پێناسەی ڤالانتاین لە کوردستان و پێناسەیەکی ڤالانتاین دڵنیام لەژیانت نەت بیستوە – بۆیەکەمجار
ئا: بارزان . ر
بەرێزان هەمومان چیرۆکی قەشە ڤالانتاینمان بیستووە بەلام من پێناسەیەکی ترم بۆ ڤالانتاین کردوە کە لەگەل واقعی ئێستای کوردستان زۆر دەگونجێت دڵنیامە ئەگەر ئەم نوسینەم بیخوێنیەوە ئینجا بەتەواوەتی لە مانای راستەقینەی ڤالانتاین تێ دەگەیت و هەرگیز یادی ناکەیتەوە بەمەرجێك یەك تۆز ویژدانت هەبێت، زۆریش بەکورتی.
پێش ئەوەی بچمە ناو باسەکە ئەوەش بزانن کە حەقیقەتی ڤالانتاین بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە کە ئیمرۆ سەرمایەدارانی علمانیەت بۆ بازرگانی و وەگر خستنی کۆمپانیاکان رێکلامی بۆدەکەن بە درۆ ( خٶشەوویستی و گوڵی سور)یان وەك دوو ئەکتەری ساختەچی خستۆتە ناو ئەم رووداوە تەنها بۆ ئەوەی ئەم گوڵە پلاستیکانە بفرۆشن کە کۆمپانیایی سەرمایەداری علمانیەکان بەرهەمی دێنن، حەقیقەتی ڤالانتاین ئەوەیە کە کاتی خۆی ئیمپراتۆر هاوسەرگیری تەنها بۆ سەربازەکانی قەدەغەکردبوو چونکە باوەری وابوو ئەیووت ئەگەر سەربازەکانمان ژن و مندالیان هەبێت شەریان پێ ناکرێت و خۆیان بەکوشت نادەن ئەوکاتیش ئیپراتۆریەتمان ئەروخێت، پاشان قەشە ڤالانتاین بەدزی ئیمپراتۆر بەحەلالی ئافرەتی لە سەربازەکان مارە ئەکەرد چونکە قەشە ڤالانتاینیش ئەیووت ئەگەر سەربازەکان هاوسەرگیریان لێ قەدەغە بکرێت ئەوکات هەموو سەربازەکان توشی داوێن پیسی حەرام ئەبن ئەوکات هەموو کۆمەلگا بێ رەووشت ئەبێت بۆیە قەشە بەم کارە ترسناکە هەستا، کاتێ ئیمپراتۆر پێی زانی قەشەیان لە سێدارەدا، کەواتە ئەم کارەی قەشە ڤالانتاین کردی بۆ خۆشەوویستی سۆزداری نەبوو بەلکو دژی خۆشەوویستی سۆزداری ئەم کارەی کرد و گیانیشی لە پێناو بەخشی، کەچی علمانیە درۆزنەکان خیانەتیان لە مێژووی ئەم رووداوەش کرد لە کاتێکدا ئەم روداوە هیچ پەیوەندی بە خۆشەوویستی و گوڵی سور نیە تەنها مارە برینێکی حەلال دەگرێتەوە، بەلام سەرمایەدارانی علمانیەت بۆیان زیاد کرد و لەپێناو تیجارەتی خۆیان تیجارەت بە ئەقل و گیرفانی ئێوەش ئەکەن.
ئێستاش با بچینە ناو باسەکە و پێناسەی ڤالانتاین لە کوردستان؟
ئەبوو عەبدوڵڵا حوسێن کوڕی مەنسووری حەللاج لە مێژودا ناسراوە بە ( حەلاج) لە ساڵی ٨٥٨ میلادی لە عێراق لەدایك بووە ، خۆی لە واسیتی عێراق گەشەی کردوە داوتر دەچێتە بەغداد نیشتەجێ ئەبێت، حەلاج سەردانی شاری مەکە دەکات ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمینێتەوە خەڵوەت دەگرێت و خۆی برسی دەکات پاشان خۆی خستۆتە بەر گەرمی خۆرەتاوی ھاوینە و سەرمای زستانەوە عەزابی نەفسی خۆی ئەدا پاشان دەگەرێتەوە بەغداد بانگەوازی بۆ تەریقەیەکی نوێ دەکات بەناوی ئیسلام، حەلاج لە بانگەوازەکەیدا ئەم فکرانە لەناو موسلمانان بلاو دەکاتەوە ئەلێت ( من خوام خواش منم، منو خوا بوین بەیەك، روحی من لەگەل خوا تێکەڵ بووە، خوا لەناو جبەی سەریمندایە، سەیری هەرشتێك بکەم خوای تێدا ئەبینم ) و هیتد… کە ئەم قسانەی بلاو دەبێتەوە لەناو شاری بەغداد زاناکانی ئەو سەردەم هەموی فتوای کافربونی بۆ ئەدەن، پاشان ناوبانگی حەلاج گەورە ئەبێت تا خەلیفە پێدەزانێت، ئەوکات لەسەدەی چواری کۆچیدا موقتەدیر باللە خەلیفەی عەباسیەکان لەسەر دەستەلاتبوو، ئیتر بەبڕیاری خەلیفە لەبەردەم خەڵك و زاناکانی ئەوسەردەم دادگایی کرا، حەلاج زیاتر لە ( ٩ ) ساڵ دادگایەکەی درێژەی خەیاند بە بێ ئەوەی زیندان بکرێت تەنها لەکاتی دادگا ئامادە ئەبوو، لەداوی (٩) ساڵ دادگایی بە ئامادەبوونی چەدین زانا کە بەردەوام داوایان لە حەلاج ئەکرد واز لە هەلخەلەتاندی خەلکی بهێنێت بەناوی ئیسلام ئەم قسانە نەکات چونکە ئەم قسانە لە ئیسلامدا نیە، بەلام حەلاج هەر پەشیمان نەبوو لە بیرو باوەری خۆی، ئیتر(٩٧) سەر مەزهەب و زانایانی ئەو سەردەم واژویانکرد ووتیان ئەگەر پەیشیمان نەبویەوە ئەبێت بکوژرێت، ئاخیر بریاری قازی لە دواین دادگا بە حەلاجی ووت ئەگەر بە درۆش بلێی پەشیمان بوومەوە من ئازادت ئەکەم، بەلام حەلاج هەر موسیربوو لەسەر بیروباوەری خۆی بۆیە بە بریاری خەلیفە و ٩٧ زانا و سەر مەزهەب و قازی بریاری کوشتی بۆ دەرکرا، ئیتر لەساڵی ٩٢٢ ی میلادی لەناو خەلکی بەرد بارانیان کرد، دەگێرنەوە دەلێن لەکاتی بەرد بارانکردنی حەلاج هەموو خەلکی ناوچەکە بەردیان تێدەگرت و تفو لەعنەتیان لێدەکرد لەناو خەلکەکەش نزیکترین دۆستی گیانی بەگیانی حەلاجی تێدابوو کە شوێنکەوەتەی بیرۆکەی حەلاجبوو یەك دەسکە گوڵی هێنابوو خەلك بەرد بارانی ئەکرد دۆستەکەی حەلاجیش گوڵ بارانی دەکرد حەلاج کە ئەمەی بینی هاواری کرد ووتی بەسیکە چیتر گوڵم تێمەگرە تۆش بەردبارانم بکە زۆر باشترە لەم گوڵ بارانەت، ئەوویش ووتی بۆ؟ حەلاج ووتی گوڵەکانی تۆ لەهەموو بەردەکان زیاتر ئازارم ئەدات، ئەوویش ووتی ئاخر لەبەرچی؟ حەلاج پێی ووت توخوا ئێستا کەی وەختی گوڵ بارانە کە بەچاوی خۆت ئەیبینی خەلك بەرد بارانم ئەکات تۆش لە جیاتی رزگارم کەی گوڵ بارانم ئەکەی هەی گەمژە.
جا بەرێزان گوڵە درۆینەکەی ڤالانتاینیش بەهەمان شێوەی حەلاجی لێهاتووە لەکوردستان، خەلك هەمووی تەدمیربووە بە دەستی علمانیەت، خەلك هەمووی تیرۆر ئەکرێت و ئازادیان بەرد باران ئەکرێت لە لایەن علمانیەکانی کورد، جگە لە قەیران باران و گەندەلستان و دزی و فزی و فەساد و بێ ئەخلاقی و میلەت قرکردن بەدەستی علمانیەتی کورد، کەچی میلەتیش یادی ڤالانتیان ئەکەنەوە ئەوەی یادەی علمانیەت بە درۆ کردویەتی بەچەژنی خۆشەوویستی تاکو گوڵە پلاستیکەکانی سەرفبکات، میلەتیش لەم یادە گوڵی سور بەیەکتر ئەبەخشن لەم جەهەنەمەی کە علمانیەکان بۆ گەلی کورد درووستیان کردوە.
لەکۆتایدا ئەلێم: گولێ سور و هەستی خۆشەوویستی لە رووداوی حەلاج هەیە بەلام رووداوی ڤالانتاین هیچ پەیوەندی بە گوڵ و خۆشەوویستیەوە نیە تەنها قەلاج کردنی میلەتە لەلایەن علمانیەت بۆ تیجارەتی خۆیان، جا بۆخۆت هەلیبژێرە حەلاج یان قەلاج؟