دوژمنانی خودا بەچى شئ وه يه ك الاسلام و ئیمانداران تؤمه تبار ده كه ن ؟
وەرگێڕانى/ مەبەست شارباژێڕى
دوژمنانى خواى گەورە بۆ ئەوەى بیروباوەڕە بۆگەن و پلەو پایە شڵۆقەکەى خۆیان بپارێزن ئیمانداران بە چەندان جۆر تۆمەت تاوانبار دەکەن: بەمە درۆ لەگەڵ خواى گەورەو پاشان خۆیان و خەڵکیش دەکەن, ئەمەش یەکێکە لەو ڕێگایانەى بە هۆیەوە بەربەست دادەنێن لە ڕێگاى خواى گەورە, پەروەردگاریش درۆى ئەم تۆمەت و بانگەشانەى هەڵماڵیوەو ڕاستىیەکەى دەرخستووە بۆ ئیماندارانتا لەسەر چاوڕۆشنى و ڕووناکى بن لە لایەن خواى خۆیانەوە, لەبەر ئەوە هەرگیز ڕەگى ئیمان لە ناو کرۆکى دڵیان‌دا نابزوێت و لەبەر شەم کردن لە شەرعەکەى لانادەن بەوەى بڵاوى نەکەنەوەو ڕاینەگەیەنن.
لەو تۆمەتانەش:
۱- ئەڵێن: ئەمانە هەوڵ بۆ پلەو پایەو کورسى حوکم دەدەن: خواى گەورە دەفەرموێت: (قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَلۡفِتَنَا عَمَّا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلۡأَرۡضِ …)(يونس :٧٨(
واتا: (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!
۲-تۆمەتبار دەکرێین بەوەى فەساد دەنێینەوە لە زەوىداو ئاینێکى نوێمان هێناوە: (وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ) (غافر :٢٦(
واتا: ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!
۳-تۆمەتبار دەکرێین بەوەى هەر کەسێک شوێنمان بکەوێت توشى هەژارى دەبێت و داهاتى ئابورى پەکى دەکەوێت – وەک ئەوەى گەشتوگوزار پەکى کەوێت و خانەکانى لەشفرۆى و ئوتێلەکان کز دەبن: (وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ …).(القصص :٥٧(
واتا: (قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، .
(وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعۡتُمۡ شُعَيۡبًا إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ) (الأعراف :٩٠(
واتا: ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی شوعه‌یب ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێنی شوعه‌یب بکه‌ون، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.
۴-تۆەتمان بۆ دەکەن بەوەى ئێمە بە هێز و بە زۆر بۆچونى خۆمان دەسەپێنین نەک بە ڕێگاى زۆرینە: (فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ. إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ) (الشعرا‌ء/۵۳-۵۴(
واتا: فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن), (جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین… ادامه خواندن دوژمنانی خودا بەچى شئ وه يه ك الاسلام و ئیمانداران تؤمه تبار ده كه ن ؟