هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ : عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان خزمەت بە توركیا دەكات
ئا: هوگر
“جەمیل بایك” هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ: عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان خزمەت بە توركیا دەكات.
جەمیل بایك دەڵێت : ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕكردن لەگەڵ حكومەتی توركیا و ئۆردۆگان، ئەو كەسەش كە هانی ئاشتی دەدات لە نێوان ئێمە و توركیادا، ئەوانەن پارێزگاری لە توركیا دەكەن.
ئەم لێدوانەی جەمیل بایك لەدوای قسەكانی “محەمەد ئۆجەلان” برای عەبدولڵا ئۆجەلان هات كە گوتبووی : ئۆجەلان لە زینداندا پێی باش بووە پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان پەكەكە و حكومەتی توركیا دەستپێبكاتەوە.
شایانی باسكردنە لەم چەند ساڵەی دواییدا پەكەكە بەسەر دوو باڵی سەرەكیدا دابەش بووە، باڵی عەبدولڵا ئۆجەلان كە زیاتر پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەكەن، لە بەرانبەردا باڵی “جەمیل بایك” پشتگیری لە دانەنانی چەك و بەردەوامی شەڕ دەكەن لە دژی توركیا.
جەمیل بایك یەكێكە لەو سەركردە سیاسییانەی نێو پەكەكە لە لەسەر ئاینزای عەلەوییە و وەكو دەگوترێت بە تەواوی لەژێر كاریگەری سیاسەتەكانی ئێراندایە، هەربۆیە گرنگی بەو پلان و بەرنامە سیاسییانە دەدات كە ئێران دیاریدەكات.