ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و  المدخلي (۴)

ناساندنی خەڵکی بە ڕێبازی سه‌له‌فییه‌تی جامی و  المدخلي (۴)

نوسینی: شێخ حوسەین بن محمود

نیشانه‌كانیان:

۱٫ گران نییه‌ جیاوازیكردن له‌ نێوان نووسینه‌كانی جامییه‌كان و غیریان، جامییه‌كان نووسینه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن به‌ په‌ناگرتن له‌ موجاهیدان و حزبییه‌كان پاشان به‌سمه‌له‌كردن، وه‌ بابه‌ته‌كانیان هه‌مووی كۆبۆته‌وه‌ له‌: واجببوونی گوێڕایه‌لیكردنی كاربه‌ده‌ستان و حه‌ڕامبوونی ده‌رچوون له‌سه‌ریان له‌به‌ر هه‌رهۆكارێك، وه‌ ئینكاریكردنی جیهادی موجاهیدان له‌به‌ر نه‌بوونی ئاڵای دروست یان ڕه‌زامه‌ندی كاربه‌ده‌ستان، تانه‌دان له‌ “سید قطب” و تبدیع كردنی، ته‌بدیع كردنی حسن البنا و ئیخوان و ناشرینكردنی حزبه‌ ئیسلامییه‌كان و حزبییه‌كان، وه‌ قسه‌وتن به‌ محمد بن سرور بن زین العابدین، وه‌ قسه‌وتن به‌ سه‌ركرده‌ موجاهیده‌كان، وه‌ قسه‌وتن به‌ داعییه‌ به‌ناوبانگه‌كان، ئینكاریكردنی تۆقاندن و توندوتیژی، وه‌ پینه‌كردن بۆ كاربه‌ده‌ستان (به‌تایبه‌تی “ال سعود”) و به‌ڕه‌وادانانی هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ی كه‌ن: له‌ ڕێی ملخواركردنه‌وی ده‌قه‌كان و گۆڕینیان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ مه‌به‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانیان…

۲٫ تعلیقات و نه‌قله‌كان ته‌قریبه‌ن وه‌كو یه‌كن له‌ نووسینه‌كانی جامییه‌كان، وه‌ دیاره‌ كه‌ ئه‌وان له‌ زۆربه‌ی نووسینه‌كانیان شت له‌ یه‌كتری نه‌قل ده‌كه‌ن (له‌ ڕێگه‌ی لێكردنه‌وه‌ و لكاندن (كه‌تكردن و پێیستكردن))، وه‌ ده‌یان بینی كه‌ هه‌ندێك نه‌قلی دیاریكراوی ئه‌هلی عیلم له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ی ڵێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن یان له‌ جێی خۆی به‌كاری ناهێنن، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی (لێكردنه‌وه‌ و لكاندن _ كه‌تكردن و پێیستكردن)ی زاره‌كی.

۳٫ ئه‌و شێخانه‌یان (كه‌ شتیان لێوه‌ نه‌قل ده‌كه‌ن) به‌ په‌نجه‌ ده‌ژمێررێن، له‌ ناودارترینیان: ربیع المدخلي، أحمد النجمي، مقبل الوادعي ئه‌وه‌ی له‌وانه‌ نه‌قل بكات جامییه‌ به‌گشتی، چونكه‌ ته‌له‌به‌كانی عیلم سه‌رچاوه‌ی خۆیان هه‌یه‌ له‌ سلف و خلف و زانایانی سه‌رده‌م، وه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رچاوه‌ نین له‌ ناوه‌نده‌ عیلمییه‌كان، زانا و زانستخوازه‌ ڕاسته‌قینه‌كان شت له‌وانه‌وه‌ نه‌قل ناكه‌ن…

۴٫ هه‌ندێك ڕه‌ئی دیاریكراویان هه‌یه‌ لێی لا ناده‌ن، به‌ زۆریش ئه‌و ڕه‌ئیانه‌ إجتهادی شێخه‌كانیانه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌فه‌ و هیچی تر، وه‌ “ولاء والبراء” له‌سه‌ر ئه‌و إجتهادانه‌ ده‌به‌ستن: جا ئه‌وه‌ی موافه‌قه‌یان بكات له‌سه‌ری ئه‌وه‌ سه‌له‌فی موسڵمانه‌، وه‌ ئه‌وه‌ش موخاله‌فه‌یان بكات ئه‌وا خارجی گومڕایه‌!!

۵٫ قسه‌كانیان زیانر به‌ قسه‌ی كه‌سانی خراپی بێتوانا ده‌چێت: له‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر و توانج و غه‌یبه‌ت و دووزمانی له‌ نێوان خۆیان و غه‌یریشیان!! یه‌كێكیان ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر هاوڕێكه‌ی وا هه‌ڵده‌ڵێت و له‌ ڕۆژی دووه‌م قسه‌ی پێده‌ڵێت، ڕۆژێك مه‌دحی ده‌كات ڕۆژێك قسه‌ی پێده‌ڵێت، به‌یانیان گه‌وره‌ی ده‌كات و ئێواران كه‌می ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی لكاوه‌ پێیان…

۶٫ له‌ نیشانه‌ دیاره‌كانیان كۆتایی ناوه‌كانیان ده‌هێنن به‌ ته‌زكییه‌كردنی نه‌فسی خۆیان، ده‌ڵێن: فلان كوڕی فلانی سه‌له‌فی یان ئه‌ثه‌ری یان هه‌ردووكی كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: “سه‌له‌فی ئه‌ثه‌ری‌”، وه‌ له‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان ئینكاركرد شێخ “صالح الفوزان”ه‌ كه‌ جامییه‌كان له‌ ده‌وری ده‌سوڕێنه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن مێرووله‌ به‌ ده‌وری هه‌نگوین ده‌سووڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاری لاوازكردنی شێخ فه‌وزانه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی ته‌له‌به‌ی عیلم، وه‌ له‌وانه‌ی ئینكاری ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن: شێخ “إبن عثیمین”ه‌ له‌ شه‌رحی “حلیة طالب العلم”ی شێخ بكر أبو زید رحمه الله.. هه‌ندێك له‌ ته‌له‌به‌ی عیلم سوورن له‌سه‌ر ئه‌م نازناوه‌ و كۆتایی ناوه‌كانیان پێی ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ غه‌یری خۆیان جیا بكرێته‌وه‌ یان مه‌نهه‌جیان بناسرێته‌وه‌، وه‌ باشتر وایه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌زكییه‌كرنی نه‌فسه‌، وه‌ جێگومانی له‌خۆبایی بوونه‌..

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *