
تێگەیشتنی هەلەی سەلەفیەکان لە قورئان و فەرمودە بەتایبەتی لەمانای (وەلی ئەمر)!
ئا : بارزان . ر
ئایا لە ئیسلامدا بەکێ ئەوترێ وەلی ئەمری موسلمانان؟
ئایا سیکولاره کان (علمانیەکان) بەپێی شەرعی خوا بە وەلی ئەمر دا ئەنرێن؟
وەلامی ئەم پرسیارە بەکورتی:
سەرەتا با سەیری ئەم ئایەتەبکەین لە قورئاندا کە خوای گەورە ئەفەرموێت:
( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ – سورة النساء)
واتا:
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، فهرمانبهرداری خوا و فهرمانبهرداری پێغهمبهرو فهرمانڕهواکان بکهن که له خودی خۆتانن، خۆ ئهگهر له شتێکدا بوو به کێشهتان، ئهو کێشهیه بگێڕنهوه بۆلای خواو پێغهمبهرهکهی صلی الله علیه وسلم، (که پیاده کردنی قورئان و سونهت دهگهیهنێت)، ئهگهر ئێوه باوهڕتان به خواو ڕۆژی قیامهت ههیه، (رهفتار کردنتان) بهو شێوهیه چاکترو ڕونترو ڕهوانتره.
لێرەدا با سەرنجبدەینە ( وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ – فەرمانرەواکان لەخۆتانبن) لەگەل ( فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ – بۆ هەموو کێشەیەك بگەرێنەوە سەر قورئان و فەرموودە) ئەوکات زۆر بەئاسانی تێدەگەین کە وەلی ئەمر دەبێت موسلمانێك بێت حوکم بە قورئان و فەرموودەبکات، بۆیە خوای گەورە ئەفەرموێت ئەگەر ناکۆکی و کێشەیەکتان هاتە پێش لە هەرشتێكدا ئەوا بگەرێنەوە سەر قورئان و فەرموودە، کەواتە لەم ئایەتە بە روون و ئاشکرا خوای گەورە بۆی بەیان کردووین کە ئەوکەسانەی شیاوی ئەوەن ببن بە وەلی ئەمری موسلمانان پێویستە ئەم سێ مەرجانەی تێدا بێت،
یەکەم: دەبێت وەلی ئەمرەکە موسلمانێکی پابەند بێت.
دووەم: دەبێت لە حوکمرانیدا تەنها حوکم بە قورئان و فەرمودەبکات.
سێ یەم: دەبێت بۆ هەموو کێشەکان( ئابوری، ،سیاسی، کۆمەلایەتی، زانستی، هیتد..) داوەریەکە بگەرێتەوە بۆ قورئان و فەرمودە لەوێ چارەسەریان بۆ بکرێت. ادامه خواندن تێگەیشتنی هەلەی سەلەفیەکان لە قورئان و فەرمودە بەتایبەتی لەمانای (وەلی ئەمر)!