆتایی دا دەڵێم: حسبنااللە ونعم الوکیل
بۆ ناردنی هەواڵ و بابەت سوپاستان دەکەین بەم ئیمەیڵە بۆمانی بنێرن
durbeen2011@yahoo.com