گه‌لێك جیهاد نه‌كات نه فه‌رهه‌نگى هه‌یه نه نیشتيمان
م.ئەحمەد کاکە مەحمود
بسم الله الرحمن الرحيم
( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ اللَّـهُ مُوتُوا ثُمَّ أَحْيَاهُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ) 243 البقرة .
به‌ڵێ گێڕانه‌وه‌ی داستان و چیرۆكى پێشینان – سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنیان – بۆ گه‌لانى دواى خۆیان گه‌لێك سوود به‌خشه، چونكه تاقیكردنه‌وه‌ى هێزو پێزى پێشینان باس ده‌كات كه چۆن سه‌ركه‌وتن و چۆن ژێركه‌وتن.؟ بۆیه قورئانى پیرۆز به‌یناو به‌ین و جۆراوجۆر‌و به چه‌نده‌ها شێواز داستان باس ده‌كات، به تایبه‌ت به‌سه‌رهاتى به‌نى ئیسرائیل زۆر زۆر هاتووه، چونكه خواى گه‌وره ده‌زانێ ئه‌م گه‌لى ئیسلامه هه‌ندێكیان تووشى ئه‌و بارودۆخه ده‌بن كه ئه‌وانى پیا ڕۆیشتوون، وه له بیر‌و ئاییندا تووشى هه‌ندێ هه‌ڵوێست ده‌بن وه‌ك هه‌ڵوێستى ئه‌وان وایه، بۆیه له هه‌ر شوێنێك تووشى هه‌ڵه بووبن و هه‌ڵخلیسكابن، بۆ ئه‌م میلله‌تى ئیسلامه‌ی باس ده‌كا، تا په‌ندو ئامۆژگارى لێ وه‌ربگیرێت .
به‌ڵێ ئه‌م قورئانه جێگاى شانازی ئێمه‌یه، چونكه ته‌نها په‌ڕاوێك نییه بخوێندرێت له مزگه‌وته‌كاندا، له ماته‌مینییه‌كاندا، به‌ڵكو ده‌ستوورو یاسایه‌كى گشتییه، یاسایه‌كى په‌روه‌رده‌ییه، هه‌ر وه‌ك یاساى ژیانیشه، بۆیه هه‌روه‌ك وتمان ته‌جاروب و تاقیكردنه‌وه‌ى گه‌ل و قه‌ومى ڕابوردوو ده‌خاته ڕوو، تا ئه‌و هه‌ڵه‌ى تووشى ئه‌وان بووه تووشى ئه‌مانیش نه‌بێت و له چ خاڵێك به‌هره‌مه‌ند بوون، ئه‌وانیش له‌و خاڵه كه‌ڵك وه‌ربگرن.! كه‌وا بوو ده‌بێ په‌ڕاوێك بێت كه قورئانه، هه‌ر له ئاده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه تا كۆتا پێغه‌مبه‌ر (علیهم السلام) جۆرى ژیان و هۆى پێشكه‌وتن و هۆى دوا كه‌وتنیان باس بكات .
ئه‌م قورئانه پێویسته زۆر به ووردى و ئاگادارییه‌وه له لایه‌ن ڕۆڵه‌كانى ئیسلامه‌وه بخوێندرێته‌وه‌و، ده‌بێ به چاوى ته‌وجیهات و ئامۆژگارییه‌وه ته‌ماشا بكرێت، وه گوێى بۆ بكرێته‌وه تا بتوانن چاره‌سه‌رى گیروگرفتى ئه‌مڕۆى پێ بكه‌ن و، بۆ ئه‌وه‌ى به ڕۆشنى هه‌نگاو هه‌ڵگرن به‌ره‌و داهاتوویان، به‌ڵێ پێویسته قورئان ئا به‌و شێوه‌یه ده‌ور بكرێته‌وه‌و بخوێندرێته‌وه، نه‌ك ته‌نها بۆ ته‌به‌ڕوك و شیفاى نه‌خۆش و چاوه‌زارى دێـبه‌رو دوورخستنه‌وه‌ى دێ‌و و درنج و شتى وا، وه به تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌م نزیكانه‌مان ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئێمه هیچ كه‌ڵك له‌م قورئانه وه‌رناگرین تا له ڕۆژانى ژیانماندا جێبه‌جێى بكه‌ین، بۆیه جیهانى ئیسلامه‌تى ئا به‌م شێوه‌یه كه ده‌یبینیت دوا كه‌وتووه، وه‌ك دكتۆر محمود شه‌له‌بى ده‌ڵێت: ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتنه پشكنینى ئاسمانه‌كان، تازه ئێمه ده‌ڵێین: (ئاخۆ به‌سه‌رى ڕووته‌وه نوێژ درووسته یان نه.؟
به‌ڵێ جیهانى ئیسلامه‌تیمان زۆر دواكه‌وتووه، چونكه قورئانه‌كه‌مان بۆ غه‌یرى مه‌به‌ست به‌كارهێنراوه، ئه‌وه‌تا یا بۆ ته‌به‌ڕوك یا بۆ پارێز له ده‌ستى جنۆكه‌و په‌رى، یا بۆ گوللـه به‌ندو چاوه‌زار به‌كارهێنراوه، سه‌ره‌نجام ڕێگامان هه‌ڵه‌كرد، ئه‌وه‌تا ئێستا نه‌موسڵمانى ته‌واوین نه كافرى ته‌واویش، نه دۆستى قورئان و نه دوژمنى ته‌واوى قورئانین..! هه‌رچه‌نده قورئان ڕێنمایی ده‌ركرد: ئه‌وه بكه ئه‌وه مه‌كه، ئه‌وه دۆسته ئه‌وه دوژمنه، به‌و شێوه‌یه ڕێگاى ئازادى بگره به‌ر، ئاوا هۆ جه‌نگییه‌كان ئاماده بكه.. هتد .!
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّـهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ .. جا با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ئایه‌ته‌كه، ڕاڤه‌كارانى قورئان گه‌لێكیان هه‌ندێ ڕیوایه‌ت دێنن سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته پیرۆزه، ده‌ڵێن كاتى خۆى گوندێك هه‌بووه له‌به‌ر نه‌خۆشى چاوه‌قوڵه (تاعون) هه‌ڵهاتن و ڕایان كرد، بەڵام كه‌مێكیان مانه‌وه له ناو گونده‌كه‌دا، سه‌ره‌نجام زۆربه‌یان مردن، كه‌چى ئه‌وانه‌ی هه‌ڵهاتن و ڕایان كردبوو به بێوه‌ى گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مانیش واته نه‌خۆشه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر جارێكى تر شتى وا ڕوویدا ئێمه‌ش ڕا ده‌كه‌ین، به‌ڵێ تاعون هاته‌وه‌و ئه‌وانیش نزیكه‌ى (۳۳ – ۳۹) هه‌زار كه‌س بوون و هه‌ڵهاتن، ئه‌م ڕیوایه‌ته‌و گه‌لێ ڕیوایه‌تى تر هه‌یه سه‌باره‌ت به هاتنه خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته.، بەڵام وه‌ك به‌ڕێز (محمد عبده)[۱] ده‌فه‌رموێت: هه‌موویان هه‌ڵبه‌ستراوى ده‌ستى جوله‌كه (ئیسرائیلیات)ن، چونكه ئه‌وه‌ى له داڕشتنى ئایه‌ته‌كانه‌وه وه‌ربگیرێ ئه‌مه‌یه: ئه‌و كه‌سانه ئایه‌ته‌كه باسیان ده‌كات كه‌سانێكن كاتێ بیستیان كه دوژمن شاڵاویان بۆ دێنێ له ترسان هه‌ڵاتن و ڕایان كرد‌و وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌جێ هێشتن..؟ بۆیه قورئان زۆر به توند‌و تیژییه‌وه داده‌به‌زێته سه‌ریان و سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات و بۆ موسڵمانانیشى ده‌گێڕێته‌وه، تا ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌و جوله‌كانه ڕا نه‌كه‌ن له ده‌ست دوژمن و وڵاتیان بۆ چۆڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وانیان به‌سه‌ر دێت و، زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ده‌بن، چونكه هه‌ر كه‌سێك له ده‌ست مردن ڕابكات سه‌ره‌نجامى سه‌رشۆڕیى و ئاواره‌ییه، هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌و شاعیره‌ی كه ده‌ڵێت :
يرى الجبناء أن الجبن حزم و تلك خديعة الطبع اللئيم
بۆیه ئایه‌ته‌كه‌یش ده‌فه‌رمووێت: أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ.. واته: ئایا زانست و زانیاریت نییه به كه‌سانێك كه له وڵات و ناوچه‌ى خۆیان ده‌رچوون له كاتێكدا هه‌زاره‌ها كه‌س بوون له ترسى مردن و له‌به‌ر خۆشه‌ویستى گێتى.. بەڵام له تۆڵه‌ى ئه‌وه‌دا خوا فه‌رمووى: مُوتُوا.. ئاده‌ى بمرن.! واته ڕاكردن له ده‌ست دوژمن و هه‌ڵهاتن و به‌جێ هێشتنى وڵات و نیشتمان مردنه.! هیچ كات مرۆڤ له مردن ڕزگارى نابێ، چونكه مردن به ده‌ست خوایه. [2] ثُمَّ أَحْيَاهُمْ .. ئینجا زیندووى كردنه‌وه، چۆن.؟! ئایا دواى مردن زیندووى كردنه‌وه.؟ ئایا دواى ئه‌وان تاقمێكى تر هاتنه جێگایان و ئه‌وان وه‌ك ئه‌مان ترسنۆك نه‌بوون و له ده‌ست دوژمن ڕایان نه‌كرد خوایش ژیانى پێ به‌خشین.؟ ئه‌مانه هیچیان ڕۆشن نه‌كراونه‌ته‌وه، كه‌وابوو بۆ ئێمه‌ش پێویست نییه بڕۆین به دواى بۆچوون و چه‌ندین جۆره وته‌یه‌كى تردا.. إِنَّ اللَّـهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِبێگومان خواى گه‌وره به‌خشنده‌یه به‌رامبه‌ر به مه‌ردووم، بەڵام وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ.. زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسگوزارى ناكه‌ن .!
له‌م چه‌ند وتووێژه‌ى سه‌ره‌وه به‌شێك له‌و ڕوداوه‌مان بۆ ڕۆشن ده‌بێته‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچى خواى گه‌وره ده‌یگێڕێته‌وه بۆ چینى یه‌كه‌مى موسڵمانان، بۆمان ڕوون بووه‌وه كه پێویسته خۆشه‌ویستى گێتیى و ترس له مردن كارمان تێ نه‌كات و له جیهاد دوامان نه‌خات و وه‌ك ئه‌و گه‌له ترسنۆكه نه‌بین، چونكه مردن و ژیان به ده‌ست خوایه، بۆیه ده‌فه‌رمووێت: وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ .. بجه‌نگێن له ڕێى خوادا نه له به‌ر خاترى شتى تر، له ژێر ئاڵاى خوادا نه له ژێر ئاڵایه‌كى تر، بجه‌نگێن چونكه ژیانى مه‌ردانه‌و سه‌ربه‌رزیتان به جیهاده‌وه‌یه، بجه‌نگێن تا زه‌ویى و زارتان و باغ و بێستانتان و خۆتان و خاو خێزانتان له ژێر چه‌پۆكى سته‌مكاران وه دوور بگرن، بجه‌نگێن و هۆ جه‌نگییه‌كان ئاماده بكه‌ن، بجه‌نگێن عیززه‌ت و سه‌رفرازیتان به جیهاده‌وه‌یه [3]. بجه‌نگێن هه‌ر گه‌لێك له جیهاد ڕابكات وه‌ك كۆمه‌ڵى به‌نى ئیسرائیلییه‌كانى لێ ده‌قه‌ومێ: أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِمْ .. بێگومان خواى گه‌وره ژنه‌واو زانایه، ده‌زانێ چه‌نده هێزو پێزتان هه‌یه، ده‌زانێ چه‌نده ئاماده‌ییتان هه‌یه، چه‌نده ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه، به وته‌ى ترسنۆكه‌كان هه‌ڵنه‌خڵه‌تێی، نه‌ڵێیت ئێمه چی بكه‌ین، ئێمه چیمان له ده‌ست دێ.؟ مه‌گه‌ر خوا خۆى چارى ئه‌و دوژمنه بكات، ئه‌گه‌ر شتێكمان پێ بكرابایه دا نه‌ده‌نیشتین.!
* أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ .!
خوێنه‌رى ئازیز… ئه‌وه بوو له داستانى پێشوودا تاقى كردنه‌وه‌یه‌كمان كه‌وته به‌ر ده‌ست، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه هه‌ر كه‌سێك له مردن ڕابكات و له جیهاد ده‌ست هه‌ڵبگرێ، ئه‌وه له مردن ڕزگاری نابێت، بێجگه له‌وه‌یش خواى گه‌وره یه‌خسیرو سه‌ر شۆڕى ده‌ستى دوژمنانى ده‌كات.، له‌م داستانه‌شدا وانه‌یه‌كى چاكمان ده‌ست ده‌كه‌وێ، ئه‌وه بوو كاتێك به‌نى ئیسرائیلیه‌كان موڵك و سامان و وڵاتیان له ده‌ستدا به هۆى ترسی زاڵمیى و ڕاكردن له دوژمن، شوێنه پیرۆزه‌كانیان لێ زه‌وت كرا‌و دیلى ده‌ستى دوژمن بوون، دواى ئه‌و كه‌وتنه‌یان بیریان كرده‌وه‌و دڵیان به خه‌به‌ر هاته‌وه‌و سۆزى جیهادیان كه‌وته‌وه مێشك، بۆیه داوا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا.. ، بەڵام هه‌رچه‌نده ڕاپه‌ڕینى عه‌قیده‌یى و باوه‌ڕه، كه‌چى هێشتا پێویستیان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه، چونكه (كۆمه‌ڵ و ده‌سته) هه‌یه چه‌ند زوو دڵیان گه‌رم ده‌بێت زووش سارد ده‌بێته‌وه، بۆیه كاتى تاقیكردنه‌وه زۆربه‌یان ده‌رنه‌چوون و به‌پێى به‌رنامه‌ى فه‌رمانده‌كه‌یان نه‌جووڵانه‌وه، سه‌ره‌نجام خۆیان كێشایه كه‌ناره‌وه، كه‌مێكیان نه‌بێت، بەڵام چونكه ڕاپه‌ڕینى ناخ و باوه‌ڕ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناته‌واویى و لاوازییه‌ش كه هاته به‌رده‌میان، له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆ كێشانه‌وه‌یه‌ی كه پۆل پۆل له ڕێگه‌دا تووشیان هات، سه‌ره‌نجام ده‌سته‌یه‌كى كه‌مى خاوه‌ن بڕوایان سه‌ركه‌وتن به هۆى ئارامیى و خۆڕاگرتنیان له مه‌یدانى جیهاددا .
شتێكى تر‌ى به كه‌ڵمان ده‌ست ده‌كه‌وێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دڵگه‌رمى كۆمه‌ڵ – زۆرجاران –فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كان فریو ده‌دات، (ئه‌گه‌ر به خێرایى به گوێیان بكرێ و تاقى نه‌كرێنه‌وه)، كه‌وا بوو پێویسته زۆر به ووردى هه‌ڵسه‌نگێرێن و تاقى بكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بانگی جیهاد بدرێ و مه‌ردووم ببرێته گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌وه.. هه‌ر وه‌ك ئه‌م پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته دڵگه‌رمى میلله‌ت تینى تێ نه‌كردو فه‌رمانده‌یه‌كى بۆ دانان و تاقیشى كردنه‌وه.، به‌ڵێ پیاو ماقوڵه‌كانیان چوونه لاى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان داوایان كرد: فه‌رمانده‌یه‌كیان بۆ دیارى بكات و بڕۆنه جه‌نگه‌وه.. ئه‌میش فه‌رمووى : قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا .. واته: ئایا نزیك نین به‌وه‌وه، كه ئه‌گه‌ر جه‌نگتان فه‌رزكرایه سه‌ر، جه‌نگ نه‌كه‌ن.؟! ئه‌وانیش قسه‌كه‌یان پێ ناخۆش بوو، به ته‌واوى گه‌رم بوون و وتیان: وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا… ئێمه چۆن جه‌نگ ناكه‌ین له ڕێگه‌ى خوادا، له كاتێكدا له وڵات و ماڵ و منداڵ ده‌ركرابین .؟! به‌ڵێ، ئه‌و قسه پڕ له سۆز‌و به‌تینه‌یان كرد، بەڵام ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو ئه‌و هه‌موو دڵ گه‌رمییه‌یان كوژایه‌وه‌و زۆربه‌یان تووشى شلكه بوون و پاشه‌كشێیان كرد.؟! وه‌ك ئایه‌ته‌كه ده‌فه‌رمووێت: فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ.. كاتێ جیهادو جه‌نگ درا به سه‌ریاندا – ته‌ماشات كرد – هه‌ڵهاتن و ڕایان كرد كه‌مێكیان نه‌بێت .
ئه‌مه هه‌رچه‌نده باو‌و نه‌ریتى جوله‌كه‌كان بووه، بێ په‌یمانیی و، بێ وه‌فایى پیشه‌یان بووه، ده‌بێ فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كان بزانن كه ئه‌مه شتێكى سرووشتییه‌و له هه‌موو ده‌مێكدا دووباره ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه تاكه‌كانى په‌روه‌رده‌یان ته‌واو نه‌بووبێت .
كه‌وا بوو پێویسته فه‌رمانده‌كان وریا‌و زیره‌ك بن و له‌م داستانه كه‌ڵگ وه‌ربگرن، شوێنى دڵگه‌رمى مه‌ردم نه‌كه‌ون، تا چاك تاقى نه‌كرێنه‌وه‌و نه‌برێنه گۆڕه‌پانى جیهاده‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته به یه‌ك تاقیكردنه‌وه قه‌ناعه‌ت نه‌كرێ، چونكه زۆربه‌ى (به‌نى ئیسرائیل)ییه‌كان – دواى ئه‌وه‌ى وتیان ئێمه چۆن ئاماده‌ى جه‌نگ نابین – هه‌ڵهاتن و درۆیان كرد، ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێت ئه‌مانیش ئه‌وانه‌بوون له گه‌ڵ (تالوت) ڕۆیشتن، بەڵام دواى هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌كى زۆر بۆ شیاوى تالوت بۆ پێشه‌وایى.، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له یه‌كه‌م جاره‌وه به‌زین و پسان، تا تاقیكردنه‌وه بۆ جارى دووه‌م، بۆیه ده‌فه‌رمووێت: فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّـهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ۚ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ . واته: كاتێ (تالوت) خۆیی و سوپاكه‌ى جیابوونه‌وه‌و ئاماده‌ى ڕۆیشتن بوون، فه‌رمووى: بێگومان خوا تاقیمان ده‌كاته‌وه به (ڕووبارێك) [4] جا هه‌ر كه‌سێك لێى بخواته‌وه ئه‌وه سه‌رپێچى كردووه‌و ئیتر له من نییه، چونكه فه‌رمانه‌كه‌ى شكاندووه‌و به كه‌ڵكى سه‌ربازى نایه‌ت، ئه‌و كه‌سه‌یش لێى نه‌خواته‌وه – مه‌گه‌ر لویچێك نه‌بێ – ئه‌وه له منه‌و سه‌ربازێكى گوێڕایه‌ڵه، به‌ڵێ هه‌ر هه‌موویان له ڕووباره‌كه‌یان خوارده‌وه ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێت.[۵]
كه‌وابوو تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌ربازو سوپا چه‌ند جارێك پێویسته: ئه‌وه‌تا نموونه‌ى زیندوومان له ئایه‌ته‌كه‌وه له‌به‌ر ده‌سته، له پێشه‌وه ئاماده‌یى خۆیانیان ده‌ربڕیى و داواى جیهادیان كرد، كاتێ فه‌رمانده‌یان بۆ دیارى كرا به چه‌ند بیانوو و مینگه مینگ كردن جا قبوڵیان كرد.. بەڵام ئه‌م فه‌رمانده‌یه زۆر وورده، ده‌یه‌وێ – به فه‌رمانى خوا – درۆ‌و ڕاستیی و ڕاده‌ى دڵسۆزیان ده‌ربخا، بۆیه فه‌رمووى: إِنَّ اللَّـهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ.. ئه‌وانیش له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن و له به‌رده‌م هێزى دوژمن‌دا تێك‌شكان: فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ .. ، كه‌مێكیان نه‌بێت په‌نایان برد به‌خواى خۆیان و وتیان:كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ مَعَ الصَّابِرِينَ ، زۆر ده‌سته‌ى كه‌م هه‌یه سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بووه به سه‌ر دوژمن‌دا به یارمه‌تى خواى گه‌وره، وه خواى گه‌وره – جل جلاله – له گه‌ڵ ئارامگراندایه .
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌م خاڵانه‌شیان ده‌ست ده‌كه‌وێ :
۱- ناسینى هه‌موو كه‌سێك له جێگه‌ى خۆیدا.
۲- فریو نه‌خواردنى فه‌رمانده به دڵگه‌رمى ڕواڵه‌تییانه‌ى گه‌ل و جه‌ماوه‌ر .
۳- قه‌ناعه‌ت نه‌كات به یه‌كجار تاقیكردنه‌وه .
۴- پێش ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بڕۆنه گۆڕه‌پانه‌وه، تاقییان بكاته‌وه .
۵- گێڕانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌روون به‌زیوون له‌ناو سوپاكه‌دا .
۶- ئه‌و دڵه‌ى به‌سراوه به‌خواوه، به ئارامه، هه‌موو شتێك به لاواز دێته پێش چاوى، بۆیه ده‌ڵێن: كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّـهِ ۗوَاللَّـهُ مَعَ الصَّابِرِينَ .
( رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ )
( وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ اللَّـهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ )
[۱] (سید قطب) ده‌فه‌رمووێت: ئێمه‌ش خۆمان ناده‌ینه ئه‌و به‌ره‌و ژووركێیه: ئایا ئه‌وانه كێ بوون . ؟ وه له چ جێگایه‌كا بوون.؟ وه له‌سه‌رده‌مى كێدا بوون.؟ چونكه ئه‌گه‌ر پێویست بووایه خواى په‌روه‌ردگار بۆمانى دیارى ده‌كرد.
[۲] چۆن مردن.؟ چۆن پێى وتن.؟ ئایا به هۆى ئه‌و ترس و بیمه‌وه بوو.؟ یا به هۆیه‌كى تره‌وه بوو.؟ ئه‌مانه هیچیان ڕۆشن نه‌كراونه‌ته‌وه، دیاره پێویست نییه ئه‌گینه بێگومانم ڕۆشن ده‌كرایه‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌وه‌ى گرنگ بێت ئه‌مه‌یه كه: ولاَت چۆڵ كردن و ڕاكردن له مردن هیچ كات له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ و مردنیان دوا ناخات/ فی ظلال القرا‌ن.
[۳] وقد اتفق الفقهاء على ان العدوا إذا دخل دار الاسلام یكون قتاله فرض عین. واته زاناكان هه‌موویان هاو ده‌نگن له‌وه‌دا كه هه‌ر كات دوژمن هاته ناو خاكى موسڵمانان جیهاده‌كه ده‌بێته فه‌رزى (عین).
[۴] ئه‌م ڕووباره پێی ده‌ڵێن: (ڕووباری شه‌ریعه) له نێوان ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستیندایه.
[۵] صفوة التفاسیر ده‌ڵێت: (سه‌ددی) ده‌ڵێت (۸۰) هه‌زار كه‌س بوون، (۷۶) یان لێیان خوارده‌وه، (۴) هه‌زاریان مانه‌وه. وه‌هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن: ئه‌مانه‌یان له تاقیكردنه‌وه ده‌رچوون (۳۱۳) كه‌س بوون به ئه‌ندازه‌ی پێشمه‌رگه‌و هاوەڵانی ڕۆژی به‌در.