جه‌نگی به‌در ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌رخستنی هێزوپێزو ده‌سه‌لاَتی ئیسلامی، وه یه‌كه‌مین رێگا‌و چرای بلاَوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئیسلامی
كاتێك مرۆڤ ده‌ڕوانێته واقیعی ئه‌مرۆی موسڵمانان و، پاشان هاوتاو لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌می پێش ئه‌مرۆمان، خه‌فه‌ت و ئاه و حه‌سره‌ت ده‌كێشێ.. حه‌سره‌ت ده‌كێشێ كاتێك ده‌بینێ جیاوازیی ئه‌مرۆو دوێنێ زۆر گه‌وره تر‌و جیاواز تره !! ئاه هه‌ڵده‌كێشێ بۆ ئه‌م ئوممه‌ته كه رۆژانێك سه‌ركرده‌و قائد بووه‌و ئه‌مرۆش بووه‌ته پاشكۆو شوێنكه‌وته‌ی رۆژئاواییه‌كان! ئوممه‌ت ئه‌مرۆ “ئه‌مرۆی لاوازیی و بێنازی موسڵمانان ” پێویستییه‌كی زۆری هه‌یه به‌وه‌ی كه بگه‌رێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وو پرۆگرامیی پێغه‌مبه‌رو “صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ژیان و ئاكارو ره‌وشته‌كانی، تا له‌وه‌وه سه‌رجه‌م بواره‌كانی: “ئه‌خلاقییات و ره‌وشت و ئاكارو بیروباوه‌ری ڕاست و دروست و عیباده‌ت و به‌ندایه‌تیی ڕاست و پاككردنه‌وه‌ی دڵه‌كان و خۆشه‌ویستی جیهادو هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ سه‌رخستنی دینی خودا‌و پاشان داوای پله‌ی شه‌هاده‌ت له رێگه‌ی خوادا، ” وه‌ربگرن.
عه‌لی كوڕی حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: (كنا نُعلَّم مغازي النبي – صلى الله عليه وسلم – كما نُعلَّم السورة من القرآ‌ن) واته: ئێمه هه‌روه‌ك چۆن فێری قورئان خوێندن ده‌بووین، هه‌ر ئاواش فێری جه‌نگ و غه‌زوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ده‌بووین. وه ئیمامی زوهری ده‌ڵێ: (في علم المغازي علم الآخرة والدنيا) ، زانستی دونیا‌و ئاخیره‌تمانی تێدایه.. ئیسماعیلی كوڕی محه‌ممه‌دی كوری سه‌عدی كوری ئه‌بی وه‌قاص ده‌ڵێ:. واته: له زانست و زانیاری جه‌نگ و غه‌زوه‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (كان أبي يعلمنا مغازي رسول الله – صلى الله عليه وسلم – يعدها علينا ويقول هذه مآثر آبائكم فلا تضيعوا ذكرها) واته: بابمان فێری زانستی جه‌نگ و غه‌زوه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ده‌كردین و، یه‌ك به یه‌ك بۆی ده‌ژماردین و ده‌یوت: ئه‌وه جێ ده‌ست و هه‌وڵ و تێكۆشانی باپیرانتان بوون، ده‌ی ئێوه‌ش به فیرۆیان مه‌ده‌ن و له یادیان مه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی باس و گرنگی ئێمه بێت له‌م كورته باسه‌ی جه‌نگی “به‌در “دا، ئه‌وه‌یه كه هێما بكه‌ین بۆ چه‌ند وانه‌یه‌كی گرنگ له‌و جه‌نگه‌دا، تا په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگیردرێت له‌و جه‌نگه گه‌وره پیرۆزه‌یه‌و موسڵمانانیش زیاتر جۆش و خرۆش بیانگرێت له دژایه‌تیكردنیان بۆ دوژمنانی دینی خوا به تایبه‌ت له‌م رۆژه سه‌ختانه‌دا كه هه‌موو دونیا كۆك و یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی موسڵمانان و لاوازكردنی دین، به داگیركردنی ولاَته ئیسلامییه‌كان و به تالاَنبردنی خێر‌و بێری ئه‌و ولاَتانه، ئیتر بێجگه له‌وه‌ی كه خوێنی هه‌زاره‌ها گه‌نج و پیرو زارۆك و ئافره‌ت ده‌رێژرێت و به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س كه‌مئه‌ندام و بێ ده‌ست و قاچ ده‌كرێت، وه چه‌ندین جۆری چه‌ك به‌سه‌ر موسڵماناندا تاقیكرایه‌وه‌و تاقیشده‌كرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كان.
