برای سه‌له‌فی پێبزانی یان نا به‌ رِاسته‌وخۆ بێت یان نارِاسته‌وخۆ تۆ  به‌م كاره‌ت خزمه‌ت به‌ كوفرو ملهوڕان ئه‌كه‌یت

برای سه‌له‌فی پێبزانی یان نا به‌ رِاسته‌وخۆ بێت یان نارِاسته‌وخۆ تۆ  به‌م كاره‌ت خزمه‌ت به‌ كوفرو ملهوڕان ئه‌كه‌یت

ئا: سریاس

تاكتیك و ستراتیج دوو زاراوه‌ی زانستی سیاسین كه‌ وه‌كو چه‌ك بۆ مه‌به‌ستی چاك و خراپ به‌كار دێن ، تاكتیك واته‌ ئه‌و ڕێگاو وه‌سیلانه‌ی ده‌یگریته‌ به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ست و ئه‌نجامێك، كه‌ ئه‌و مه‌به‌ست و ئه‌نجامه‌ واته‌ ئه‌و ستراتیژه‌ی كه‌ له‌ به‌رنامه‌دایه‌، سه‌رجه‌م زلهێزه‌ ملهوڕو كافره‌كانی جیهان له‌ كاردان بۆ ستراتیژێكی بۆگه‌نی دنیایی خۆیان و فیرعه‌ون و نه‌مرود و ئه‌بو جه‌هل ئاسایانه‌ به‌رده‌وامن له‌ تاكتیك واته‌ فێڵ و مرۆ كوژی و چه‌وساندنه‌وه‌و كرێگرته‌یی و دزین و له‌ناوبردنی خێروبێری ئه‌و خه‌ڵك (گه‌ل) ه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیدایه‌ ….هتد، ئه‌م كاركردنه‌ واته‌ تاكتیك وده‌ست و چاوه‌كه‌شی بریتی یه‌ له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایش (الامن والمخابرات) له‌ سه‌ده‌ی رِابردوو رِابوونی له‌ ناوبردنی ئه‌م تاكتیك و ستراتیژه‌ی كوفر ده‌ستی پێكرد ئه‌ویش له‌ مه‌دره‌سه‌ی رِه‌حمه‌تی محمد احمد شاكر و پێشه‌وا (سید قطب) ه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌م له‌ناوبردنه‌ش واته‌ گۆرِینی تاكتیكی كوفر له‌و زه‌لكاو ژه‌نگاوی نه‌فامیه‌وه‌ بۆ تاكتیكی ئیسلام كه‌ بانگه‌واز وكاری ئیسلامیه‌

به‌جیهاده‌وه‌، وه‌ ستراتیژیش هه‌وڵدانه‌ بۆ له‌ناوبردنی حوكمی ملهوڕان به‌ سه‌رجه‌م ناوو ناونیشانیه‌وه‌ و هێنانه‌وه‌ی حوكمی خوا، بۆیه‌ له‌ پاش ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رِابردوو به‌ په‌له‌ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌م ملهوڕانه‌ وه‌ك تاكتیكێك هه‌ستان بۆ ئه‌لته‌رناتیفی ئه‌م ئیسلامیانه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش فكری (ارجاء) هێنرایه‌وه‌ سه‌ر سه‌كۆی سیناریۆو له‌ حالی حازردا ئه‌بینین خزمه‌تێكی زۆر باش به‌و ملهوڕانه‌ ئه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكتیكی موجاهیدین له‌ناو به‌رن و دژایه‌تیه‌كی باشی جیهاد بكه‌ن به‌ ناوی جۆراوو جۆر تاكو كاری یان تاكتیكی مسڵمانان له‌ناوبه‌رن و تاكتیكی كوفر بمێنێته‌وه‌، وه‌كو ستراتیژیش ئه‌م ئیرجائه‌ به‌به‌رده‌وامی ده‌هۆڵی ئه‌وه‌ ئه‌كوتێ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م حاكمانه‌ موسڵمان و بڕوادارن و بگره‌ هه‌ندێكیان خه‌لیفه‌ و ئه‌میرن ؟؟!!! و ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت بیانگۆڕێ ئه‌وه‌ گومڕاوو باغیه‌ ؟! تاكو فه‌رمانڕه‌واێتی كوفر وه‌ك ستراتیژێكی به‌رده‌وام بمێنێته‌وه‌ . دیاره‌ ئه‌مه‌ش كاری بۆكراوه‌ له‌ لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانه‌وه‌ و ئه‌م پێرِه‌ كه‌ به‌ناوی سه‌له‌فیه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن زۆر دوورن له‌ مه‌نهه‌جی رِاستی پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته‌ رِه‌حه‌تی خوایان لێبێ، بگره‌ زۆر دورن له‌ ئیرجائی پێشین كه‌ ئه‌وان بۆ خۆیان ئوممه‌یه‌ك بوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی پیاوی كه‌س بن یان به‌ رِاسته‌وخۆ و نارِاسته‌وخۆ كار بۆ ملهوڕو كافران بكه‌ن نمونه‌ی ئه‌مه‌ش پێشه‌وای مورجیئه‌ ابوبكری باقلانیه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆید ا جیهادی دژی خاچپه‌رسته‌كان ئه‌نجام دا، بۆیه‌ له‌ غیابی كۆمه‌ڵیكی خواویستی جیهادی و بوونی حیزبه‌ به‌ناو ئیسلامیه‌ دینفرۆشه‌كان كه‌ تاكتیكیان بۆ كاری ئیسلامی بۆته‌ پێكه‌وه‌ ژیان و هه‌لبژاردن و به‌رله‌مان و حیزبایه‌تی ؛ ئه‌م سه‌له‌فیه‌ ئیرجائانه‌ فویان تێكراوه‌ و

مه‌شغوڵكراوون به‌ (سوننه‌ت به‌گشتی و اسماء وصفات و وه‌رگرتنی زانست و له‌م مه‌مله‌كه‌تی قه‌ده‌غه‌ی رِیش و سه‌رپۆشه‌ بۆ ئه‌وان اعفاء اللحیه‌ واجبه‌ و ئافره‌تانیشیان كه‌ خوشكی ئێمه‌ن ئه‌توانن منقبه‌ بن) بۆ ؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هیچ زیانێكی بۆ په‌زه‌كانی ئه‌وان نیه‌و  ئه‌وه‌ی باسی (احكام والایمان) ه‌ ئه‌مانیش پێویستیان به‌مه‌ نیه‌ چونكه‌ حوكام بڕوادارن و جیهادیش به‌رامبه‌ر به‌م بڕوادارانه‌ حه‌رامه‌ و گومڕایی و فیتنه‌و خوێنرِشتنه‌ ؟! ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه‌ ئه‌م سه‌له‌فیانه‌ دژایه‌تی تاكتیكی حیزبه‌ به‌ناو ئیسلامیه‌كانیشیان پێئه‌كرێ كاتێ ئه‌م حیزبه‌ ئیسلامیانه‌ ئه‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕكابه‌ری عه‌لمانیه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن  خه‌ڵكی هان ئه‌ده‌ن كه‌ ده‌نگ به‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان مه‌ده‌ن به‌ڵام عه‌لمانیه‌كان قه‌یدی نیه‌و جائزه‌ ؟؟؟!!! ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ قواعدی ئه‌م سه‌له‌فیه‌ ئیرجائانه‌ جێگای ئومێدی ئه‌م ئوممه‌ته‌ن انشاالله مادامێ به‌ سوننه‌ت مامه‌ڵه‌ ئه‌كه‌ن، كه‌واته‌ برای سه‌له‌فی پێبزانی یان نا به‌ رِاسته‌وخۆ بێت یان نارِاسته‌وخۆ تۆ  به‌م كاره‌ت خزمه‌ت به‌ كوفرو ملهوڕان ئه‌كه‌یت و كوفر زۆر به‌ پشودرێژانه‌ به‌ سیاسه‌تی له‌عنه‌تی خۆی به‌ پێوه‌ری تاكتیك و ستراتیج بۆ مانه‌وه‌ی تاكتیك و ستراتیجی خۆی ئێوه‌ی كردۆته‌ قه‌ڵغانی مانه‌وه‌و كوفری خۆی كاتێ به‌كارتان دێنن بۆ دژایه‌تی تاكتیك و ستراتیجی ئه‌م ئوممه‌ته‌. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *