ئایه مه‌رجه‌كانی جیهادكردن له‌پێناو الله چین و له چكاتێكدا فه‌رزیه‌تی جیهاد له‌سه‌ر مسوڵمان ئه‌كه‌وێت ؟
نوسینی : إ. كوردي
بسم الله الرحمان الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أما بعد:
بێگومان جیهاد و تێكۆشان كردن له‌پێناو الله فه‌ڕز و واجبه له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان ، چونكه خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : ( (كتب عليكم القتال وهو كره لكم) [البقرة: ۲۱۶]
واته : جیهاد و تێكۆشانتان له‌سه‌ر پێویست كراوه ، له‌كاتێك پێشتان ناخۆشه . وه هه‌روه‌رها خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌فه‌رمووێ : (انفروا خفافا وثقالاً وجاهدوا بأموالكم وأنفسكم في سبيل الله) [التوبة: ۴۱]. واته : ده‌رچن بۆ جیهاد به سووك و قوڕستانه‌وه و به سواری و پیاده‌تانه‌وه ، وه تێبكۆشن به ماڵ و گیانتان له‌پێناو په‌روه‌ردیگار .
وه جیهاد فه‌ڕزی كیفایه‌یه : واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له مسوڵمانان پێی هه‌ڵسان وه ڕێژه‌یان له‌قه‌ده‌ر پێویستبوو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بێباوڕان ، ئه‌وه تاوانه‌كه له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان لا ئه‌چێ ، خوای په‌روه‌ردیگارمان ئه‌فه‌رمووێ : (فضّل الله المجاهدين بأموالهم وأنفسهم على القاعدين درجة وكلاً وعد الله الحسنى..) [النساء: ۹۵]. واته : ئه‌وانه‌ی كه به سه‌رو ماڵیان جیهاد ئه‌كه‌ن ، خوا فه‌زڵی داون به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه بێعوزرن و جیهادیش ناكه‌ن به ، جیهادكاران پله‌ی به‌رز و باڵایان هه‌یه ، له‌كاتێكدا كه خوا به‌ڵێنی به هه‌موو مسوڵمانان داوه كه پاداشتیان بدات . وه هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ : (وما كان المؤمنون لينفروا كافة..) [التوبة: ۱۲۲]. واته : جائیز نیه بۆ مسوڵمانان كه هه‌موویان تێكڕا ده‌رچن بۆ جیهاد و تیكۆشان له‌پێناو الله .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مسوڵمانان گشتیان دانیشتن و جیهادیان نه‌كرد ئه‌وه گشت ئومه‌ت تێیدا تاوانبار ئه‌بن به تاوانی وازهینان له واجبێك .
وه جاری وه‌ها هه‌یه كه جیهاد ئه‌بێته فه‌ڕزی عه‌ین به‌سه‌ر گشت مسوڵمانان له ئافره‌تان و پیاوانیان ، و گه‌وره و بچوكیان به‌گشتی ، كه ئه‌وه‌ش له دوو حاڵات دایه : ادامه خواندن ئایه مه‌رجه‌كانی جیهادكردن له‌پێناو الله چین و له چكاتێكدا فه‌رزیه‌تی جیهاد له‌سه‌ر مسوڵمان ئه‌كه‌وێت ؟