جیاکردنەوەی ڕیزەکان بەزەیی خوایە بۆ بڕوادارو … سزایە بۆ دووڕوان
خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ( قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ قُلْ لا أَتَّبِعُ أَهْوَاءَكُمْ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَا مِنْ الْمُهْتَدِينَ ) هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:( أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَى قُلْ لا أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ ).
جه‌نگی نێوان كوفر‌و ئیمان..حه‌ق و ناهه‌ق، جه‌نگێكی ئاشكرا‌و ڕوونه و مێژویه‌كی كۆن و دوور‌و درێژی هه‌یه.. سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانیشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كاروانی رێنوومایی و هیدایه‌ت به‌ڕێكه‌وت و ده‌ستی كرد به‌هه‌نگاو نان .
بێگومان له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆش جاهیلیه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵساوه و هه‌ڵده‌ستێ به ڕێگا پێ گرتن و كۆسپ و له‌مپه‌رخستنه‌سه‌ر ئه‌و رێگای هیدایه‌ت و یه‌ك خواپه‌رستی بڕواداریه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دابنێ و به‌هه‌ر جۆرێ بێ له‌و ڕاسته شه‌قامه‌ی كه گرتویه‌تیه به‌ر جارێكی تر لاڕێی بكات، به‌ڵام ئه‌مه ویستی خوای گه‌وره‌یه و ده‌بێ ئه‌م كاروانه به‌رده‌وام بێ له هه‌نگاو نان و پلان و فڕو فێڵی دوژمنان خاو‌و ساردی نه‌كاته‌وه له‌به‌ره‌و پێش چوون، دواكه‌وتن ولارێ بوون گومڕابوونه‌وه‌ی دووڕوان بێ هێزو توانای نه‌كات …
شتێكی ڕوون و به‌ڵگه نه‌ویسته ده‌ركه‌وتنی كاروانی حه‌ق و ڕاستی وه به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسته شه‌قامه ده‌بێ رێبه‌رانی ئه‌م په‌یامه شه‌ونخونی بۆ بكه‌ن و ئاره‌قه‌ی بۆ بڕێژن و قوربانی بۆ بده‌ن.. جێگیری و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قام و جیاكردنه‌وه‌ی بۆچوون و بیر‌و باوه‌ڕو له هه‌ڵگرانی په‌یامی جاهیلی ماندوبوونی به‌رده‌وام و بێ سنوری ده‌وێت ..
بێگومان بیر‌و باوه‌ڕی بڕواداران و ئه‌هلی ئیمان ئه‌وپه‌ڕی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕو مه‌نهه‌ج و بۆچوونی سه‌رجه‌م گروپ و تاقم و حیزبه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی، هه‌رچه‌نه كه‌به‌ژماره زۆر بن .. پرۆگرام و هه‌نگاونان و ئامانج لای كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو (الطائفة المنصورة) به شێوه‌یه‌كی گشتی جیاوازه له‌و به‌رنامه وئامانجانه‌ی كه حیزب و كۆمه‌ڵه گومڕاكان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ..(أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا لا يَسْتَوُونَ)..
(وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ..) (قل لا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ الْفَائِزُونَ) .
وه‌پاكی و بێگه‌ردی ڕیزی كۆمه‌ڵی بڕواداری موجاهید له‌ڕێگای خوا، وپاكی به‌رنامه‌كه‌ی وڕوونی و ئاشكرایی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌ڕای كه‌می ژماره‌ی … زۆر زۆر باشتر‌و به‌ڕێزتره له‌كۆمه‌ڵێكی تواوه‌و خۆگونجێنه‌رو رازی بوو به چاره‌سه‌رو یه‌ك ڕیزی له‌گه‌ڵ هه‌رچی هه‌یه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، سه‌ره‌ڕای زۆری ئه‌ندامانی و گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی له‌مه‌یداندا..
په‌ندو ئامۆژگای وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵی برواداری ڕاسته‌قینه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌خواكه‌ی و ڕاده‌ی شوێن كه‌وتنی مه نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به‌پێچه‌وانه‌وه عیبره‌ت له‌وه‌دا نیه كه لایه‌نگرت زۆربێ و پیاهه‌ڵده‌رانت بێ سنوور بن (وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِي الشَّكُورُ)،(فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلا قَلِيلا).. بێگومان ئه‌م ڕێگایه ڕێگایه‌كی درێژ‌و پڕنه‌هامه‌تی و شه‌كه‌تیه … هه‌ر یه‌كێ له‌و حیزبانه‌ی كه هه‌ن تاكه ئامانجیان كێش كردنی زۆرترین ڕێژه‌ی لایه‌نگره بۆ لای خۆیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له وتاره‌كانیاندادا ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌دح و پیاهه‌ڵدانی گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵك پێی خۆش بێ و سه‌رنج ڕابكێشێ، به‌بێ گوێدانه هیچ ده‌قێكی شه‌رعی خۆیان ده‌كه‌ن به‌هه‌موو لایه‌كداو به‌شان و باڵی چاكه‌و چاك سازه پێشینه‌كانی ئه‌م گه‌له‌دا هه‌ڵده‌داو كه زمانی وه‌ك كوێره مار خول ده‌خوات به‌هه‌موو لایه‌كدا بۆ له‌خشته برنی ئه‌م ئوممه‌ته بێ چاره‌یه ، كه‌واده‌ستخه‌رۆ ده‌كرێن گه‌ڵێ جار په‌نابه‌خوا ئه‌م حیزبه وه‌ك په‌رستراوێك له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو …وه‌هه‌ندێكی تری واده‌بینێ كه ڕێگای ڕزگار بوون و سه‌رفرازی هاندانه بۆ خۆش ویستنی (دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كان) كه ده‌یكات به په‌رستراوێك و ده‌یپه‌رستێ جارێ به فرو فێل و جارێ به دوو ڕوویی …
هه‌مووئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك ده‌ژی كه‌ئه‌ویش ( نیشتیمانه) ، وه‌له چوارچێوه‌ی سنورێك دا كه هه‌مووی ڕۆڵه‌ی یه‌ك (گه‌ل)ـن… كه بێگومان ئه‌م پێوه‌رانه گشتیان پێوه‌ری جاهیلین له‌نێو كۆمه‌ڵگاكانی جاهیلی وه‌بۆچوونه‌كانی له‌به‌رنامه‌ی جاهیلی وه‌رده‌گرێ ! به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانی بڕواداری موجاهید له پێناو خوا … كه هیچ لایه‌نگرو پشتیوانیه‌كی نیه جگه له‌خوا ، كه بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌نگاونانی تاریكه شه‌وی ئه‌نگه‌سته چاو تاكه سه‌رچاوه بۆ وه‌رگرتنی ڕووناكی ئه‌م ڕێگایه‌یه قورئانی پیرۆزه به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی سه‌روه‌رمان محمد (صلی الله علیه وسلم)..
نه‌گه‌ڵ نه‌ڕه‌گه‌ز نه عه‌شیره‌ت نه‌خاك هیچ كام له‌مانه كاریگه‌ریان نیه به‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌م كۆمه‌ڵه موجاهیده، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێ و هه‌نگاو و ڕه‌وتی ئه‌م كۆمه‌ڵه دیاری بكات بریتیه له بیر‌و باوه‌ر (العقيدة) و بڕوا ( الأيمان)… به‌و مانایه‌ی كه‌هه‌ر كۆمه‌لێك شوێن ئه‌و ڕێنوماییه بكه‌وێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی، پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌یه بێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه ئه‌وا ئه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ربه پێغه‌مبه‌ره‌و پێغه‌مبه‌ریش سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵه‌یه.وه به‌پێچه‌وانه‌ش هه‌ر كه‌س و كۆمه‌ڵێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌هجه هه‌ڵس و كه‌وت بكات و پشت له به‌رنامه‌ی خوا بكات و به‌رنامه ده‌ست كرده‌كانی سه‌ر ڕوی زه‌وی وه دیموكراسیه‌ت و ئیشتراكیه‌ت و سه‌رمایه داری بكات به پرۆگرام و یاسا‌و ده‌ستوری هه‌ڵس و كه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌ی، ئه‌وا بێگومان ئه‌و تاك و كۆمه‌ڵه‌یه له‌و ئیسلامه و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی ده‌رده‌چێ و له‌سه‌ر ئه‌و ناژمێردرێ و وه‌ئیسلام لێی بێ به‌ری ده‌بێ، هه‌رچه‌ند خۆی داپۆشێ به به‌رگی ئیسلام وناو وناتۆره‌ی تر له‌خۆی بنێ و، ناوی ئیسلامی و ناودارانی ئیسلام له‌خۆیان بنێن ته‌نیا به‌مانه نایه‌ته نێو چوارچێوه‌ی ئیسلامه‌وه، وه سوپاس بۆ خوای گه‌وره (تبارك وتعالی) كه‌هه‌ر چه‌نده ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌م و ڕاسته‌و راست گۆو موجاهیده‌ی كه‌له‌پێناو خوای گه‌وره تێ ده‌كۆشێ ئارام بگرێ و دان به‌خۆدابگرێ له‌سه‌ر ڕاسته‌شه‌قام به‌رده‌وام بێ و ڕاستیه‌كان پێ شێل نه‌كاو ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌پێی ویستی خۆی نه‌كات و له‌گه‌ڵ كات و شوێندا نه‌ی گونجێنێ، ئه‌مه خوای گه‌وره هێزو ده‌سه‌ڵاتی پێ به‌خشیوه‌و، خه‌ڵكی ڕاست و حه‌ق ویست زیاتر له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه‌و، بگره له‌مه‌ش زیاتر خه‌ڵكی ناچار كردووه كه به‌خۆشی بێ یا ناخۆشی ده‌ست بگرن به‌و كۆمه‌ڵه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری بچووكترین خاڵه‌كانی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یان نه‌بن..بێگومان پێ داگرتن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی بڕوا، تاكه ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵماڵین و ئابڕوبردنی گشت ڕووه درۆینه‌و ده‌ستكرده‌كان و ده‌نگه پڕهاش و هوشه‌كانه كه هانده‌رو داواكه‌ره یان بۆ گومڕایی یان بیدعه‌یه‌ك یان په‌نا به‌خوا بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه (أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ)..(لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنْ الطَّيِّبِ) …. بێگومان ئه‌مه‌ش لێك جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانه كه به‌زه‌یی خوایه بۆ بڕواداران و سزاشه بۆ مونافیق و دووڕووه‌كان.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (المجاهدون)
ژماره (۲۱) ۳ ی شه‌عبانی ۱۴۱۵