سه‌یركه‌ن به کرێگیراوانی pkk چۆن مناڵێكی بێ تاوان ده‌كه‌ن به‌ درنده‌ !!!

سه‌یركه‌ن به کرێگیراوانی pkk چۆن مناڵێكی بێ تاوان ده‌كه‌ن به‌ درنده‌ !!!

 

ئا: خەمناك
(هەردی) ئه‌و مناڵه‌ ۸ ساڵیه‌ عه‌لاگه‌ فرۆشه‌ی كه‌ pkk له‌ساڵی ۱۹۹۴ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاند و دزیان .

دەبینم ماوەیەكە كە كوڕان و كچانی ولاِتەكەم ناوو نازناوی سەیر لە خۆیان دەنێن وەكو كچی فلان و كوڕی فلان ئەوەی دەمەوێ‌ بیخەمە بەر باس كوڕ و كچەكانی ئوج ئالانن سەیرە كەسێك دایك و باوكی ئەو هەموو ئەرك و ماندووبونەیان پێوەكێشابێت پێی شەرمە ناوی باوكی یان دایكی ببێتە پاشگری ناوەكەی .ئۆج ئالان بە درێژایی خەباتی پارتی كرێكارانی كوردستان كەسێك بووە دوور لە خەبات و چەك و كوردستان ڕابەری ئەو گروپەی كردووە ماوەیەكی زۆری ژیانی لە سوریا بەسەر بردووە كە سوریا یەكێك لەو وڵاتانەیە سەرسەخترین دوژمنی میللەتی كوردە ئەم سەركردە كورد پەروەرە چۆن ڕێگەی پێدراوە ژیان لەوێ‌ بگوزەرێنێ‌.باقی ژیانی لە وڵاتانی ئەوروپی بەسەر بردووە ئۆج ئالان وەك سەركردەیەك لە ناو معاناتی گەلەكەی نەبووە بەشدار نەبووە لە شەردا هێندەی توركێك شارەزای خاكی كوردستان نیە پێم وانیە چوار گوندی دەوری (ئولفە)ی بینیبێ‌ كە شوێنی لە دایك بوونی خۆیەتی .كەسێك ئامادە نەبێت ژیانی تاڵی میللەتەكەی ببینێ‌ و لە ناویان بژی چۆن دەكرێت وەك ڕێبەر سەیر بكرێت كە تاوەكو گیرا شەڕی براكوژی كرد .دەتانەوێت بەو چەند ساڵ زیندانی كردنە ناوبانگی پێ‌ ببەخشن كاتێك لە دەرەوەی زیندان بوو دوور لە خاكی خۆی دەژیا وەك دەزانن لە خاكی خۆی و لە بەرگری كردن لە گەلەكەی دا نەگیرا دەزانن لە كوێ‌ و چۆن دەستگیر كرا.

پارتی كرێكارانی كوردستان گروپێكی مافیای لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو بە سەرۆكایەتی عبداللە ئۆج ئالان دروست بووە ژیانی منداڵی و بەشێكی زۆر گەنجیم لە ناو ئەم گروپە بە سەر بردووە من لە ساڵی (۱۹۸۶) لە شاری هەولێر لە دایك بووم ساڵی( ۱۹۹۴) كاتێك تەمەنم (۸)ساڵ بوو عەلاگە فرۆش بووم لە بازاری شێخەلڵای هەولێر لە لایەن چەند كەسێك لەم گروپە خەلەتێنرام و برام بۆ بارەگاكەیان.لەوێ‌ چەند شەوێك ماینەوە لە گەڵ كچێك و سێ‌ كوڕی دیكە كە ئەوانیش وەكو من خەلەتێنرابوون پاشان براین بۆ قەندیل كە ئەو كات نەماندەزانی ئەو شوێنانە ناویان چی یە كاتێك گەورە بووین ئینجا زانیمان.چەند مانگێك لە قەندیل بوین ژمارەمان گەیشتە (۴۳) منداڵ كە لە ۸ ساڵی تاكو ۱۵ ساڵی بوون براین بۆ قەرەداغ بە چەند وەجبەیەك ماوەی ۵ ساڵ لە قەرەداغ ماینەوە ئەوانەی كە منداڵ بوین بەڵام ئەوەی گەورە بوو یەك ساڵ و هەندێك یان دوو ساڵ و زیاتر ماینەوە لەوێ‌ فێرە تەقە كردن و مەشق كردنی جۆراو جۆر و زۆر ئازاریان دەداین.ئەو مەشقانە زۆر قورس بوون كە پێیان دەكردین .

ساڵی (۱۹۹۷) كە ئەوكات تەمەنم تەنها (۱۱) ساڵ بوو فێری كوشتنی مرۆڤیان دەكردین چەند كەسێكیان بۆ هێناین كە لە گارە لە شەری بەرامبەر پارتی گیرابوون ئەوكات هاوپەیمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووین هێنایان لە سەر ئەوان فێرە كوشتنیان دەكردین یەكەم كوشتنم لە تەمەنی (۱۱) ساڵی دابوو كەسێكی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ئیدی بەردەوام نەفەریان دەهێنا دەیانوت ئەوانە پارتین بە هەرحاڵ لە وێبوین تاكو ساڵی (۱۹۹۹) پاشان ناردیانین بۆ سنووری سیدەكان و گارەو خواكورك و وەرتێ‌ ئیدی جەولەمان دەكرد من تەمەنم زۆر منداڵ بوو بەڵام چونكە زۆر مەشقم كردبوو چاو كراوەو وریا بووم هەموومان منداڵ و گەورە زۆر زیندو بووین زۆر هاوڕێم هەبوون سەرجەم باسی ژیانی یەكتریمان دەكرد هەریەكەو سەربردەیەكی هەبوو باسی شتی وا دەكرا مەگەر نازیەكان وایان لە گەڵ جولەكە كردبێ‌ .

وەك هاوڕێیانی ئەوسام باسیان دەكرد لە ساڵی (۱۹۹۷) كاتێك حكومداری سیدەكان (پەكەكە) بوو باج و سەرانە لە خەڵكی وەردەگیرا ئەوەی باجی نەدابا دەكوژرا هەرگیز دیلمان لای خۆمان ڕانەگرتووە زیندوو ڕاگرتنی دیل تەنها ئەو چەند ڕۆژە بووە كە بگاتە جێگایەك منداڵە فرێنراوەكانی باشووری كوردستان فێرە كوشتن بكەن .بۆ زانیاریتان پاش ئەوەی كە لە گەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناكۆكی كەوتە نێوانمان ئێمە سەرجەم بریندارەكانمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر دەكران بە حساب ئەوان شەڕ بۆ یەكپارچەیی كوردستان دەكەن كەچی لە گەڵ دوژمنانی كورد هاوپەیمانیان دەكرد بۆ كوشتنی ڕۆڵەی كورد.وەك دەزانن لە شەڕی براكوژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان (پەكەكە) هاوسەنگەر بوو لە گەڵ یەكێتی (پەكەكە) شەڕی كورد كوژی زۆریان كردووە مێژووی كورد كوژی زۆر زیاترە لە مێژووی تورك كوژی.

لە پاش ساڵی (۲۰۰۰) لە سنوری قەندیل جێگیر كرام گومرگمان وەردەگرت لە قاچاغ چیەكان .بەڵام ئەوەندەی من ژیام لە ناو (پەكەكە) تاكو جیابونەوەی (پارتی چارەسەرو پژاك) كە بوو بە چەند گروپێك تەنها یەك كوردی باشورم نەبینی پۆستێكی باڵای هەبێت كوردی باشوور هەردەم ژێردەست بوون كوردی باشوریان پێ دەكوشتین .وەك دەزانن ماوەیەكی زۆر شەڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان كرد ئەوكات گەورە بووم پاشی ساڵی (۲۰۰۰) بوو بەرنامەمان ئەوەبوو هەركوێ‌ بگرین بیسوتێنین چونكە ئێمە خاوەنی ئێرە نابین هەرگیز دیلمان لای خۆمان نەدەهێلایەوە .سەرجەم ئەو چەك و تفاقانە لە لایەن ئێرانەوە بۆمان دابین دەكرا كە شەڕی كوردمان پێ‌ دەكرد.

لە ساڵی (۲۰۰۱) من خۆم لە گەڵ چەند كەسێك بە ئێستر لە سنوری قەڵادزێ‌ چوین بە قاچاغ فیشەكمان هێنا بۆ سنوری گوندی (ڕەزگە) كە ئەوكات لەو دەڤەرە بوین .هەرگیز بۆمان نەبوو پارەمان پێ بێ‌ زۆر دوور بوین لە دونیای مەدەنیەت وەك وەحشی ژیانمان دەگوزەراند سەركردەكانیشمان ماوە ماوە دەچوون بۆ ئێران و سوریا و هەندێك وڵاتی ئەوروپی بۆ ڕابواردن بەڵام ژیانی ئێمە كولەمەرگی بوو.


ئەم بابەتەم له‌ یانه‌ی (هەڵاتنی گەورە) وه‌ر گرتتوه‌ .

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *