ئەركی سەرشانمان بەرامبەر جێبەجێكردنى شەرعی خوای گەورە
ئامادەكردنی: خواناس
الحمد لله رب العالمین، مالك السموات والأرض، خالق كل شیو وملیكه، لا شریك له فی خلقه، وملكه وحكمه، والصلاە والسلام علی المبعوث بالحنیفیە السمحە والشریعە الغراء وعلی اله وأصحابه الذین أقاموا العدل فی الأرض، ونشروا الخیر فی كل مكان…وبعد:
خوای گەورە ئێمەی خوڵقاندوە بە تەنها بۆ ئەوەی كە ئەو بپەرستین، وە ئەم زەویەی دروستكردووە و ئەو ئاسمانەشی بەرزكردۆتەوە تەنها بۆ ئەو مەبەستە. خوای گەورە هەر خۆی دینی بۆ دیاریكردوین ئەوەی كە پێی ڕازیە، وەڕێبازو بەرنامەی بۆ ناردووین، ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمێت: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإنسَ إِلاّ لِيَعْبُدُونِ) (الذاریات:۵۶)،
وەهەروەها فەرموویەتی:( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لاَ تُرْجَعُونَ. فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ) (المؤمنون:۱۱۵-۱۱۶).
خوای گەورە فەرزی كردووە لەسەرمان كەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بین وە شوێن شەریعەتەكەی بكەوین، وە ئەو گوێڕایەڵیەی بۆمان كردۆتە عیبادەتێكی پێویست كە دەبێت پابەند بین پێوەی، ئەوەتا خوای گەورە فەرموویەتی: (وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللّهُ إِلَيْكَ …الآية) (المائدە:۴۸). هەروەها فەرموویەتی:( وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ عَمَّا جَاءكَ مِنَ الْحَقِّ …الآية)(المائدە:۴۹).
وە لە سەرەتای سورەتی نور فەرموویەتی:( سُورَةٌ أَنزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ)(النور:۱)، پاشان لە ئایەتەكانی دواتردا ئەو مەسەلە شەرعیانەمان بۆ دیاردەخات كە فەرزی كردووە لەسەرمان وە ئەم حوكمانەی جێگیر كردووە وەك (الزنی، وقذف المحصنات، والاستئذان وإعانە كل راغب فی الزواج، والاكل من بیوت الغیر، والحجاب وغض البصر) وەغەیری ئەمانەش كە ئەم سورەتە گەورەیە لە خۆی گرتووە كە ناونراوە سورەتی نور.
هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەوەن كە شەرعی خوای گەورە هەرهەمووی پێویستە پەیڕەو بكرێت چ ئەوانەی كە پەیوەندیان بە عیبادەتەكانەوە هەیە وەك نوێژ و ڕۆژوو زەكات و حەج، یان ئەوانەی كەپەیوەندیان بە هەڵس وكەوت (معاملە)ەوە هەیە، یان بە ئاداب وسنور(حدود)ەوە .وە ئەوەی زۆر بەئاشكرا ئەم واتایەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ئەوەیە كە خوای گەورە دەربارەی سوو(الربا) كە معامەلەیەكە لە معامەلەكان فەرموویەتی ، فەرموویەتی:( أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ. فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ .. الآية )(البقرە:۲۷۸-۲۷۹). ئەوەتا خوای گەورە بەئاشكرا هەڕەشەی جەنگدەكات لە لایەن زاتی خۆی و پێغەمبەرەكەیەوە (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ ئەوانەی كە سوورن لەسەر ئەو موعامەلەیە كە سووخواردنە و بەردەوام دەبن لەسەری و وازی لێ ناهێنن دوای ئەوەی كە حوكمی خوای زەوی و ئاسمانەكان (سبحانه وتعالی) لە بارەیەوە دەرچووە. ئاشكرایە كە سووخواردن (الربا) یەكێكە لەموعامەلەكان، وە لە عیبادەتەكان نیە. وە گومان لەوەدا نیە كە پابەندبوون وملكەچی بۆ فەرمانی خوای گەورە لەو مەسەلەیەدا عیبادەتە، واتە گوێڕایەڵیە بۆ خوای زەوی و ئاسمانەكان. وە هەموو ئەمانە ئەوەمان بۆ بەدیاردەخەن كە موسڵمانان سەرپشك (مخیر)نەكراون لە وەرگرتنی شەریعەتەكەی خوای گەورە یان ڕەتدانەوە و قەبوڵنەكردنی، بەڵكو پێویستكراوە لەسەریان كە پابەند بن پێوەی، بەڵكو ئەو كەسە لە بنچینەدا ئیمانی نیە كە كوفری پێ بكات و بەرپەچی بداتەوە و وازی لێ بهێنێت، یان بەكەم و كورت وناتەواو تەماشای بكات ولۆمەی بكات، چونكە ئەوە لەلایەن خوای گەورەوە نێردراوە كە سیفەتی حەكیمی هەیە و ستایش كراوە، وە هەركەس بەرپەچی بداتەوە و وازی لێ بهێنێت و كاری پێ نەكات هیچ گومان نیە كە كافرە هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی: ( وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ…)(المائدە:۴۴)،
ادامه خواندن ئەركی سەرشانمان بەرامبەر جێبەجێكردنى شەرعی خوای گەورە