پوخته‌یه‌ك له‌حوكم و سزاى تانه‌دان و سوكایه‌تى به‌ئیسلام و پیرۆزییه‌كانی ( قورئانى پیرۆز , ئاینى ئیسلام , پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم، حیجاب و…)

پوخته‌یه‌ك له‌حوكم و سزاى تانه‌دان و سوكایه‌تى به‌ئیسلام و پیرۆزییه‌كانی ( قورئانى پیرۆز , ئاینى ئیسلام , پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم، حیجاب و…)

ئاماده‌كردنى: مامۆستا هومام سه‌عید
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمــد لله والصلاة‌ والسلام على محمد وعلى آله وصحبه ومن ولاه … وبعد:
له‌ سه‌رده‌مى غوربه‌ت¬و نامۆى ئه‌هلی دیندا, سه‌رده‌مى تفى شه‌مه‌كانى ده‌یجورى جاهیلی به‌رِوى پرشنگى رِوناكی هیدایه‌تى خواییدا, سه‌رده‌مى هێرشى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى فیتنه‌و بێباوه‌رِى به‌رِوى پیرۆزییه‌كانى دینى هه‌ق و په‌یامى یه‌كتاپه‌رستیدا … پێویسته‌ تاكى موسوڵمان پشكۆى ئارامى له‌چنگ بگرێت و هه‌رده‌م چاوو دڵى به‌نورى وه‌حى ئیلاهى رِوناكبێت هه‌تا له‌فیتنه‌ى هه‌ڵخلیسكان و لارِێبون له‌دینه‌كه‌ى پارێزاوبێت به‌ویستى خوا .
یه‌كێك له‌و فیتنه‌ زیندووانه‌ى ئه‌مرِۆ رِوى له‌موسوڵمانان كردووه‌ تانه‌دان¬و سوكایه‌تكردن و بێرِێزییه‌ به‌ پیرۆزییه‌كانى دینه‌كه‌یان له‌ ( زاتى الله تعالى و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلی الله علیه و سلم و ئایه‌ته‌كانى قورئان و دروشمه‌كانى ئیسلام … ) بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانى بۆ به‌رچاو رِونى هه‌موان به‌رِوناكى وه‌حى خوایى له‌رِوى حوكمى شه‌رع و سزاو شوێنه‌واره‌ خراپه‌ كانى ئه‌و دیارده‌ نامۆیه‌ لێره‌دا و به‌كورتى ئاماژه‌ به‌و بابه‌ته‌ بكه‌ین و لوێچێك له‌ده‌ریاى باس و خواسى پرِبایه‌خى ئه‌و بابه‌ته‌ بخه‌ینه‌ پێش چاوى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌رِوانگه‌ى نیگاى ئاسمانییه‌وه‌ له‌راستیه‌كان بگه‌ن و له‌سه‌رسنوره‌كانى راوه‌ستن. بۆیه‌ پشت به‌خوا ده‌ڵێین:

حوكمى سوكایه‌تى كردن:
ئه‌وه‌ى له‌دینى ئیسلامدا زانینى به‌زه‌رورتێكى دینى دانراوه‌و تاكى موسوڵمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت له‌باره‌یه‌وه‌ به‌هانه‌ به‌نه‌زانین بێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : تانه‌دان و سوكایه‌تى و جنێودان و بێرِێزینواندن به‌هه‌ر جۆر و شێوازێك له‌شێوازه‌كانى بێت به‌رامبه‌ر زاتى الله تعالى و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و قورئان و پیرۆزیه‌كانى دین كوفر و له‌دین ده‌رچونه‌ و سزاكه‌شى بریتییه‌ له‌ كوشتن . ئه‌وه‌ش به‌ به‌ڵگه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و ئیجماعى زانایانى ئیسلام .
وه‌هه‌روه‌ها به‌كۆده‌نگى زانایان هیچ جاوازییه‌ك نییه‌ له‌نێوان تانه‌دان و سوكایه‌تكردن به‌خوا یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلی الله علیه و سلم یان دین یان ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز یان حوكمه‌كانى له‌رِوى شوێنه‌وار و حوكمه‌كانیانه‌وه‌ …

به‌ڵـگه‌كـان :
۱- خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێ: ( ۆإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ ۆطَعَنُوا فِی دِینِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لا أَيْمَانَ ڵهُمْ ڵعَلَّهُمْ ێنْتَهُون ) التوبه‌:۱۲٫
واته‌: گه‌ر په‌یمانه‌كانیان شكاندوو توانج¬و ته‌شه‌ریان له‌دینه‌كه‌تاندا ده‌سا ئێوه‌ش بجه‌نگن له‌گه‌ڵ پێشه‌وایانى كوفردا چونكه‌ ئه‌وانه‌ هیچ په‌یمانێك نافامن هه‌تا كۆڵده‌ده‌ن¬و واز له‌و كوفره‌كه‌یان دێنن . .

