پرسیار و وەڵامێكی گرنگ دەربارەی وەلا‌ء و بەڕا‌ء

پرسیار و وەڵامێكی گرنگ دەربارەی وەلا‌ء و بەڕا‌ء

و : ئەبو ئەنەسی تەوحیدی

پرسیار:ئەگەر كەسێك تاوانێك یا بیدعەیەكی ئەنجامدا….ئایا ڕقمان لە خودی پیاوەكە ببێتەوە و بەڕائەتی لێ‌ بكەین..یاخود بەس ڕقمان لەتاوان و بیدعەكەی ببێتەوە و بەڕائەت بەس لە تاوان و بیدعەكەی بكەین….؟؟؟

وەڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان.

بابەتەكە پێویستی بە درێژەپێدان(تفصیل)هەیە، بەم شێوەیە:

ئەگەر هاتوو ئەو تاوانە یا ئەو بیدعەیە كوفر بوو و، خاوەنەكەشی بەهۆیەوە كافر دەبوو.. ئەوە ئەو كاتی پێویستە ڕق لێ‌ بوونەوە و بەڕائەتەكە لە بیدعە  و خاوەنەكەشی بێت پێكەوە، لەبەر ئەو وتە پیرۆزەی خوای پەروەردگار:(قد كانت لكم أسوة حسنة في إبراهيم والذين معه إذ قالوا لقومهم إنا بُرَآءُ منكم ومما تعبدون من دون الله كفرنا بكم وبدا بيْننا وبينكم العداوة والبغضاء أبدا حتى تؤمنوا بالله وحده)الممتحنة:۴٫

واتە:بەڕاستی سەرمەشقێكی جوان و چاك بۆ ئێوە هەیە لە ئیبڕاهیم و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، كە بەگەلەكەی خۆیانیان ووت:بەڕاستی ئێمە بێزار و بەرین لە ئێوە و،ئەو شتانەش كە دەیان پەرستن لە جیاتی خوا ، ئێمە باوەڕمان بە ئاینی ئێوە نییە، وە پەیدا بوو لە نێوان ئێمە و ئێوەدا دوژمنایەتی و كینە بۆ هەمیشە، تا كاتێك كە باوەڕ بەخوای تاك و تەنیا دەهێنن.

وە ئەگەر هاتوو بیدعەكە نەدەگەیشتە پلەی كوفر..وە خاوەنەكەشی بە هۆی ئیجتهادەوە نەیكردبوو یا نەیگوتبوو…ئا ئەو كاتی ڕقمان لە بیدعە و خاوەنەكەی دەبێتەوە بە ئەندازەی بیدعەكەی یا تاوانەكەی….واتە بە گشتی ڕقمان لێی نابێتەوە وەكو ڕق بوونەوەمان لە كافرەكان، چونكە ئەصڵی ئیمانی هەر ماوه….هەروەكو چۆن بە گشتیش دۆستایەتی ناكەین، وەكو دۆستایەتی كردنمان بۆ ئەهلی تەقوا و چاكەكاران….لەبەر بوونی تاوان و بیدعە…بۆیە بە ئەندازەی ئەو تاوان و لادانەی كە تێیدایە ڕقمان لێی دەبێتەوە ..وە بەئەندازەی ئەو هيدايەت و دامەزراوییەی كە تێیدایە خۆشمان دەوێت‌…وەهەركەسێكیش سەیری ژیاننامەی سەلەفی صاڵح بكات لەگەڵ  ئەهلی بیدعە و لادان ئەوە بەڵگەی زۆری دەست دەكەوێ‌ لەسەر ڕاستیێتی ئەو قسانەی كە كردمان.

بەڵام ئەگەر ئەو بیدعەیە بەهۆی جۆرێك لە ئیجتیهاد ئەنجامدرا و، خاوەنەكەشی موجتەهید بوو لە كردنی ئەو بیدعەیە یا ئەو تاوانە…ئا ئەو كاتی بەس ڕقمان لە بیدعەكە یاخود تاوانەكە دەبێتەوە نەك خاوەنەكەی….هەروەكو چۆن پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)ئاوای كرد لەگەڵ خالیدی كوڕی وەلید(ڕەزای خوای لێبێ‌)، كاتێك چەند كەسێكی كوشت-بەهۆی ئیجتیهاد-و هەڵەش بوو، ئەوەش كاتێك بوو كە پێیان ووت (صبأنا)-مەبەستیان ئەوەبوو موسڵمان بووین-بەڵام خالید ئەوەی لێ‌ قەبوڵ نەكردن، چوونكە لە مەبەستەكەیانی نەكۆڵییەوە… بۆیە فەرمانی كرد بە كوشتنیان چونكە وای گومان برد كە بەردەوام لەسەر كوفر ماونەتەوە… بەڵام كاتێك ئەو هەواڵە گەیشتە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)فەرمووی:ئەی خوایە من بەریم لەو كارەی خالید كردی ….سێ‌ جاران وای فەرموو ، بەڕائەتی لە كردەوەكەی خالید كرد، نەك لە خودی خالید(ڕەزای خوای لێبێ‌)، چونكە ئیجتيهادی لە شتێك كردو هەڵەشی كرد…. وە هەروەها كاتێك ئوسامەی كوڕی زەید ئەو پیاوەی كوشت كەوا گوتی لاإله إلا الله-لەحاڵەتی شەڕدا- ئوسامە وای گومان برد ئەو پیاوە لە ترسی شمشێر ئەو وشەیەی گوت…بۆیە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بەڕائەتی لە كردەوە و هەڵەكەی كرد نەك لە خودی ئوسامە ، چونكە ئەو كارە هەڵەیەی  بەهۆی ئیجتهادەوە ئەنجامدا و….ئوسامەش ناسراوبوو كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)زۆری خۆش دەویست…. خواش زاناترە.

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *