دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل ئیدیعای ئەوە دەکات، کە پیاوی دووەم لە باڵی سەربازی حەماس، مەروان عیسا (ابو البراء)، لە بۆردومانێکی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی النصیرات لە غەززە شەهیدبووە
- بەڵگەنامە نهێنییەکان کە کەوتوونەتە دەستی دامەزراوەی ئاسایش، پوختەی ئەو گفتوگۆ سنووردارانە ئاشکرا دەکەن کە پێش ڕووداوەکانی حەوتی_ئۆکتۆبەر کراون.
- ئەو دۆکیومێنتانەی کە لە غەززە دەستیان بەسەردا گیراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە مەروان عیسا فەرماندەی سەربازیی ئۆپەراسیۆنەکەی (٧)ی ئۆکتۆبەرە و پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی داناوە، هەروەها ئەو دۆکیومێنتانەی بە نازناوی “ئەبو بەراء” ەوە واژۆ کردووە.
بەڵگەنامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە چۆن و کەی بڕیارەکە پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دراوە، تیایدا ( ٤٦ ) ئامانج، لەنێویاندا نیشتەجێگا و بنکە، پلانیان بۆ دانراوە لەلایەن ئەندامانی نوخبەی حەماسەوە هێرشیان بکرێتە سەر، لەنێویاندا ( ١,٨٠٠ بۆ ١,٥٠٠ ) ئەندامی نوخبە کە پلانیان داڕشتووە و دزەیان کردووە بۆ ناو نیشتەجێگاکانی قەوارەی زایۆنی.
- سەرکردایەتی حەماس پلانەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە نهێنی هێشتۆتەوە. پێنج ڕۆژ پێش (۷)ی ئۆکتۆبەر، فەرماندەکانی کەتیبەی حەماس لە وردەکارییەکان ئاگادارکرانەوە. فەرماندەکانی کەتیبەکان ( ٤٨ ) کاتژمێر پێش جێبەجێکردنی پلانەکە ئاگادارکرانەوە، و ( ۱۲ ) کاتژمێر پێش جێبەجێکردنی پلانەکە، فەرماندەکانی سەرایا ئاگادارکراونەتەوە و تەنها لەو شەوەدا خوودی ئەندامانی نوخبە ئاگادارکراونەتەوە.
- لەو شەوەدا، بەشی هەواڵگری هێزەکانی ئیسرائیل ئاماژەی هەواڵگرییان پێگەیشت، کە وادیارە لەلایەن بەرپرسانی دامەزراوە ئەمنییەکەوە پشتگوێخراون و پلانی ئۆپەراسیۆنەکانی حەماس بە تەواوی جێبەجێکرا.
ئیستا:
- دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل ئیدیعای ئەوە دەکات، کە پیاوی دووەم لە باڵی سەربازی حەماس، مەروان عیسا (ابو البراء)، لە بۆردومانێکی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی النصیرات لە غەززە شەهیدبووە. دەزگای پەخش ئاماژەی بەوەشکرد، تیرۆرکردنی مەروان عیسا بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.
- لە لایەکی ترەوە تا ئێستا حەماس هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو لێدوانانە نەداوە.
- مەروان عیسا بە سێیەم کەسی حەماس لە لیستی داواکراوانی ئیسرائیل دادەنرێت، دوای محەممەدزەیف، فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام و یەحیاسنوار ، سەرۆکی حەماس لە “غەززە”.