هەموو نهێنیەکانی زەردەشتی ئاشکرابو و پیر لوقمانیش لە ترسی دادگا رایکردووە بۆ بەریتانیا
ئا: بارزان . ر
بەرێزان زەردەشتیەکان لەناوەخۆیان لەسەر خیانەت و جاشایەتی بۆ وولاتانی بێگانە ناکۆکیان تێکەوت بەلام یەکێك لە دامەزرێنەرانی زەردەشتیانی کوردستان بەفەرمی هەموو نهێنیەکانی ئاشکراکرد و سکالای لەسەر پیر لوقمان تۆمارکردوە لەدادگا ئێستا لە دادگا کەیسەکە کاری لەسەر دەکرێت و پیر لوقمانیش رایکردووە بۆ بەریتانیا.
نەژاد نوری دامەزرێنەری بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگ و فەلسەفەی زەردەشتی سکالای لەسەر پیر لوقمان تۆمارکردوە و خودی خۆی بە فەرمی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوك هەموو نێهنیەکانی ئاشکرا کرد و چەندین بەلگەی لەسەر ئەم بابەتە بلاو کردەوە فەرموون لە زاری خۆیانەوە بیزانن:
(( من ( نەژاد نوری ) کە بە فەرمی بەرپرسی( ڕێکخراوی فەرھەنگ و فەلسەفەی زەردەشتی کوردستانم ) وە یەکێکم لە دامەزرێنەرانی ئەم پرۆسەیە لە کوردستان بەھاوکاری بەتایبەت ( ئاوات حسامەدین ) و چەند ھاوڕێیەکی تر وەک ( بەناز ئسماعیل ) و ھەندێکی تر کە لەسەرەتاوە پێکەوە بوین و لە بەرواری ١/ ٦/ ٢٠١٥ بەفەرمی لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان مۆڵوتمان وەرگرت ، لە بەرواری ٨ / ٢/ ٢٠١٧ بەدواوە ھیچ سەردانێکی ناوەندی زەردەشتی کوردستانم نەکردوە لەبەر چەند ھۆکارێک .
١- لوقمانی حاجی کەریم بەبێ ھیچ بەڵگەیەک خۆی کردووە بە پیر.
٢- بەبێ بەڵگەی یاسایی پلەی موغ دەبەخشێتەوە.
٣- ئەوەی بیری چاک و وتەی چاک و کرداری چاکە نییەتی.
٤- لوقمانی حاجی کەریم بازرگانی دەکات بە پرۆسەی زەردەشتیەوە.
بۆیە منیش وەک مرۆڤێکی بەئەمەک و ڕاستگۆ کە خەمی گەورەم نیشتمان و کوردستانە بابەتەکەم داوەتە دەستی دادگا کە دادپەروەرانە مامەڵەی بکات ، کێ موقەسرو بەرژەوەندی خواز بوو با دادگا مامەڵەی لە گەڵدا بکات .
من وەک (نەژاد نوری) زۆر خۆشحاڵ دەبم کە دادگا ئەگەر ھەڵەیەکم ھەبوو سزام بدات ، چونکە دەڵێن دەستێک یاسا بیبڕێت ئازاری نییە.
ادامه خواندن هەموو نهێنیەکانی زەردەشتی ئاشکرابو و پیر لوقمانیش لە ترسی دادگا رایکردووە بۆ بەریتانیا