
ته‌نها پێغه‌مبه‌ران پێشه‌وان
سه‌یید قوتب
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ـ سه‌لامی خوایان لێ بێت ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی له یه‌كخواپه‌رستی ( ته‌وحید ) هه‌ڵی بژارد بوون ـ به ته‌واوی په‌ییان به‌و ته‌وحیده برد‌و به ته‌واوی ئیستیعابیان كرد ، چونكه خوای گه‌وره سروشتێكی چاك و هه‌ستێكی پاك و زه‌ینێكی روونی پێدا بوون ، كه وه‌كو جیهازی هه‌ستیاری خواناسی وا بوو ، بۆیه هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ بوون به پێغه‌مبه‌رێتیاندا به هه‌موو كیانیانه‌وه وه ده‌م ئه‌و تاكه ده‌نگه غه‌یبییه‌وه ده‌چوون ، ئه‌و جیهازه خواناسییه وه‌كو بۆسه‌ڵه‌ی ئارِاسته زانین وابوو ، به‌رده‌وام رووی پێ ده‌كردنه خوای گه‌وره ، ره‌زامه‌ندی و كه‌ناری ئه‌وی بۆ ده‌كردنه ته‌نها سه‌رچاوه‌و ته‌نها رووگه ، قه‌ناعه‌تی ته‌واویان ـ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ـ به‌وه بوو كه هه‌ر چه‌ند رێسا‌و دیارده‌كانی ژیان و گه‌ردوون و بوون هه‌بن و زیاد و جۆراو جۆر بن ، هیچ بوونێكی تر وه‌كو بوونی خوای گه‌وره نابێت ! هه‌ر بانگه‌وازێك بۆ لای هه‌ر شتێكی تری غه‌یری خوا بانگه‌شه بكات ، هه‌ر به‌و ده‌نگه غه‌یبیه‌ی لای خواوه بۆیان دێت ، به‌راورد ناكرێت !
جا چونكه ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان ـ سه‌لامی خوایان لێ بێت ـ هه‌ر له سه‌ره‌تای گزنگی په‌یدا بوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه ته‌وحیده‌كه‌یان ناسی ، دركیان به گرنگی و یه‌ك بوونی ئه‌و سه‌رچاوه‌و ئه‌و ته‌نها رووگه‌یه ده‌كرد ، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م رێسا گه‌ردوونیانه كه‌شف بكرێن كه ئاماژه بۆ یه‌ك سه‌رچاوه‌یی و یه‌ك رووگه‌یی لای خوای گه‌وره ده‌كه‌ن .. ئه‌م په‌ی پێ بردن و د‌رك كردنه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا ـ سه‌لامی خوایان لێ بێت ـ به حه‌قیقه‌ت و گرنگی و ئارِاسته‌و مه‌به‌ستی ته‌وحید بوو كه وای لێ ده‌كردن سوور بن له‌سه‌ر ناسین و ته‌نها په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگاری تاك و پاك و واز هێنان له شیرك و توخن نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ، ئه‌مان له هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ستیان به گه‌وره‌یی بانگه‌وازه خواوویستییه‌كه‌یان ، ده‌كرد بۆیه ئه‌وه‌نده‌ش سوور بوون له سه‌ری ، ئه‌وه‌ی وا لێ ده‌كردن كه هه‌موو بوونی خۆیان له پێناو سه‌رخستنیدا سه‌رف كه‌ن ، ئیستیعاب كردنی ته‌واوی ته‌وحیده‌كه بوو ، به‌و ئیعتیباره‌ی حه‌قیقه‌تی بوون و ژینه ، به‌و سیفه‌ته‌ی په‌یامێكه‌و له لایه‌ن خوای تاك وپاكه‌وه بۆیان هاتووه ، ئه‌مانیشی به تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردووه ، ئه‌مانیش به‌و فیتره پاكه‌ی خۆیان ـ كه بۆته جیهازی وه‌رگرتن ـ دركیان پێ كردووه ، ادامه خواندن ته‌نها پێغه‌مبه‌ران پێشه‌وان












