
عەشیرەتی بارزانی بونە مەسیحی – بەلگەی مێژوویی.
ئا: بارزان.ر
لە سالی ١٩٣١ شیخ احمد بارزانی سەرۆك عەشیرەتی بارزانیەکان و براگەوەرەی مەلا موستەفا بارزانی لە ئیسلام هەلگەرایەوە بوە مەسیحی، شیخ احمد بارزانی لەبەرئەوەی میراتگری شۆرشی شێخ عبدالسلام بارزانی بوو وەهەروەها سەرۆکی عەشیرەتی بارزانیەکانیش بوو توانی تەریقەیەك یان رێبازێكی مەسیحی بەناوی تەریقەی (خودان) لەناو عەشیرەتی بارزانی درووستبکات، یەکەم تەکیەی بۆ ئەم تەریقەیە لە گوندی بارزان درووستکرد بەناوی تەکیەی مەولانا شێخ احمد بارزانی خودانی بارزان، ووشەی (خودان) بوە فەلسەفەی گۆرینی ئاینی هەموو عەشیرەتی بارزانی ئەوکات، بۆیە شێخ احمد بارزانی نازناوی (خودانی بارزان)ی پێ بەخشرا و بەم ناوە ناوبانگی دەکرد.

بۆچی شێخ احمد بارزانی ووشەی ( خودان) ی هەلبژارد؟

لەدوای ئەوەی شێخ احمد بارزانی وەك سەرۆك عەشیرەتی بارزانیەکان وازی لە ئاینی ئیسلام هێنا و چووە سەر ئاینی مەسیحی ووشەی (خودان)ی هەلبژارد بۆ بارزانیەکان چونکە ووشەی ( خودان) بەعەرەبی واتا(رب)، مەسیحیەکانیش لە نوێژ و دوعا و پارانەوە و پەرستنەکانیاندا ووشەی (رب) بەکار ئەهێنن و بە خودای خۆیان ئەلێن (رب) نەك (اللە)، ئەم هۆکارەبو وای لە شێخ احمد بارزانی کرد ووشەی (خودان-رب) لە تەکیەی بارزان بۆ بارزانیەکان موقەدەس بکات بۆئەوەی بارزانیەکان لەجیاتی ووشەی (اللە- خودا) ووشەی (رب – خودان) بەکار بهێنن.
بەهانا چونی شێخ احمد بارزانی بۆ پاشای مەسیحیە ئەرمەنیەکان لە دژی خەلافەتی ئیسلامی:-









