پاداشتی خوێندنی سورەتی الکهف
هاوەڵی بەڕێز أبي سعيد الخدري رضي الله عنه دەیفەرموو : هەرکەسێک سورەتی الکهف بخوێنێت لە ڕۆژی جومعەدا خوای گەورە بۆی دەکات بە رووناکیەکی زۆر گەورە و و رێگای بۆ رۆشن دەکاتەوە بە ئەندازەی گەورەیی و دووری نێوان خۆیی و بەیتی عەتیق .|فضائل القرآن لابن الضريس|
تابعي خالد بن معدان ئەیووت :
هەر کەسێک سورەتی الکھف بخوینێ لەهەموو جومعەیەکدا پێش ئەوەی ئیمام خۆتبە بدا ، ئەوا بۆی دەبێتە کەفارەی تاوان لە نێوان خۆی و جومعەدا ، وە ڕووناکیەکەی دەگاتە بەیتی عتیق|سنن سعيد بن منصور|
تابعي أبي المهلب الجرمي دەیووت :
هەر کەسێک سورەتی کهف بخوێنی لە ڕۆژی جومعەدا ، بۆی دەبێتە کەفارەت تا جومعەیەکی تردا .|فضائل القرآن لابن الضريس|
ابن هانئ دەڵێ :چوینە دەرەوە
لەگەڵ باوکی عبد الله(ٳمام ٲحمد ) بۆ مزگەوت
وە گوێم لێ بوو سوڕەتی الکهف دەخوێند
بە خوێندنەوەکەی زانیم :
{وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ}سورة الكهف |۱٨| / مسائل ابن هانئ |١٩٦٤|