“به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس” یاخی بونێکی نوێ بەسەر سوپا نوێیه‌كاندا / بەشی یەکەم:

“به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس” یاخی بونێکی نوێ بەسەر سوپا نوێیه‌كاندا / بەشی یەکەم:

نوسینی شیکەرەوەی سیاسی: أسد الجهاد ٢

شێخ “ئوسامه‌ بن لادن” له‌ به‌روارى ۱۱ ئه‌يلول/سێپتێمبه‌ری ۲۰۰۱ جه‌نگی ڕاگه‌یاند له‌ دژی ئيمپرياليزمى ڕۆژئاوايى كه‌ ئه‌مريكا سه‌ركردايه‌تى ده‌كات, ڕاگه‌ياندنێكى سه‌ير بوو له‌لايه‌ن جه‌ماعه‌تێكى بچووك ودووره‌ده‌ست, به‌ به‌كارهێنانى شێوازێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى له‌ ڕێى ڕووداوى فڕۆكه‌كان, پاشان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ پشێوى دڵتۆقينى بێباوه‌ڕان له‌ ڕێی نوێترين ته‌كنۆلۆژيا وهۆكاره‌كان, به‌ دامه‌زراندنى چه‌ند بيردۆزێكى نوێ له‌ جه‌نگ, بۆ به‌ديهێنانى چه‌ند ئامانجێكى گه‌وره‌ كه‌ سووده‌كانى ته‌نها بۆ جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى خۆى نييه‌ به‌ڵكو بۆ ئوممه‌تێكى گه‌وره‌ى باوه‌ڕداره‌ به‌ خواى گه‌وره‌..

ئه‌مه‌ جه‌نگێكى جياوازه‌ له‌وه‌ى كه‌ گه‌لانى پێشوو پێى ئاشنا ببوون له‌ڕووى شێواز وتوانا وهۆكار وئامانجه‌كان, ئه‌وه‌ جه‌نگێكه‌, هه‌روه‌كو “كۆڵن پاوڵ” وه‌سفيكرد: (جه‌نگێكه‌ له‌ نێوان چه‌كێكى فڕۆكه‌وانى كه‌ سه‌ر به‌ جيهانى يه‌كه‌مه‌ له‌گه‌ڵ سوپايه‌ك كه‌ سه‌ر به‌ جيهانى چواره‌مه‌, له‌ نێوان موشه‌كه‌كانى بۆمبى B-1  وپياوانێك كه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپن), چۆن ئه‌و كه‌سه‌ سادانه‌ ده‌يانتوانى به‌رگه‌ى ئه‌و جه‌نگه‌ بگرن, چۆن ده‌يانتوانى هاوسه‌نگى خۆيان بگه‌ڕێننه‌وه‌, پاشان فراوانبوونيان وبڵاوبوونه‌وه‌يان! ئه‌گه‌ر بێت وجه‌نگێكى نوێ نه‌بێت له‌ پێوه‌ره‌كانى.

له‌ جه‌نگه‌ ناسراوه‌كان_بۆ نموونه‌_ دوشمن هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌ياره‌كه‌ى له‌ چه‌ند خاڵێكى هه‌ستيار وكاريگه‌ر له‌ڕووى سياسى وئابوورى ومه‌عنه‌وى, ته‌نها له‌ جه‌نگى دژى ئه‌لقاعيده‌ نه‌بێت, ئه‌مريكا هه‌تا ئێستا ئامانجێكى ستراتيژى نه‌دۆزيوه‌ته‌وه‌ له‌ جه‌نگه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕايبگه‌یه‌نێتت, بۆردومانه‌ چڕه‌كان ووێرانكردنى دێیه‌كان هيچ مه‌ترسييه‌كى لێنه‌ده‌كه‌وته‌وه‌ ونه‌بووه‌ هۆى هيچ جگه‌ له‌ “دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى خۆڵ”, ئینجا ئامانجێكيان بۆ خۆيان دانا گه‌وره‌ترين هاوپه‌يمانێتييان بۆ كۆكرده‌وه‌ له‌ مێژوو ئه‌ويش بريتيبوو له‌ “ده‌ستگيركردنى شێخ ئوسامه‌ بن لادن يان كوشتنى” خوا وەریبگرێت. زۆرى نه‌خاياند هاوپه‌يمانييه‌ جيهانييه‌كه‌ ده‌ستيكرده‌وه‌ به‌ گۆڕينى ئامانجه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئامانجێكيتر كه‌ گۆڕانيان به‌سه‌ر دادێت ساڵ  له‌دواى ساڵ!

هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان، شێوه‌ی ڕژێمی نێوده‌وڵه‌تییان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان داڕشتووه‌، هه‌روه‌كو (Vilhehm Grewe) ده‌ڵێـت، له‌ سه‌ده‌ی شانزه‌میندا ئیسپانیا پێناسه‌ی چه‌مكه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی عه‌داله‌ت وگشتگیری دووباره‌ داڕشته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێخۆشبكات بۆ پاكتاوكردنی دانیشتووانه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكی، پاشان له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌میندا فه‌ڕه‌نسا چه‌مكی نوێی سنووره‌كان وچه‌مكی هاوسه‌نگی گۆڕی بۆ بره‌ودان به‌ ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كان، وه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میندا به‌ریتانیا چه‌ند بنچینه‌یه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به‌ دزی وجه‌رده‌یی وبێلایه‌نی وداگیركاری داهێنا، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاریكراوی خۆی له‌و سه‌رده‌مه‌ چونكه‌ هێزی چاودێر بووه‌ له‌و كاته‌دا. به‌ڵام حاڵی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مڕۆدا زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ پێشینه‌كانی، كه‌س نه‌یتوانیوه‌ له‌دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌یلول/سێپتێمبه‌ر ڕووبه‌ڕووی هێز وبڕیاره‌كانی بوه‌ستێته‌وه‌ یان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات یان پاڵپشتی نه‌كات ویارمه‌تی نه‌دات!  وه‌ ياساى نێوده‌وڵه‌تى به‌نيسبه‌ت ئه‌مريكا كه‌ هه‌ر خۆشى دايناوه‌ –له‌ ماوه‌يه‌كدا كه‌ پێويستى به‌ تۆكمه‌كردنى هه‌بووه‌_ به‌ شێوه‌يه‌كى زياد په‌يوه‌ندى له‌ده‌ست ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌ى كه‌ ئه‌وانيتر لێى تێده‌گه‌ن, وه‌ ته‌نها خۆى هه‌ندێك بنچينه‌ى (إستثنائى) نوێى بۆ داناوه‌, وه‌هه‌موو جيهان له‌گه‌ڵى ڕيزيان گرت وپاڵپشتييانكرد ودۆستايه‌تييانكرد له‌ جه‌نگى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ موسوڵمانه‌ى كه‌ “جه‌نگى بێهێزه‌كان”يان ڕاگه‌ياند وئامانجيان دادگه‌رى و(إنصاف) وئازادييه‌ بۆ ئوممه‌ته‌كه‌يان..

جه‌نگێكی نوێ كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵێك تاكی جوامێر كه‌ جه‌نگ ده‌كه‌ن له‌پێناوی عه‌قیده‌ پاك وبێگه‌رده‌كه‌یان هه‌ڵسان به‌ ته‌ختكردنی بنچینه‌كانی ڕژێمی نێوده‌وڵه‌تی ئیمپریالی به‌تێكڕایی له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌ وتاكانه‌یی ئه‌مریكی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا ئاره‌زووی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بچووك ده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاكانه‌یی خۆی به‌سه‌ر گه‌لان وحه‌زاڕه‌ته‌كان بسه‌پێنێت وسامانه‌كانیان به‌هێمنی تاڵان بكات..

بۆیه‌ كاردانه‌وه‌ی ڕژێمی نێوده‌وڵه‌تی تاك جه‌مسه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو بوو بۆ سته‌مكردن له‌ كۆمه‌ڵێكی بچووكی موسوڵمان، وه‌هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیا خۆی به‌دوور نه‌گرت له‌ وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ویارمه‌تیدانی، وه‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ نیشتمانییه‌كان وده‌زگا دارایی وسه‌ربازی وئه‌منی وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان له‌دژی ئه‌لقاعیده‌ وه‌ستان، هه‌تاوه‌كو (ئه‌زهه‌ری به‌ سیاسه‌تكراو) و(ده‌سته‌ی زانایانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌)یان وه‌كو زوڕنا بۆ خۆیان به‌كارهێنا له‌ جه‌نگی دژی موجاهیدان، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا جادووه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ر جادووكه‌ره‌كه‌، وه‌موجاهیده‌كان عه‌قڵ ودڵی خه‌ڵكیان به‌ده‌ستهێنا، وه‌هه‌موو خه‌ڵك – به‌ دڵنیاییانه‌وه – شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكای ئیمپریالی دڕنده‌یان ناسی، وه‌ ڕاستی بیردۆزه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده‌ سه‌لمێنرا كه‌ ده‌ڵێت ئه‌مریكا سه‌ری هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌.

وه‌ له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌مریكا هه‌ردوو شێوازی به‌كارهێنا له‌ یه‌ك كاتدا: (به‌ده‌ستهێنانی عه‌قڵ ودڵه‌كان) و(بپشكنه‌ ووێران بكه‌). به‌ڕاستی جه‌نگێكی وێرانكه‌ره‌ له‌ جۆرێكی نوێ له‌سه‌رده‌می ئازادییه‌كان ومافه‌كانی ئینسان ویاسای نێوده‌وڵه‌تی!

له‌م جه‌نگه‌دا هه‌ڵبژاردنی وێنه‌ییان ئه‌نجامدا له‌ ئه‌فغانستان وبۆ جیهانیش ئاشكرا بوو كه‌ ساخته‌كرا، پاشان دووباره‌یانكرده‌وه‌ له‌به‌ر هه‌مان ده‌رد بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ساخته‌كاراندا ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پێش دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وبراوه‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌ به‌ ساخته‌ – كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌لماندی- وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانی جیهانی مۆدێرن دان به‌ سه‌رۆك (كاڕازای)دا ده‌نێن ومامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستێكه‌وه‌ وگه‌لانیشیان به‌و تاوانه‌ ڕازین!

وڵاتان داگیرده‌كرێن ووێرانده‌كرێن وگه‌لانیش قه‌ڵاچۆ ده‌كرێن، به‌ ده‌ستخۆشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وڵاتانی جیهانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی دراوسێ، له‌به‌ر گومانی هه‌بوونی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو – له‌ بێهێزه‌كان- وه‌ وڵاته‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ فڕۆكه‌ بۆردومانده‌كرێن وڕۆڵه‌كانی ده‌كوژرێن-به‌ده‌ستخۆشی وڵاتانی جیهان ووڵاته‌ بۆردومانكراوه‌كه‌ خۆشی!-وه‌تاوانباركردنیان به‌ تاوانه‌كانیان له‌ حه‌قی گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌كان به‌كارێكی زۆر گه‌وره‌ داده‌نرێت. وه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌مریكا بیه‌وێت ده‌ستگیری بكات كه‌س نیه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستگیربكات بۆی نییه‌ ئه‌و كاره‌ بكات!

وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زۆرداریه‌دا _وه‌ ئه‌وه‌ی باسكرا به‌شێكی كه‌م بوو لێی– ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هیچ شتێكیان به‌دینه‌هێنا كه‌ شایه‌نی شانازی بێت. وه‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ زۆر سه‌یره‌ له‌م جه‌نگه‌دا، كه‌ ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكی سه‌ری خۆی شۆڕبكات له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند دوژمنێكی بێهێز كه‌ كه‌س بۆی نه‌ده‌چوو ببنه‌ مه‌ترسیه‌كی خاوه‌ن قورسایی. ڕاستی جه‌نگێكی نوێیه‌ له‌ مێژووی گه‌لاندا، تێیدا شێوازی نوێ و ئامانجی نوێ به‌كارهات، وه‌ كۆمه‌ڵكاری نێوده‌وڵه‌تی جیهانی سته‌مكار هێز وهاوسه‌نگییه‌كه‌ی ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ده‌ست ده‌دات، له‌ دژی كۆمه‌ڵێكی بچووك كه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سه‌رده‌كه‌وێت، وه‌ كاره‌كان بۆ خوانه‌ له‌ پێش ڕوودان وله‌ دوای ڕوودانیاندا..

سەرنجی خۆت بنوسە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *