زۆر بهقوهته……. مەلا بەختیار یه کێک له جاشه کانی کوردستان بناسه وه ک خۆی
ئا: برایم جەلال
“مام جەلال و نەوشیروان مستەفا
منیان دانابو بۆ ئەوەی لێپیچینەوە لە مەلا بەختیار بکەم کە گیرابو لامان، رۆژی ١٥-١٢-١٩٨٥ ڕۆشتم بۆ سجن بۆلای وتم؛ بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەیە گوللەباران بکرێی دەستی کرد بە گریان وتی؛ یانی زیلان بێ باوک ئەبێت؟ وتی ئەی ئەگەر ئیعتیراف لەسەر هەمو شتێک بکەم؟ وتم بۆستە جوابت ئەیەمەوە..
رۆژی ١٦-١٢-١٩٨٥ رۆشتمەوە بۆلای پێم وت لە گوللە باران دەتبورن هەر ماوەیەک سجن ئەبیت بەڵام بڕیاری دەرکردنت لە یەکێتی دراوە..
وتی؛ زۆر باشە تسجیلێک بێنه با ئیعتیراف بکەم، وتم نا بە دەست و خەتی خۆت بینوسە ئەویش کەوتە نوسینی ناوی هەمو ئەندام لق و شانە و ڕێکخستنەکانی ئاش(ناوی ئەو ڕێکخراو یان حیزبەی مەلا بەختیار بو کە ویستی لە یەکێتی جیای بکاتەوە)..
منیش وتم کاک بەختیار سەرکردەی پرۆلیتاریا بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی قوربانی بە ڕێکخراوکەی و ئەندامەکانی ئەدات بەو جۆرە؟ بەس نەبو لە شار دەست بەعس نەکەوتی خۆ یەکێتیت هەڵ ئەتەکاند، دوايى نوسینەکەی مەلا بەختیارم برد بۆ لای عەلی کەشکۆڵ (یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی مەلا بەختیار و دامەزرێنەری ئاش) نوسینەکەی خوێندەوەو وتی بەڕاست خۆ ئەوە خەتی مەلا بەختیارە! دەک داوەشێی سەرکردەی پرۆلیتاریای عەیار چەپ.!
………….
کتێبی “چەپکێک لە مێژوی کۆمەڵە”