
سیکولاریسم و چه واشه کردنی ئافره تان له ۸ی مارسدا
ئا: ام فاطمه الکوردی
له هه‌موو ساڵێکدا ڕۆژی ۸ مارس کراوه به ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان که له ڕاستیدا ئه‌مه خۆی له خۆیدا سته‌مێکه له ئافره‌تان ئه‌کرێت که ڕۆژێك دابنرێت بۆ ئافره‌ت وه له ماوه‌ی ئه‌م ۳۶۵ رۆژه‌ی تر له بیر بکرێن .
ئینجا گه‌ر سه‌رنج بده‌ی ئه‌بێت هه‌ڵگرانی دروشمی مافه‌کانی ئافره‌تان له‌م ڕۆژه‌دا چی پێشکه‌ش بکه‌ن به ئافره‌ت یان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان چیبێت بۆ ئه‌م شۆرشه ئایه داواکانیان ئافره‌تان ئاسوده ئه‌که‌ن و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و خۆش گوزه‌رانی ئه‌به‌ن یان پڕ له کێشه‌ی ئه‌که‌ن و زیان به‌خشن بۆ ئافره‌ت وکۆمه‌لگا به‌گشتی .
ئایه تا ئێستا ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا که خه‌ڵکی به پێشه‌نگیان ئه‌زانن له به‌ده‌ست هێنانی مافی مرۆف و مافی ئافره‌ت ، ئایه چه‌ند توانیویانه مافه‌کانی ئافره‌تان به‌رچه‌سته بکه‌ن ئایه هیچ به‌رنامه‌و یاسا‌و ڕێسایه‌ك هه‌یه له ئیسلام زیاتر گرنکی به ئافره‌ت دابێت ئامانه‌و سه‌دان پرسیاری تر له ۸ مارس دێنه پێشه‌وه .
به بۆچونی من له ۸ مارس زیاتر ئافه‌ره‌ت به‌ره‌و ئاقاری خه‌م و ژان ئه‌برێت به هاندانیان بۆ دوژمنداری کردنی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و دوور که‌وتنه‌وه له به‌ها جوانه‌کانی ژیان و بیر‌و باوه‌ڕی جوان به ناوی ئازادی و هاندانیان بۆ بێبه‌ش کردنیان له سۆزی دایکایه‌تی و قورس کردنی ژیانیان به بانگه‌شه کردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان و یه‌کسانی له کار کردن و به‌ڕیوبردنی پڕ له هه‌ڵه و ده‌ر هێنانیان له که‌سایتی خۆیان .
له پاڵ ئه‌وه‌شه‌وه هه‌بوونی که‌سانێك و چه‌ند ڕێکخراوێك له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌که‌ونه زوڕنا لێدان بۆ له که‌دارکردن و ناشیرین کردنی ئیسلام و موسوڵمانان و ئاینه ئاسمانیه‌کانی تر .
ئه‌توانین بڵێین ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا تا ئێستا نه‌یان توانیوه که‌م ترین ماف بۆ ئافره‌ت به‌ده‌ست بێنن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك ده‌ست درێژ ئه‌که‌ن بۆ ووڵاتانی ئیسلامی گوایه مافی ئافره‌ت پێشێڵ ئه‌که‌ن .
گه‌ر سه‌یر که‌ین که‌م ترین ماف به ئافره‌تان ڕه‌وا نابینن بۆ نمونه پۆشینی جل و به‌رگ ئه‌گه‌ر که‌سێك به زۆر سه‌رپۆشێك بخاته سه‌ر ئافره‌تێك ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تان ده‌ست کراوه ادامه خواندن سیکولاریسم و چه واشه کردنی ئافره تان له ۸ی مارسدا













