بەهەشت بۆ ئێوەیە لە كاتی …… (۱)

بەهەشت بۆ ئێوەیە لە كاتی …… (۱)

نووسینی شێخ أبو سعد العاملی

وەرگێڕانی أبو محمد الكردی                             

بسم الله الرحمن الرحيم وبة نستعين

الحمد لله رب السماوات والأرض خالق الإنسان من طين ثم سواه فعدله فسواه في أحسن تقويم، وأرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله ولو كره الكافرون، وعد المؤمنين بجنات عدن تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها أبداً، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء وإمام المرسلين وعلى آله وصحبه أجمعين، ثم أما بعد

پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە مەككە دەستیكرد بە بانگەواز بۆ لای خوا لە كاتێكدا بژێوی ڕۆژانەیشی نەبوو چ جای ئەوەی شان وشەوكەت وپارە ودەسەڵاتی هەبێت بۆ ئەوەی شوێنكەوتووان وباوەڕداران بە پەیامەكەی پێ ڕابكێشێت.

سروشتی ئەم دینە وهێزەكەی ئەوەیە كە باوەڕدار بە پەروەردگاری دەبەستێتەوە – نە هیچ بەرژەوەندی وپارەیەك ڕایدەكێشێت ونە هیچ دەسەڵات وهێزێكیش دەیتۆقێنێت لە باوەڕهێنان بە خوا – بۆ ئەوەی ئینتیمای تەنها بۆ خوای گەورە بێت وباوەڕەكەی نەلەرزێت ولە دینەكەی هەڵنەگەڕێتەوە.

پێویستە بانگخوازانیش لە دوای ئەو بەم شێوەیە بن, چاوەڕێی هیچ بەرژەوەندی وكرێ‌ ودەستكەوتێك لە شوێنكەوتووان وپشتیوانانیان نەكەن [ لا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلا شُكُورًا ] [ الإنسان ۹ ],  بەڵكو دەبێت بە بەدیهێنەرەكەیان ببەستنەوە پاش ئەوەی ڕێنوێنییان دەكەن بە شێوەیەكی ڕاست بۆ پەرستنی خوای گەورە بە تەنها وبۆ قوربانیدان لە پێناو سەرخستنی ئەم دینە.

كەواتە باوەڕدار كاتێك دەیەوێت ئەم دینە گەورەیە لە ئەستۆ بگرێت چاوەكانی نابڕێتە هیچ شتێك جگە لە ڕازیكردنی خوای گەورە ئەمەش بە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئەو شتەی كە خوا لەسەری فەرز كردووە لە واجبەكان, جا دەبینیت كە قوربانی دەدات بەهەموو ئەوەی كە هەیەتی لەپێناو بەدیهێنانی ئەمەدا [ إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ] [ التوبة ۱۱۱ ], ئەی باوەڕدار ئەو گرێبەستەی لەنێوانی تۆ وخوادایە ئەوەیە كە خۆت وسامانت پێشكەش بكەیت وجەنگ بكەیت لە پێناوی خوا بۆ سەرخستنی دینی خوا لە بەرامبەر بردنەوەی بەهەشت.

گرێبەستێكی ڕوون وڕاشكاوە بەڵام  بەرپرسیاریەتی تێدایە ودەرەنجامەكانیشی قورسە, وە كەس پەی بەوە نابات تەنها ئەوە نەبێت كە خوا تەوفیقی دەدات بۆ وەستان لە سەر ناخۆشییەكانی ئەم بانگەوازە كە لە لای ئەو كەسەی خاوەنی ورەیەكی بەهێز وهیممەتێكی بەرز ودڵسۆزییەكی بێوێنەیە دەگۆڕێت بۆ بەخشش وچێژێك كە هاوشانی نییە وبەتوندی پاڵی پێوەدەنێت بۆ پەیوەست بوون بەم گرێبەستە بێوێنەیە وپێشكەشكردنی نرخەكەی خۆویستانە بێ‌ هیچ دوودڵییەك, بە هاتنە پێشەوە وبێ‌ پشتتێكردن, وبە ڕەزامەندی وبێ‌ تووڕەیی.

وە بەهەشت بۆ ئێوەیە لەكاتی بانگكردنی خەڵك بۆ هاتنە ڕیزی ئەم دینە

یەكەم كار كە موسوڵمان دەیكات كاتێت پەی بە حەقیقەتی ئەم دینە دەبات وچەمكەكانی لە دەروونی خۆیدا دەچەسپێنێت, ئەوەیە كە بەرەو جیهانی دەرەوە هەنگاودەنێت بۆ بڵاوكردنەوەی ئەوەی كە باوەڕی پێهێناوە وهەوڵبدات خەڵك بۆ دینەكەی بانگ بكات لەبەر ئەو خۆشییە گەورەیەی كە دەیبینێت وبە پێویستی دەزانێت خەڵكی لەو خۆشییە هاوبەش بكات, وەكو خۆنەویستی وخۆشەویستییەك بۆ خەڵك.

وە لەڕێی بانگەوازدا هیچ چارەیەك نییە باوەڕدار تووشی بەربەستی زۆر دەبێت,كە یەكەمیان بریتییە لەوەی خەڵك بەدرۆی دەخەنەوە وسووكایەتی بە خۆی وبانگەوازەكەی دەكەن, بەڵام ئەو بە دامەزراوی وبە ئارامگرتن لەسەر دینەكەی ڕووبەڕووی ئەمە دەبێتەوە.

وە كاتێك بانگەوازەكەی بۆ خەڵكی دەخاتەڕوو پێویستە لەسەری بانگكراوەكان لە سەرەتادا بە پەروەردگاریان ببەستێتەوە وبەڵنییان پێبدا بەوەی كە خوا لە كتێبەكەیدا بەڵێنی پێداون ئەویش ئەوەیە كە پاداشتیان بەهەشت وڕەزامەندی خوای گەورەیە و كە سیتر نا, وە نابێت بەڵێنیان پێبدا بە كاروباری دونیا وخۆشی وپۆستەكانی وەكو پاداشتێك بۆ باوەڕهێنانیان, هەروەكو چۆن خاوەن مەزهەبە ماددییەكان یا حزبە سیاسییەكانیتر ئەو كارە دەكەن.

وە بەهەشت بۆ ئێوەیە لە كاتی دەردەسەری وتاقیكردنەوەدا

ڕێگەی بانگەواز پڕیەتی لە دڕك ودەردەسەری, ئەمە سوننەتی خوایە لەم دینەدا بۆ ئەوەی پیس لە خاوێن جیابێتەوە وپیس جیابێتەوە لە كۆمەڵ وڕاستگۆی بەهێزیش بمێنێتەوە وبەردەوام بێت لە خۆبەخشین بۆ سەرخستنی دینی خوای گەورە, وە هەر كەسێك بڕوای بە غەیری ئەو ڕێگەیە هەبێت ئەوا لە خەون و خەیاڵدایە ولە ڕێگەیەكی چەوت دەڕوات كە بەزوویی بە سەڕابی دەگەیەنێت.

بۆیە بانگخوازی دڵسۆز وسەركردەی ڕەببانی پێویستە لەسەری كە شوێنكەوتووەكان وسەربازەكانی بە دەرەنجامەكانی ئەم ڕێگەیە ئاشنا بكات بۆ ئەوەی لە ئامادەباشییەكی تەواو دابن بۆ قبوڵكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان, بەڵكو دەبێت ڕازی بن وسوپاسی خوای گەورە بكەن لەسەر ئەوەی كە ئەوانی كردووە بە سەربازانی خۆی.

یەكەم تاقیكردنەوە بریتییە لە سووكایەتی كردنی دوشمنان بە خاوەن حەق وهەوڵدانی بچوككردنەوەی ئامانجەكانی وشێواندنی مەنهەجەكەی, هەموو ئەمانە لەپێناو دابڕاندنی بانگخواز لە خەڵك وكەمكردنەوەی ژمارەی پشتیوانانی حەق, وە لەبەرامبەردا بانگخواز زۆری بێئاگایان لە حەق وخێرایی هەڵخلیسكانیان بەرەو باگل دەبینێت بەڵكو خۆبەختكردنیان لەپێناو باگل دا, لەكاتێكدا دەبینێت كە ئەهلی حەق كەمە وزۆربەیان بەخیلی دەكەن لە بەرامبەر دینەكەیان لە كۆتاییدا كەس لەخانەی قوربانیدان وخۆبەختكردن نامێنێتەوە جگە لە كەمینەیەكی زۆر كەم, ئەی خوایە یارمەتی وپشتگیریت بۆ بەندە چاكەكانت.

وە لەگرنگترین قۆناغەكانی  تاقیكردنەوە ودەردەسەری ماوەی ڕاوەدوونانە, كاتێك بانگخوازی موجاهید لە بارێكی چاودێری وخۆشاردنەوەی شلۆق دایە كە تێیدا تووشی چەندەها جۆری فشاری دەروونی دەبێت, ئامانجی هەموویان بریتییە لە شكاندنی ورەی بانگخواز ووەستاندنی ڕێڕەوە جیهادییەكەی وملكەچبوونی بۆ دوشمن یان بە وازهێنانی لە گشت ڕۆڵە جیهادی وبانگخوازییەكانی وخۆخستنە ناو ژیانی ئاسایی بۆ ئەوەی دوشمن لێی سەلامەت بێت, یان بگۆڕیت بۆ یەكێك لە پشتیوانانی دوشمنان وخزمەتی خۆی پێشكەشكەشیان بكات لە بەرامبەر ئەوەی گاغوتان گشت تۆمەتە ڕابردووەكانی لەسەر لابەن وهەندێك دەسەڵاتی ماددی ومەعنەوی پێبدەن وەكو پاداشتێك لەسەر گۆڕینی ئاراستەكەی.

بەڵام كاتێك باوەڕدار ئەو پادشتەی خوا دێنێتە پێشچاوی كە چاوەڕێی دەكات, كە ئەویش بەهەشتە كە تێیدا ئەو شتە دەبینێت كە بە مێشكی دانەهاتووە لە نیعمەت وپاداشتی هەمیشەیی, كاتێك ئەم ئامانجە گەورەیەی بۆ دەردەكەوێت هەموو ئەو ناخۆشییانە لە پێشی بچوك دەبنەوە وە لە حالەتی ڕاوەدوونان وخۆشاردنەوە چێژێكی سەیر دەبینێت وەكو بلێی لە شەوی زاوایەتیدایە یان لە هۆڵی چاوەڕوانیدایە بۆ خۆشییەكی گەورە.

لە كاتی دەردەسەری زینداندا

لە زۆربەی جارەكان, وبە حیكمەتێك كە خوای خەبیر وحەكیم بڕیاری لەسەر داوە, موجاهید بە دیلی دەكەوێتە دەستی دوشمنان, لە هۆكانی ئەم دیلییە ئەوەیە كە خوای گەورە ویستوویەتی ئەم بەندەیە بحەوێتەوە لە ماندووبوونی كار وبەخشین وقوربانیدان وخۆ بەختكردن, وخۆی تەرخان بكات بۆ پەرستن وموناجاتی خوای گەورە لە میحرابی زیندان و گۆشەگیریكردن بۆ خواپەرستی دوور لە فتنە وهات و هاواری دنیا.

یاخود خوای گەورە ویستوویەتی بەندەكەی لە فیتنە گەلێك دووربخاتەوە كە ئارامی لەسەر ناگرێت ودەبێتە هۆی كەمبوونەوەی باوەڕەكەی وپلە وپایەكەی لەلای خوا كاتێك لە دەرەوەی زیندانە, وە ئەو حیكمەتە شاراوانەمان لە زۆربەی جارەكان بینیووە, وپاش ماوەیەك بەڕوونی بۆمان دەركەوتووە, ئا لەو كاتەدا لە سۆز وبەزەیی خوای گەورە تێدەگەین بەرامبەر بە بەندە ڕاستگۆكانی, وەتێدەگەین كە خوای پاك وبێگەرد ئەوە دەزانێت كە ئێمە نایزانین وئەوە دەبینێت كە ئێمە نایبینین, وە خوای گەورە تەنها خێری دەوێت بۆ بەندەكەی.

یاخود هەندێك موسیبەتی لێ دووربخاتەوە كە تووشی دەبوون لە نەفس ولە ماڵی, باوەڕدار لە تاقیكردنەوەدایە  ﴿وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمْوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ﴾ [ البقرة ۱۵۵]جا كاتێك باوەڕدار باوەڕەكەی بەهێزتر دەبێت ئەوا تاقیكردنەوەكان بە قەد ئەم باوەڕە دەبێت, بەڵام كاتێك باوەڕەكەی لاواز دەبێت خوای گەورە بەزەیی دێتەوە بە حاڵی بەندەكەی بۆیە تاقیكردنەوەكان بەقەد باوەڕ وئارامی بەندەكە دەبێت, لەبەر ئەوە زیندان دەبێتە یەكێك لەو هۆكارە رەببانییانە بۆ بەهێزكردنی بەندەكەی ودوورخستنەوەی لە شوێنەكانی تاقیكردنەوە هەتاوەكو بەهێز دەبێت وئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی هەر جۆرێك لە جۆرەكانی تاقیكردنەوە.

یاخود قۆناغی زیندان دەبێتە قۆناغی ئامادەكردنی ڕووحی وجەستەیی بۆ ئەو بەندەیە گەر بێت ولەدەرەوەی زیندان بووایە بۆی نەدەڕەخسا, پیاو سەبارەت بەحەقیقەتی نەفسی خۆی و توانای لەسەر تەحەممولكردنی دەرەنجامەكانی بانگەواز وجیهاد بە نەزانی دەمێنێتەوە, وە خۆی لەوانە دادەنێت كە لە بەرامبەر ئاستەنگەكان خۆڕاگری دەكەن وئارامدەگرن لەسەر دڵڕەقی وزەبر وزەنگی دوشمن, بۆیە خێرا واز لە ڕێگا دەهێنێت و لەڕێگای بانگەواز وجیهاد لادەدات, وە لە ڕەحمەتەكانی خوای گەورە ئەوەیە كە ئەو بەندەی خۆی بەسەر دەكاتەوە پێش ئەوەی بچێتە ناو ئەو تاقیكردنەوەیە, بۆیە خوای گەورە تووشی زیندانی دەكات بۆ ئەوەی بەهێز بێت ونەفسی خۆی بەتەواوی ئامادە بكات بۆ ڕۆژی چاوەڕوانكراو.

وە لەبەرامبەر دەردەسەری زیندان باوەڕدار بیر لەو پاداشتەی دواڕۆژ دەكاتەوە كە چاوەڕێی دەكات, بەهەشت گەلێكی دەرگە كراوە بۆ بەندە ئارامگرەكانی خوای گەورە لە كاتی ناخۆشی ودەردەسەری, بۆیە ئەم دەردەسەری وسزایانەی لەپێش چاو بچووك دەبێتەوە, وە ئەو شتەی كە لای خوایە بە پێش دەخەن جا هەموو قورساییەكان سووك دەبن وهەموو ئازارەكان شیرین دەبن.

وە بەهەشت بۆ ئێوەیە لەكاتی هەوڵەكانی ڕاكێشان وگرتنەخۆ

كاتێك باوەڕداران قۆناغەكانی تاقیكردنەوە بەسەركەوتوویی تێدەپەڕێنن جا لە زیندان بێت یان لە دەرەوەی زیندان, ئەوا دوشمن پەنا دەباتە بەر هۆكارێكی تر بەڵكو ئامانجەكانی بۆ بەدیبهێنێت, ئەویش شێوازی گرتنەخۆ وڕاكێشانە.

ئەم شێوازە كۆنە ولایەنە دەسەڵاتدارەكان بەكاریدەهێنن لەگەڵ بەرهەڵستكارانیان لە پێناو بەدەستهێنانی تەنەزول لەلایەن ئەوانەوە, یاخود بە لانی كەمەوە لایەنی بەرهەڵستكار ڕازی بێت بەرهەڵستییەكەی خۆی ڕابگرێت ئەگەر بێت وملكەچی ئەو ڕژێمە دەسەڵاتدارەش نەبێت. هەردوو هەڵوێستەكە لە بەرژەوەندی لایەنی دەسەڵاتدارە وە لایەنی بەرهەڵستكاریش ڕەزامەندی خۆی لەسەر بارودۆخەكان پیشاندەدات تەنها بە بێ دەنگی وبێ لایەنییەكەی.

كاتێك بێباوەڕانی قوڕەیش ئەو پێشنیارە ماددی ومەعنەوییانەیان خستە بەردەستی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە مەككە, دوای ئەوەی موسوڵمانان دامەزروی خۆیان لەسەر شپرزەیی وخۆڕاگرییەكی بێ وێنەیان لەسەر عەقیدەكەیان پیشاندا سەرەڕای تووندی گەمارۆ وسووكایەتی كردن وئازاردان, دەڵێم كاتێك ئەو شتانەیان خستە بەر دەستی پێغەمبەر تەنها لە پێناوی ئەوە بوو واز لە جنێودان بە خواكانیان بێنێت وخەونەكانیان پووچەڵنەكاتەوە كە ئەوەش هەڵوێستێكی بێ‌ لایەنانە وخۆ بەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دینەكەیان و ڕووتكردنەوەی باتیڵەكەیانە, وە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەركەوتنە بۆیان چونكە ڕێگەیان پێدەدات بەردەوامبن لەسەر فریودانی خەڵك وبانگەوازكردن بۆ دینە پووچەڵەكەیان.

وە موسوڵمان لەوانەیە بلەرزێت وئاواتەخوازی ئەو دەستكەوتە ماددیانە بێت لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە بێ لایەنییەی لەبەرامبەر باگل, بەتایبەتی كاتێك كەهیچ تەنازولێك لە مەبدەئەكانی ناخاتەڕوو, یاخود هەندێك تەنازولیش ئەنجامدەدات بەكردەوە لەبەرامبەر ئەوەی هەندێك لەو دەستكەوت وپێشنیارە دنیاییانە بەدەستبهێنێت.

كاتێك باوەڕدار ئەوەی لە بیردەچێت كە لەلای خوا چاوەڕێی دەكات لە پاداشتی دواڕۆژ ودەستكەوتی دنیایی ئەوا بەرەو ئەو پێشنیار ودەستكەوت وشتە فریودەرانە هەڵدەخلیسكێت, وە لەداهاتوودا دەكەوێتە هاوبەشیكردن لەگەڵ دوشمنەكانی جا ڕەزامەندی خوا لەدەستدەدات ئەگەر بێت وڕەزامەندی خەڵكیش بەدەستبهێنێت, وە ڕەزامەندی خەڵك دەگۆڕێت لەسەری بۆ حەسرەت وپەشیمانی چونكە بێبەش دەبێت لەوەی كە خوا بەڵێنی داوە بە بەندە دڵسۆزەكانی [ وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلاً ] [ النساء ۱۲۲ ] .

وە بەهەشت بۆ ئێوەیە لە كاتی گەڕان بەدوای سەركەوتن

لە قۆناغی بانگەوازدا پێویست دەبێت لەسەر بانگخوازان كاری خۆیان بۆ خەڵكی بخەنەڕوو بە مەبەستی ڕاكێشانیان, وە جەماعەتی موجاهید پێویست دەبێت لەسەری كە خۆی دەربخات بۆ جەماعەتە ڕاستگۆكانی تر لەگەڵی لە گۆڕەپانەكە لەپێناو یەكخستنی ڕیزی موجاهیدان وكۆكردنەوەی گشت موجاهیدان لە یەك بەرە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی پڕۆژەكانی دوشمنانی خوا وپێغەمبەر.

وە زۆر جار وا ڕێك دەكەوێت كە ئەو جەماعەتانە یان هەندێكیان سەرخستنی ئەو جەماعەتە ڕەتدەكەنەوە وچەند مەرجێك دادەنێن لە بنچینەدا پێچەوانەی ئەوەیە كە ئێمە بۆی هەڵساوین, وەكو ئەوەی مەرج دادەنێت ببێتە خاوەنی كۆمەڵەی جیهادی وبەشی شێری هەبێت تێیدا, یان غەیری ئەو مەرجانە كە ناكۆكن لەگەڵ زەوابتە شەرعییە داواكراوەكان.

جا لەو بارەدا پێویستە لەسەر كۆمەڵی جیهادی ئەو موساوەمانە ڕەتبكاتەوە وئەو مەرجانە تێكبشكێنێت بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی جیهاد ودواڕۆژەكەی لە گەمژەیی كەوتنە ناو چەند گێژاوێك كە دووری دەخاتەوە لەو ئامانجانەی كە لە پێناوی دامەزراوە, یان وای لێبكات تەنازول بكات لە مەنهەج لە بەرامبەر چوونە ناوەوەی ئەم جەماعەتانە بۆ ڕیزەكانی جا ئەوە ببێتە هۆی دووركەوتنەوە لە حەق وبەرەبەرە كەوتنە ناو باوەشی دوژمنان بێ‌ ئەوەی هەستی پێبكەن.

لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستانەدا كۆمەڵی جیهادی هیچ چارەیەكی نییە جگە لە دەستگرتن بە بەڵێنی خوا بۆی بە سەركەوتن وپشتگیری كردنی خوا بۆی لە بەرامبەر تەنازول نەكردن لە مەبدەئەكان ونەڕۆیشتن بەپێی ئارەزووی خەڵك, چونكە ئەوەی لای خوایە باشترە وزیاتریش دەمێنێتەوە, وە خۆڕاگری لەسەر مەنهەج ودامەزراوی لەسەر كاری خوا تەنها دوو هۆكارن بۆ سەرخستن و بە دەسەڵاتكردنی بەندەكانی خوا ئەگەر بێت وبیزانن.

پاشان دەبێت هەر ڕابێن لەسەر كەمی پشتیوانان وترسانی خەڵك لە سەرخستنی حەق پێش ئەوەی سەربكەوێت, خوای گەورە باسی ئەم حەقیقەتە دەكات لە فەرموودەكەیدا ﴿ إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ * وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا ﴾ [ النصر ۱و۲ ]، هاتنە ناوەوەی خەڵكی بۆ دینی خوا تەنها لە دوای سەركەوتن وبە دەسەڵاتبوونە, بەڵام لەپێش ئەمەدا تەنها كەمێك لە باوەڕداران خوا وپێغەمبەر سەردەخەن وبەیعەتیان پێدەدەن لەسەر مردن وگوێ‌ بە هیچ نادەن كاتێك لەپێناوی خوایە مەرگیان.

بڵێن بەوانەی كە چەند مەرجێكی بێهێزكەرتان بەسەردا دەسەپێنن یان دەستكەوتنی چەند دەستكەوتێكی دنیایی لەسەر حیسابی مەبدەْ  ومەنهەجەكەتان لە بەرامبەر سەرخستنتان ووەستانیان لەگەڵتان, پێیان بڵێن بەڕاستی خوای گەورە توانادارە لەسەر سەرخستنمان بەبێ ئێوە, بەڕاستی ئێوە زیاتر پێویستتان بە كۆمەڵی جیهادی ڕاستگۆ هەیە تاوەكو ڕزگارتان بكات لەو كۆت وبەندانەی ئێوەی بەستۆتەوە لە بەدیهێنانی دڵسۆزی لە جیهادەكەتان, وە ئەو دڵسۆزییەشە لە كۆتاییدا بە بەهەشتتان دەگەیێنێت إن شاْء الله.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *