له‌شوبهه‌ی خه‌واریجه‌كان : بۆیه ئێوه كافرن چونكه كوفرتان نه‌كردوه به‌طاغوت ئه‌ویش طاغوتی گه‌ل و خه‌ڵكیه
یه‌كێك له‌شوبهه‌ی خه‌واریجه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن بۆیه ئێوه كافرن چونكه كوفرتان نه‌كردوه به‌طاغوت ئه‌ویش طاغوتی گه‌ل و خه‌ڵكیه كه كوفریان پێ ناكه‌ن و به‌كافری نازانن وه‌ك خوای گه‌وره له حاڵی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌فه‌رمووێت ( قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ …) ؟
وه‌ڵام : به‌لێ وابوون ، ئاخر براكه‌م قه‌ومی ئیبراهیم هه‌مووی له بنچینه‌دا موشریك و بتپه‌رست بوون ، ته‌نها خێزانی و پێغه‌مبه‌ر لوط موسڵمان بون بۆیه ئاوا به‌گشتی ته‌كفیری كردن، الله تعالی ده‌فه‌رمویت : ( إذ قال لأبیه وقومه ما هذه التماثیل التی أنتم له عاكفون ) وه ده‌فه‌رموێت : ( فآمن له لوط وقال إني مهاجر الى ربي..) العنكبوت ۲۶٫
وه له صه‌حیحی بوخاری دا هاتوه : { .. قال ياسارة ليس على وجه الأرض مؤمن غيري وغيرك } ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا ته‌نها ئیبراهیم و ساره‌ی خیزانی و لوط موسڵمان بون له‌سه‌ر زه‌وی.
هه‌روه‌ها ئیمامی طه‌به‌ری له ته‌فسیره‌كه‌ی دا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی سوره‌تی زخرف ( وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ (۲۶) ئه‌فه‌رمێت : “يقول تعالى ذكره: (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لأبِيهِ وَقَوْمِهِ) الذين كانوا يعبدون ما يعبده مشركو قومك يا محمد ” واته خوای گه‌وره باسی ده‌كات و ئه‌فه‌رمێت بیهێنه‌وه یادی خۆت كاتێ ئیبراهیم به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی وت كه هه‌مان شتیان ده‌په‌رست ئه‌ی موحه‌مه‌د كه موشریكانی قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ده‌یپه‌رستن .
كه‌واته ئه‌م ئایه‌ته باس له قه‌ومی موشریكان ئه‌كات ، نه‌ك ئه‌م خه‌ڵكه‌ی موسڵمانن خۆیان ئه‌ده‌نه پاڵ ئیسلام و دروشم و پایه‌كانی ئیسلام ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێن ئئ باشه خۆ موشریكانی قوره‌یشیش خۆیان ئه‌دایه پاڵ دینی ئیبراهیم و حه‌جیان ده‌كرد و زۆر په‌رستشیان ئه‌نجام ئه‌دا به‌و په‌رستش و دروشمانه نه‌بون به موسڵمان و ئیبراهیمی چونكه شیرك و كوفریان هه‌بوو و موه‌حید نه‌بون ؟ منیش ئه‌ڵێم راسته ، به‌لام ئه‌مه‌ی ئێوه‌ی ده‌یڵێن و قیاسی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه موسڵمانه جیاوازه
یه‌كه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خۆی به ده‌قی ئایه‌ت ته‌كفیری كردن و به موشریك ناوی بردن هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صل الله علیه وواله وسلم ته‌كفیری كردن و بێ به‌ری كردن له‌دینی ئیبراهیم.
دووه‌م : له‌به‌رئه‌وه‌ی دینی ئیبراهیمی به هاتنی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم سرایه‌وه و نه‌سخ بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ئعتیبارێكی نه‌ما ، سێیه‌م : له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو قوره‌یشیه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌بێ بونی جیاوازی هه‌موو كافر و موشریك بون، و هیچ دینێكی ئاسمانی نه‌مابوو له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌مووی ده‌ستكاری كرابوو و گۆرابوو ، به‌ڵام خه‌لكی ئیستا جیاوازه تیایدایه موسڵمان ئیزهاری ئیسلام ده‌كات به‌رواله‌ت ، تیایدا هه‌یه ئیزهاری كوفر و شیرك ده‌كات تیایدا هه‌یه ، موسڵمانه و مستضعف ه ، تیایدا هه‌یه موسڵمانه و موكره‌هه، بۆیه ناكرێ ئه‌و خه‌ڵكه به‌پێی استصحاب كه لاوازترینی به‌ڵگه‌كانه خه‌لكی كافر بكه‌ین و خوێن و ماڵێان هه‌موو به‌گشتی به‌حه‌لال بزانین چونكه به‌راستی مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیر و كوشتن په‌رژینی مه‌رج و احتیاط كردنی زۆر بۆدانراوه حوكمه‌كه‌ی زۆر ترسناكه هیچ كات زانایانی ئه‌هلی سونه له‌بابه‌تی ته‌كفیر و خوێنی موسڵمان به‌په‌له نه‌بونه به‌لكو زۆر زۆر لێی ترساون ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو هه‌ره‌شه‌و سزایه‌ی هاتوه له قورئان سونه‌ت ده‌رباره‌ی كوشتنی به‌ناحه‌ق و كافركردنی موسڵمان، به‌راستی ئه‌و كه‌سانه ترسی خوا و قیامه‌ت له دڵیان نه‌ماوه ئاوا به‌وجۆره به‌پێی گومان و ئه‌گه‌ر و پێوه‌ی عه‌قڵی خوێنی موسڵمان و مالی موسڵمانیان هه‌رزان فرۆش كردوه . باشان ئه‌وه‌ش بزانین كه دینی خواش وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه نیه به‌لكو خوای گه‌وره ئه‌م دینه‌ی جیاواز كردوه له دینه‌كانی پیشوو به‌وه‌ی پارێزراوه تاقیامه‌ت و به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك هه‌ن له‌سه‌ر حه‌ق و رای ئه‌په‌رێنن و پیاده‌ی ئه‌كه‌ن وه‌كو خۆی.
چواره‌م : كه زانیمان ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئیمه جیاوازم له‌خه‌ڵكی پێش هاتنی ئیسلام وه كه زانیمان له نێو خه‌ڵكی موسڵمان و مستضعف و موكرهـ هه‌یه وه دینی خوا وه‌كو خۆی ماوه ، كه‌واته ئه‌وه نایگرێته‌وه كوفر بكرێ به‌و خه‌ڵكه به طاغوت بزانرێ بۆیه حوكم دان به‌پێی حوكمی دونیا له‌شه‌رعدا وه به‌به‌لگه‌ی قورئان و سونه‌ت و ئیجماع و وته‌ی پێشه‌وایان و ووته‌ی زانایان و مێژووی ئیسلام ته‌نها به‌پێی رواله‌ت حوكم ئه‌درێ ئه‌وه‌ش به‌ده‌رخستنی دروشمێك له دروشمه‌كانی ئیسلام، وه حوكمی كوفریش به‌ده‌رخستنی كوفر و شیركی گه‌وره ئه‌درێ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ، ئه‌م یاسایه‌ش چه‌سپاوه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هیچ یه‌كیك له‌زانایان نه‌یوتوه و به‌لگه نیه له‌سه‌ری كه كۆرانگاری به‌سه‌ر بێت ، چونكه له‌مێژووی درێژی ئیسلامدا كۆمه‌ڵگاكانی موسڵمانان وه‌كو ئیستا به‌ڵكو زیاتریش كوفر و شیرك و تاوان تیایدا بڵابوه وه‌ك كۆمه‌ڵگای فاطمیه‌كان و عوبه‌یدیه‌كان و صه‌فه‌ویه‌كان و غه‌ساسینه‌كان و حلولی و ئیتحادی و هه‌موو فیرقه‌كانی تر هیچ كات زانایان ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یان به‌كار نه‌بردوه بڵێن ئه‌صل له خه‌لكی بۆته كوفر و هه‌مویان كافرن و طاغوتن هه‌ركه‌سێك كوفر به خه‌ڵكی نه‌كات كافره ، ئه‌به‌ده‌ن شتی وانه‌بوه ته‌نها له‌م سه‌ره شه‌یطانانه‌ی ئیستا كه ده‌رچوون ، الله تعالی دوایان ببرێته‌وه.