مرۆڤی موسڵمانان كاتێك به وردی سه‌رنج ده‌داته ڕووداو‌و هه‌واڵه‌كانی جه‌نگی به‌در، هه‌ست ده‌كات كه ئه‌و جه‌نگه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه، وه هه‌ست ده‌كات كه مێژو چه‌ندین لاپه‌ره‌ی سه‌روه‌ریی و جوامێری له‌خۆیدا تۆمار كردووه، وه چه‌ندین یاده‌وه‌ریی و ئامۆژگاریی به‌سوودی له‌و جه‌نگه‌دا تۆمار كردووه كه تا دونیا دونیابێت یادو شكۆداری ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه “كه ناسرا به جه‌نگی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان حه‌ق و باتڵ و جه‌نگی نێوان تاریكیی و نوور، ” ده‌مێنێته‌وه.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: ئه‌و رووداوه یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له به‌ندایه‌تییكردنی خوای باڵاده‌ستدا، كه ئاخۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه موسڵمانه سه‌رده‌كه‌ون یان له ناو ده‌چن؟؟ هه‌ر بۆیه سه‌ركرده‌ی ئه‌م جه‌نگه “محمد المصطفی ” هه‌ستی به‌و ڕاستییه یه‌كلاكه‌ره‌وه كردبوو، بۆیه زوو به زوو په‌نای ده‌برده به‌ر خاوه‌نی ئه‌رزو ئاسمانه‌كان كه وه‌عدی خۆی بۆ جێبه‌جێ بكات، رووی له قیبله ده‌كردو هه‌ردوو ده‌ستی پیرۆزی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و هاواری ده‌كرد: (اللهُمَّ آتني ما وعدتني، اللهُمَّ أنجز لي ما وعدتني، اللهم إن تَهلِكَ هذه العصابة من أهل الإسلام فلن تُعبَد في الأرض، وما يزال يهتف بربِّه مادًّا يديه حتى سقط رداؤه عن منكبيه، وحتى نزل الوحي مطمئنًا؛ سيُهزَم الجَمْعُ ويُوَلُّونَ الدُّبُر) . ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خودایه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه له نێو بچن جارێكی تر له‌سه‌ر رووی زه‌وی تۆ تاپه‌رسترێی، به‌رده‌وام هاواری ده‌كردو هه‌ردوو ده‌ستی موباره‌كی به‌رز ده‌كرده‌وه تا عابه‌كه‌ی سه‌ر شانی كه‌وته خوارێ، پاشان خوای به به‌زه‌یی دۆعاكه‌ی لێ وه‌رگرت و كۆمه‌ڵی موسڵمانانی سه‌رخست و كۆمه‌ڵی كافرانی په‌رته‌وازه كرد‌و پشتاو پشت گۆره‌پانی جه‌نگیان به جێهێلاَ.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: ئه‌و رووداوه بوو كه ڕق و قین تێیدا ته‌نها له‌به‌ر خودا بوو، وه یه‌كه‌مین جه‌نگ بوو كه جیهادی چه‌كداری تێیدا راگه‌یه‌نراو بوویه ره‌مزی موقاوه‌مه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ زاڵمان و تاغوتاندا، وه بووه سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ جه‌نگه‌كانی تر.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : گه‌وره‌ترین جه‌نگ و غه‌زوه‌كانی ئیسلامه له رووی فه‌زڵ و شه‌ره‌فی ئیسلامییه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
أ) جه‌نگی به‌در ره‌نگدانه‌وه‌و جێده‌ستێكی به‌رچاوی هه‌بوو له ده‌رخستنی هێزوپێزو ده‌سه‌لاَتی ئیسلامییدا، وه یه‌كه‌مین رێگا‌و چرای بلاَوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئیسلامی بوو.
ب) ئه‌و جه‌نگه توانی هێڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان حه‌ق و باتڵ بێت، جیاكه‌ره‌وه‌ی ئیسلام و كوفر بوو له‌رووی ده‌روونیی و ماددیی عه‌قائیدییه‌وه، هاوه‌لاَن ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا به‌دی ده‌كرد، هه‌ربۆیه كوڕ‌و باوك و براو برا دژ یه‌ك ده‌وه‌ستان و شمشێریان له‌یه‌ك دوه‌شاند.
ج) بزوێنه‌رو جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی له‌و جه‌نگه‌دا ئیمان و باوه‌ڕ بوون بوو به‌خودای تاقانه، نه‌ك ده‌مارگیریی خێلاَیه‌تیی و هۆزایه‌تیی و رق لێبوون و تۆڵه سه‌ندنه‌وه بێت، هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو ئیمانبوون به خودای تاقانه‌و پاكی عه‌قیده‌ی ئیسلامیی و خۆشویستنی دین تێیدا ره‌نگی دابوویه‌وه..
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : بووه دامه‌زرێنه‌ری دیدو بۆچوونی ئیسلامیی و هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن و تێكشكانی به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی (عه‌مه‌لی) روونكرده‌وه، سه‌لماندی كه سه‌ركه‌وتن به زۆری ژماره‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نییه، به‌ڵكو ره‌مزی سه‌ره‌كی نێوان خودا‌و سه‌ركه‌وتن، ته‌نهاو ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی نێوان په‌یوه‌ندی به‌نده‌كانه به خودای تاقانه‌و بالاَده‌ست، كه هیچ هێزێك نییه له‌به‌رامبه‌ر هێزی ئه‌وه‌وه بوه‌ستێ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه به موسڵمانان ڕا بگه‌یه‌نێ له‌سه‌رجه‌م كات و سه‌رده‌مه‌كاندا توانای ڕوبه‌رووبوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا ده‌بێت هه‌رچه‌ند له‌رووی ژماره‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه لاوازوو بێ ده‌سه‌لاَت بن، به‌و مه‌رجه‌ی كه هۆكارو ئه‌سبابی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه به ده‌ست بێنن.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : نوێبوونه‌وه‌و له داییكبوونه‌وه‌ی دووهه‌م بوو بۆ هێزو قووه‌ت و ده‌وڵه‌تی تازه‌ی له داییكبووی موسڵمانان، چونكه قوڕه‌یش وا گومانی ده‌برد كه موسڵمانان توانای نه‌فه‌س درێژیی و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لاَتیان نییه، به‌لاَم سه‌ركه‌وتنیان له جه‌نگی به‌دری گه‌وره‌دا ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندن كه دین و ده‌سه‌لاَتی ئیسلامی جێ پێی خۆی كردۆته‌وه‌و به‌تایبه‌ت له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بییداو به‌ڵكو له هه‌موو دنیادا به‌گشتیی.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی و نینۆككردنی موشریكه‌كان بوو له‌سه‌ر رووی زه‌وی، وه له ناوبردنی سه‌ركرده‌و ناوداره‌كانیان بوو، ئه‌بوجه‌هل به كه‌ش و فشێكی زۆره‌وه سنگی ده‌ر ده‌په‌ڕاندو ته‌حه‌ددای ده‌وڵه‌ته ناسكه نوێكه‌ی پێغه‌مبه‌ری ده‌كرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نزیكانی ئه‌بو جه‌هل پێیان راگه‌یاند: كه قافڵه‌كه ده‌رچووه‌و رزگاری بووه، تازه پێویست به‌م جه‌نگ و هه‌رایه ناكات له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د، ئه‌ویش له وه‌لاَمی ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا وتی: (لا، وأقسم باللات والعزى أنه لن يرجع، حتى يَرِد بدر فيقيم فيها ثلاثًا، ماذا يصنع؟ ينحر ويذبح ويشرب ويُغني ويعزف وتسمع الدنيا بمسيرته، فلا يجرؤ محمد ولا غيره أن يتعرَّض له‌م مرة أخرى) واته: نه‌خێر، سوێندبێت به لات و عوزا گه‌ڕانه‌وه نییه، تا نه‌گه‌ینه به‌درو ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی تیا ساز نه‌كه‌ین، تا وشتر سه‌ر نه‌بڕین و حه‌یوان نه‌ده‌ین به ئه‌رزداو نه‌خۆینه‌وه‌و مۆسیقا‌و گۆرانی نه‌وترێ و هه‌موو دونیا به‌م ده‌رچوونه‌مان نه‌زانێ گه‌رانه‌وه نییه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر موحه‌مه‌دو هه‌ركه‌سی تر، جورئه‌ت نه‌كات رێگه به كاروانی ئێمه بگرن! هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: وَلا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمْ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لا غَالِبَ لَكُمْ الْيَوْمَ مِنْ النَّاسِ وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ? [ الأنفال: ۴۷، ۴۸ ] )
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : سه‌لماندیی و روونیكرده‌وه كه پێغه‌مبه‌رو یاوه‌رانی هه‌ر له جه‌نگی به‌رگریدا نه‌بوون، به‌ڵكو له جه‌نگی هێرشیشدا بوون، وه‌ك ئه‌م جه‌نگه پیرۆزه‌یه، تا روون و ئاشكرابێت كه ئیسلام ئیسلامی گه‌شه‌كردن و هێزو قووه‌ت و ده‌سه‌لاَته، تا وه‌لاَمێكیش بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن جه‌نگه‌كانی موحه‌ممه‌د هه‌میشه (دیفاع)و به‌رگریی بوون، نه‌خێر.!! ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رو هاوه‌لاَنی له جه‌نگێكی هێرشیدا گه‌وره‌ترین مێژوویان بۆ خۆیان و ئیسلام و موسڵمانان تۆماركرد‌و ده‌سكه‌وتێكی ئێجگار گه‌وره‌شیان وه ده‌ست كه‌وت.
و به‌رنامه‌و رێبازی خوای ڕاگرت، هه‌ر بۆیه قورئان به موسڵمانانی به‌در ده‌فه‌رموێ:- جه‌نگی به‌دری گه‌وره: زمان درێژیی و بێ شه‌رمی به‌رامبه‌ر به موحه‌ممه‌د ..وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ ؟؟ ئێوه ده‌تانه‌وێ بازرگانیی و پاره‌و پول و سه‌روه‌ت و سامانتان ده‌ست بكه‌وێ، به‌لاَم خوای گه‌وره كارێكی تری پێتان هه‌بوو، كارێكی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر كه ئێوه بیری لێده‌كه‌نه‌وه!!:..وَيُرِيدُ اللَّهُ أَن يُحِقَّ الحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الكَافِرِينَ لِيُحِقَّ الحَقَّ وَيُبْطِلَ البَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ المُجْرِمُونَ.. .
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : كاتێك هه‌واڵ گه‌یشته موسڵمانان كه كاروانێكی بازرگانی گه‌وره له شامه‌وه به‌رێكه‌وتووه، وه ماڵ و سامانێكی زۆریشی له خۆ گرتووه كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی (۵۰۰۰۰) هه‌زار دیناری ئه‌و كاته بوو، وه ئه‌بوو سوفیان سه‌رۆكی كاروانه‌كه‌یه‌و زیاتر له ۳۰ تا ۴۰ كه‌س پارێزه‌ری هه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خودا “صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” به‌سبه‌سی كوڕی عه‌مری نارد تا هه‌ندێ زانیاری سه‌باره‌ت به‌و كاروانه كۆبكاته‌وه، كاتێك به‌سبه‌س به هه‌واڵی یه‌قینه‌وه گه‌رایه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خودا هاوه‌لاَنی ئاماده كرد بۆ ده‌رچوون و پێی فه‌رموون: هذه عير قريش فيها أموالهم فاخرجوا إليها لعل الله ينفلكموها ئه‌وه وشتره‌كانی قوره‌یشه‌و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وانی تێدایه، بۆی ده‌رچن به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌بێ جه‌نگ بیكاته رزقتان .. وه رۆژی ۱۲‌ی ره‌مه‌زانی ساڵی دووی كۆچیی بوو پێغه‌مبه‌رو هاوه‌لاَن له مه‌دینه ده‌رچوون، وه هیچ نیازێكی شه‌ڕیشیان نه‌بوو، ته‌نها مه‌به‌ست كاروانه‌كه بوو، وه له‌و كاته‌دا له نێوان موسڵمانان و كافره‌كاندا جه‌نگ راگه‌یه‌نرابوو، وه له‌كاتی جه‌نگیشدا سه‌رو ماڵی كافره‌كان بۆ موسڵمانان ڕه‌واو حه‌لاَڵه، چ جای ئه‌وه‌ی كه له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له كاروانه‌كه‌ی ئه‌بوو سوفیاندا بوو به‌شی موهاجرین ( كۆچه‌رییه‌كان)ی له خۆ گرتبوو، كه به زوڵم و سته‌م لێیان سه‌ندبوون.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : ژماره‌ی موسڵمانان تیایدا ۳۱۷ كه‌س بوون، ۸۶ كه‌سی له كۆچه‌رییه‌كان بوون، له هۆزی ئه‌وس ۶۱ كه‌س به‌شداربوو، له خه‌زره‌جیش ۱۷۰ كه‌س بوون، هۆكاری به‌شداری زیاتری هۆزی خه‌زره‌ج له هۆزی ئه‌وس له جه‌نگی به‌دردا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه هۆزی خه‌زره‌ج زیاتر به تواناترو ئه‌هلی جه‌نگ و نه‌ترس و به‌هێزتر بوون، ته‌نانه‌ت ماڵه‌كانیان له ژوورووی شاری مه‌دینه‌دا بوو… وه هێزو توانای موسڵمانان له جه‌نگی به‌دردا نوێنه‌رایه‌تی سوپای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی مه‌دینه نه ده‌كرد، ته‌نها ئه‌و كۆمه‌ڵه هاوه‌ڵه له‌و كاته‌دا بۆ رێگرتن له‌و كاروانه چووبوونه ده‌رو مه‌به‌ستیان ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كاروانه‌كه بوو و هیچی تر، ئه‌گه‌ر بیانزانیبا كه ئه‌وان رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ده‌بنه‌وه “كه ژماره‌یان ۱۰۰۰ كه‌سه‌و، ۲۰۰ ئه‌سپ سوار هاوشانی وشتر سواره‌كان به‌شدارن، وه چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی و خواردن و خواردنه‌وه‌و ته‌پڵ و ده‌فی گه‌وره‌و گۆرانی بێژی ده‌م به‌ره‌ڵلاَ كه به گۆرانییه‌كانیان قسه‌ی سوك و ناشیرینیان به پێغه‌مبه‌رو هاوه‌لاَن ده‌وت ” به‌و شێوه‌یه خۆیان ئاماده نه ده‌كرد، ئه‌مه له كاتێكدا كه سوپای موسڵمانان ته‌نها دو ئه‌سپ سوارو ۷۰ وشتریان پێ‌بوو كه به‌سه‌ره هاوه‌لاَن سوار ده‌بوون.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره: : ۱۴ موسوڵمانی موجاهیدی تیادا شه‌هید بوو، ۶ كه‌سیان له كۆچه‌رییه‌كان و ۶ كه‌سیشیان له هۆزی خه‌زره‌ج و ۲ كه‌سیش له هۆزی ئه‌وس، وه كۆتایی شه‌ڕو كێشه‌كانی له مانگی شه‌وال دا بوو.
– جه‌نگی به‌دری گه‌وره به ژماره:
* ژماره‌ی موسوڵمانان: ۳۱۷ .
* ژماره‌ی موشریكین: ۱۰۰۰ .
* ژماره‌ی شه‌هیدی موسڵمانان: ۱۴ .
* كوژاروی موشریكین: ۷۰ كوژراو‌و ۷۰ دیل . وه زۆرینه‌یان له سه‌رۆك و ناودارانی قوره‌یش بوو.
كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی: موسڵمانان ته‌نها دوو ئه‌سپ سواریان پێ‌بوو له‌گه‌ڵ ۷۰ وشتردا.
وه موشریكین: ۲۰۰ ئه‌سپ سوارو ۷۰۰ وشتر و چه‌ندین تیرهاوێژو دژه تیر.
پوخته‌ی ئه‌م كورته باسه: ئه‌وه‌ی كه باسكرا كورته‌یه‌ك بوو له‌وانه‌و په‌ندو ئامۆژگارییه‌كانی غه‌زای به‌دری گه‌وره، هیوادارم موسڵمانانی ئه‌مرۆش بیرێكی ورد‌و تیژ له‌و غه‌زایه بكه‌نه‌وه‌و موسڵمانان و رابوونی ئیسلامیی له‌م بێنازییه رزگار بكه‌ن و جارێكی تر عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی و هێزو ده‌سه‌لاَت بۆ ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام بگه‌رێننه‌وه، ورد ببنه‌وه كه چۆن كۆمه‌ڵێكی كه‌م و لاواز‌و بێ ده‌سه‌لاَت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی ده‌سه‌لاَتدارو به توانا‌و خاوه‌ن هێز سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا، مرۆڤی چه‌وساوه‌و زوڵم لێكراو له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا ببێت، به‌س په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودای رب العالمین پته‌وو راست درووست بێت، وه بیر‌و باوه‌ڕێكی دامه‌زراوی هه‌بێت، وه خۆی دوور بگرێت له هه‌واو ئاره‌زووی شه‌یتانی بێگومان خوای میهره‌بان عیززه‌ت و سه‌ربڵندیی پێده‌به‌خشێت و ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی ئه‌رزو ئاسمانی بۆ ده‌ره‌خسێنێ و پاشان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه خۆی به‌ڵێنی داوه بۆ به‌نده‌كانی جێبه‌جێ یبكات، بۆیان دێنێته دی، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ إِنَّهُمْ لَهُمْ الْمَنصُورُونَ وَإِنَّ جُندَنَا لَهُم الْغَالِبُونَ [ الصافات:۱۷۳-۱۷۱ ]
اللهم انصر دينك وكتابك وسنة نبيك يارب العالمين ,واكتب لنا الشهادة في سبيلك بعد طول عمر وحسن عمل ,إنك ولي ذلك والقادر عليه .
هذا وصلى اللهم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم