مه‌دخه‌لی و جامییه‌كان و سه‌له‌فییه نه جدیه کان پیاوی ده‌سه‌ڵاتن و كاسه‌لێسی تاغوتن

مه‌دخه‌لی و جامییه‌كان و سه‌له‌فییه نه جدیه کان پیاوی ده‌سه‌ڵاتن و كاسه‌لێسی تاغوتن

 ئا: هیمن بانی شاری

زۆر ده‌مێكه‌ مه‌دخه‌لی و جامییه‌كان و سه له فیه  نه جدیه کان به‌ربوونه‌ته‌ گیانی زانایان و پاساو بۆ زوڵمی تاغوتان ده‌هێننه‌وه‌، ئه‌وان حیزبن به‌ڵام حیزبێكی زۆر نهێنی و له‌ هه‌موو حیزبه‌كان حیزبی تر، په‌یامی ئه‌وان پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌ركوێ بن.

سه‌له‌فی ئه‌و ناوه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف ئه‌وان هه‌وڵیان دا ئه‌و ناوه‌ بشێوێنن له‌به‌رچاوانی ناشرین بكه‌ن، چه‌ند(نه‌كیره‌یه‌ك) لێره‌وله‌وێ به‌ناوی  باوكی فیڵان و حاملی ڕایه ‌و شه‌یخ و…هتد، بوون به‌ كاسه‌ لێسی  تاغوتان دژی نه‌وه‌كه‌یان وه‌ستان.

مه‌دخه‌لی و جامییه‌كان و سه له فیه  نه جدیه کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شۆرشانه‌ی گه‌ل ده‌یكات له‌جیهانی ئیسلامی، كه‌ به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ تێیدا سه‌ركه‌وتوون و كۆشك و ته‌لاری تاغوتانیان تێك شكاند، نه جدییه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه‌ ڕیزی گه‌ل چوونه‌ ڕیزی ده‌سه‌ڵات و پشگیری تاغوته‌كانی سه‌رده‌میان كرد، له‌ میسرو تونس و ئێستاش لیبیا تاغوته‌كان خۆیان و داروده‌سته‌یان ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ بێگۆمان له‌چوارچێوه‌ی داروده‌سته‌كانیان فیرقه‌ی مه‌دخەلیش خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌،

 مه‌دخه‌لییه‌كان ویستیان هه‌موو خۆپیشاندانێك به‌ ده‌رچوون له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن، حه‌رامی ده‌رچوونیش له‌سه‌ر حاكم به‌موتڵه‌قی بده‌نه‌ پاڵ بۆچوونی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار پارێزگاری ئه‌و ئیسلامه‌ ده‌كات و زانایانی ئه‌و ئیسلامه‌ی كردۆته‌ ئه‌داتی قه‌ده‌ره‌ی خۆی و گومانی بیدعه‌چییه‌كان له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ڕه‌وێنیته‌وه‌، زۆر ده‌مێك بوو دڵسۆزان وشیاریان ده‌دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ كه ‌وریا بن مه‌دخه‌لییه‌كان به‌ناوی سه‌له‌فی قسان ده‌كه‌ن، به‌ڵام  ئه‌وانه‌ پیاوی ده‌سه‌ڵاتن و كاسه‌لێسی تاغوتن و مه‌به‌ستیان ناشرین كردنی ناوی سه‌له‌فییه‌ته‌،

یه‌كێك له ‌ئه‌میره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی(آل سعود) به‌ناوی (جلوي بن سعود)ڕاسته‌وخۆ له ‌ته‌له‌فزیۆنی لیبی داده‌به‌زێته‌ سه‌ر ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام دژی تاغوته‌ شێته‌كه‌(معمر القذافي) به‌و خه‌ڵكه‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كین و ده‌رچوون له ‌حاكم جائیز نییه‌ و به‌ڵگه‌ش فه‌توای زانایانه…‌ لێره‌ گوێ بیستی (جلوي بن سعود)بن و بزانه‌ چۆن شۆڕشگێڕان به‌خه‌وارج له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو ڕه‌حمه‌ت بۆ (صه‌دام) ده‌نێرێت.

به‌ڵام به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بیدعه‌ چییه‌كانی مه‌دخه‌لی قیناعه‌كانیان كه‌وتوه‌و درۆ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ سه‌له‌فین، به‌ڵكو ئه‌وان فیرقه‌یه‌كی بیدعه‌چین و درۆكه‌یان ئاشكرا بوو كه‌ ده‌رچوون له‌حاكم به‌موتڵه‌قی بۆچوونی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نیه‌ و حه‌رامكردنی خۆپیشاندان به ‌موتڵه‌قی بیروبۆچوونی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *