جیاوازی نێوان ئه‌وانه‌ی به تیرۆیست و قژ بژو تۆقێنه‌ر ده‌ناسێنرێن و ئه‌وانه‌ش كه به رۆشنبیری رۆژئاوایی ده‌ناسێنرێن !
خوای گه‌وره وای خواست كه هه‌ر له منداڵیمه‌وه تێكه‌ڵ به گه‌نجی موسوڵمان ببم ، له‌و جۆره‌ی كه ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانیان له عه‌ره‌به دووڕووه‌كان به تیرۆریست و ئیرهابیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌م تێكەڵاويە‌شم وه‌نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌نجه فه‌له‌ستینییه‌كاندا بوو بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گه‌نجی موسوڵمانی هه‌موو ره‌گه‌زو ناوچه‌و گه‌لێك بوو ، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه خۆم خوێندكاری زانكۆی ئومول قورا بووم له مه‌ككه‌ی پیرۆز خوێندكاره‌كانمان هی زیاتر له سه‌د ووڵات بوون ! تێكه‌ڵ به زۆرێك له‌و گه‌نجانه ده‌بووم ، زۆر له نزیكه‌وه ناسیمن ، هه‌ڵس و كه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كردن ، پێكه‌وه ده‌مانخوێندو له یه‌ك به‌شی ناوخۆیی بووین، خواردن و خه‌وو سه‌عی كردنمان له‌گه‌ڵ زۆریاندا هاوبه‌ش بوو .. شاره‌زای ره‌وشتی زۆرینه‌ی زۆریان بووم ، سیفه‌تی زۆریانم ناسی ، كه‌سایه‌تیی یه‌ك به‌یه‌كیانم هه‌ڵسه‌نگاندبوو ، فێری زۆر عاده‌ت و نه‌ریتی جۆراو جۆریان بوو بووم ، گوێم له باسی دیدو بیر‌و بۆچوونی جیاوازی زۆریان گرتبوو ، هه‌ر چه‌نده وه‌كو ووتم خه‌ڵكی زۆر ووڵات و له زۆر ره‌گه‌ز و میلله‌تی جوداو دووره‌وه هاتبوون ، كه‌چی زۆر سیفه‌تی هاوبه‌شم له هه‌ر هه‌موویاندا ده‌بینی..
دیسان تێكەڵاویشم له‌گه‌ڵ زۆر گه‌نجی مۆدێرنی سه‌رسام به شارستانێتی رۆژئاواش كردووه ، ئه‌وی له رۆژئاوا خوێندوێتی یان ئه‌وه‌ی له دووره‌وه كەو‌تۆته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و شارستانێتییه‌و له دووره‌وه لاسایی ره‌فتارو نه‌ریتی ئه‌وێ ده‌كاته‌وه ، ئه‌و شارستانێتییه رۆژئاواییه‌ی جۆرج بۆش و ئۆباما‌و و تۆنی بلێرو شارۆن و نەتەنیاهۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی ده‌كوژن و به‌ره‌ی شه‌ڕی بۆ ده‌خوڵقێنن!
ئینجا هه‌ر دوو پۆله گه‌نجه‌كانم به یه‌كتری به‌راورد ده‌كرد ، ئه‌وانه‌ی به تیرۆیست و قژ بژو تۆقێنه‌ر ده‌ناسێنرێن و ئه‌وانه‌ش كه به رۆشنبیری رۆژئاوایی ده‌ناسێنرێن ! دیتم جیاوازی نێوانیان گه‌لێك زۆره ، ئاسمان و رێسمان لێك دوورن!
گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌مڕۆ به تیرۆریست و ئیرهابی ناوزه‌د ده‌كرێن ، له هه‌ر هه‌موو گه‌نجی سه‌رده‌م چاكترو پاكترو پیاوترو جوامێرترن ، ئه‌وانه‌شیان كه ئه‌و دوژمنانه به كه‌لـله ره‌قترین ئیرهابیان ده‌ناسێنن ، له ریزی هه‌موو گه‌نجه مولته‌زیمه‌كانیشدا له هه‌موان به ئه‌ده‌بترو سه‌ر ڕاسترن!
دیتم ئه‌م گه‌نجه جوانانه خواناسن ، خوا په‌رستن ، خواوویستن ، مه‌به‌ستیان له ئه‌نجامدانی هه‌موو كاروبارێكیان ، هه‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه ، كۆچیان به‌ره‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی اللە علیە وسلم كردووه ، بۆخوا وازیان له هه‌موو په‌یوه‌ستێكی تری ماددی هێناوه ، دنیایان مه‌به‌ست نییه ، هه‌واوهه‌وه‌سباز نین ، به دووی پله‌و پایه‌دا وێڵ نین ، پاره‌و سامانیان لا بێ نرخه ، ئاوات و ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی دنیاییان ئه‌وه‌یه كه له‌م دنیا فانیه ده‌رده‌چن خوایان له خۆیان رازی كردبێت ، هه‌میشه ئه‌و فه‌رمایشته‌ی سه‌ییدنا ئیبراهیمیان له‌سه‌ر زاره ـ سه‌لامی خوای لێ بێت ـ كه ده‌یفه‌رموو : ( قُلْ إنَّ صَلاتي وَنُسُكي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتي للهِ رَبِّ العالمينَ ، لا شَريكَ لَهُ ، وَبِذلكَ أُمِرْتُ وأنَا أوَّلُ المسلمينَ ) واته : بڵێ : نوێژ‌و تاعه‌تم ، ژیان و مردنم هه‌ر بۆ خوای جیهانیانه ، كه هیچ شه‌ریكێكی نییه ، به‌مه‌ش فه‌رمانم پێ كراوه‌و من یه‌كه‌مین موسوڵمانم!!
دیتمن درۆ ناكه‌ن ، دزی ناكه‌ن ، غه‌ش له كه‌س ناكه‌ن ، به‌رتیل وه‌رناگرن و خیانه‌ت له كه‌س ناكه‌ن ، راسپارده ـ گه‌ر باره ئاڵتونیش بێت ـ به سه‌لامه‌تی به خاوه‌نی ده‌گەیەننه‌وه ، با كه‌س كه‌سیش دیار نه‌بێت ، با زۆر موحتاجیش بن ده‌ست بۆ پاره‌و ماڵی حه‌رام درێژ ناكه‌ن ، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌رانی رۆژئاوان ، ئه‌وانه‌ی به پێشه‌وای درۆزان و درۆزنانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ژمێررێن ، سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی ئێمه‌و ووڵاتی خۆشیان هه‌ر له‌سه‌ر درۆ‌و ده‌له‌سه‌و له شه‌ڕو پێكدادانێكدا كه له‌سه‌ر درۆ به‌رپایان كردبوو ، به كوشت دا ، ئه‌م گه‌نجانه‌ی خۆمانم به‌راورد ده‌كرد به گه‌نجی ئه‌وان !! چه‌ند لێك دوورن ؟! گه‌نجی ئه‌وان گه‌ر یاسا نه‌بێت ـ هیچ شتێك له دزی و غه‌ش و ماشینه‌وه نایانگێڕێته‌وه ، هه‌ر هه‌لێكیان بۆ بڕه‌خسێت ده‌یانبینیت ده‌دزن ، ده‌كوژن ، له هه‌ر شارێك هه‌ر كه كاره‌با ببڕێت یان كاره‌ساتێكی سروشتی رووبدات ، ده‌یانبینیت ده‌بنه تاقم تاقمی جه‌رده‌و رێگرو پیاوكوژ !! مه‌گه‌ر هه‌موو جیهان روداوه‌كانی كاتی ره‌هێڵه‌كه‌ی كاترینای له ئه‌مریكا نه‌بینی كه چۆن ئه‌و كاره‌ساته وێرانكارییه له جێی كسپه‌و سۆز جوڵاندن ، پشێوی ده‌رخست ، تاڵانی و دزی ده‌رخست ، هێزی چه‌كداری شڕه‌خۆریی ده‌رخست!!
دیتم ئه‌م گه‌نجه جوانانه‌ی به ئیڕهاب ده‌ناسرێن ، ده‌مپاكن ، راستگۆن ، سه‌رڕاستن، فاك و فێڵیان نییه ، هه‌ر كارێك ده‌گرنه ده‌ست حه‌ز ده‌كه‌ن به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن .. له هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكیاندا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوای گەورەو،سوور بوونیان له‌سه‌ر وه‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كه حه‌ز ده‌كات هه‌ر كه‌س كارێكی ده‌ست دایێ به چاكی بیكات..
دیتمن به‌ڵێن راست و په‌یمان به وه‌فان ، له مه‌رجی به‌ڵێن پاشگه‌ز نابنه‌وه‌و په‌یمان ناشكێنن ، چونكه خواكه‌یان رقی له به‌ڵێن شكێنییه..
دیتمن دوورن له شه‌راب ، له قومار ، له ماده بێ هۆشكه‌ره‌كان ،.. دوورن له جگه‌ره ! دوورن له‌م زه‌هره‌ی شارستانێتی رۆژئاوا پێیانه‌وه ده‌ناڵێنێت ! گه‌نجه‌كانیان داڕووخاوی ئه‌م ماده كوشندانه‌ن ، ده‌یان ، سه‌دان نه‌خۆشی ترسناكیان بووه به تووشه‌وه ، كه‌چی ئه‌م گه‌نجه جوانانه‌ی خۆمان ، له‌گه‌ڵ یه‌ك یه‌كیاندا ره‌فتار كه ، نا‌بینیت جارێك زه‌هرێك له‌مانه بچێت به گه‌روویدا!
دیتمن داوێن پاكن ، چاویان له حه‌نای حه‌رامدا هه‌ڵنایات ، سنووری خوایی نابه‌زێنن ، با ئافره‌تی شۆخ و شه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پله‌و پایه‌ش بانگیان كات، وه ده‌نگ چرپه‌ی حه‌رامه‌وه ناچن وتوخنی زینا ناكه‌ون ، ئا ئه‌و رابواردنه حه‌رامه‌ی رۆژئاوا به (خۆشه‌ویستی ) ده‌زانێت ئه‌مان به زۆنگاوی داوێن پیسیی ده‌زانن ، بۆیه له گه‌نجی رۆژئاوا گومانی سه‌لامه‌تی له ئایدز ده‌كه‌یت ، چونكه ساڵانه سه‌دان هه‌زاریان لێ ده‌فه‌وتێنێت ، كه‌چی له گه‌نجێكی دینداری خۆمان به هیچ جۆرێك گومانی ئایدزت بۆ یه‌كێیان ناچێت!!
دیتمن دڵ نه‌رمن ، نیانن ، پڕ سۆز‌و به‌زه‌یین ، فرمێسكی به‌زه‌یی بۆ هه‌تیوو هه‌ژارو بێوه‌ژن و موحتاجان هه‌ڵده‌ڕێژن ، چه‌ند سه‌خین؟!بۆ ئه‌وه‌ی پێداوویستی ده‌سكورتێك پڕ كه‌نه‌وه ـ له‌و پاره كه‌مه‌ی هه‌یانه ده‌به‌خشن ! له هه‌ركوێ هه‌ن ده‌زگاو پرۆژه‌و جه‌معیاتی خێرخوازی و فریاكه‌وتن ـ بۆ به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوان ـ دروست ده‌كه‌ن !!
دیتمن خه‌ڵكیان خۆش ده‌وێت ، خێرخوازن ، چاكی خه‌ڵكیان پێ مه‌به‌سته ، به رۆحی خۆیان به‌رگری له مه‌زڵومێتی مه‌زڵومان ده‌كه‌ن، به ده‌ستی خاڵی به‌ره‌نگاری زاڵمان و سته‌مكاران ده‌وه‌ستنه‌وه ، كات و ماڵ و خوێن و رۆحیان بۆ به‌رگری له مافی خه‌ڵكی لا هه‌رزانه‌و ئاسان ده‌یبه‌خشن !! شه‌ڕه پاڵیانه بۆ خزمه‌ت و خوێندان و گیانفیدایی!
له خوێندندنیاندا سه‌ركه‌وتوون ، هه‌موو خوێندكاری پێشه‌وه‌ن ! چاوكراوه‌و داهێنه‌رن ، زوو ده‌بنه پسپۆڕ‌و به‌رزترین پله‌ی خوێندن بێ مونافیس به ده‌ست ده‌هێنن له كاروبار‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌و بازرگانی و پیشه‌و كاری سه‌ربه‌ستیاندا سه‌رڕاستن ، نازانن فێڵ چییه ، له هه‌موو بوارێكدا له پێشه‌وه‌ن..
دیتمن بێ هه‌واوفیزن ، خه‌ڵكیان خۆش ده‌وێت و خه‌ڵكیش ئه‌وانی خۆش ده‌وێت ، رقیان له فیزو لووت به‌رزییه ، چونكه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه ده‌بوغزێنێت كه خۆبەزلزانە .. خزم دۆستن ، له‌به‌رپێی دایك و باوكیاندا گیانیان ده‌رده‌چێت ! باڵی ره‌حمه‌تیان بۆ باوك و دایكیان راده‌خه‌ن،له ئاستیاندا خاوه‌نی هیچ نین!! پێچه‌وانه‌ی گه‌نجی رۆژئاوایین ، ئه‌وان دایك و باوكیان كه پیر ده‌بن فڕێیان ده‌ده‌نه ته‌ممه‌ڵ خانه‌كانی ده‌وڵه‌ت! یادیان ناكه‌ونه‌وه مه‌گه‌ر له رۆژێكدا كه پێی ده‌ڵێن جه‌ژنی دایك !!! گه‌نجی ئێمه نه‌ك هه‌ر دایك و باوكی ، دڵسۆزی خوشكه ، هی برایه ، هی خاڵ و مام و پووره ، هی خزم و ناسیاوو دراوسێیه، سووره له‌سه‌ر خزمه‌تی هه‌موان ، چونكه ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یان پێوه‌یه ، گه‌نجی رۆژئاوایی داماوه ، خێزان هه‌ڵوه‌شاوه ، سه‌رلێ تێكچووه ، لانه شێواوه، دایك، خوشك له‌به‌ر چاوی باوك و برای خۆی زینا له‌گه‌ڵ غه‌ریبه‌دا ده‌كات ! كه‌س خاوه‌نی تۆوی خۆی نییه !! گه‌نجی ئێمه‌ش حه‌وت پشتی به‌ره‌بابی خۆی له‌به‌ره.
دیتمن ئه‌م گه‌نجه كه‌م ته‌مه‌نانه كۆڵی ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆیان خستۆته سه‌رشان ، هه‌ستی به‌رپرسییان زۆر به‌هێزه ، سوورن له‌سه‌ر ئازاد كردنی گه‌ل و ووڵاتیان، سوارچاكی مه‌یدانی خه‌بات و نه‌به‌زو كۆڵنه‌ده‌رو به ئارامی رێی جیهادو فیداكارین ، توند‌و سه‌ختن به‌رامبه‌ر دوژمنانی دین و خاك و خه‌ڵكی خۆیان ، پشوو درێژن ، گه‌شبینن و هه‌ر ده‌ڵێن : ده‌گه‌ینه ئاوات .. چونكه هیوایان به خوایه‌و پشتیان زۆر به‌و به‌هێز كردووه ، به هه‌ر كه‌سێكیان ده‌ڵێیت دوژمن به‌هێزه، ده‌ڵێ: (لا تَخَفْ إنَّكَ أنتَ الأعلَى) ..
ئا ئه‌مه هه‌ندێك له سیفاتی ئه‌و خواپه‌رستانه‌یه كه دوژمنانی خواوویستی به تیرۆریست و ئیڕهاب ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن ، ده بگه‌ڕێ بزانه ئه‌م سیفه‌تانه هی پیاوچاكانی هه‌موو مێژوو نین؟!