کەسایه‌تى مه‌لامسته‌فا بارزانی نه‌خوێنده‌وار و رێبازو بنه‌ماڵه‌و نه‌وه‌كانى

کەسایه‌تى مه‌لامسته‌فا بارزانی نه‌خوێنده‌وار و رێبازو بنه‌ماڵه‌و نه‌وه‌كانى

مه‌لامسته‌فا نه‌خوێنده‌وارێکی سێکولار بو، به لام پییان گۆت «مه لا» و ئێستالینیش بو کوشتی موسلمانانی قره باغ پێی گۆت جنرال و به م شیوه بو به جنرال مه‌لامسته‌فا !!!:

•           كورِو كورِه‌زاكانى مه‌لا مسته‌فا ئه‌گه‌ر میراتى شورِشگێرِانه‌ى به‌ئه‌فسانه‌كراوى باوكو باپیریان لێبسه‌نینه‌وه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكى  تریان نییه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى كورد، چونكه‌ ژیان و رێچكه‌ى بزوتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورد سه‌لماندیان كه‌كورِو كورِه‌زاكانى مه‌لا مسته‌فا ته‌نها له‌یه‌ك شت حاڵى ده‌بن كه‌ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى بنه‌ماڵه‌یه‌.. !! .

•           له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورِو كورِه‌زاكانى مه‌لا مسته‌فا بێجگه‌ له‌رِابردوى مه‌لا مسته‌فا هیچ به‌هره‌و شه‌رعیه‌تێكى تریان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌ڵه‌ گابن ناچاربوین بچینه‌وه‌ به‌كه‌سایه‌تى مه‌لا مسته‌فاو ئه‌و به‌رگه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ له‌به‌رى داكه‌نین بیكه‌ینه‌وه‌ به‌مرۆژێكى ئاسایی ..!!!.

•           كه‌سێك له‌ده‌وروبه‌رێكى ئاوا نه‌خوێنده‌وارو پاشكه‌وتودا له‌دایك بوبێ و ژیابێ، كه‌سێك خۆى خوێنده‌وارییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بێ بیره‌وه‌ریه‌كانى بنوسێته‌وه‌… گومانى تیانییه‌ كه‌سه‌رتاپای ژیانى پرِی ئه‌بێ له‌كون و كه‌له‌به‌رى تاریك ..!!.

•           مه‌لا مسته‌فا به‌هۆى كوشتنى مه‌لا عه‌بدولره‌حمانى ئامۆزای و دوو ئامۆزازاى خۆیه‌وه‌ له‌یه‌ك رۆژدا بۆ چه‌ند ساڵیك به‌رنه‌فره‌تى عه‌شیره‌تى بارزان كه‌وت و نه‌یتوانى بگه‌رِێته‌وه‌ بارزان…!!

•           (مه‌لا مسته‌فا به‌درێژاى شۆرِشى ئه‌یلوك یه‌كجار چووه‌ مه‌یدانى شه‌رِ، كه‌ ئه‌ویش بۆ شه‌رِى رژێم نه‌بوو به‌ڵكو بۆ شه‌رِى ده‌سته‌ڵات بوو له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا، بۆ لابه‌لاكردنى خیلافاتى شه‌خسى خۆى بوو له‌گه‌ڵ شێخ عوسمانى ئامۆزایدا !!) محمود عوسمان .

•           ئێسته‌ش با خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م سیاسه‌ته‌ى نه‌وه‌كانى مه‌لا مسته‌فا لێكبده‌نه‌وه‌ كه‌بریتییه‌ له‌سیاسه‌تى كوشتن و تۆقاندن و نان برِینو پاره‌ دزینى خه‌ڵك، له‌پێناوى سه‌رپێدانه‌واندنى جه‌ماوه‌رى گه‌لدا.

•           له‌ كاتێكدا هه‌موو كورد مه‌لا مسته‌فایان به‌سه‌رۆكى خۆیان هه‌ڵبژاد، ئه‌و پێى وابو جێگه‌ى شه‌ره‌فه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یتانى قۆنه‌ره‌كانى عبدالكریم قاسم بێ !! .

•           له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو گه‌لى كورد به‌پارتیه‌كانیشه‌وه‌  ئه‌زانن كێو  … چه‌ند كه‌سو  … له‌كوێو  …  كه‌ى ، به‌ ده‌ستى پاراستنو به‌ فه‌رمانى مه‌لا مسته‌فا كوژرانو ته‌رمه‌كانیشیان ته‌سلیم به‌رِژێمه‌ داگیركه‌ره‌كان كرانه‌وه‌ …..  سه‌ره‌نجامى هه‌موو ئه‌و سییاسه‌ته‌ چه‌وتو چه‌واشه‌یه‌شمان به‌ چاوى خۆمان بینى و ، هه‌موان دیمان كه‌چۆن خوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدو چاره‌نوسى گه‌لێكى چه‌ند ملیونى و شۆرِشێكى ۱۴ ساڵه‌، كرانه‌ قوربانى به‌سته‌ دۆلارو تمه‌نو ( له‌به‌ر خاترى كه‌ڵه‌بابێك ئاشبه‌تاڵ به‌ شۆرِشكرا ) !!.

