دوای ئەوەی حزب اللە بۆیەکەمین جار حەیفای بۆردومان کرد حکومەتی زایۆنی ئیعلانی باری تەنگەتاوی کرد لەسەرتاسەری وڵات بۆماوەی یەک هەفتە

کۆمەڵەی زانایانی فەلەستین بۆ یەکەمین جار لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر غەززە بەیاننامەیەکی شۆڕشگێڕانە بڵاودەکاتەوە

کۆمەڵەی زانایانی فەلەستین بۆ یەکەمین جار لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر غەززە بەیاننامەیەکی شۆڕشگێڕانە بڵاودەکاتەوە

دوای کۆمەڵکوژی بەرەبەیانی لە قوتابخانەی التباعین لە گەڕەکی ئەلدەراج لە غەززە تا کەی ئەم زەلیلکردنە بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا براکانتان لە ماڵەکانی خودای گەورەدا لەناو دەچن؟

تا کەی ئەم بێدەنگییە بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا براکانتان دەکوژرێن و جەستەیان پارچە پارچە دەکرێن و بە زیندووی دەسوتێنرێن لە کاتێکدا لە نوێژی بەیانیدا لەبەردەم خودای گەورەدا وەستاون؟

ئەگەر ئەمڕۆ میللەت هەوڵ نەدات  ووزه کانی کۆنه کاته وه و هه وڵه کانی چڕتر نەکاته وه و پیاو و ژن و گه نج و پیره پیاوه کانی نەهێنێته ناو هه موو مه یدان و بواره کان ئه وا که ی ئەیکەن؟!

ئەگەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی زایۆنیستی، ئەمریکا و ئەورووپا بە هاوبەشی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی لە ماڵی موسڵمانان هەڵنەکەندرێن، ئەوا کەی دەبێ لە ڕەگەوە هەڵبکەندرێن؟!

ئەی ڕۆڵانی ئیسلام و داکۆکیکارانی حەقیقەت وا بیر مەکەنەوە کە ئەو ڕژێمانەی لەگەڵ دوژمنی زایۆنیستی ئاسایی بوونەتەوە، هەنگاو بنێن و باڵوێزخانەی زایۆنی و ئەمریکا دادەخەن، چونکە ئەو کارە ناکەن مەگەر بە لافاوێکی تووڕەیی ئینسانی کە زنجیرەکان دەشکێنێت لە ترس و بێدەنگی و سەرەڕای ئیرادەی هاوبەشەکان و ئاساییکەرەوەکان ئەم باڵیۆزخانانە لە ڕەگەوە هەڵدەکێشێت.

ئەگەر ئەمڕۆ تۆفانەکە نەمێنێت، ئەوا کەی؟!

کاتی کردار و کاتی کردار و کردار و هەر ئەندامێکی نەتەوەی ئیسلام بە پێی بەرپرسیارێتی و نفوزی خۆی، پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت کە چی کردوویەتی بۆ پاڵپشتی براکانی و ڕاگرتنی ئەم جینۆسایدە تاوانکارییە. خودای گەورە دەفەرموێت: انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ” التوبة: ۴۱

واتە:(بڕۆنە پێشەوە، سووک و قورس، لەگەڵ سامان و ڕۆحی خۆتان لە ڕێگای خودادا تێکۆشان بکەن، ئەمە بۆ ئێوە باشترە، ئەگەر تەنها بزانن)