لێره‌دا خواى گه‌وره‌ تانه‌ده‌رى له‌دین ناو بردووه‌ به‌ئیمام له‌كوفردا, ئه‌مه‌ش زیاده‌یه‌ له‌سه‌ر حوكمى به‌ته‌نها كوفر.

پێشه‌وا ئیبن ته‌یمییه‌ ره‌حمه‌تى خواى لێبێ ده‌فه‌رموێ: (به‌هۆى تانه‌دانیان له‌دین ناوى بردوون به‌پێشه‌وایانى كوفر, ئیدى سابت بووه‌ كه‌ هه‌موو تانه‌ ده‌رێك له‌دین ئیمامه‌ له‌كوفردا ). الصارم المسلول:۱۷ و ۵۱۲ و۵۴۶٫

ئیبن كه‌سیر ره‌حمه‌تى خواى لێبێ ده‌فه‌رموێ: (له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌و حوكمه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ ئه‌وه‌ى جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم ده ‌دات وه‌ یان تانه‌ له‌دینى ئیسلام ده‌دات، وه‌ یان به‌ توانجه‌وه‌ ناوى ده‌بات ده‌كوژرێت).
ئیمام قورِتوبى ره‌حه‌تى خواى لێبێ ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ى په‌یمان شكێنى بكات¬و تانه‌ له‌دین بدات ده‌بێته‌ ئه‌سڵ¬و سه‌ر له‌كوفردا , وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌پێشه‌وایانى كوفره‌ ).

۲-وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێ: ( ۆڵئِنْ سَأَلْتَهُمْ ڵێقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ ۆنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ ۆآێاتِهِ ۆرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِیمَانِكُمْ …) التوبه‌:۶۵-۶۶٫

ئه‌م ئایه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌كه‌سانێك هاته‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر¬ صلی الله علیه و سلم¬و یارانیدا له‌رێگه‌ى جیهاد بوون به‌ڵام به‌گه‌مه‌و لاقرتى تانه‌و ته‌شه‌ریان له‌قورئان خوێنه‌كان ده‌دا , ده‌بینین خواى گه‌وره‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: گه‌ر له‌ باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ووتویانه‌ پرسیاریان لێبكه‌یت ، ده‌ڵین : ئیمه‌ مه‌به‌ستمان له‌و كاره‌مان سوعبه‌ت¬و گه‌مه‌و گاڵته‌ بووه‌, تۆش پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ به‌خواو ئایه‌ته‌كانى خوا¬و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى گه‌مه‌¬و لاقرتیتان ده‌كرد!!؟ به‌هانه‌ مه‌هێننه‌وه‌ به‌دڵنیاى ئێوه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ى ئیمانتان هێنا كافربوون.
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمییه‌ له‌ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌فه‌رموێ: (ئه‌مه‌ ده‌قێكى رونه‌ كه‌گاڵته‌جارِى به‌خواو ئایه‌ته‌كانى¬و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلی الله علیه و سلم كوفره‌, ئیدى جنێودان¬و سوكایه‌تیكردن گه‌ر به‌نیازه‌وه‌بێت له‌پێشتره‌ به‌وحوكمه‌ . وه‌ دیسان ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌كى روونه‌ كه‌سوكایه‌تى¬و لاقرتیكردن به‌رِاستى¬و جددى بێت یان بۆ گه‌مه‌و سوعبه‌ت بێت یه‌كسانه‌, چونكه‌ ده‌بینین خواى گه‌ورره‌ نافه‌رمێ درۆتان كرد به‌گه‌مه‌تان نه‌بوو, به‌ڵكه‌ ده‌فه‌رموێ : نابێته‌ به‌هانه‌ بۆتان وه‌ ئێوه‌ به‌و كاره‌تان له‌پاش ئیمان كافر بوون … ).
وه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: (بێ گومان ئه‌وانه‌ هه‌واڵیان له‌باره‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌پاش ئیمانیان كافربون ، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن ئه‌وكاره‌مان بێ مه‌به‌ست بوه‌و له‌ باوه‌رِنه‌مانه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو ته‌نها (نخوض ونلعب) گه‌مه‌ و گاڵته‌وگه‌پمان كردووه‌.

۳- ئیمام ئه‌بوداودوو نه‌سائى به‌سه‌نه‌دێكى سه‌حیح له‌ئیبن عه‌بباسه‌وه‌ گێرِاویانه‌ته‌وه‌ كه‌پیاوێكى نابینا خێزانێكى هه‌بوو جنێوو تانه‌ى له‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم ده‌دا ئه‌و پیاوه‌ش شه‌وێك خێزانه‌كه‌ى خۆى به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌كوژێت . كه‌هه‌واڵكه‌ ده‌گاته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: بۆ خوا پێتان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى ئه‌وكاره‌ى كردووه‌ مافى منى له‌سه‌ره‌ باهه‌ستێت. بۆیه‌ پیاوه‌كه‌ هه‌ستاو هاته‌لاى پێغه‌مبه‌رى خوا¬و وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم ئه‌و ژنه‌ خێزانى من بوو وه‌ دوو منداڵى مروارى ئاسام لێى هه‌یه‌ چه‌ندین جار سوكایه‌تى به‌تۆ ده‌كرد هه‌رچه‌نده‌ ده‌مترسان به‌ڵام سودى نه‌بوو هه‌تا دوێنێ شه‌و قسه‌ى پێوتى منیش شمشێرێكم كرد به‌سكیاو كوشتم .ئه‌و كات پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم فه‌رموى: ( ئه‌وا من ئێوه‌ ده‌كه‌مه‌ شاهید كه‌خوێنى ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌زایه‌چووه‌).
پێشه‌وا ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رموێ: ( ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى رِون¬و ئاشكرایه‌ له‌سه‌ر جائیزى كوشتنى ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ هؤى جنێودانى به‌پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلی الله علیه و سلم ، وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كوشتنى (ئه‌هلى زیممه‌). وه‌ دیسان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر كوشتنى موسوڵمان (پیاو بێت یان ئافره‌ت) گه‌ر جنێوبدات ).

۴- وته‌ى زانایان له‌و باره‌وه‌:
o پێشه‌وا ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رموێ: (به‌ئیجماعى زانایان گه‌ر موسوڵمانبوو واجبه‌ بكوژرێت چونكه‌ به‌وه‌ كافرو مورته‌دده‌, وه‌ خراپتره‌ له‌كافرى ئه‌سڵى كه‌خوا به‌گه‌وره‌ ده‌گرێت¬و باوه‌رِى وایه‌ ئه‌و دینه‌ى له‌سه‌ریه‌تى گاڵته‌جارى نییه‌ به‌خوا ) . الصارم المسلول.
o وه‌ ده‌فه‌رموێ : ( بێ گومان جنێودان به‌خوا یان پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم كافربونه‌ له‌رِواڵه‌ت¬و ناوه‌رۆكدا (ظاهراً وباطناً ), ئیدى جنێوده‌ر باوه‌رِى وابێت ئه‌و كاره‌ى حه‌رامه‌ یان به‌حه‌ڵاڵى بزانێت, یان بێئاگابێت ، ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى زانایان¬و سه‌رجه‌م ئه‌هلى سوننه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ئیمان وته‌¬و كرداره‌ (القول والعمل). ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ موسوڵمانبوو به‌كۆده‌نگى سه‌رجه‌مى زانایان (الاجماع) كوشتنى واجب ده‌بێت) الصارم المسلول.
o وه‌ ده‌فه‌رموێ : (بێگومان وته‌ى زانایان له‌هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان یه‌كه‌ كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى سوكایه‌تى ده‌كات كافره‌و خوێنى حه‌ڵالةَ). الصارم المسلول

o وه‌ ئیمام احمد ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ پاشگه‌زبووه‌ له‌ئیسلام و له‌گه‌ردنى ده‌درێت.

o وه‌ شێخ مولا على قارى ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ى وه‌سفى خوابكات به‌شتێكى نه‌شیاو به‌خوا كافر ده‌بێت).

o ئیمام خه‌تتابى ده‌ڵێت: (نه‌مان بیستووه‌ كه‌موسوڵمانان ناكۆك¬و جیاوازبن له‌حوكمى واجبى كوشتنى جنێوده‌ر به‌خوا یابه‌دین ).

