ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و المدخلي (۳)
نوسینی: شێخ حوسەین بن محمود
وهصفهكانیان:
۱٫ له‌خۆباییبوون نیشانه‌یه‌كی دیاریانه: باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌وان پێشه‌وا و لێهاتوو و فهرموودهناسن، ده‌ست ده‌خه‌نه ناو “الجرح والتعیدل والتقریر”، وه پێیان وایه كه ئه‌وان میراتگری زانستی سه‌له‌فن، وه ئه‌وان ئه‌هلی ئه‌و عیلمهن، وه خۆیان به نازناوی گه‌وره ناو ده‌نێن، وه‌ك: پێشه‌وا، والمجدد، والعلامة، هه‌ڵگری ئاڵای “الجرح والتعدیل” و نازناوی تریش، هه‌روه‌كو پشیله كاتێك بهخۆفشكردنهوه لاسایی هه‌ڵمه‌تی شێر ده‌كاته‌وه، وه له قسه‌كانی ربیع المدخلي” ئه‌گه‌ر بێت‌و أبو حاتم و غیری ئه‌و له پێشه‌واكان (هه‌تا بوخاریش) دراسه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بكه‌ن، له‌و ئه‌نجامانه تێنه ده‌په‌ڕین (له ڕوانگه‌ی من) كه من پێیان گه‌یشتوومه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من سوپاس بۆ خوا قاعیدهكانی فهرموودهناسانم زۆر به وردی په‌یڕه‌و كردووه، ماندو بوونێكی واشم نه‌دیت” قسه‌كه‌ی ته‌واو، فائدهیهك: له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا جرح و تعدیل نییه، به‌ڵكو ئه‌وه له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی فه‌رمووده هه‌بووه، به‌ڵام فه‌رمووده‌ناسان قسه‌ی زاناكان ده‌گوازنه‌وه له‌باره‌ی پیاوه‌كان، وه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه نه “جرح”ه و نه “تعدیل”یشه.
۲٫ ڕق و كینه و حه‌سوودی سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تین تێیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌نده جیاوازی كه‌وته نێوان دوو كه‌س له جامییه‌كان ئه‌وه‌ی له‌بن به‌ڕه ده‌ی خه‌نه سهربهڕ و ده‌ست ده‌كه‌ن به تاوانكاری له دوژمنایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش ڕوون و ئاشكرایه له نووسینه‌كان و ڕهددانهوهكانی هه‌ندێكیان به‌رامبه‌ر هه‌ندێكیان، هۆی ئه‌مه‌ش: نه‌بوونی نیه‌ت و ئیخلاصه، له‌گه‌ڵ بوونی نیه‌ت خراپی و فه‌سادی ده‌روون.
۳٫ شوێنكه‌وتووه‌كانیان له نه‌زانترین و كهمعهقلترین دروستكراوانی خوان، شێخه‌كانیان زۆر پێداگرن له‌سه‌ر نه‌زانی شوێنكه‌وتووه‌كانیان به‌وه‌ی حه‌ڕامیان كردووه له‌سه‌ریان شتی غیری وان بخوێننه‌وه له زانا و داعییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕق و كینه له دڵی شوێنكه‌وتووه‌كانیان به‌رامبه‌ر داعییه‌كان و زاناكان و موجاهیدان و حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌چێنن، به‌مه‌ش جامییه‌كان هه‌تا ڕادده‌یه‌كی زۆر به خه واریجهكان ده‌چن.
۴٫ جامییه‌كان دڵ و ده‌روونیان له هه‌موو خه‌ڵك ته‌سكتره به‌رامبه‌ر مخالهفهكانیان، نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه له نێوان مه‌دخه‌لی و عه‌لامه “بكر أبو زید” رحمه الله ڕوویدا: كاتێك مه‌دخه‌لی كتێبێكی نووسی بۆ تانه‌دان له “سید قطب” رحمه الله، ڕووپامایی كرد بۆ شێخ بكر رحمه الله بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه بنووسێت، به‌ڵام شێخ بكر قایل نه‌بوو و ڕه‌خنه‌ی له كتێبه‌كه و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه گرت، مه‌دخه‌لی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له شێخ بكر وه‌رگه‌ڕا و به ناشرینترین وه‌سف وه‌سفی كرد و خۆی و قوتابییه شێته‌كانی زۆر به ناشرینی بهرپهچییان دایه‌وه، وه له‌و قسانه‌ی مه‌دخه‌لی له‌سه‌ر شێخ بكر رحمه الله كردوویه‌تی: “ئه‌و له پارێزه‌ر و پشتیوانانی بیدعه‌یه، وه له‌سه‌ر ئه‌هلی بیدعه و باطل بهجوابه و دڵیشی نه‌خۆشه به ئاره‌زووه‌كان” له كتێبی “الحد الفاصل في الرد علی بكر أبو زید” له نووسینی ربیع المدخلي لاپه‌ڕه ۵ و لاپه‌ڕه ۹۸، جامییه‌كان له‌به‌ر كه‌م عقلییان، جیاوازی ناكه‌ن له نێوان جه‌هل و نه‌زانینی مه‌دخه‌لی و عیلمی شێخ بكر رحمه الله، ته‌پ و تۆز چییه له چاو ئه‌ستێره‌ی پڕشنگدار!! حالی مه‌دخه‌لی له‌گه‌ڵ شێخ بكر ئه‌و قسه‌ی شاعرمان ده‌خاته‌وه یاد:
قام الحمام إلی البازيّ يهدّد وشمّرت لقراع الأسد أضبعه
۵٫ له فرت و فێل و پیسی جامییه‌كان، ناوی گه‌وره زانایانی ئوممه‌ت له قسه‌كانیان ده‌هێنن و ناوی شێخه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ناوی ئه‌و گه‌وره زانایانه، بۆ نموونه ده‌ڵێن: ئه‌مه ڕه‌ئی عه‌لامه إبن باز و إبن عثیمین و الوادعي و الألباني و مدخلي و نهجمي و فهوزانه!! مه‌دخه‌لی و وادعی و نه‌جمی ده‌كه‌نه هاوشانی إبن باز و إبن عثیمین و ئه‌لبانی رحمهم الله!!
۶٫ له فرت و فێڵه‌كانیان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌به‌ر ده‌ستی گه‌وره زانایانی ئوممه‌ت خوێندوومانه، جا ده‌ڵێن: ڕه‌حمه‌تی خوا له شێخمان إبن باز یان شێخمان عثیمین ده‌ڵێ!! وه له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شێخانه دانیشتبن، به‌ڵام هه‌رگیز نه عیلم و نه تێگه‌یشتن و نه ئه‌خلاقیان لێوه‌رگرتوون!!
۷٫ له نیشانه‌كانیان: زمانپیسی، زۆر تانه و ته‌شه‌ردان و ناو و ناتۆره دروستكردن و تانه‌دان له زانا و داعییه‌كان، وه قسه‌ی ناشرین.
۸٫ له فه‌رهه‌نگی جامییهكاندا شتێك نییه نیه به‌ناوی إنصاف، گوێیان لێنه‌بووه و بوونی نییه له كتێب و قسه‌كانیان، گه‌وره‌كانیان “المدخلي” فێری درۆ و فرت و فێڵی كردوون له‌و كتێبانه‌ی كه تێیدا تانه له زاناكان ده‌دات، نموونه: كتێبه‌كانی له‌سه‌ر “سید قطب” رحمه الله، ده‌بینی بۆ نموونه قسه‌یه‌ك له سید قطب نه‌قل ده‌كات له چاپی پێنجه‌می “العدالة الإجتماعیة” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانێ كه سید له‌و قسه‌یه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه له چاپی شه‌شه‌می كتێبه‌كه‌دا، وه مه‌دخه‌لی باسی ئه‌وه ده‌كات له هه‌مان كتێب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسه‌ی سید له چاپی پێنجه‌م نه‌قل ده‌كات!! وه قسه‌كانی سید له كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كانی نه‌قل ده‌كه‌ن وه‌ك كتێبی “الطفل من القریة” یان “الأطیاف الأربعة”!! یان ئه‌و كتێبانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئیلتیزامی نووسیویه‌تی وه‌ك كتێبی “التصویر الفني في القرءان” و “مشاهد القیامة في القرءان” یان “العدالة الإجتماعیة في الإسلام” یان ئه‌و كتێبانه‌ی كه لێیان په‌شیمان بۆته‌وه یان پێیدا نه‌چووبووه‌وه (وه‌ك به‌شێكی گه‌وره له في الظلال)، شێخ محمد قطب خوا بی پارێزێت فه‌رمووی: ئه‌و كتێبانه‌ی “سید قطب” ئامۆژگاری كردووه به خوێندنه‌وه‌ی پێش وه‌فاتی ئه‌مانه‌ن: الظلال به‌تایبه‌تی دوازده جوزئی یه‌كه‌می كه پێیدا چۆته‌وه و كه دواهه‌مینی ئه‌وانه‌نه كه نووسیویه‌تی و هه‌وڵی داوه هه‌موو بیری خۆی له‌وێدا كۆ بكاته‌وه، و”هذا ا‌لدین”، و”المستقبل لهذا ا‌لدین”، و”خصائص التصور الإسلامي” و”مقومات التصور الإسلامي” ئه‌و كتێبه‌یه دوای وه‌فاتی بڵاوكرایه‌وه “الإسلام والمشكلات الحضارة”، به‌ڵام ئه‌و كتێبانه‌ی كه داوای كردووه نه‌خوێندرێنه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه له پێش الظلال نووسیویه‌تی، له نێوانیشیان “العدالة الإجتماعیة” قسه‌ی شێخ محمد ته‌واو خوای گه‌وره شیفای بدات. جامییه‌كان قسه متشابههكانی سید قطب باس ده‌كه‌ن و چاوپۆشی ده‌كه‌ن له موحكه‌مه‌كان، ئه‌و قسانه‌ی سید ده‌هێنن كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی نووسیویه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی نادروست لێكی ده‌ده‌نه‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه كه سید قطب هه‌ڵه‌ی هه‌بووه له قسه و ده‌ربڕینه‌كانی و له ڕووی شه‌رعییه‌وه جوان دای نه‌ڕشتوون، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵانه چه‌ندن به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو قسه‌كانی؟! گه‌ر سه‌یری كتێبێكی بكه‌ین وه‌كو الظلال: كه چوار هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه له پارچه‌ی گه‌وره، چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵه‌ی تێدایه؟! ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌و ڕسته و وشانه كۆ بكه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن هه‌یه ئه‌وا لاپه‌ڕه‌یه‌ك زیاتر نییه، ڕێژه‌كه‌ی ده‌بێ چه‌ند بێ؟! ئایا له إنصافه واز له كتێبێكی وه‌ك الظلال بێنین كه ڕێژه‌ی هه‌ڵه تێیدا “۰٫۰۰۰۲۵%”، هه‌ڵه‌كانی الظلال له چه‌ند ڕسته‌یه‌ك زیاتر نین، ئه‌مه له
كوێی ئه‌وانه‌یه كه له “الكشاف”ی “الزمحشر”ی یان ته‌فسیری فه‌خری ڕازی یان ته‌فسیره‌كانی غیری ئه‌وان كه پڕیه‌تی له ئیسڕائیلییات و ئیعتزالیات و ئیرجاء و ئهشعهرییات و شتی تر، وه كتێبه‌كانی نه‌وه‌وی و إبن حجر و الجویني و الغزالي و غیری ئه‌وان له پێشه‌واكانی موسڵمانان، وه كتێبه‌كانی (حدیث) كه فه‌رمووده‌ی لاواز و دروستكراوی تێدایه، چیمان بۆ دهمنێنتهوه له كتێبی زانایان!!
قائمه‌ی مونتهسیبانی ئه‌م فرقه گومڕایه:
له وڵاتی حرمین: ربیع بن هادي المدخلي (گه‌وره‌ی ئه‌مڕۆیانه: پله‌ی وه‌ك پله‌ی پاپایه لای نه‌صرانییه‌كان، و أقطاب لای صۆفییه‌كان)، محمد بن هادي المدخلي (مداخلة هۆزێكن له بنچینه‌دا یه‌مه‌نین، ئه‌مه‌ی دوایی خۆزگه‌ی جێنشینی ربیع ده‌خوازێت و بێڕكابهریش نییه)، فالح الحربي، فرید المالكي، سعود بن صالح السعدي المالكي، عبد العزیز بن ریس الریس، تراحیب الدوسري، عبد اللطیف باشمیل، عبد العزیز العسكر، محمود الحداد المصري (كه جامییه‌كان تێ‌یان هه‌ڵدا)، محمد بن فهد الحصین، مصطفی بن إسماعیل السلیماني، بندر بن ناسیف بن صنهان العتیبي، محمد بن عمر بن سالم بازمول، أحمد بن یحیی النجمي الجازاني كه به ڕاشكاوی وتی شێخ إبن جبرین رحمه الله “درۆزنه”!! و هی تریش هه‌ن.
له “یه‌مه‌ن”: مقبل الوداعي، حسن بن قاسم الریمي، یحیی الحجوري…
له “كوه‌یت”: عبد الله الفارسي، فلاح إسماعیل مندكار، محمد العنجري، حمد العثمان، سالم الطویل، عدنان عبد القادر، محمد المحمود…
له “إمارات”: عبد الله السبت (خاوه‌نی دزینه داراییه‌كان)، علي بن یحیی الحدادي، نادر بن سعید ال مبارك…
له “ئوردن”: علي الحلبي (خاوه‌نی دزینی علمییهكان)، مشهور حسن ال سلیمان (خاوه‌نی دزینی هه‌وڵ و كۆششی زانستخوازان)، سلیم الهلالي، عمر بن عبد الحمید البطوش…
له “مغرب”: محمد المغراوي…
له “جزائر”: عبد المالك بن أحمد رمضاني، أبو إبراهیم بن سلطان العدناني…
وه له‌وانه‌ی كه وڵاته‌كانیان نازانم: فوزي بن عبد الله بن محمد الحمیدي، حسن بن محمد بن منصور الدغریري، جگه له‌وانه زۆری تر هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه چالاكترینیانن له نووسین و بانگه‌واز بۆ مه‌زهه‌به‌كه‌یان، وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی “بلاد الحرمین”ن نامه ده‌نێرن بۆ حكومه‌تی “ال سعود” بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعودی، وه له‌وانه‌یه ئه‌وه هۆكاری هه‌وڵ و تێكۆشانیان بێت له بانگه‌وازكردن بۆ “ال سعود” و مردنیان له پێناوی ئه‌وان، وه زۆربه‌ی ئه‌م جامییانه تووشی چه‌ندین ئابڕووچوون بوونه وه‌ك: دزینی دارایی، دزینی زانستی، وه هه‌ندێكیان لادانی ئه‌خلاقیان هه‌یه… داوای سه‌لامه‌تی له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین..