به دیلی سیکولاریسم و یاسا ده ستکرده کانی ئامریکا و جوله که چییه ؟
ئا: رزگار احمدی
برایانی خۆم… گومانی تێدا نییە..ئەمەی ئەمڕۆ كراوەتە بەدیلی ڕێگا شەرعییەكە تەڵەیەكی دانراوی ڕۆژئاواو گاورو جولەكەیە بۆ دوور خستنەوەی نەوەی موسڵمانان لە دینی ڕاست…. بەدیلێكی ناقۆڵایە.. نەك مەڵێن بەدیل چییە.. ئەبێت خەڵكی لەوانە بپرسێت كە ئەم بەدیلە ناشەرعی و كوفرییەیان لە شوێنی شێوازو وەسیلەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) داناوە تا ئێستا چییان سەوز كردووە..!!..ئەوان بەڵگەیان چییە؟؟
لە كوێی دیندا هاتووە بە دەنگدان و زۆرینەو كەمینە دین بگەڕێنرێتەوە؟؟….كە هێشتا خەڵك نەزانێت دینی حەق چییەو تێنەگةیشتبێت لە ئیسلام… هێشتا لە ناو شوبهەو گوماندا كوفر بە ویستی خۆی بە پیلان و پلان یاری بە هەستی بكات.. با خۆی بە موسڵمان بزانێت و شانازیشی پێوە بكات… بەمانە كامە شەرع پیادە دەكرێت..؟؟ كامە شەرع دەهێنرێتەوە؟..خۆ هێشتا خۆی لە شەرع تێنەگەیەنراوە.. هێشتا لە سیاسەتی شەرعیدا كۆڵەوارە…. خۆ زۆرێكی وەك ئەوەی عەلمانییەكان لە دین تێ گەیشتووە كە ئيسلام پەیوەندی نێوان مرۆڤە لەگەڵ خوای خۆیداو بەس.. نەك بەو شێوەیەی ئیسلام دەیەوێت…
ئەصلی شێوازی هێنانەوەی دین بۆ سەر سایەو پەرژینی ئوممەت و گێڕانەوەی حوكمی خوای گەورەو خیلافەت بریتییە لە گەڕاندنەوەی خەڵكی بۆ لای شەرع…كەواتە گەڕانەوەمان بۆ لای شەرع یەكسانە بە گەڕانەوەی حوكمی خوا..
خوای گەورە دەفەرموێت: (وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) (النور : ۵۵ ) واته : خوا بهڵێنی دڵنیابهخش و تهواوی داوه بهوانهی باوهڕیان هێناوه له ئێوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه به ڕاستی له ئایندهیهکی نزیکدا جێنشین و پایهداریان دهکات له وڵاتدا ههروهك چۆن ئیماندارانی پێش ئهمانی جێنشین کردووهو ئهو دین و ئاینهیان بۆ دهچهسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، ههروهها ترس و بیمیان بۆ دهگۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئهو کاته ئیتر به تهواوی ههر من دهپهرستن و ههرگیز هیچ جۆره هاوهڵ و شهریکێکم بۆ بڕیار نادهن، ئهوسا ئهوهی دوای ئهو پایهداریه بێباوهڕ بێت، ئا ئهو جۆره کهسانه تاوانبارو له سنوور دهرچوون. ادامه خواندن به دیلی سیکولاریسم و یاسا ده ستکرده کانی ئامریکا و جوله که چییه ؟