دین هه‌ر شایه‌تمان نییه
وه‌رگێڕانی : کرێکار
ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن هه‌ر به‌وه‌نده‌ی به زمان شایه‌تمان ده‌هێنن و نوێژ ده‌که‌ن و رۆژو ده‌گرن و ژن هێنان و ته‌ڵاقدانیان، یان میراتگرییان به گوێره‌ی ته‌علیماتی ئیسلام دابه‌ش ده‌که‌ن ئیتر ئه مه‌نده به‌سه‌و هاتونه‌ته(دینی خوا)وه،به‌ڵام گیان و ماڵیان له پێناوی ڕێبازێکی جاهیلییه‌تدا ده‌که‌نه قوربانی و،له‌خه‌باتێکی به‌رده‌وامدان و وزه‌یان ده‌خه‌نه گه‌ڕ،ئه‌وانه ئاواتی بتێکی نوێ دێننه دی!!
ئه‌وانه‌ی که ده‌بینن ئابڕوو ڕه‌ووشت و نه‌ریت و ڕه‌هه‌ندوو به‌هاو بڕیاره‌کانی دین،که ده‌بێته ڕێگری داواکارییه‌کانی جاهیللیه‌ت و ته‌علیماتی بته نوێکان،ئه‌و به‌ها ئیسلامیانه ده‌خه‌نه لاوه‌و داواکاریه‌کانی جاهیلیه‌ت جێبه‌جێ ده‌که‌ن ! پێشیان وایه موسوڵمانی دیندارن،نابێ له خۆیان بپرسن، که ئه‌مه چ دیندارییه‌که؟!چما ئه‌وانه‌ی ئه‌مه حاڵیانه،هه‌روا ده‌زانن له(دینی خوا) دان و حوکمیان نا که‌وێته سه‌ر؟
ئه‌وانه ده‌بێت به هۆش خۆ بهێنرێنه‌وه.. ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ له‌وه حاڵی بکرێنه‌وه،که ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌وانی تێدان شیرکێکی زۆر گه‌وره‌و دژواره! ئه‌وانه له دینی خوادا نین دینی خودا گاڵته بازاڕ نیه.. دینی خودا ئاوها لاواز‌و هیچ و پوچ و بێ قه‌درو قیمه‌ت نیه!!أئه‌مه‌ی ئه‌مان گرتویانه‌ته به‌ر،(دینی خوا) نیه.. ئه‌م جۆره که‌سانه لافه گه‌زافی موسوڵمانی لێده‌ده‌ن، خۆیان‌و خه‌ڵکیش هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن..ئه‌مانه یان زۆر گێل و هێڕو گه‌لحۆن،یان زۆر نه‌زانن،یان زۆر لا ئوبالین و گوێ ناده‌ن به گرنگی دین و جدییه‌تی دین داری.. دینی خوا به‌رنامه‌و په‌یره‌وو پڕۆگرامی هه‌موو گۆشه‌و باریکی ژیانی رۆژانه‌یه.
دینی خودا بریتییه له:ملکه‌چی ده‌ربڕین بۆ هه‌موو فه‌رمان و به‌رهه‌ڵستی(امر و نه‌ی)یه‌کی خوای گه‌وره.. دینی خودا:ئه‌و ئیسلامه‌یه،که خوای گه‌وره،بێجگه ئه‌وی قبوڵڵ نییه..ئه‌و به‌رنامه‌یه که‌هه‌موو لایه‌نی ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه..به پێی ئه‌و ئیسلامه‌ش،شیرک ته‌نها له بیر‌و هۆش وباوه‌ڕدا نیه.. به‌ڵکوو پێش هه‌موو کێشه‌یه‌ک،له‌به‌حاکم دانانی غه‌یری خودایه.له‌وه‌دایه،که که‌سێک یان ده‌ستورو یاسا‌و رێسایه‌ک، له‌جێی شه‌ریعه‌ت و سیسته‌مه‌که‌ی خوای گه‌وره بکاته حاکم و ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌روه‌ر.. یان حه‌که‌م و ناوبژیوانان و دادوه‌ر..یان پێیان رازی بێت..ئه‌وه کوفره ئه‌وه شیرکه ئه‌وه جاهیللیه‌ته..
بت په‌رستی بریتی نیه له دار‌و ته‌خته په‌رستن، به‌ڵکوو پێش هه‌موو شتێک،بریتییه له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا‌و دروشمی غه‌یری ئیسلامی و،کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له ده‌وریان و داننان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌روه‌ری هێزوو دادوه‌ریان..
با هه‌موو خه‌ڵکی _له هه‌ر وڵاتێک هه‌ن_سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی باڵای وڵاته‌که‌و سه‌روه‌ری یاسایان بکه‌ن،بزانن ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رییه بۆ کێیه؟دینی ئه‌و وڵاته به‌و سیفه‌ته‌ی باسمان کرد چییه‌و ملکه‌چی بۆ کێیه‌و ته‌علیماتی کێ جێبه‌جێ ده‌کرێت و خه‌ڵکی گوێڕایه‌لی کێن؟ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ر هه‌موی بۆ خودا‌و شه‌ریعه‌ته‌که‌یه‌تی،ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵکه‌ش له دینی خوادان.ئه‌گه‌ر بۆ غه‌یری شه‌ریعه‌ته‌که‌یه‌تی.ئه‌وا با چاک حالی بن، که له‌دینی تاغوت و بت په‌رستیدان..بێگۆمان ئه‌وه حوکمی ئه‌و که‌سانه‌یه که،که به‌و به‌رنامه‌و ڕێباز‌و سیستمی جاهیلییه رازیبن و هه‌وڵناده‌ن بیگۆڕن..
هَٰذَا بَلَاغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا بِهِ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ٥٢ ئیبراهیم