به‌ڵگه‌ی دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب
نوسینی: مامۆستا کرێکار
ئا / ئادەم حەمەساڵح
هه‌ندێك له زانایانی هاوچه‌رخی وه‌كو وهبه الزحیلی له كتێبه‌كه‌یدا ( آثار الحرب في الفقه الاسلامي ) دا ده‌ڵێن كه دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دوو ( دار ) هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له قورئان و حه‌دیسدا نییه ! به‌ڵكو هه‌رراوبۆچوون ( ئيجتيهاد ) ی زاناینی دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو ێلى الله علیه وسلم ئه‌سحابه‌كانه كه به‌و شێوه‌یه‌ی دابه‌ش كردووه !!
ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیررێت كه ئه‌م دابه‌ش كردنه‌ی جیهان بۆ دار الاسلام و دار الحرب كۆڕا ( ئيجماع ) ی زانایانی ئوممه‌تی له سه‌له‌ف و له خه‌له‌ف له‌سه‌ره ، ئاشكراشه كه كۆڕای زانایان ـ وه‌كو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ ـ حه‌تمه‌ن ئیعتیماد ده‌كاته سه‌ر به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیس . ( مجموع الفتاوى ۷/۳۹ ) . با ئێمه لێره‌دا هه‌ندێك به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخه‌ینه به‌رچاو :
۱ـ خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ : ( وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّـكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ ) ابراهيم /۱۳ واته : ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوفر بوون به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خۆیانیان ده‌ووت كه بۆیان نێررا بوون : یان ئه‌وه‌تا له خاكی خۆمان وه‌ده‌رتان ده‌نێین
یان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میلله‌تی خۆمان ، به‌لێم خوای گه‌وره وه‌حی بۆ ناردن كه : دڵنیا بن سته‌مكاران حه‌تمه‌ن ده‌فه‌وتێنین .. یان : ( قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لَنُخْرِجَنَّكَ يَا شُعَيْبُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا ) الاعراف /۸۸ واته : گه‌وره سته‌مكارانی لووت به‌رزو به فیزی قه‌ومه‌كه‌ی ( شوعه‌یب ) پێیان ووت : شوعه‌یب ، خۆشت و ئه‌وانه‌ش له ناوچه‌كه‌مان وه‌ده‌ر ده‌نێین كه باوه‌ڕیان پێت هێناوه ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ..دوو ووشه‌ی ( ارضنا ) و ( قريتنا ) كه زه‌مینه‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مانه ، بۆ راناوی لكاوی بوێژی كۆ ( جمع المتكلمين ) ئیزافه كراون ، كه ئیزافه‌ی خاوه‌نێتیه ، واته زه‌مینه‌ی كافره‌كان و ناوچه‌ی كافره‌كان ، كه كافر خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌لێتی ئه‌وان تێیدا خاوه‌ن فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستییه ، بۆیه ئاوا ده‌بینین هه‌ڕه‌شه‌كه له‌و نێرراوانه‌ی خوا ده‌كه‌ن . ئێ سیفه‌تی دار الكفریش ئه‌مه‌یه .. هه‌روه‌ها كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا ) النساء /۹۷
واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فریشته‌كان گیانیان كێشان ، ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان له خۆیان كردبوو ( به‌وه‌ی كه هه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كافراندا به سه‌رشۆڕی مابوونه‌وه ) فریشته‌كان لێیان ده‌پرسن : مه‌سه‌له‌یه ئێوه چی بوو ؟ ده‌ڵێن : ئێمه له‌و سه‌ر زه‌مینه لاواز‌و بێ ده‌سه‌لێت و موسته‌زعه‌ف كرا بووین ، پێیان ده‌ڵێنه‌وه : مه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده به‌رفراوزان نه‌بوو جێی ئێوه‌ی تێدا ببێته‌وه ، چما نه‌تانده‌توانی له‌و سه‌ر زه‌مینه‌ی ده‌یڵێن كۆچ بكه‌ن ؟! یان ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ ) الممتحنة /۱۰ واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان كۆچیان كرد‌و هاتنه لاتان تاقیان بكه‌نه‌وه . خوای گه‌وره خۆی ، هه‌بوون یا نه‌بوون وراده‌ی باوه‌ڕیان ده‌زانێت . جا ئه‌گه‌ر زانیتان ئیماندارن ، مه‌یان گێڕنه‌وه بۆ ناو كافره‌كان . هه‌روه‌ها : ( وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَلَمْ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلاَيَتِهِم مِّن شَيْءٍ حَتَّى يُهَاجِرُواْ ) الانفال /۷۲ واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه ، به‌لێم كۆچیان نه‌كردووه ( بۆ مه‌دینه ) ئێوه هه‌قتان به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێت ، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانیش كۆچ ده‌كه‌ن ، دیسان كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ ) الاعراف /۱۴۵ واته : دوایی ناوچه‌و شوێنی فاسیقانتان نیشان ده‌ده‌م … ئه‌م ده‌قانه‌ی تایبه‌تن به باسی هیجره‌ت كردن ، به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكران له‌سه‌ر بوونی دوو ناوچه : دار الاسلام و دار الكفر .. له ده‌قی شه‌رعیشدا هه‌ر كاتێك باسی كۆچ كردن ( هیجره‌ت ) كرا مانای واز هێنانه له كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌لێتی كافران و روو كردنه دار الاسلام ..
۲ـ له حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ریشدا زۆر فه‌رمووده هه‌یه كه كۆچ كردن له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رز ده‌كات ، ئه‌وانیش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی وولێتان بۆ دوو ( دار ) وه‌كو ئه‌و حه‌دیسه‌ی له‌سه‌ره‌وه هێنامانه‌وه ، یان ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر تێیدا ده‌فه‌رموێ : ( كُلُّ مُسلِمٍ علَى مُسلِمٍ مُحَرَّمٌ ، أخَوانِ نَصيرانِ ، لا يَقْبَلُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ مِنْ مُشْرِكٍ بَعْدَمَا أسْلَمَ عَمَلَاً أو يُفَارِقُ المشركينَ إلى المسلمينَ ) رواه النسائي باسناد حسن عن به‌ز بن حكيم عن أبيه عن جده . واته‌هه‌موو شتێكی موسوڵمان له موسوڵمانی تر حه‌رامه ، موسوڵمان برای پشتیوانی یه‌كترن ، هه‌ر موشریكێك كه موسوڵمان ده‌بێت ، خوای گه‌وره هیچ كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی لێ قبووڵ ناكات تا كۆچ بۆ لای موسوڵمانان نه‌كات ..
جگه له‌و حه‌دیسانه‌ی كه هیجره‌ت له‌سه‌ر موسوڵمان فه‌رز ده‌كات ، حه‌دیسی تریش هه‌ن كه ئه‌م دابه‌ش بوونه روون ده‌كه‌نه‌وه ، وه‌كو :
ـ ئیبنو عومه‌ر ـ خوا لێیان رازی بێ ـ ده‌فه‌رموێ : ( پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم نه‌یده‌هێشت قورئان له‌گه‌ڵ خۆ بۆ وولێتی كافران ببرێت ) متفق علیه .
ـ حه‌دیسه دوور‌و درێژه‌كه‌ی ئیبنو عه‌بباس ـ خوا لێیان رازی بێت ـ كه ده‌رباره‌ی ره‌جم كردنه ، كه عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف به عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ـ خوا لێیان رازی بێت ـ فه‌رمووی : سه‌برێك بگره تا ده‌چیته‌وه مه‌دینه ، ئه‌وه‌ێ دار الهجرة و سوننه‌ته . ( رواه البخاري ژماره ۶۸۳۰ ) .
ـ یان ئه‌و حه‌دیسه‌ی كه نه‌سائی به سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه له ئیبنوعه‌بباسه‌وه ـ خوا لێیان رازی بێت ـ ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌روه‌ها ئه‌بو به‌كری سددیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب موهاجیر بوون ، چونكه وازیان له موشریكان هێنا بوو ، هه‌روه‌ها له پشتیوانه‌كانیشدا موهاجیر هه‌بوو ، چونكه ئه‌و كاته‌ی كه له شه‌وی عه‌قه‌به‌دا له مه‌دینه هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مه‌دینه ئه‌و كاته دار الشرك بوو.
ـ حه‌دیسه‌كه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ـ خوا لێی رازی بێ ـ كه ده‌رباره‌ی هیجره‌تی خۆی ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌و كاتی ده‌هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر له رێگا ده‌مووت :
يا ليلةً مِن طُولِها وعَنَائِها عَلَى أنَّهَا مِنْ دارةِ الكُفرِ نَجَّتِ
واته : ئای شه‌وی تولانی پڕ ده‌رده‌سه‌ری ، ده‌ڵێی له دار الكفر قوتار بوويت .
ئه‌و كاته كۆیله‌یه‌كیشم له رێگا له‌گه‌ڵدا بوو ، كه هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و به‌یعه‌تم پێدا ، كۆیله‌كه هاته ژووره‌وه ، پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رمووی : كۆیله‌ی تۆیه ؟ ووتم : ئه‌وا له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره ئازادم كرد ) رواه البخاري ( ژماره ۴۳۹۳ ) .
ـ حه‌دیسه‌كه‌ی عائیشه ـ خوا لێی رازی بێ ـ ده‌رباره‌ی كه‌نیزه‌كه موهاجیره‌كه ده‌گێڕێته‌وه ، كه به دزین تاوانبار كرابوو ، عائیشه ده‌فه‌رموێ : كه‌نیزه‌كێكی ره‌ش پێست كه له لای تیره‌یه‌كی عه‌ره‌ب له دایك بوو بوو ، هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌واندا ژیا بوو ، جارێك كه منداڵه‌كانی تیره‌كه له گه‌مه‌و گه‌ڕان بوون كچێكیان هۆنراوه‌یه‌كی زێڕی لێ وون بوو بوو ( كه عاده‌ته‌ن له زێڕو مرواری و موورو ده‌هۆنرایه‌وه‌و كچان به ناوچه‌وانیانه‌وه ده‌به‌ست ) هه‌ر ئه‌و كاته باڵنده‌یه‌ك داع=هاتبۆوه‌و فڕاندبووی ، به‌لێم تیره‌كه كه‌نیزه‌كه‌كه‌یان به دوینی تاوانبار كرد ، زۆر گه‌ڕان نه‌یاندیته‌وه ، هه‌موو گیانی كه‌نیزه‌كه‌كه ـ ته‌نانه‌ت عه‌وره‌تیشی ـ گه‌ڕان ، به‌لێم هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه ، كه‌نیزه‌كه‌كه ده‌ڵێ : هه‌ر له‌و شوێنه بووین كه باڵنده‌كه فڕێی دایه‌وه خواره‌وه ! كه‌وته نێوانیانه‌وه ، ووتم : ئه‌وه‌تا كه منتان به دزینی تاوانبار ده‌كرد ! دیتتان من تێیدا بێ تاوان بووم ، پاشان هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وموسوڵمان بوو ، عائیشه خان ده‌فه‌رموێ : هه‌ر جارێك كه ده‌هاته لای من ده‌یووت : ده‌یووت :
ويوم الوشاح من تعاجيب ربنا ألا إنه من بلدة الكفر أنجاني
واته : رۆژی هۆنراوه‌كه كه له سه‌یرئاوه‌ره‌كانی خوای گه‌وره‌مان بوو ، هه‌رچییه‌ك بێت ، خۆ له وولێتی كوفر قوتاری كردم ..
عائیشه خان ده‌فه‌رموێ : پێم ووت : ئه‌رێ چیته تۆ ، هه‌ر كه لام داده‌نیشیت ئه‌مه ده‌ڵێیته‌وه ؟! ده‌فه‌رموێ : ئیتر ئه‌م روداوه‌ی بۆ گێڕامه‌وه . ( رواه البخاري ژماره ) .. وولێتی كوفر ـ وه‌كو ئیبنو حه‌جه‌ر له راڤه‌یدا ده‌فه‌رموێ : هه‌ر دار الكفرة ـ ( بڕوانه فتح الباري ۱/۵۳۵ ) .
ئه‌م ده‌قانه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی ناوچه‌كانی جیهان بۆ دوو دار : دار الاسلام و دار الكفر ، به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دابه‌ش كردنه به پێی قورئان و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم هه‌وه‌رها به پێی ئه‌وه‌یه كه له یاوه‌رانه‌وه هاتووه ، به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر فه‌رز بوونی كۆچ كردن له دار الكفر ه‌وه بۆ دار الاسلام ، خۆ دیار بوو كه زاراوه‌كه خۆشی هه‌ر به‌و ناوانه‌وه له قورئان و حه‌دیسدا هاتوون : دار الفاسقين ، أرض العدو ، دار الهجرة والسنة ، دار شرك ، دارة الكفر ، بلدة الكفر ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و كه‌سه‌ن كه ده‌ڵێ : دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دار الاسلام ودار الكفر ، مه‌سه‌له‌یه‌كه شه‌رعناسان به بۆچوونی خۆیان دایانناوه !