دەیانەوێت كام ئیرادەیە و چ شتێكمان بدزن و لێمان زەوت بكەن (۱)
نوسینی : شێخ أبو بكر طرطوسی (خوای گەورە بیپارێزێت )
وەرگێڕانی : داود . ع
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاە والسلام علی من نبی بعد ، وأما بعد . . .
ئەی برای موسوڵمان ! بزانە و بە ئاگابە كە هیچ شتێك لە ئیسلام دا بە ئەندازەی بیر و باوەڕی (ولاء وبراء)( ۱) وە بیرو باوەڕ بە جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا (الجیهاد فی سبیل الله) ،گەلانی بێباوەڕ و دوژمنانی ئیسلام توڕە ناكات . . . . وە ئەوان بێتاقەت و نیگەران ناكات. . . . وە بە هیوای پەك خستن و تۆڵە كردنەوە ناكات . . . .
هیچ دانەیەك لە ئەرك و ڕوكن و ئەركانەكانی ئیسلام تەنها جگە لە عقیدەی (ولاء وبراء ) و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا ئەوان ناخاتە ترس و دڵە ڕاو كێ و مەترسییەوە . . . . .
هەرسەردەم و كاتێك موسوڵمانان بیر و باوەڕی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء )و جیهاد فی سبیل الله واز لێبهێنن و پشت گوێی بیخەن و كاری بۆ نەكەن . . . ئەم ئیسلامە ، بەتەواوەتی جێگەی ڕەزامەندی و قبوڵی گەلانی كا فرە و بە دینێكی پێشكەوت خواز و ئازادی لە بیر و باوەڕدا دێننە هەژمار كردن ، دینێك كە پێكەوە ژیان و یاساكانی ئەوان بە ئارامی و بێدەنگی قبوڵا بكات !
هەركاتێك هەر تاقم وگروپێك . . . بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء) و جیهاد لە پێناوی خوای گەورەدا وازلێبهێنن . . . . وە ئەوبابەتانە لە وتار و كارو بارەكانی خۆیاندا دور بخەنەوە و باسی نەكەن . . ئەم كۆمەڵا وگروپە لە دەرگای میلەتان و دونیای كوفرەوە نزدیك دەبنەوە و دەبنە جێگەی قبوڵی ئەوان و دیاری و پلەو پایەی تایبەتیان پێدەدرێت و ئازادیەكی زۆریان بۆ دابین دەكەن . . .چونكە ئەم گروپ و كۆمەڵانە بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ بارو حاڵێكدا بچوكترین زەرەر و زیانیان نیە بۆ ئەوان !
لە ڕێوڕەسم و بۆنە ئاینیەكان هەرچیت دەوێت بیكە بە ئاشكرا …. هیچ كەسێك ناتوانێت لەبەر ئەوانە ڕەخنە و قسەیەكت پێ بڵێ …. وە تۆ خاوەنی ماف و ئازادی تەواوی خۆتی ….بەڵام زۆر زۆر وریا و ئاگادار بە نەوەكو قسەو كرداریك بكەیت ببێتە مایەی زیندو بونەوەی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء ) و جیهاد فی سبیل الله لە نێو ئومەتی ئیسلام و موسوڵمانان دا !
تۆ خاوەنی تەواوی مافەكانی خۆتی تەنانەت دەتوانیت لە ناو كەشتییە جەنگیەكانی ئەواندا نوێژی خۆت بكەیت . . . . یان جل و بەرگی ئیسلامی و عەمامە لەسەر بكەیت . . . .یان ئەوەی ڕیشت بهێڵتەوە و درێژی بكەیتە و كورتی نەكەیتەوە . . . . یان ئەوەی كە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژو بیت . . . . بەڵكو ئەوان ئامادەی تەواویان تێدایە بۆ ئەو خواردنانەی كە بەشێوەی ئیسلامی ساز و ئامادە دەكرێت بۆت ئامادەكەن ! . . بەڵام بەو مەرجەی كە تۆش عقیدەی ولاْ و براْ ئەكەت بدەیت بەوان . . . . و ەلە بیر و باوەڕی جیهاد لە پێناوی خواشدا هیچت لە دەم نەیەتە دەرەوە وباسی نەكەیت . . . . !
تۆ خاوەنی تەواوی مافەكانی خۆتی . . . بەڵێ دەتوانیت لە نێو كەشتی یە جەنگیەكانی ئەواندا نوێژەكەت زۆر بە جوانی و ئارامیەوە بكەیت . . . بەڵام بەو شەرت و مەرجەی كە كاتێك كەشتیەكانیان موشەك و صاڕوخی قاڕە بڕیان بۆ كوشتن و لە ناوبردنی پیرە پیاوان و ژنان و منداڵانی موسوڵمان هەڵدا و هاویشت و خانە و لانە وماڵی موسوڵمانان كە بە بێئاگاو بە ئارامی تیایدا ژیان و حاڵی گوزەرانی خۆیان دەبەنە سەر و بە سەریان دا دەڕوخێنن و مرۆڤەكان و ماڵا و لانەكانیان ڕێكی زەوی دەكەنەوە تەختی دەكەن . . . .ڕێگری لەم كارەی ئەوان نەكەیت تەنانەت بەوان (ناْ ) نەڵێیت . . . ! !
بەڵێ ! باشترین و خۆشترین خواردنت بۆ ئامادە دەكەن كە گۆشتەكەی بەشێوەی ئیسلامی سەر بڕدرابێت و بە شێواز و شكڵی ئیسلامی پێچرابێتەوە . . . . . ! !
بەڵام بەو مەرجەی كە برا موسوڵمانەكەتیان سەربڕی (٢) . . بەوان (نا ) نەڵێیت . . . ! !
هەركەسێك بیەوێت شوێن یەكێك لەو گەل و ووڵاتە كافرانە بكەوێت و سودو قازانجیان و لێوەربگرێت . . .
تەنها یەك مەرج بۆ ئەو دادەنێن . . ئەگەر ئەوە قبوڵا بكات و پێی ڕازی بێت ، هەرچی بوێت دەیدەنێ و داواكاریەكانی جێبەجێ دەكەن . . . ئەو مەرجەش تەنها ئەوەیە دەست لە عقیدەی (ولاء وبراء ) هەڵبگرێ و وازی لێبهێنێت . . . بەبێ هیچ ئەم لاو لاكردنێك و سەربادانێك ئاگادار و هاوكاری بەرژەوەندیەكانی ئەوان ببێت واتە : بەڵێن و پەیمان بدات كە هاوكاری و یارمەتی ئەوان بدات و سەریان بخات بەسەر هەركەسێك و لایەنێك كە دوژمنی ئەوانن . . . بەو شێوەیە تۆ دەبیتە خاوەنی هەموو مافەكانی خۆت . . . ! !
ئەم جۆرە ئیسلامە جێگەی رەزامەندی و قبوڵی ئەوانە ، ئیسلامی پێشكەوتوو ، ئیسلامی تازە ، ئیسلامی میان ڕەو ، ئیسلامی ئەمریكی ، ئیسلامی عەلمانی و لیبراڵی و ئیشترایكی و . . . . . . . مەبەستی ئەوان ئیسلامێكە كە جیاكرابێتەوە و خاڵی بێت لە بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء) و جیهاد فی سبیل الله .
هەر وتار و قسەیەك كە دەفەرمویت جەنابت زۆر بە جوانی گوێت بۆ شل دەكەن و ڕادەگرن . . . ئەما قسە كردن و باسی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء) و جیهاد فی سبیل الله هەرگیز . . .
بۆ تۆمەت بار كردنت بە توند ڕەو . . . تیرۆریست . . . زیادەڕەو و دواكەوتو و هەر ناو شتێك كە دوژمنانی ئیسلام بیدەنە پاڵا ئیسلامی ڕاست و پاك و بێگەرد ئەوەندە بەسە كە دەربارەی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء ) و جیهاد فی سبیل الله قسە بكەیت . . .
ئەگەر هەموو ئەو هێرش و جەنگانەی كە گەلانی كوفر كردویانەتەسەر وڵاتان و ئومەتی ئیسلامی بە درێژای مێژوو بە وردی و دروستی لێی بڕوانیت ، بە دڵنیاییەوە دەبینیت كە هیچ شتێك لە دینی ئییسلام دا بە ئەندازەی بیر و باوەڕەی خۆشەویستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء) و جیهاد لە پێناوی خوادا ئەوانی نەهەژاندوە و بێ لەمە هیچ ئامانجێكی تریان لەم جەنگ و دوژمنایتی كردنە نەبوە .
وە ئەمەكاتێك ڕون ڕۆشن دەبێتەوە كە لەسەر خاك و وڵاتانی ئیسلامی دەبینین چۆن كتێب و مەنهنجی قوتابخانەكانی منداڵانی موسوڵمانانیان گۆڕیوە و دەستكاری كردووە وە پێشیان دەخوێنن ، لەڕاستی دا هیچ ئامانج و مەبەستێكیان نیە لەمەدا تەنها بۆ ئەوەی كە بیر و باوەڕی خۆشەویستی و ڕق لێبونەوە و جیهاد لە پێناوی خوای گەورەدا و هەرشتێك كە پەیوەندی بەم دوانەوە هەیە لە ئۆمەت و گەلانی ئیسلامی داببڕن وجیابكەنەوە تا ئەم ئومەتە بە بێ دین و بە بێ عقیدە و بە بێ (ولاء وبراء) خۆشەویستی و هاوكاری و پشت گیری موسڵمانان و ڕق لێبونەوە و دوژمنایەتی كردنی بێباوەڕن بمێنێتەوە . . . ! !
ئەم كێشمە كێش و شەڕو جەنگە فێڵاویە بە گومانی ئەوانەی كە فریودراون و هەڵخەڵەتێنراون لە دژی تیرۆر و ئیرهاب و كۆنە پەرستی دەستی پێكردووە ، بەڵام لە ڕاستی دا پێش بڕكێ و شەڕەكە تەنها لەسەر بیرو باوەڕی (عقیدە) خۆشەویستی و رق لێبونە (ولاء وبراء) و بیرو باوەڕی جیهاد كردنە لە پێناوی خوای گەورە دا . . ! ! هەر لەبەر هەمان هۆشە كە زۆر بەڕونی و ئاشكرا لە دەمی گەورەكانیانەوە هاوار دەكەن و دەڵێن : هەڵوێستی خۆتان یەك لای بكەنەوە ، یان لەگەڵا ئێمەدا بن یان دژ و بەرهەڵستكاری ئێمە بن ، وە ڕێگەیەكەی تر بێجگە لەم دوانە بونی نیە ، ئەگەر لەگەڵا ئێمە نەبن ئەوا بەدڵنیاییەوە تیرۆریست و پیاو خراپن ، ئێوەش ئامانج و مەبەستی ئەم جەنگ وشەڕەن كە ئێمە دژی ئیرهاب و تیرۆریسم دەستمان پێكردووە .
ئەم هەموو دوژمنیە بۆچی ؟؟ بۆچی بە هۆی بیر و باوەڕ و دینمان و بیر و باوەڕی (ولاء وبراء) و بیرو باوەڕی جیهاد كردنە لە پێناوی خوای گەورە دا دە بوغزرێنین و ڕوبەڕومان دەبنەوە ؟؟ دەڵەی ئێمە ماف و هەقی ئەوەمان نیە بەوشێوەیەی كە دین و بیرو باوەڕە كەمان داوای لێكردوین ببین و لەگەڵا هەر كەسێكدا پێمان خۆش بوو دۆستایەتی بكەین و لەگەڵا هەر كەسێكدا پێمان خۆش بو خۆشمان نەوێت ودوژمنایەتی بكەین ؟ ! !
بۆچی گشت میلەتان و دونیای كوفر ئەو هەق و مافە ئەدەن بە خۆیان كە جەنگ و ململانێ بكەن . . سوپا و سەربازەكانی خۆیان بۆ پارێزگاری كردن لە هەواو هەوەس و ئارەزوە پیس و گڵاوەكانی خۆیان ساز و ئامادە دەكەن . . . بەڵام ئێمە بەناونیشانی خاوەنی بیر و باوەڕی ئیسلامی هەق و مافی پارێزگاری كردنمان نیە لە هەقی ڕون و ئاشكرا و جێگیری خۆمان . . وەپارێزگاری لە پیرۆزیەكانمان و گشت ئەو شتە پاك و چاك وجوانانەی كە دینی پاك وبێگەردی ئیسلام لەبەر ئەوە ڕەوانە كراوە و هاتووە هەق و مافمان نییە كە جیهاد و ڕوبەڕوبونەوەی لەسەر بكەین . . . ؟؟
بۆچی جەنگ وململانێكانی ئەوان كە پوچ و بێبنەمایە و لە پێناوی شەیتان دا دەكرێت پێویستە و هەقە .. بەڵكو لە نیشانەكانی پێشكەوتن و پێشكەوتن خوازیش دادەنرێت . . . بەڵام لە بارەی ئێمەوە بەو شێوەیە نیە ، بەڵكو تەنانەت بیركردنەوەشمان لە بارەی جیهاد و شەڕكردن بۆ پارێزگاری كردن هەقی فەوتا و لێسەندراو و پیرۆزیەكانمان تاوانێی زۆر گەورە و ناقۆڵایە . . . بەڵكو بە تیرۆریست و پیاو خراپ و پیاو كوژ و دڕندە دێینە هەژمار كردن و پێویستە لەگەڵماندا جەنگ و ململانێ دەست پێبكات و لەناو بچین و نەمێنین و بڕۆین . . ؟!
بۆچی ئەم هەموو دوژمنایەتیە . .؟ !
تەنها لەبەر ئەوەی كە پارێزگاری كردن لە ئۆمەتی موسوڵمانان بێ هێز و نابوت بێت .. تواناو هێزی خۆی بۆ هێشتنەوە و مانەوەی لە دەست بدات . . تا نابوت و وێران كردنی وڵات و خاكی موسوڵمانان لە پێش ئەودا نابوت كردن و وێران كردنی بیر و باوە ڕ و ئەقڵا و پیرۆزیەكانیان بۆ گەل و میلەتە بێباوەڕەكان ئاسان و سوك تر بێت . . .! !
تائەوەی گەلە كافر و بێ بڕواكان بتوانن بە پشت گوێ خستنی هەق و مافی موسوڵمانەكانیش لەئەوپەڕی ئاسایش و ئارامیەوە بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە ترسێكیان هەبێت و بۆ دروست ببێت ، بە بێ ئەوەی بچۆلەترین ڕەخنە یان بەرهەڵستی بكرێن ژیانی خۆیان ببەنەسەر . ! !
تائەوەی هیچ كەسێك بەوان (ناْ ) نەڵێت . . . لە كاتێكدا ئەوان مەشغوڵی نابوت كردن و فەساد و كوشتنی موسوڵمانانن لەسەر زەوی ئیسلام و موسوڵماناندا . . ! !
هیچ كەسێك بەوان ( ناْ ) نەڵێت . . . كاتێك كە بیر و باوەڕ و ڕەوشت و بەها گران قەدر و بەقیمەتەكانی ئۆمەت و گەلانی ئیسلامی سەر دەبڕن . . ! !
هیچ كەسێك بەوان ( ناْ ) نەڵێت . . . كاتێك بە پەلە دەگەنە سەر ماڵا وسامانی گەلانی موسوڵمان . . لە بانك و گیرفانە قوڵەكانی خۆیان دا دایدەنێن . . .! !
بۆچی نابوت كردن و لابردنی بیر و باوەڕی خۆشەوەیستی و رق لێبونەوە (ولاء وبراء) و جیهاد كردن لەپێناوی خوای گەورە دا لە ئیسلا م و لە مەیدانی هەست و بیر و باوەڕ و كردار و ڕاستی ژیانی موسوڵماناندا ، ژیانێكی ئارام و بێ دەردی سەری بۆ دوژمنانی ئیسلام فەراهەم دێنێت .
ژیان بەسەر بردن لەگەڵا موسوڵمانانێكی وا دا لە ڕاستی دا مردون چونكە ئەوان بێجگە لە تێر كردنی شەهوەت و غەریزەكانی خۆیان . . . هیچ كار و جوڵیەك ناكەن بۆ سەر بەرزی ئەم ئیسلامە و سەرخستنی موسوڵمانان ئەوانە وەكو چوار پێ وان و لەڕاستی دا زۆر خرابتر و ناشرینترن لەوە . . .! !
ئۆمەت و گەلێك بە بێ عقدەی (ولاء وبراء ) . . . وە بە بێ هێز و بەبێ جیهاد . . . دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی هێرش و دەست درێژی بكرێتە سەری . . . گەورە و بچوك و دەسەڵات دار و بێ دەسەڵات تەماح دەكەنە ئەو گەل و میلەتە و هەموو كەسێك بەرامبەری دەبێتە پاڵەوان و قارەمان . . ! !
ئایا ئەم شێوەی بیركردنەوە و خۆسازاند و دانیشتن لەگەڵا دز و جەردەكانی صهیۆنیزم و جولەكە . . . داگیركەرانی خاك و وڵاتە ئیسلامیەكان و بكوژانی موسوڵمانان . . . مانەوە دانیشتن لەگەڵا ئەواندا بەسەر شۆڕی و زەلیلی بە ئارامی و ئاسایش و بێ هیچ نارەحەتیەك . . .ڕازی بون بەبێ نرخ ترین و سوكترین بەها لە بەرامبەری هەموو ئەوانەی كە داگیر كراوە و لێسەندراوە . . . دەتوانرا لە لای ئۆمەتانی ئیسلامی بەم شێواز و جۆرە قبوڵی بكەن و پێی ڕازی بن . ؟ ! مەگەر ئەوەی كە دوای لێسەندنەوە و داڕمانی بیر و باوەڕی (ولاء وبراء)و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا لە هەست و بیر و بیر و باوەڕی موسوڵمانان دا .
ئەگەر سەیری مێژوو بكەین و ورد بینەوە . . دەبینین كە هیچ زەرە و زیانێك نەگەیوە بە پەیكەر و لاشەی ئۆمەت وگەلانی ئیسلام . . وەلێشی نادرێت مەگەر بە هۆی ئەوەی كە عقیدە و بیرو باوەڕی (ولاء وبراء) و جیهاد كردن لە پێناوی خوای گەورەدا پشت گوێ خرابێت و وازلێهێنرابێت . . .