فتنەی( تێلگرم و بۆت) و ان لم تستحی فاصنع ماشت /واتە گەرشەرمت نەکرد چیت ویست بیکە

فتنەی( تێلگرم و بۆت) و ان لم تستحی فاصنع ماشت /واتە گەرشەرمت نەکرد چیت ویست بیکە

السلام علیکم
خۆشکانی بەڕێز باسە باسی شەرم و تقوایە شەرم لە ئیمانەوە یە  بەڕاستی دایە عائشە لە مردوەکان شەرمی کردوە ئاخۆ بەچی حەقێک  ئێستا خوشکان بەدەستی خۆیان دەچنە لینک و بۆتی براکان و بەناوەی پرسیارو  یان هەرشتێ تر بەڕاستی ئەمە لە شەرم حەیای دایە عائشە نیە  خوشکان کناڵ ی دعوەیان هەبێت و بەڵام خۆیان بچنە لینک بۆتی براکان کە گەورەترین فتنەیە سه ری هەڵداوە جالەهەموی کارەساتر ئەوەیە کەتۆی خوشک  خۆتان بە شوێن کەوتوی هاوسەرو کچانی رسول اللە دەزانن  ناکرێ خوشکان لەژێر ئەوناوەداببێتە فتنە  بەسەرپیاوانەوە کە زۆربێستومانە بۆتە کێشەی ناومااڵی زۆرێک لەبڕایان بەهۆی بەناوپرسێارو چونە بۆت و لینکی براکان خۆی ئافرەت فیتنەیە ئەوە وەسیەتی رسول اللە یە صلی الله علیە وسلم
بەڵام بەداخەوە بڕایان خۆیان بەدەستی خۆیات کەڵێنێکیان کردۆتەوە کە بەئاسانی توشی  فتنە بن  خەتای براکانیش هەیە چۆن دەبێت ڕێگە بەئافرەت بدە ن قسە بکەن بە هەرچی هۆکارێک بێت گەرئێوە دعوەدەکەن و مەبەستان ڕازی بونی اللەیە هیج پێویست بە وەنیە بۆتێک دانێن بۆ فتنە
بەڕاستی تێناگەم ئافرەتێک خوی بە خاوەن حەیاو باڵاپۆشی بزانێت چۆن لەگەل نامەحرەم قسەدەکابە ناوەی پرسیارو دینەوە پەنابەاللە ئه ی براتۆچۆن خۆت بەشوێن کەوتوی هاوەڵان دەزانی؟
حاشا وکلا  ئەوان چۆن کەسێ له دڕندە ڕابکا ئاوا لەئافرەت ڕایان کردوە   نەک بەدەستی خۆیان کونێک بکەنەوە بۆفتنە
بۆیە بابەخۆمانا بچینەوە نفس داوای خراپەدەکات تۆش تێری مەکە براکانم ببنە یوسف   علیە سلام
خوشکان ئێوەش ببنە  دایە عائشەو فاطمه کە پێشەنگن لە شه رم و حەیا
اللە مۆڵەتی نەداوە هاوەڵان ڕوبه ڕوو قسه لەگەڵ هاوسەرانی رسول اللەبکەن فه رمانی کردلەپشتی حجابەوە کە ئەوانە دایکی ئیماندارانیشن وە وەک ئێمە  شۆنێکی نهێنیش نەبوە وەک مۆبایل  بەڵام ڕێگه نەدراوە ئەی ئێوە بەچی حقێک سنوری اللە دەبەزێنن بەناوەی  دین و پرسیارو وەڵام  دەچنە لینک و بۆتی یەکترکە ئەمە خەلوەیە پەنابەاللە
اللە هیدایه تمان بات
 –
يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ

کێ لە ئێوە کناڵی هەیە بڵاوی کەنەوە ڕەحمەتی اللەتان لێبێت ئەمە امر کرنە بەچاکە و گۆڕینی خراپەیە خۆتانی لێ کەڕمەکەن و بانەبینە یارمه تیدەری شەیتان بارک اللە فیکم

پاداشتی خوێندنی سورەتی الکهف

پاداشتی خوێندنی سورەتی الکهف

هاوەڵی بەڕێز أبي سعيد الخدري رضي الله عنه دەیفەرموو : هەرکەسێک سورەتی الکهف بخوێنێت لە ڕۆژی جومعەدا خوای گەورە بۆی دەکات بە رووناکیەکی زۆر گەورە و و رێگای بۆ رۆشن دەکاتەوە بە ئەندازەی گەورەیی و دووری نێوان خۆیی و بەیتی عەتیق .|فضائل القرآن لابن الضريس|

تابعي خالد بن معدان ئەیووت :
هەر کەسێک سورەتی الکھف بخوینێ لەهەموو جومعەیەکدا پێش ئەوەی ئیمام خۆتبە بدا ، ئەوا بۆی دەبێتە کەفارەی تاوان لە نێوان خۆی و جومعەدا ، وە ڕووناکیەکەی دەگاتە بەیتی عتیق|سنن سعيد بن منصور|

تابعي أبي المهلب الجرمي دەیووت :
هەر کەسێک سورەتی کهف بخوێنی لە ڕۆژی جومعەدا ، بۆی دەبێتە کەفارەت تا جومعەیەکی تردا .|فضائل القرآن لابن الضريس|

ابن هانئ دەڵێ :چوینە دەرەوە
لەگەڵ  باوکی عبد الله(ٳمام ٲحمد ) بۆ مزگەوت
وە گوێم لێ بوو سوڕەتی الکهف دەخوێند
بە خوێندنەوەکەی زانیم :
{وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ}سورة الكهف |۱٨| / مسائل ابن هانئ |١٩٦٤|

هەڵۆکان دەکوژن، بێچوکانیان حەق دەسێنن

هەڵۆکان دەکوژن، بێچوکانیان حەق دەسێنن

نووسینی: م. ت. جەلال

– یەکێک لەسیفەتە نەبەردی و بوێریییەکانی هەڵۆ ئەوەیە، تا دوا نەفەس بەرگری دەکات، کاتێکیش دەکوژرێت، بێچووەکانی بەهێزترو دڵڕەقتر دەبن، بۆیە هەڵۆ ڕۆژبەڕۆژ چنگ و نینۆنەکانی ئەستوورتر دەبن.

– کاروان و ڕێڕەوی ئیسلامی، دەیان هەزار ئیسماعیل هەنییە تێدا شەهیدکراوەو لەدوای ئەوانیش ئایینەکە بەهێزتر بووەو بەهیچ دووژمن و نەیارێک خۆری ئاوا نەبووەو نابێت.

– یارییەکە گەرمتر بوو، بەتیرۆکردنی سەرکردەیەکی ئاوا، هێزو بازووی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین بەهێزترو خۆراگریان بەردەوامتر دەبێت و دڵنیابن، چەند قات حەقی وەردەگرنەوە.


وأنه لجهاد نصرٌ أو استشهاد

‍  باوک مردوو دەزانێت باوک مردن چ دەردێکی هەیە.. (نامەیەک لە کوردێکی دەردەدارەوە بۆ گەنجانی هاودەردمان لە فەلەستین)

  باوک مردوو دەزانێت باوک مردن چ دەردێکی هەیە.. (نامەیەک لە کوردێکی دەردەدارەوە بۆ گەنجانی هاودەردمان لە فەلەستین)

نووسین: رەحیم کتابی (هیوا)

سڵاوێک بە پانتای مەدیتەرانە و بەرزی باڵای زاگڕۆس. لە لووتکەی بەرزی قەندیلەوە بۆ قوبەی پیرۆزی ئەقسا.
خەڵکی بەشەڕەف و نەبەز و ماندوو نەناسی فەلەستین!
شەهید بوونی سەرکردەتان برینێکی قووڵی لەسەر دڵی سەرلەبەری ئەو مرۆڤانە دروست کردوە کە هێشتا لافاوی ناجوامێرانەی میدیا مرۆڤایەتیانی لەگەڵ خۆیدا نەبەردوە؛ بە تایبەت ئێمەی خەڵکی کوردستان کە باش دەزانین داگیرکران و تۆپ باران چیە.
ئەگەر ئێوە غەززەتان لەژێر تۆپبارانی جوولەکەدایە کە هەر ڕۆژی بەرێ دوژمنی موسوڵمانان بوە، ئێمە هەڵەبجە و پیرانشار مان لە ژێر کیمیاباراندا بووە و دیارە ژانی مورته د لە ژانی دوشمن گرانترە.

ئەگەر ئێوە ڕۆڵەکانتان لە بەندیخانەی جوولەکەدا ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن، ئێمە کزەی جەرگەکانمان لە بەندیخانەی کانی گۆمە ی مورته دانی ئۆپراسیۆنی یەکێتی و له سنجنه کانی پارتی و پ.ک.ک و حکومه تی ظالمی به غداددا سزا دەدرێن و پەتی سێدارە بەشیانە.
ئەحمەد یاسین و هەنییەی ئێمە،  شێخ سه عیدی پیران و شێخ مەحموودی نەمر و  ورزیر والی علی و ماموستا کریکار و  ماموستا ریاض ابوبکر و ماموستا صدیق عمر خوشناو و صه دان روله ی به جه رگی کوردن له سجنه کانی پارتی و ئۆپراسیۆنی یەکێتی و پ.ک.ک ی مورته ددا .
بەڵێ براکانمان لە فەلەستین هاوخەمتانین لە بەر ئەوەی باوک مردوو دەزانێت باوک مردن چیە.

انا لله و انا الیه راجعون. بەدڵێکی ڕازی بە قەدەری خوا و باوەڕدار بە ململانێی هەمیشەیی نێوان حەق و باتڵ، هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی باوکی شەهیدان و سەرکردەی یه کێک له باشترین پیاوانی خوا لە سەر زەوی  ئیسماعیل هەنییە ڕادەگەیەنین

انا لله و انا الیه راجعون

بەدڵێکی ڕازی بە قەدەری خوا و باوەڕدار بە ململانێی هەمیشەیی نێوان حەق و باتڵ، هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی باوکی شەهیدان و سەرکردەی یه کێک له باشترین پیاوانی خوا لە سەر زەوی  ئیسماعیل هەنییە ڕادەگەیەنین.

ئەم شەهادەتە موبارەکە تەنها شێوازی شایەن بەم رۆحە مەزنە بوو بگەرێتەوە بۆ لای خوای گەورە. خوێنی پاکی دایەنەمۆی رەوتی بەرگری ئوممەتی موحەمەد و تەسلیم نەبوون و چۆک دانەدان ئەبێت.

گەورەترین شانازی ژیانی ئەم پیاوانە ئەوە بێت لە زەمەنێکدا ژیا کە ئیسماعیل هەنییە و موجاهیدانی هاورێی بەسەر زەویدا تێپەڕین.

ئیسماعیل هەنیە رۆیشت و حەماسەتی بەرگری و ئازادی قودسی پیرۆز ماوە و بەردەوامە

و انه الجهاد، نصر او استشهاد

حەمزە گەنجێکی دیکەی هەڵەبجە لە سنوری پێنجوێن  لەلایەن چەتەکانی ئۆپراسیۆنی یەکێتیەوە ڕوفێنرا

حەمزە گەنجێکی دیکەی هەڵەبجە لە سنوری پێنجوێن  لەلایەن چەتەکانی ئۆپراسیۆنی یەکێتیەوە ڕوفێنرا

حەمزە گەنجێکی دیکەی هەڵەبجەییە کە نزیکەی بیست ڕۆژە منداڵە نەخۆشەکەی بردوە بۆ ئێران بۆ چارەسەر، چونکەمنداڵەکەی گەشکەی لەگەڵدایە و ساڵێکە هەر لەجێگادایە و ناتوانێ پێ بگرێ و هەندێ خانەی مێشکیشی دروست نەبووە و ئیفلیجە ،
ئەم بەیانیە لەکاتی گەڕانەوەی لەئێرانە بۆ هەڵەبجە لە سنوری پێنجوێن  لەلایەن چەتەکانی ئۆپراسیۆنی یەکێتیەوە ڕوفێنرا ،
حەمزە گەنجێکی کەمدەرامەتی هەڵەبجەییە کە لەخانوی کرێدایە و  بەڕۆژانەی پانزە هەزار ئیشی ئەکرد لەو سەموون خانەیەیی هەڵەبجە کە چەتەکانی یەکێتی چەندەها گەنجی دیکەی هەڵەبجەییان لەوێ ڕوفاندوە ….

ئاگاداری: ئەمشە و ئۆپراسیۆنی   یەکێتی نزیکەی پانزە سەیارەی ناردوە بۆ هەڵەبجە و قەرارە  سیانزە گەنجی ئەهلی مزگەوت بڕوفێنن  لە عەنەب و تریفە و هەندێ شوێنی دیکە . لەکەلاریش چوار سەیارەیان ناردوە بۆ گەڕەکی گازینۆ و قەرارە شەش گەنجی ئەهلی مزگەوتیش لەوێ بڕوفێنن ….

ئه و دەرگایـەی نێوان خۆت و خودا دامـەخە

ئه و دەرگایـەی نێوان خۆت و خودا دامـەخە

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

گەرچی تاوانیشت زۆربوو، واز لە نوێژکردن مەهێـنە…
گەرچی کەمتەرخەمیت زۆربوو، واز لە دوعا مەهێـنە…
گەرچی گوێت لە گۆرانی دەگرت، هەر گوێ لە قورئان بگرە…

ئەو دەرگایـەی نێوان خۆت و خودا دامـەخە،
بە تاعەتی زۆر تەنگ بە تاوانەکانت هەڵبـچنە،
هەتا خودا وازهێنانی تاوانـەکانت بۆ ئاسان دەکـات…

مێژووی وێنەکە ساڵی ۱۹۳۰ یە
ئەوانەی لەسەر حەسیرەکە نوێژی هەینی دەکەن کۆچی دواییان کردوە
ئەوانەشی نوێژی هەینیان نەکردوە و چاوەڕێ بوون شمەکەکانیان بفرۆشن  بەهەمان شێوە کۆچی
دواییان کردوە
هەمویان لەژێر خاکدان
هەریەک لەوانە کۆتایی ئەو ڕێگایەی بینی کە پێیدا دەڕۆیشت
نەئەوەی نوێژی دەکرد لەبرسا مرد
نەئەوەشی  نوێژی هەینی نەدەکرد لەبەر بازرگانییەکەی پارەکەی لەگەڵ خۆیدا بردە ناو گۆڕەوە
دونیایان رۆیشت و کاروکردەوەکانیان مایەوە

اللهم أحسن خواتمنا