•           باشه‌ ئه‌م رابردووه‌ هى ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌كانى ئاوا خۆیانى پێوه‌ هه‌ڵكێشن، یان هى ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستى شه‌رمه‌زارى به‌ده‌مو چاویانه‌وه‌ بگرنو ئه‌وه‌نده‌ برِۆن تا خوا ئه‌فه‌رموێ: به‌سه‌ !؟؟

·له‌ كۆتایدا….

          له‌رِاستیدا رێبازى مه‌لا مسته‌فا ئه‌گه‌ر پێى بوترێ رێباز، ئه‌وا رێبازى بازرگانیكردن بو به‌مه‌سه‌له‌ى كوردو خوێنى شه‌هیدو زه‌نجى تێكۆشه‌ره‌كانیه‌وه‌ .

          رێبازى به‌كارهێنانى مه‌سه‌له‌ى كوردبو وه‌كو جۆكه‌رى ناو قومارى ده‌وڵه‌تان .

رێبازى بارزانى:

o          رێبازى لادانى جوڵانه‌وه‌ى كوردبوو له‌سه‌ر رِێچكه‌ى ئاساى خۆى.

o          رێبازى نۆكه‌رایه‌تى و فرۆشتنى چاره‌نوسى كوردبوو به‌تمه‌نو دۆلارو دینار.

o          رێبازى سه‌پاندنى دیكتاتوریه‌تى تاكه‌كه‌س و ژیاندنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگو په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى پاشكه‌وتوو بوو.

o          رِێبازى ژیاندنه‌وه‌و سه‌پاندنى عه‌قڵیه‌تى دواكه‌وتوى كۆنه‌ په‌رستانه‌و، رِێبازى له‌خۆبایى بوون و ملهورِى بوو له‌ده‌سه‌ڵاتداریداو، رِێبازى رِوخانو وره‌به‌ردان و چۆك دادان بو له‌شكاویداو، رِێبازى راكردن و په‌نا بردنه‌ به‌ر دوژمن بوو له‌ته‌نگانه‌دا..!!

رِێبازى بارزانى :

به‌كارهێنانى وزه‌و تواناو ئیمكانیاتى شۆرِش بوو، بۆ لابه‌لاكردنى ناكۆكییه‌ عه‌شایه‌ریه‌كان، به‌ قازانجى بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار …

رِێبازێ ئه‌مه‌ گه‌وهه‌رو سیفه‌ته‌كانى بێ، هى ئه‌وه‌یه‌ شانازى پێوه‌ بكرێ ؟ به‌زۆر خه‌ڵكى له‌ده‌ور كۆبكرێته‌وه‌ ؟ یان هى ئه‌وه‌یه‌، ئافه‌روزكرێ و حه‌وت به‌ردى به‌دوادا فرِێ درێو، چیتر مێشكى میلله‌تى پێوه‌ خه‌ریك نه‌كرێ ؟ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ناوى رێباز بێت زۆر خه‌ته‌ره‌ چونكه‌ كۆتاییه‌كه‌ى ئاشبه‌تاڵه‌ !!.

به‌ڵێ به‌دڵنیاى كۆتایی (ئێوه‌و ئه‌وانو هاوبیررانیشتان) ئاشبه‌تاڵه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ ئاشبه‌تاڵى میلله‌ت له‌ئێوه‌ نه‌ك له‌سه‌روه‌رى و كه‌رامه‌تى خۆى له‌پێناو ئێوه‌دا … وه‌ حه‌وت به‌ردى میلله‌ت ئه‌مجاره‌ حه‌وت تفى نه‌فرینه‌ له‌پاشه‌ڵى پیسو ئێستاى نه‌گریستان …  وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌بیرى نامۆو ره‌وشتى ناپاكتان توانیبێتتان بۆ زه‌مانێك هه‌موو میلله‌ت چه‌واشه‌بكه‌ن، یان به‌شێكیان هه‌موو زه‌مان چه‌واشه‌ بكه‌ن، دڵنیابن كه‌ ناتوانن هه‌موو میلله‌ت هه‌تا ئه‌به‌د چه‌واشه‌بكه‌ن و بێرِێزى و بازرگانى به‌دین و ژین و كه‌رامه‌تیانه‌ه‌وه‌ بكه‌ن .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *