بۆچی تەنها دژایەتی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام دەکرێت لە هەرێمی کردستان بەلام ئاینەکانی تر مێش مێوانیان نابێت؟
ئا: ب. رمضان
وەلامی ئەم پرسیارەم دەست کەوت لەدەمی بەریوبەری ئەوقافی سیکولار – زانيارى نوێ
ئایا بۆچی تەنها دژایەتی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام دەکرێت لە هەرێمی کردستان بەلام ئاینەکانی تر مێش مێوانیان نابێت؟
دوێنی تەلەفۆنم بۆ مامۆستایەکی ئاینی کرد ووتم،
پرسیار: مامۆستا ئەوە ٢٧ سالە وەزارەتی ئەوقاف قەشەیەکی لە کەنیسەیەك لانەداوە یەك شیخ و پیر و مریدی لە لالشی یەزیدیەکان لانەداوە یەك زەرادەشتی و کاکەیەی و سائیبی و جولەکە و هیتدی موحاسەبە نەکردوە بەهیچ شێوەیەکیش نەمان بیست ئیجارائەتیشیان کردبێت تەنانەت ئەوقاف تیبینیشی لەسەر نەبوە، ئایا بەرای جەنابت هۆکارەکەی چیە؟
مامۆستا فەرموی: منیش ماوەیەك لەمەوبەر هەمان پرسیاری جەنابتم لە بەریوبەری ئەوقاف کرد بەرێوبەر خۆی بەدەمی خۆی پێی ووتم ئێمە هیچ دەستەلاتێکمان بەسەر ئاینەکانی تردا نیە لەبەر ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف (عقد) گرێبەستی پێکراوە لەگەل هەموو ئاینەکانی تر بۆ نمونە گرێبەستمان هەیە لەگەل فاتیکانی ئیتالیا کە بەهیچ شیوەیەك نابێت ئێمە تەداخول کەنیسە و قەشە بکەین قەشەکانی هەرێمی کوردستانیش لە فاتیکانەوە دائەندرێن بەدەست ئێمە نیە، وەهەروەها هەموو ئاینەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچیان لەدەستەلاتی ئەوقاف دانیە بۆیە ناتوانین تەداخولی ئاینەکانی تر بکەین ئەوان خۆیان بریاری خۆیان ئەدەن تەنها لە رووی قانونیەوە سەر بە وەزارەتی ئەوقافن بەلام لە رێگای گرێبەستەکان لەدەست ئێمە نەماون.
ئێستاش ساویلکەکانی کلاوی علمانیەتیان کراوەتە سەر هەر باسی ئازادی و پێکەوەژیان دەکەن! نازانن علمانیەت ١٠٠٠ شەقی لەئازادی و پێکەوەژیان داوە بەرامبەر ئیسلام.
تێبینی/ ناوی مامۆستایەکە پارێزراوە لەبەر ئەمنیەتی خۆی ووتی ناوم مەدە بەلام ئەگەر هەر لایەنێك بیەوێت ئەتوانێ ئەم گرێبەستانەی دەست کەوێت چونکە حوکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی فەرمی ئەم گرێبەستانەی کردووە نەك بە نهێنی.