بەلگەنامەی سەرخستنی ئیسلام
نوسینی / شێخ دكتۆرأیمن الظواهری
بسم الله والحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله وآله وصحبه ومن والاه
لەم كاتە ترسناكەی كە ئوممەتی ئیسلامیمانی پێدا تێدەپرێت, كە تێیدا رووبەرووی خراپترین و دڕندانە ترین هێرشی خاچپەرستان دەبێتەوە لە مێژووی خۆیدا, لەم كاتەدا كە گەلان شۆڕشیان هەڵگیرساندووە و داوای ئازادی و شكۆمەندی و ڕێز و سەربەخۆیی دەكەن لە سایەی شەریعەتی ئیسلامیدا, لەم كاتەی كە تێیدا هێزە عەلمانیی و خاچپەرستان یەكیان گرتووە بۆ ئەوەی هەوڵبدەن بەربگرن بەو گۆڕانە مێژووییانەی كە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ڕوودەدەن, ئا لەم ساتە گرنگ و ترسناكەدا پێویستە لەسەر ئوممەتی ئیسلامی كە بانگەوازو وشەی خۆی یەك بخات لەسەر بانگەوازو وشەی تەوحید و یەكتاپەرستی, بۆیە برایانتان لە جەماعەتی (قاعدة الجهاد) بانگەوازی هەموو موسوڵمانان و هەموو ئەو كەسانەی كار دەكەن بۆ سەركەوتنی ئیسلام و ڕەوت و كۆمەڵ و كەسایەتییە ئیسلامییەكان دەكەن كە یەكبگرن بۆ سەرخستنی ئیسلام و موسوڵمانان, بە یەكڕابوون لەسەر ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
یەكەم : كاركردن بۆ ڕزگاركردنی خاكە داگیر كراوەكانی موسوڵمانان, وە ڕەتكردنەوەی هەموو ئەو بەڵێننامە و ڕێكەوتن و بڕیارە نێودەوڵەتییانەی كە مافی داگیركردنی خاكی موسوڵمانان دەبەخشێت بە بێباوەڕان. وەكو داگیركاری فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە,و ە داگیركاری چیچان و قەوقاز لەلایەن ڕوسیاوە, و داگیركردنی كشمیر لەلایەن هیندەوە,و داگیركردنی سبتەو مەلیلیە لەلایەن ئیسپانیاوە, وە داگیركاری توركستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چینەوە.
دووەم: بەدادوەركردنی شەریعەتی ئیسلامی و ڕەتكردنەوەی بەدادوەر بوونی هەموو ڕیسا و باوەڕ و شەرعێك جگە لە شەریعەتی ئیسلامی, جا ئەو ڕێسایانە:
أ- چ دادوەری جەماوەر(حاكمیة الجماهیر) بێت كە دەسەڵات ئەدات بە گەل.
ب- یان ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە بێت كە لایەنە سەركەوتووەكانی جەنگی دووەمی جیهانی دروستیانكرد و ناویان نا نەتەوە یەكگرتووەكان (أمم المتحدە), كە ئەمەش:
۱- تێیدا پێنج زلهێز حوكوم دەكات و ویست(إرادە)ی خۆیان بەسەر گەلانی تری دونیادا دەسەپێنن.
۲- ئەندامەكانی زۆرینە دەكاتە دادوەر لە كۆبوونەوە گشتییەكانیدا نەك شەریعەتی ئیسلامی.
۳- كە لە پەیمانەكەیدا مەرج دادەنێ لەسەر ڕێزگرتنی سەروەریی و سەلامەتی زەوی ئەندامانی,واتا لەسەر ڕێزگرتنی داگیركاری قەوقاز لەلایەن روسیاوە, و توركستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن چینەوە,و سبتەو مەلیلیە لەلایەن ئیسپانیاوە, هەروەها داگیركاری فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە.
۴- ئەوەی دەیەها بڕیاری دەركردووە كە تێیدا دەستدرێژی كردنە سەر خاكی موسوڵمانان حەڵاڵ دەكات, بۆ نمونە بڕیاری دابەشكردنی خاكی فەڵەستین و بڕیاری داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیل و هەموو ئەو بڕیارانەی كە بە دوایدا دێن, وە نمونەی ئەو بڕیارانەی كە سزای بەسەر عێڕاقدا سەپاند, و نمونەی ئەو بڕیارانەی كە ڕێگەی دا بە هاوپەیمانی خاچپەرستان(التحالف الصلیبی) هێرش بكەنە سەر ئەفغانستان, وە نمونەی كۆنگرەی (بۆن) كە دەوڵەتە عەمیلەكەی كابولی دروستكرد.
وە لە چوارچێوەی بەدادوەر كردنی شەریعەتی ئیسلامیدا ئەوەیە كە هەوڵبدەین شەریعەتی ئیسلامی بەتەنیا دادوەر بێت, هیچ یاسایەك ململانێی نەكات و هیچ مەرجەعییەتێك بەشدار نەبێت لەگەڵیدا, و ملكەچكردن بۆ نیزامی نێودەوڵەتی رەتبكەینەوە كە نوێنەایەتی زلهێزەكانی جیهان دەكات.
سێیەم: كاركردن لەسەر وەستاندنی تاڵانكردنی بەرنامە بۆ دارێژراوی سامانی موسوڵمانان لەلایەن هاوپەیمانی خۆرئاوایی داگیركەرەوە بە سەركردایەتی ئەمریكا, كە بە گەورەترین دزی دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
چوارەم: پشتگیری گەلانی موسوڵمان لە شۆڕش كردن بەسەر تاغوتە زۆردارە خراپەكارەكاندا و, وشیار كردنەوەی گەلان بەوەی كە دەبێت حوكوم بە شەریعەت بكەن و پابەندی فەرمانەكانی ئیسلام بن و, بانگەوازی گەلانی شۆًڕشگێر بۆ بەردەوام بوون لە شۆڕش هەتا پاشماوەی ئەم نیزامە فاسیدانە لە بێخەوە دەربێنن,و ئەو وڵاتانە لە سەرشۆڕی دەرەكی و فەسادی ناوەكی پاكبكرێتەوە,وە هانی ئەو گەلانەش بدرێت كە تا ئێستا شۆرشیان دەستپێنەكردووە بۆ شۆڕش كردن,بۆ ئەوەی جیهانی ئیسلامی بە تەواوەتی لە دەسەڵاتی بەكرێ گیراوەكان ڕزگاری ببێت.
پێنجەم: پشتگیریكردنی گشت زوڵم لێكراوێك یان لاوازێك لە جیهاندا بەرامبەر زۆردار و خۆبەزلزانان.
شەشەم: كاركردن بۆ بونیادنانی خیلافەتێك كە داننەنێت بە هیچ دەوڵەتێكی نەتەوەیی و هیچ پەیوەندییەكی نیشتمانی و ئەو سنوورانەی كە داگیركەر دیاری كردوون, بەڵكو دەبێت دەوڵەتی خیلافەت لەسەر ڕێبازی پێغەمبەران دابمەزرێت, باوەڕی هەبێت بە یەكبوونی خاكی موسوڵمانان و پەیوەندی برایەتی, وە ئەو سنوورانە لادەبات كە دوژمنان بەسەریاندا سەپاندوون, هەوڵدەدات بۆ بڵاوكردنەوەی یەكسانیی و بوونی ڕاوێژ و سەرخستنی لاوازەكان و ڕزگاركردنی گشت خاكی موسوڵمانان.
حەوتەم: هەوڵدان بۆ یەكگرتنی وزەی گشت لایەنە ئیسلامییەكان لە دەوری ئەم مەبەستانە و بانگەواز كردن بۆی و بڵاوكردنەوەیان لە نێوان موسوڵماناندا.
ئەم خاڵانەی سەرەوە مەبەستەكانی (بەڵگەنامەی سەرخستنی ئیسلام) بوون, بانگەوازی هەموو كەسێك دەكەین كە باوەڕی پێیان هەیە, بانگەوازی بۆ بكات و پشتگیری بكات و بڵاوی بكاتەوە لە نێوان جەماوەری ئوممەتی ئیسلامی بە هەموو هۆكارەكانی بڵاوكردنەوە.
والله من وراو القصد وهو یهدی السبیل
وصلی الله علی سیدنا محمد وآله وصحبه وسلم، وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین
براكانتان لە جەماعەتی قاعدە الجهاد
بەسەركردایەتی
براتان أیمن الظواهری