دەم ڕاستی ئافرەتان / ئەسمای كچی یەزیدی كوڕی سەكەن
ن : زانا قه ره داغى
زۆرن ئەوانەی ئێستا بەهانەی كوێرانە ئەگرن لەئاینی پیرۆزی ئیسلام كەچی كە ئەیان دوێنیت هیچ شارە زای یەكیان نی یەدەربارەیی ئەم ئاینە پیرۆزە
ئەوان بە حسابی خۆیان خەمخۆری مافی ئافرەتن
زۆر نەفامەنە ئەڵێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی ئافرەتی خواردووە لە ئیسلام دا هیچ حسابێك بۆ ئافرەت نەكراوە بەڵام ئەم بەسەرهاتە ئەو درۆو بوو ختانانە بە درۆ ئەخاتەوە ئەو ڕاستی یە دەر ئەخات كە ئافرەتان هاوشانی پیاوان لە ئەجرو پاداشتا زۆر جار ئەركە قورسەكە پیاو ئەیكات كەچی ئاینی ئیسلام هەمان پاداشت ئەدات بە ئافرەتە كە چوونكە هەردوكیان تەواو كەری یەكترن
خاتوو ئەسمای كچی یەزید بەشداری لە پەیمانی حودەیبی یە كردووە لەوانە یەكە ئایەت لەبارەیانەوە هاتە خوارەوە كە لە ژێری (شجرە الرضوان) پەیمانی یان دا بەپێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم
لە بارەیەوە ئەگێڕننەوە كە جارێك هاتۆتە خزمەت پێغەمبەری خواو ووتوو یەتی ئەی پێغەمبەری خوا ئەم قسەیەی من ئەیكەم تەنها قسەی من نی یە بەڵكو قسەی هەموو ئافرەتانە هەمویان ئەپرسن (خوای گەورە تۆی ناردووە بۆ پیاو ئافرەت وەكو یەك .ئێمەش پیاوان و ئافرەتان باوەڕمان پێت هێناوەو شوێننت كەووتووین.ئێمەی ئافرەتان نیشتە جێ ی ماڵەوەین زیاتر وە بووینەتە جێ ی ئارامی پیاوەكانمان لەڕووی كاری سەرجێ ییەوە وە هەڵگری منداڵ وپەروەردەكەری منداڵا یانین .بەڵام گەورەی وفەزڵ و پاداشت زیاتردەستی پیاو ئەكەوێـت بەهۆی ئامادەییان بۆ نوێژی جەماعەت و چوونیان لە گەڵ جەنازە بۆ سەرقەربران و بەشداری یان لەجیهادو تێ كۆشان لە پێناوی خوای گەورە كاتێَك پیاوان ئەچن بۆ جیهاد ئێمە ئاگامان لەماڵ و سامانیان ئەبێت وئێمەی ژنان سەرپەرشتی منداڵەكانیان ئەكەین ئایا ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە پاداشتمان وەك و پیاوان دەست ئەكەوێـت
پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم ڕووی كردە هاوەڵان و پێ ی فەرمون ئێوە پرسار گەلێكی ئاواتان گوێ لێ بووە لەلایەن ئافرەتێكی ترەوە وەك و ئەم ئافرەتە پرسیاری كرد بێت لەسەر ئاینە كەی ؟ هاوەڵان فەرمویان نەوەڵا ئەی پێغەمبەری خوا. نەمان زانی وە ئافرەتێك ئابەم چەشنە هیدایەت دراوە وەك و ئەم ئافرەتە پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم ڕووی كردەوە خاتوو ئەسماو پێ فەرموو .بڕۆ بە گرهۆی ئافرەتان بڵێ لەدوای خۆت كە ئەگەر بچوكی بنوێنن بۆ پیاوەكانیان و ڕێزیان بگرن و داواكانی مێردەكانیان جێ بەجێ بكەن بەقسەی پیاوەكانیان بكەن ئەوە لە پاداشتی ئەوشتانەی باست كرد یەكسان ئەبن لەگەڵ پیاوان خاتوو ئەسما ئەمەی بیست لە خۆشی دا بە دەم تەكبیرو تەهلیلەوە ودەم بەخەندەوە ڕۆشت لە خۆشی دا نەی ئەزانی چی بكات
ئاخر نا هەقی نەبوو وەڵامە كەی پێغەمبەر تەواو مایەی خۆش حاڵی یە بۆ هەموو ئافرەتێكی باوەڕدار
ئەمە ئەوە ناگەێنیت كە لەگەڵ سوپای پێغەمبەردا ئافرەت نەڕۆش تووە و بەشداری نە كردبێت بەڵكو بە سەدەها نمونەی زیندو لە مێژووی ئیسلام دا هەیەكە باس لە بەشداری ئافرەتان ئەكات لە جیهاداوتێكۆشان لەڕێگەی خوای پەروەردگاردا
خاتوو ئەسما بەشداری فەتح ی مەككەی كرد لە گەڵ پێغەمبەری خوادا
لە ساڵی ۱۵ كۆچی بەشداری شەڕی یەرموكی كرد لەو شەڕدا نۆ دانە سەربازی لە ڕۆمەكان كوشت بە عەمودی خێمەكەی
خوای گەورەخاوەنی ئەم ئاین ئیسلامەیە شەمشەمە چاوی بەڕوناكی هەڵنایەت خۆ خۆر خەتابار نی یە سروشتی خۆی وایە ئەوانەشی ڕەخنە لە ئیسلام ئەگرن خۆیان نەزانن نەك خوانەخواستە هەڵەكە لەئاینی ئیسلامەوە بێت