کێ تیرۆریستە ؟!

کێ تیرۆریستە ؟!

 

ئاوات کەرکوکی

موسوڵمانان بەهۆی نەبوونی راگەیاندنکاری بەتوانا و دووبەرەکی نێوان خۆیان ،پارچە پارچەبونیان بۆ دەیان وڵات وسەدان پارتی ناچون یەک ، هەریەک لەڕووی برا موسوڵمانەکەی وەستاوەتەوە پشتی کردۆتە دوژمن،هەندیکیان هەر بە ئاشکرا بونەتە پیاوی وڵاتیک و بۆ پرۆژەو ستراتیژیەتی کوفر کۆشش دەکەن،تەنها بەشیکی زۆر کەم نەبێت بەگیان وماڵی لەسەنگەری بەرگریدایەو بەیداغی ئیسلامەکە، هەر بەرزو بەرزتر دەکاتەوە.

لەولاشەوە کوفر بەربۆتە دزینی خێروبێری وڵاتەکانمان تاڵانی دەکەن،شارو دێکانمان کاول دەکەن ، خوشکانمان لەزیندانەکاندا بێ ئابرودەکەن،پیاوانی دیندارمان لێ دەگرن ودەکوژن، بە پێکەنینەوە دەڵین ئەوە ئێمە شەری تیرۆر دەکەین ، دەڵین شەرمان لەگەڵ ئسلامیە تیرۆریستەکاندایە،قورئان دەسوتێنن سوکاتی بەخواو پێغەمبەرەکەی دەکەن صلی اللە علیە وسلم ، لەژێرناوی ئازادی بیرورا شەری دژە تیرۆردا!

موسوڵمانان کڕ وکپ دانیشتوون کەس نیە بپرسێت بڵێت ئەوەی ئێوە دەیکەن سوکایەتیە بە موقەدەساتی نزیک ۲ ملیار مرۆڤی ئەم سەرزەمینە ئەم بێرێزیەی ئێوە شایەنی قەبوڵ نیە، بێ گومان ئەگەر کەس هەبێت هەڵسێت و ئەم قسەیە بکات دەیکوژن یان لە کونجی زیندانی توند دەکەن بە تۆمەتی هەرەشە و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوەگێری تیرۆر!

لەهەر کوێ گوێمان لێبوو باسی تیرۆر و تیرۆریستان کرا  واتا ئەمە باسی ئیسلام و ئیسلامیەکانە ! ئەمە نەک هەر لای کوفر بەڵکو هەندێک لایەنی بە حیساب ئیسلامیی دۆراو پوکاوەش کەتونەتە ناو ئەم گاڵتەجاریەوە لە زۆریک لە گوتەوبەیاننامەکانیاندا بێ شەرمانە دەڵین ئێمە ئیسلامیەکی میان ڕەو مۆدێرنین ، ئێمە تیرۆریست نین ، ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ چەسپاندنی دیموکراسی !!! بێ ئاگا لەوەی بەم قسەیە دەرچونە لەدین و ئومەت.

هێشتا کەس نەبوو بپرسێت تیرۆر خۆی واتای چیە ؟

تیرۆریست بە کێ دەوترێت؟

لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا کەی و لە کوێ موسوڵمانان تیرۆری خەڵکیان کردوە ؟

هێشتا لەناو موسوڵمانایشدا دەگمەنن ئەوانەی دەنگی راستی هەڵبڕن بڵین فەرموون ئەوە مێژووی کۆن و تازە کێ تیرۆریستە ئەگەر تیرۆر واتای خەڵک کوژی و ترس و تۆقاندنە ؟!

ئەگەر تیرۆر مانایەکی تری هەیە بەدەر لە ترس و تۆاقندن و جینۆساید بۆچی راشکاوانە پێمان ناڵین ئا ئەمەیە مانای تیرۆر،.

لەفەرهەنگی زمانەوانیدا تیرۆر ماناکەی ئاشکرایەو ئەگەر بەم مانایەش بێت تیرۆریست وەک رۆژی ڕوون دیارە کێ تیرۆریستە ؟ کێش قوربانی دەستی تیرۆریستانە.

دیسان دەڵیم پێناسەیەک یان قسەیەکی خێر لە سەرانی کوفر چاوەروان ناکرێت ئاراستە بە ئیسلامی بکەن ، بەڵام ئەوەی جێی داخ و کەسەرە قسەی کەسانیکی لەسەر ئیسلامەکە حیسابن کە دێن کراسی تیرۆر دەکەنە بەر برا موسوڵمانەکانیان خۆشیان ئیدعای دیموکراسی دەکەن و ڕیشیان بەرداوەتەوە و پاشگری ئیسلامیان ناوە بە ناوی حزبەکەیان یان بەناوەکەی خۆیان وەک ( حزبی فڵانی ئیسلامی یان کاک فڵانی سەلەفی …هتد ) کەتەنها پاشگرەکەیان ئیسلامە هیچ پشکی تریان نیە لە ئیسلامەکەدا .

بەڵام هەندیک جار وا پێویست دەکات بۆ هێنانەوەی بەڵگە لەمەڕ سەلماندنی دروستی ونادروستی پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی خاڵی ناکۆک لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا بەڵگە لە خۆیان وەر بگریت ، کە بەلای ئێمەوە بەم بەڵگانە دەوترێت ( ویژدانە بە ئاگاو زیندوەکان ).

یەکیک لە نمونەی ئەم ویژدانە بە ئاگایانە کەسێکە بەناوی ( یۆرگن تودێن هوفا )، خەلکی ئەڵمانیایە کە پێشتر ئەندامی پەرلەمان بووە ، بۆ ماوەیەک دادوەری کردوە، لە کاری رۆژنامەنوسیشدا رۆڵیکی باشی هەبووە هەم وەک رۆژنامە نوس هەم وەک ڕۆشنبیریکی بەتوانا.

یۆرگن تودێن هوفا وەک چەندانی تر کە ویژدانی ڕێگای نادات چاوپۆشی لەراستیەکان بکات ،بۆیە ئەم پیاوە بەریزە کە موسوڵمان نیە ( لەخوا دەخوازین خوا هیدایەتی بدات ) کۆمەڵیک پرسیار ئاراستەی سەرانی خوێن ریژی کوفر بەتایبەت و جیهان بەگشتی دەکات دەپرسێت :

کێ تیرۆریستە ئیسلام و موسوڵمانان یان ئێوە ؟

ئەوە ۲۰۰ ساڵە ئیسلام و موسوڵمانان هێرشیان نەکردۆتە سەر یەک وڵاتی رۆژئاوا هەر تەنها ئێوەن لەم ۲۰۰ ساڵەدا سەدان هێرستان کردۆتە سەر وڵاتانی ئیسلامی، ئایا کێ تیرۆریستە ؟!

ئەوانەی هەڵسان بە کوشتنی ۴ ملیۆن مرۆڤ لەشەری خاچ پەرستیدا، ئەوە ئێوە بوون نەک موسوڵمانان ، کێ تیرۆریستە ؟!

ئەوانەی ۵۰ ملیۆن کەسیان کوشت لەشەری ئیستیعماردا ئێوە بوون نەک موسوڵمانان، کێ تیرۆریستە ؟!

ئەوانەی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمیان هەڵگریساندو کردیان کە تێیدا ۷۰ ملیۆن کەس کوژرا ئەوە ئێوە بوون نەک موسوڵمانان ، کێ تیرۆریستە ؟!

ئەوانەی بە میلۆنەها لە هیندەسورەکان و ڕەش پێشتەکانیان بە نامرۆڤانەترین شێوە گرت و کوشتیانن ئەوە ئێوە بوون نەک موسوڵمانان ، کێ تیرۆریستە ؟!

ئەوانەی ۶ ملیۆن جولەکەیان کوشت کەناسراوە بە هۆلۆکۆست ئەوە ئێوە بوون نەک موسوڵمانان ، کێ تیرۆریستە ؟!

ئینجا دەڵێت ئا ئەمەیە راستەقینە ،ئەوە هەر ئێوە بە درندانەترین شێوە رۆژانە موسوڵمانان دەکوژن بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەی باس دەکرێت ، بەداخەوە مرۆڤەکان عەقڵی خۆیان بەکار ناهینن چونکە ئەوانە راگەیاندن وەک مەری گێژ ئاراستەیان دەکات و ئەقڵیان لەدەست داوە هەرچی لە راگەیاندنە درۆزنەکان گوێیان لێ دەبێت هەر ئەوە دەڵینەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *