ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆت بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوژمن بيكه‌ى!!

ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆت بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوژمن بيكه‌ى!!

ئا: محمد یعقوبی

ئوه‌يسى قه‌ره‌نى الله ڕه‌حمى پێبكات ده‌ڵێت:

ئه‌گه‌ر پياوێك ڕۆيشت له‌ڕێگاى بۆ ئه‌وه‌ى ڕوبه‌ڕووى دوژمن بێته‌وه‌

قه‌ڵغانه‌كه‌ى قورسى كرد.. ئه‌ويش فڕێى دا!!

پاشان شمشێره‌كه‌شى لاشه‌ى قورس كرد.. فڕێى دا!!

وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ باره‌كه‌ى قورس كرد.. ئه‌ويشى فڕێدا!!

پاشان ڕوبه‌ڕووى دوژمن بويه‌وه‌، بێ قه‌ڵغان و به‌ته‌نها و به‌برسيه‌تى..

باشه‌ ئه‌وه‌ چۆن سه‌رده‌كه‌وێت ؟!

به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ى زيكر له‌سه‌رى قورس بوو.. وازى هێنا!!

وه‌ سونه‌ته‌ ڕاتيبه‌كان له‌سه‌رى قورس بوو.. كه‌مته‌رخه‌مى تيادا كرد!!

وه‌ كردنى واجبه‌كان له‌سه‌رى قورس بوو.. دواى خست!!

وه‌ فه‌رمانه‌ شه‌رعيه‌كان له‌سه‌رى قورسبوو.. ئه‌ويش گوێى پێنه‌دا!!

پاشان باسى خراپى حاڵه‌تى خۆى وژيانى ده‌كات وده‌ڵێت شه‌يتان زاڵبووه‌ به‌سه‌ر دڵم!!

ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ڕاستى كه‌سێكى هه‌ژاره‌ ….

ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆت بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوژمن بيكه‌ى!!

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *