ئایا ئێوە کورد نین ؟ بۆ بیر لە نەتەوە و خاکتان ناکەنەوە ، چیتان داوە لە ئیسلامی ، فارسی ، تورکی ، عەرەبی و…
ئا : کامه ران موکریانی
ئەڵێ… بەر لەوەی بپرسین ئەمە خەلکی کوێ یە و چی نەتەوەیەکە ..ئەپرسین چی دینێکی هەیە ؟!
موسوڵمان بوو برامانە ئیتر با خەلکی سەر مەریخ بێت … موسوڵمان نەبوو نایناسین وهیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ، با لە یەک دایك و باوك بین…
ئەپرسن ؛
ئایا ئێوە کورد نین ؟ بۆ بیر لە نەتەوە و خاکتان ناکەنەوە ، چیتان داوە لە ئیسلامی ، فارسی ، تورکی ، عەرەبی و… هیچ نەبێت ئەم حزبانەی خۆمان کوردین……هتد
وەلام ئەدەینەوە :
بەڵێ بە شانازیەوە کوردین سوپاسی خوا ئەکەین بە کوردی دروستی کردوین..
بەڵێ بێ هیچ گومانێك بیرمان لای خاک و نەتەوەی خۆمانە و حەز ئەکەین بآسترینی نەتەوە و خۆشترینی ژیانیان هەبێت یان لانی کەم وەك خەلکی تر بژین..
بروای تەواومان وایە ئەم میلەتی کوردە لەژێر ئاڵای ئیسلام و بە ئەحکامی ئیسلامی نەبێت خاوەنی عیزەت و سەربەرزی و ژیانی خۆش و شەرفەمەندانە نابێت.. بۆیە هەر ئەو کەسانەمان خۆش ئەوێت ئالاکەیان لاالە الا الله و شەرعی خوا ئەچەسپێنن دژ بە یاسا دەستکرد و ئالا کوفرینەکانن..