o وه‌ زاناى ناودار فه‌خرى رِازى ده‌ڵێت : (گاڵته‌جارِى به‌دین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كافر بوونه‌ به‌خوا ) وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئیمام (ئیسحاق بن راهویه‌ و قاضى عیاض و مرداوى و آلوسى…) ئیجماعى زانایانیان له‌م باره‌وه‌ گێرِاوه‌ته‌وه‌.

o وه‌ له‌ باره‌ى قورئانى پیرۆزه‌وه‌ پێشه‌وا قازى عیاز ده‌فه‌رموێ: بزانه‌ ئه‌وه‌ى سوكایه‌تى به‌قورئان بكات ,یان به‌ جوزئێكى، یان تانه‌ یان جنێوى پێبدات , یان نكوڵى لێبكات¬و ره‌ددى بكاته‌وه‌ , یان ئینكارى له‌ئایه‌تێكى بكات یان پیتێكى, یان باوه‌رِى پێى نه‌بێت یان به‌به‌شێكى, یان برِواى به‌حوكمێكى صه‌ریحى یان هه‌واڵێكى نه‌بێت , یان برِواى به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌بێت, ئه‌وه‌ كافره‌ به‌ كۆده‌نگى (ئیجماع) زانایان ). الشیفا¬و.

ئیماندارى به‌رێز ئه‌مه‌ حوكمى دینى خوایه‌ له‌مه‌رِ كه‌سێیك كه‌ نكوڵى له‌ئایه‌تێك یان پیتێكى ئه‌م قورئانه‌ بكات گه‌ر كار به‌به‌شه‌كانی تریشى بكات ئیدى ده‌بێت حاڵ¬و حوكمى ئه‌وانه‌ چۆن¬و چى بێت كه‌ سوكایه‌تى پێده‌كه‌ن¬و پاره‌ پاره‌ى ده‌كه‌ن¬و فرێیده‌ده‌نه‌ ناو پیساییه‌وه‌, یا حوكم¬و یاساكانى وه‌لا ده‌نێن¬و برِیاره‌كانى ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌ , یان نایكه‌نه‌ حوكمرِانى نێوانیان¬و داوه‌رى پێناكه‌ن¬و, بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ بۆ یاسا دانراوه‌كان¬و ده‌ستوه‌ شیركییه‌ به‌شه‌ریه‌كان وه‌ برِیاره‌كانى پێش حوكم¬و برِیاره‌كانى قورئان ده‌خه‌ن .. !!؟؟ .
پاش ئه‌وه‌ى به‌به‌ڵگه‌ى قورئان¬و فه‌رمووده‌¬و ووته‌ى زانایان بۆمان رِونبوه‌وه‌ كه‌جنێو¬و سوكایه‌تى یان تانه‌دان له‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم¬و ئاین¬و قورئانى پیرۆز كوفره‌¬و خاوه‌نه‌كه‌ى به‌كافر¬و پاشگه‌زبوو(مورته‌د) داده‌نرێت , وه‌ به‌پێى وته‌ى زانایان كوشتنى له‌سه‌ر موسوڵمانان واجب ده‌بێ, پێویسته‌ لێره‌دا به‌كورتى ئاماژه‌ش به‌هه‌ندێ له‌وحوكم¬و شوێنه‌واره‌ ترسناكانه‌بكه‌ین كه‌ له‌ده‌ره‌نجامى پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌دین (ریدده‌) پێویست ده‌بێت هه‌تا زیاتر هه‌ست به‌گه‌وره‌ى¬و سه‌ختى ئه‌و تاوانه‌ بكه‌ین.

شوێنه‌واره‌كانى پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌دین به‌هۆى بێرِێزى¬و سوكایه‌تیكردنه‌وه‌:

  1. كه‌سى پاشكه‌زبوو له‌ئیسلام (مورته‌د) حوكمى كوشتنه‌ واته‌ خوێنى حه‌ڵاڵ ده‌بێت , ئیدى یه‌كسانه‌ پیاوبێت یان ژن , وه‌ك ئیمام بوخارى له‌ئیبن عه‌بباسه‌وه‌ گێرِاویه‌تییه‌وه‌ كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم فه‌رمویه‌تى :”مَنْ بَدَّڵ دِینَهُ فَاقْتُلُوهُ” . واته‌: ئه‌وه‌ى دینه‌كه‌ى گۆرِى بیكوژن ..
  2. دروست نییه‌ بكرێته‌ وه‌لى¬و سه‌رپه‌ریشتیار به‌سه‌ر كاروبارى موسوڵمانانه‌وه‌_ سه‌رپه‌رشتیارى گشتى یان تایبه‌ت_, وه‌ك حوكومرِانى¬و دادوه‌رى¬و ماڵپارێزى¬و سه‌رپه‌رشتیارى منداڵى موسوڵمان, وه‌لى به‌شودانى كچى یان ژنهێنانى كورِى چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : (ۆڵنْ ێجْعَڵ اللَّهُ لِلْكَافِرِینَ عَڵى الْمُؤْمِنِینَ سَبِیلاً)النساء:۱۴۱٫
  3. ئافره‌تى موسوڵمانى لێماره‌ (نیكاح) ناكرێت ,وه‌ گه‌ر خێزانى بوو عه‌قدى نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (لا هُنَّ حِلٌّ ڵهُمْ ۆلا هُمْ ێحِلُّونَ ڵهُنَّ) الممتحنه‌:۱۰٫
  4. میرات له‌كه‌سى موسوڵمانى ناگرێت وه‌ میراتى لێناگیرێت ,وه‌ك پێشه‌وامان صلی الله علیه و سلم ده‌فه‌رمێ:”لا یرث المسلم الكافر، ولا یرث الكافر المسلم” رواه مسلم.
  5. سه‌ربرِاوى حه‌رام ده‌بێت , چونكه‌ موسوڵمانبونى سه‌ربرِ مه‌رجى حه‌ڵاڵى سه‌ربرِاوه‌.
  6. ئه‌گه‌ر مرد ناشۆرێت , وه‌ كفن ناكرێت¬و نوێژى له‌سه‌ر ناكرێت, وه‌ دوعاى به‌زه‌ى¬و لێخۆشبونى بۆ ناكرێت , وه‌ له‌گۆرِستانى موسوڵماناندا نانێژرێت به‌ڵكه‌ وه‌ك كه‌لاكێك ده‌شاردرێته‌وه‌ .
  7. پاشان له‌دوارِۆژدا ئاگرى سه‌ختى جه‌هه‌نه‌مى هه‌میشه‌ی چاره‌نوسیه‌تى كه‌به‌ئه‌به‌دى تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌, وه‌ك زاتى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێ: (ۆمَنْ ێرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِینِهِ فَێمُتْ ۆهُۆ كَافِرٌ فَأُوڵئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِی الدُّنْێا ۆالْآخِرَةِ ۆأُوڵئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ) البقره‌:۲۱۷٫
    واته‌: وه‌ئه‌وه‌ى له‌ئێوه‌ له‌پاش موسوڵمانبونى له‌دینه‌كه‌ى پاشگه‌زبێته‌وه‌ وه‌له‌سه‌ر ئه‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌ى بمرێت ئه‌وانه‌ له‌دونیاو دوارِۆژدا كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵده‌بێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ هاوه‌ڵى ئاگرن¬و به‌هه‌میشه‌ى تێیدا ده‌مێننه‌وه‌.

وه‌چه‌ندین شوێنه‌وارى خراپى دیكه‌ كه‌زانایان له‌ئه‌حكامى مورته‌ددا باسیان لێوه‌كردووه‌ .

چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌سوكایه‌تى و تانه‌دان له‌دین :
ده‌بینین ئه‌مرِۆ له‌نێو خه‌ڵكیدا چه‌ندین نمونه‌ى سوكایه‌تى¬و تانه‌دان هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ ئێمه‌ى ئیماندار ئاگاداری بین¬و خۆمانى لێبپارێزین¬و , پاشانیش به‌ئه‌ركى سه‌رشانمان هه‌ستین له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێیان له‌وانه‌:

  1. فرِێدانى ئه‌و كتێب¬و نوسراوانه‌ى ئایه‌ت¬و ناوى خوایان تێدایه‌ بۆ ناوزبڵدان یان ژێر پێخستنیان , وه‌ یان به‌كارهێنانیان بۆ پاككردنه‌وه‌ , یان هه‌ر شێوه‌یه‌كى ترى بێرِێزى نواندن وه‌ك ئه‌مرِۆ به‌چاوى خۆمان ده‌یبینین په‌نا به‌خوا.
  2. به‌ گۆرانى كردنى ئایه‌ته‌كانى قورئان یان ناوه‌كانى خوا, یان هاوتاكردنى به‌مۆسیقا له‌و جێیانه‌ى كه‌ خراپه‌كارى تێدا ده‌كرێت، یان له‌مه‌سره‌ح و سینه‌مادا به‌شێوه‌ى گاڵته‌جارِى. یان به‌نوكته‌كردنیان بۆ پێكه‌نین¬و مه‌جلیس خۆشكردن..!! یان كه‌سێك بیستنى گۆرانى¬و مۆسیقاى به‌لاوه‌ خۆشتر یان په‌سه‌ندتر بێت له‌بیستنى قورئان.
  3. وه‌هه‌روه‌ها سوكایه‌تى به‌بانگ¬و سیواك¬و رِیش¬و حیجاب¬و پۆشاكى ئیسلامى پیاوان¬و ئافره‌تان . یان پێی وابێت باڵا پۆشى ئافره‌تان دواكه‌وتوییه‌و نه‌شیاوه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌. یان پێیوابێت ئافره‌ت له‌ئیسلامدا مافى نه‌دراوه‌¬و له‌سایه‌ى ئیسلامدا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌…..هتد
  4. یان كه‌سێ بڵێ: فڵان كه‌س خواش چارى ناكات , یان فڵان كه‌س ده‌سه‌ڵات یان موڵكى خواى هه‌یه‌ , یان بڵێ: خوا بێته‌خوار یان داواملێبكات یان هه‌ر وته‌یه‌ك له‌م بابه‌تانه‌ ئه‌وكاره‌ ناكه‌م !!.
  5. یان به‌ شێوه‌ى گله‌ى بڵێ: فڵان حه‌رامه‌ بمرێ, یان زوڵمه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بمرێت..!!.یان بۆ فڵان شت حه‌رامه‌ ؟ یان بۆ واجب كراوه‌.. ؟!!.
  6. سه‌یركردنى ئه‌و دراماو حه‌لقانه‌ یان گوێبیستى ئه‌و گۆرانیانه‌ى كه‌تێیاندا سوكایه‌تى به‌دین¬و پیرۆزییه‌كانى ئیسلام ده‌كرێـت به‌خۆشحاڵى¬و رازى بونه‌وه‌ یان بۆ گاڵته‌¬و كات به‌سه‌ربردن .

ئه‌مانه‌¬و چه‌ندین شێوه‌ى دیكه‌ له‌سوكایه‌تى وگاڵته‌جارِى به‌دین¬و پیرۆزییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ گوێیان پێنادرێت. وه‌ك ئیمامى ئیبن¬وماجه‌ به‌سه‌نه‌دێكى سه‌حیح له‌ئه‌بوهوره‌یره‌وه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه و سلم فه‌رمویه‌تى: “إِنَّ الرَّجُڵ ڵێتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سُخْطِ اللَّهِ ڵا ێرَى بِهَا بَأْسًا فَێهْوِی بِهَا فِی نَارِ جَهَنَّمَ سَبْعِینَ خَرِیفًا” واته‌: بێگومان كه‌سى واهه‌یه‌ وته‌یه‌ك ده‌ڵێت¬و هیچ بایه‌خى پێنادات به‌ڵام ده‌بێته‌ مایه‌ى تورِه‌ى¬و ره‌نجاندنى خوا¬و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ناخى جه‌هه‌نه‌مدا دوورتر له‌نێوانى رۆژهه‌ڵات¬و رۆژ ئاوا ده‌یباته‌خوارێ. والله المستعان

له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ى ماوه‌ بیڵێم كه‌ به‌هێزترین به‌ڵگه‌¬و دیارترین نیشانه‌ له‌رِاستى خۆشه‌ویستیمان بۆ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلی الله علیه و سلم¬و قورئان¬و ئاینه‌كه‌مان له‌پابه‌ندى زیاترمان به‌مه‌نهه‌جى وه‌حى خواى¬و هه‌وڵ¬و تێكۆشانمان به‌ئامانجى سه‌رخستن¬و پاراستى پیرۆزییه‌كانى دین ده‌رده‌كه‌وێت , وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌شمان له‌یادبێت كه‌به‌رگری له‌موقه‌ده‌سات¬و پیرۆزییه‌كانى دینه‌كه‌مان لوتكه‌ى بڵندى خواپه‌رستى و شوناسى ئیمانداریمانه‌ …

فالدین رأس المال فاستمسك به * فضیاعه من أعظم الخسران

وصلى الله على نبینا محمد و على آله و صحبه أجمعین.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *