ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن كوشتن و كوشتار نیه له ئیسلام سه‌رتان دای له‌به‌رد
ئه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه چی یه
سورة التوبة الا ية۲۹
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ
ئایه‌ته‌کانی پێشووتر باسی جه‌نگ کردن بوو له‌گه‌ڵ بتپه‌رست و یاخییه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رمان به جه‌نگ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کتێبه‌کاندا ده‌دات، واته: له‌گه‌ڵ جوله‌که‌کان و دیانه‌کان. وه ڕێگا خۆشکردنه له بۆ غه‌زای ته‌بووك له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کان و عه‌ره‌به‌کانی غه‌ساسینه له ووڵاتی شام، که ئه‌مانیش دیان بوون له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کاندا یه‌کیان گرتبوو. فه‌رمایشته‌که ئاڕاسته‌ی موسڵمانه‌کان کراوه ده‌فه‌رموێت: كوشتاربكەن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که خاوه‌ن کتێبن، چونکه ئه‌وانه به‌ڕاستی ئیمانیان به خودا‌و به ڕۆژی دوایی نیه، وه ئه‌وه‌ی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) حه‌رامیان کردووه ئه‌وان حه‌رامی ناکه‌ن و پەیرەوی لێ ناكەن، وه نه‌که‌وتوونه‌ته شوێن ئایینی ئیسلام و ملکه‌چی نابن، جا با كوشتاربكەن له‌گه‌ڵیاندا تا به ژیانی ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام ڕازی ده‌بن و له کاتی توانا‌و هه‌بوونیاندا ملکه‌چ ده‌که‌ن و جزیه ده‌ده‌ن. بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ووڵات و ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵك و چاکترکردنی باری گوزه‌رانی ژیانی موسڵمانان، پێویسته له‌سه‌رشانی موسڵمانانی خاوه‌ن پاره‌و سامان که ساڵانه زه‌کاتی سامانه‌کانیان بده‌ن، زه‌کاتیش پایه‌یه‌که له پایه‌کانی ئیسلام، وه‌کو نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج .. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌یش که موسڵمان نین به‌ڵام خاوه‌ن کتێبن ئه‌گه‌ر که‌وتنه ژێر سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلام، له‌سه‌ر ئه‌وانیش پێویسته ساڵانه هه‌ندێك له ماڵ و سامانیان بده‌نه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت .. جا ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌یده‌ن پێی ده‌وترێت(جزیة)، چونکه جه‌زادانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر پاراستنی خۆی و ماڵ و منداڵی وه‌کو هه‌ر موسڵمانێکی تر .. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئازادبوونی له جێبه‌جێ کردنی واجباتی ئایینه‌که‌ی خۆی، به‌و شێوه‌ی که ده‌یه‌وێت. خودا له‌م ئایه‌ته‌دا که ده‌فه‌رموێت: خاوه‌ن کتێبه‌کان _ مه‌به‌ست جوله‌که‌کان و دیانه‌کانه_ باوه‌ڕیان به خودا نیه .. له‌م ئایه‌ته‌دا که دێت باسی چۆنیه‌تی بێ باوه‌ڕییه‌که‌یان ده‌کات و ڕوونی ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕه‌که‌یان هاوه‌ڵدانانی تیادایه بۆ خودای تاك و ته‌نها.
سورة محمد الاية ۳۵
فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ
لەم فەرمایشتەدا وا دەردەکەوێت کە موسڵمانەکان لە مەدینەدا کەسی وایان تێدا بوو بێت کە جیهادیان لەلا قورس و ناڕەحەت بوو بێت و حەزیان لەوە بوو بێت بۆ خۆیان دانیشن و بەشداریی جیهاد نەکەن… جا فەرمایشت لێرەدا دەفەرموێت: ئەی موسڵمانینە! لەکاتی شەڕ کردن لەگەڵ دوژمنان‌دا سست و کەمتەرخەم مەبن، بە چەشنێك کە واز لە شەڕ بهێنن، لە حاڵێکدا کە ئێوە بەهۆی ئیمانەکەتانەوە لەوان بەرزترو بەڕێزترن… ئێوە خوداتان لەگەڵەو خودایش هیچ شتێك لە پاداشتی کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە.
سورة ال عمران الاية ۸۳
أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ
ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕووکردنه ئایین و بەرنامەی خودا یاخی ده‌بن، بەرنامەیەك و حوكمیكی تریان ده‌وێت؟! ئایا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خودا ده‌ربچن و خۆیانی لێ بته‌کێننه‌وه؟! له کاتێکدا که هه‌رچی گیاندارو بێ گیان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا له ژێر ڕکێفی ئیراده‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوادان، جا خۆیان بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربچن و خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.. له ڕۆژی دواییشدا هه‌موو هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. سه‌رنج بده، هیچ ئاده‌میزادێك نیه که به‌و شێوه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ئاوا درووست کرا بێت، له ڕووی ڕه‌نگ و ڕووخسار‌و، درێژی و کورتی و، لاوازی و قه‌ڵه‌وی و، زیره‌کی و که‌وده‌نی و، هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی و، ژیان و مردن و، له دایکبوونی له‌دایك و باوکێك و له کاتێکی دیاریکراو‌و له‌سه‌ر زه‌مینێکی دیاریکراو… هتد، هه‌موو ئه‌وانه له‌لایه‌ن خوداوه دیاری ده‌کرێن و ته‌نها به بڕیاری ئه‌و ده‌بن. هه‌رچی گیاندار هه‌یه _ جگه‌له ئاده‌میزاد_ به‌پێی ئه‌و یاسای که خودا دایناوه بۆ ژیان، ژیانی خۆی ده‌باته سه‌ر، ئه‌و یاسایه‌ش(غریزة) ی پێ ده‌وترێت. هه‌روه‌ها سه‌رنجی زه‌وی و ئاسمانه‌کان بده، ئه‌و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی که له ژێر ئه‌و گومه‌زه شیینه‌دان وان به‌ڕاسه‌رمانه‌وه، هه‌موویان به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که خودا بۆی دیاریکردوون، هه‌ریه‌که‌و له خولگه‌ی خۆیدا خه‌ریکی سوڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌مڕه.
سورة الممتحنة الاية ۱
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَاءَكُمْ مِنَ الْحَقِّ يُخْرِجُونَ الرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ أَنْ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ رَبِّكُمْ إِنْ كُنْتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَادًا فِي سَبِيلِي وَابْتِغَاءَ مَرْضَاتِي تُسِرُّونَ إِلَيْهِمْ بِالْمَوَدَّةِ وَأَنَا أَعْلَمُ بِمَا أَخْفَيْتُمْ وَمَا أَعْلَنْتُمْ وَمَنْ يَفْعَلْهُ مِنْكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ
کاتێك پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) ویستی لەگەڵ لەشکرێکی گەورەدا بەرەو شاری مەککە _ بە مەبەستی ڕزگار کردنی_ بکەوێتە ڕێ، ( حاطبی کوڕی ئەبوبەلتەعە) بە دزیەوە کاغەزێکی بۆ بێ باوەڕانی مەککە نووسی، تا لە نیازی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئاگاداریان بکاتەوە… کاغەزەکەی دایە دەست ئافرەتێکی بتپەرست تا بیبات بۆیان… خودای گەورە پێغەمبەری(صلی اللە علیە وسلم) لەمە ئاگادار کردەوە، ئینجا پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) عەلی و زوبەیرو میقدادی نارد تا کاغەزەکەی لێ وەربگرن، ئافرەتەکە ووتی: هیچم پێ نیە، ووتیان بەڵێ پێتە، جا خۆت دەریبخە، وە گەرنە هەموو لەشت دەپشکنین، ئینجا ئافرەتەکە ناچار بوو کاغەزەکەی لەناو پرچیدا دەرهێناو پێی‌دان. کاتێك کاغەزەکە گەیشتەوە دەستی پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەر بە (حاطب) ی فەرموو: ئەمە چی یە؟. حاطبیش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) من دووڕوو نیم، بەڵام من لە مەککەدا هیچ خزم و کەسێکم نیە، ماڵ و منداڵم لەوێ بەجێهێشتووە ویستم چاکەیەك لەگەڵ بێ باوەڕانی مەککەدا بکەم تا بۆ کاتی تەنگانە چاوێکیان لێم بێت… عومەری کوڕی خەطاب فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) ڕێگام بدە با ملی ئەم دووڕووە بپەڕێنم… بەڵام پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەیزانی کە حاطب دووڕوو نیەو لە قسەکانیدا ڕاست دەکات و ئەوە هەڵەیەکە کردوویەتی، بۆیە بە عومەری فەرموو: حاطب بەشداریی غەزای بەدری کردووە، ڕەنگە خودا سەیری دڵی بەدری یەکانی کردبێت، بۆیە پێی فەرموون: ئەوەی دەتانەوێت بیکەن من لێتان خۆش بووم… ئینجا ئەم ئایەتە پیرۆزە دەربارەی ئەم ڕووداوە هاتە خوارەوە کە دەفەرموێت: ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە! ئێوە دوژمنەکانی من و دوژمنەکانی خۆتان مەکەنە دۆستی خۆتان و خۆشەویستییان بۆ دەرمەبڕن، لە حاڵێکدا کە ئەوان باوەڕیان نیە بەو حەقەی کە بۆ ئێوە هاتووە( کە ئایینی پیرۆزی ئیسلامە)… تەنها لەبەر ئەوە پێغەمبەرو(صلی اللە علیە وسلم) ئێوەیان لە مەککە وەدەرنا کە ئیمانتان بە خودای پەروەردگارتان هێنابوو… نابێت ئێوە ئەوانە بکەنە دۆستی خۆتان، ئەگەر ئێوە لە ڕێگای منداو بە مەبەستی ڕەزامەندیی من کۆچتان کردووەو غەزاتان ئەنجام داوە… ئێوە بە نهێنیی خۆشەویستیی خۆتانیان بۆ دەردەبڕن، لە حاڵێکدا کە من ئاگادارم لەوەی کە ئێوە دەیشارنەوەو بەوەیش کە دەریدەخەن… جا هەرکەسێکتان دۆستایەتیی لەگەڵ ئەوانەدا بکات، ئەوە لە ڕێگای ڕاست و ئاشکرا وێڵ و سەرگەردان بووە.
سورة الماءدة الاية ۵۷
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌و خاوه‌ن کتێبانه‌ی پێش ئێوه، واته: جوله‌که‌کان و دیانه‌کان، وه ئه‌و دووڕووه بێ باوه‌ڕانه‌یش که گاڵته‌و قه‌شمه‌ری به ئایینه‌که‌تان ده‌که‌ن، به دۆست و یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی خۆتان مه‌زانن، له خودا بترسن و خۆتان له غه‌زه‌بی بپارێزن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانداری ته‌واون.
سورة الانفال الاية ۶۰
وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ
شه‌ڕ کردن حاڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه، له‌به‌رئه‌وه به درێژایی مێژوو تا ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ها شه‌ڕی گه‌وره‌و بچووك له نێوان دوو ووڵات، یان دوو هۆز، یان دوو نه‌ته‌وه‌دا هه‌ڵگیرساوه‌و، ئه‌م سه‌ر زه‌وی یه بێ شه‌ڕوشۆڕ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك شه‌ڕ کوژابێته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا خودا فه‌رمان ده‌دات به‌سه‌ر موسڵمانه‌کاندا، که ده‌بێت به‌پێی توانا هه‌موو جۆره هۆکارێکی هێزو تفاقی شه‌ڕ کردن ئاماده بکه‌ن و هه‌یانبێت و، ئه‌سپی شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووره‌کانی ووڵاتیان ڕابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌چاکی به‌رانبه‌ر دوژمنانیان بووه‌ستن و، له‌گه‌ڵیاندا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. ئیمامی موسلیم ده‌یگێڕێته‌وه، که پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) که له‌سه‌ر مینبه‌ر ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوێنده‌وه، سێ جار فه‌رمووی الا ان القوة الرمي) واته: ئاگادار بن هێزو توانا بریتی یه له هاوێشتن و تێگرتن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگرتنه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا تیر‌و که‌وان و مه‌نجه‌نیق بوو بێت، له ئه‌مڕۆدا گولله‌و تۆپ و بۆمباو موشه‌ك و (صاروخ) ده‌گرێته‌وه، جا چ به فڕۆکه‌ی جه‌نگیی بهاوێژرێت یان به پاپۆڕی جه‌نگیی له ده‌ریاوه بهاوێژرێت، یاخود هه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی یه‌وه بته‌قێنرێت. خودا خودا به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان له هه‌موو کات و سه‌رده‌م و شوێنێکدا ده‌فه‌رموێت: هه‌موو جۆره چه‌ك و هێزێك ئاماده بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی خودا‌و دوژمنانی خۆتانی خۆتانی بترسێنن، ئه‌و دوژمنانه‌ی که پێیان ده‌زانن و ده‌یانناسن، هه‌روه‌ها ئه‌و دوژمنانه‌یش که پێتان نه‌زانیون و نایان ناسن به‌ڵام خودا ده‌یان ناسێت.. ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که له ڕێگای خوادا ده‌یبه‌خشن، جا که‌م بێت یاخود زۆر بێت، به‌فیڕۆ ناڕوات، به‌ڵکو پاداشته‌که‌یتان پێ ده‌درێته‌وه، له ژیانی دنیادا سه‌رکه‌وتوو سه‌ر به‌رز ده‌بن و، له ڕۆژی دواییشدا به به‌هه‌شتی ڕازاوه‌ی خودا شاد ده‌بن..
سورة التوبة الاية ۲۸
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ إِنْ شَاءَ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! زۆر چاك بزانن که ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵ دانه‌رو پیسن، نابێت له دوای ئه‌مساڵ جارێکی تر نزیکی که‌عبه‌ی پیرۆز بکه‌ونه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه به‌م قه‌ده‌غه‌کردنه بازاڕی کاسپی و بازرگانیتان کز ببێت و هه‌ژاریی ڕووتان تێبکات، ئه‌وه هیچ ترسی ئه‌وه‌تان نه‌بێت، له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێت به فه‌زڵ و که‌ره‌می خۆی سوودو قازانجتان پێ ده‌به‌خشێت و بێ نیازتان ده‌کات. به‌ڕاستی خودا زۆر زانا‌و حه‌کیم و کاربه‌جێیه. که خودا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و بتپه‌رستانه پیسن، وه‌نه‌بێت مه‌به‌ستی پیسیی له‌ش بێت، به‌ڵکو مه‌به‌ستی پیسێتی باوه‌ڕو کرده‌وه خراپه‌کانیانه .. ئه‌وه‌تا وا باوه به که‌سێکی خراپه‌کارو به‌دڕه‌وشت ده‌ڵێن: کابرایه‌کی پیسه یان کابرایه‌کی گڵاوه .. مه‌به‌ست له‌وه خراپیی کرده‌وه‌کانیه‌تی.
سورة التوبة الاية ۵
فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که په‌یمانه‌که‌یان له چوار مانگ که‌متره، یان ماوه‌ی دیاریکراوی نیه، که چوار مانگه‌که ته‌واو بوو _ که خودا مۆڵه‌تی پێداون و له‌و چوار مانگه‌دا نابێت ده‌ستدرێژییان بکرێته سه‌ر_ ئیتر دوای ئه‌وه له هه‌ر کات و له هه‌ر شوێنێکدا ئه‌وانه‌تان بینی بیانکوژن یان به دیلیی بیانگرن، وه ده‌وره‌یان بده‌ن و ڕێگای هاتوچۆیان لێ ببڕن. وه له‌هه‌ر شوێنێك که بۆ که‌مین و چاوه‌ڕوانی بشێت، دانیشن بۆیان و ڕێگایان پێ بگرن. واته: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ئازاریان بده‌ن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك که ده‌فه‌رموێت هه‌بێت و بگونجێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردله‌كوفر و شیرك و ئیمانیان هێناو، به جوانی نوێژیان کرد‌و زه‌کاتی ماڵ و سامانی خۆیان دا، ئه‌و کاته به‌ریان بده‌ن و هیچ ئازارێکیان پێ مه‌گه‌یه‌نن .. بێگومان خودا زۆر لێبوورده‌و خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه.
سورة الانفال الاية ۱۲
إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ
خودا به وه‌حی فه‌رمانیدا به فریشته‌کان: که من له‌گه‌ڵتاندام به یارمه‌تیدانتان و، ترس ده‌خه‌مه دڵی بێ باوه‌ڕه‌کان وه ئێوه‌یش به ئیلهام هێز بخه‌نه دڵی ئیمانداران، تا له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا خۆڕاگر‌و پته‌و بن. فاضربوا… هه‌ندێك له موفه‌سیران ده‌ڵێن: ئه‌م فه‌رمایشته ئاڕاسته‌ی فریشته‌کان کراوه. ده‌فه‌رموێت: ده‌ست له‌گه‌ردن و سه‌ری بێ باوه‌ڕان بوه‌شێنن و، له‌سه‌ر په‌نجه‌کانیان بده‌ن و بیبڕن، تا توانای گرتنی چه‌کیان نه‌مێنێت. هه‌ندێکی تریان ده‌ڵێن: ئه‌م فه‌رمایشته ئاڕاسته‌یه بۆباوه‌ڕداران، چونکه له ئایه‌تی پێشووتردا فه‌رمووی: خودا فریشته‌کانی بۆ موژده‌دان نارد، تا موجاهیده‌کان دڵنیا بن که خودا سه‌ریان ده‌خات. وه‌کو باسمان کرد ژماره‌ی له‌شکری بێ باوه‌ڕان سێ چه‌ندانه‌ی موسڵمانه‌کان بوو. چه‌ك و تفاقی شه‌ڕیان به ته‌واوی پێ بوو، به پێچه‌وانه‌ی موسڵمانه‌کان که بۆ شه‌ڕکردن ئاماده نه‌بووبوون و ژماره‌شیان که‌م بوو. بۆیه که زانیان تازه شه‌ڕ یه‌خه‌ی پێ گرتوون، هه‌ندێکیان ترس دایگرتن خودایش فریشته‌کانی نارد تا هێزی دڵیان قایم بکات و به زۆر بکه‌ونه پێش چاوی بێ باوه‌ڕان. خاوه‌نی ته‌فسیری (المنار) یش له‌سه‌ر ئه‌م ڕایه‌یه.
سورة الانفال الاية ۳۹
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
ئه‌م فه‌رمایشته‌یش ئاڕاسته‌ی موسڵمانه‌کان کراوه، ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی موسڵمانینه! له‌گه‌ڵ ئەو كافرانەدا شه‌ڕ بکه‌ن، تا له‌خودا زیاتر به‌ندایه‌تی بۆ که‌سێکی تر ئەنجام نەدرێت، وه ئایین و یاسا هه‌ر ئایین و یاساکه‌ی خودا بێت، هه‌روه‌ها تا هیچ موسڵمانێك نه‌که‌وێته ژێر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان، بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك بتپه‌رستانی مه‌ککه له‌گه‌ڵ موسڵمانه بێ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا وایان ده‌کرد، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان وازیان له دوژمنایه‌تی ئێوه هێنا، ئه‌وه بێگومان خودا ئاگاداره به کرده‌وه‌کانیان و به‌وه‌یش که له ناو دڵیاندایه‌و، به‌و پێیه پاداشت وه‌رده‌گرنه‌وه. ده‌بێت بزانین مه‌به‌ست له‌م فه‌رمایشته ئه‌وه نیه که که‌س به‌زۆر موسڵمان بکرێت، خودا ده‌فه‌رموێت: لاإکراه في دین واته: ئایین زۆره ملێی تیا نیه که‌س به زۆر موسڵمان ناکرێت.. جا ئه‌گه‌ر هێزێك یان ده‌سه‌ڵاتێك ڕێگا له گه‌یاندنی په‌یامی خودا بگرێت و دوژمنایه‌تی بکات له‌گه‌ڵ موسڵماناندا، پێویسته مۆڵه‌تیان پێ نه‌درێت و به‌توندی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکرێت تا هیچ ڕێگرێك نه‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا. به درێژایی مێژووی ئیسلام هیچ که‌سێك به زۆر‌و له‌ژێر فشاردا موسڵمان نه‌کراوه، به‌ڵگه‌یش ئه‌و هه‌مووه دیان و جوله‌که‌یه‌یه که به ئازادیه‌کی ته‌واوه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ووڵاتانی ئیسلامی‌دا ژیاون و، بگره شار‌و گوندی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه‌و هه‌یه.
سورة محمد الاية ۴
فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ
ئەی موسڵمانینە! ئەگەر لە شەڕدا لەگەڵ بكافر و مورتەدەكاندا بەیەك گەیشتن و بەرەنگاری یەکتری بوونەوە، ئەوە شاڵاویان بۆ ببەن و بە کوشتن بیاندروونەوەو گەردنیان بپەڕێنن، تا بە تەواویی شپرزەو شڕیان دەکەن و توانای شەڕکردنیان نامێنێت، ئینجا ئەوانەیان کە بە دیلی دەیانگرن بیانبەستنەوە تا ڕانەکەن، پاشان یان هەروا بەریان بدەن و ئازادیان بکەن، یاخود بەرانبەر ئەو بڕە ماڵ و سامانەی کە خۆیانی پێ دەکڕنەوە یان بەرانبەر ئەنجامدانی ئەو کارەی کە پێیان دەسپێرن، دەستیان لێ بەربدەن و ئازادیان بکەن… ئەمە هەروا دەبێت تا بە تەواویی شەڕ تەواو دەبێت و بنەو بارگەی قورسی چەکی دادەنێت… ئەگەر خودا بیەوێت، ئەوە بەبێ شەڕکردنی ئێوە هەر بە خۆی پەلوپۆی دوژمنانتان دەکات، بەڵام حیکمەتی خودا وایە کە بکەونە ژێر تاقیکردنەوەو بەگژ یەکتریدا بچنەوە، تا بە چاکیی ئیمانداران دەربکەون و بناسرێن… ئینجا ئەوانەی کە لە ڕێگای خوادا دەکوژرێن، خودا کردەوەکانیان بزر ناکات و هەرواو بەفیڕۆ ناڕوات. (وثاق): بە شتێك دەوترێت کە بار‌و شتی تری پێ دەبەسترێتەوە. (إثخان): توند‌و تیژیی و شەڕکردنە. (أوزار): کۆڵ و باری قورسە.
سورة الفتح الاية ۱۶
قُلْ لِلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ فَإِنْ تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا وَإِنْ تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُمْ مِنْ قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمً
ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)! بەو دەشتەکییانەی کە لە هاتن بۆ حودەیبیە بەجێمان و خۆیان دواخست بڵێ: کە لەمەودوا داواتان لێ دەکرێت کە هێرش بکەنە سەر قەومێك کە بەهێزو خاوەن توانان، تا لەگەڵیاندا بجەنگن، ئەگەر ئەوان جەنگیان کرد… یاخود بەبێ جەنگ بچنە سەریان، ئەگەر ویستیان ئیمان بهێنن و موسڵمان ببن… جا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵ بن و ملکەچی بنوێنن، ئەوە خودا لە ڕۆژی دواییدا پاداشتێکی زۆر چاکتان دەداتەوە… خۆ ئەگەر پشت بکەنە ئەم فەرمانەی خودا، وەکو پێشتریش هەر پشتتان کردە ئەو فەرمانەی کە داواتان لێ‌کرا بچن بۆ عەمرە کردن، ئەوە خودا لە ڕۆژی دواییدا دەتانخاتە ژێر سزایەکی پڕ ئێش و ئازار ئایا ئەو گەلە بەهێزو خاوەن توانایە کێ بوون؟. هەندێك دەڵێن: هۆزی ( هەوازین) و ( غەطەفان) بوون لە شەڕی ( حونەین) دا، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن: گەلەکەی ( موسەیلەمەی کەززاب) بوون، هەندێکی تریش دەڵێن: ڕۆم و عەجەم بوون.
سورة الانفال الاية ۶۵
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ يَغْلِبُوا أَلْفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَ يفقهون
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! (صلی الله علیه وسلم) موسڵمانان هان بده بۆ كوشتاركردن… ئه‌گه‌ر ئێوه بیست که‌سی ئازا‌و شه‌ڕکه‌ری خۆڕاگر‌و کۆڵنه‌ده‌رتان تیا بێت به‌سه‌ر دووصه‌د شه‌ڕکه‌ری دوژمن‌دا زاڵ ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر صه‌د که‌سی له‌و چه‌شنه‌تان هه‌بێت، ئه‌وا به‌سه‌ر هه‌زار که‌سی ئه‌واندا سه‌رده‌که‌ون و تێکیان ده‌شکێنن، چونکه ئه‌وان تێناگه‌ن که شه‌ڕ کردن له‌ڕێگای خوادا ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتن ، هه‌روه‌ها له‌و ڕاستی یه‌ش تێناگه‌ن که ئێوه کاتێك شه‌ڕ ده‌که‌ن یه‌کێك له‌م دوو مه‌به‌سته‌تان هه‌یه، که هه‌ردووکیان مایه‌ی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و بوێریین بۆ ئاده‌میزاد: یه‌کێکیان له دنیادایه که سه‌رکه‌وتن و سه‌ر‌به‌رزی یه، دووه‌میشیان گه‌یشتنه به‌شه‌هیدیی و ڕه‌زامه‌ندیی خودا‌و چوونه به‌هه‌شتی به‌رینه.
سورة الاحزاب الاية ۲۶
وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقً
خودا ئەو خاوەن کتێبانە_ واتە جوولەکەکانی بەنی قورەیظە_ کە یارمەتی دوژمنانیان دا‌و دەستیان خستە ناو دەستیان لە قەڵاکانیان هێنانیە خوارەوەو ترسی خستە ناو دڵیان جا ئێوەیش کۆمەڵێکیانتان کوشت و کۆمەڵێکیشتان بەدیل گرتن. (صیاصي) کۆی (صیصة) یە، واتە: قەڵاو سەنگەر.
سورة الاحزاب الاية ۲۷
وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرً
خودا میراتی خانوو زەوی و ماڵی ئەو جوولەکانەی پێدان… هەروەها دوای ئەوەیش زەویەکتان بە میرات پێ دەبەخشێت کە هێشتا پێیدا نەڕۆیشتوون و قاچتان نەخستووەتە سەری… خودا بەسەر گشت شتێکدا خاوەن توانایەو هەرچیەکی بوێت دەیکات و دواکەوتنی بۆ نیە. پێویستە پێش ئەوەی بچینە خزمەت لێکدانەوەو ماناکردنی ئایەتە پیرۆزەکانی تر لێرەدا بە کورتی باسێکی ناپاکیی و خیانەتی ( بەنی قورەیظە) بکەین: ئەم هۆزە جوولەکە نیشتەجێی شوێنێك بوون لە نزیکی شاری مەدینەوە پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) پەیمانی دۆستایەتیی لەگەڵدا بەستن کە لە جێگای خۆیاندا بە دڵنیاییەوە بمێننەوە بە مەرجێك زیانیان بۆ موسڵمانەکان نەبێت… لە جەنگی خەندەقدا لەشکری ئەحزاب کە لە لەشکری چەندین تیرەو هۆز پێکهاتبوون (٢٠) ڕۆژ زیاتر بە دەوری خەندەقەکەدا مانەوە، بەبێ ئەوەی بتوانن لە خەندەقەکە بپەڕنە ئەوبەر چونکە پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) لەمبەری خەندەقەکەوە بەرامبەریان لەشکری دامەزراند بوو… ( حویەی کوڕی ئەخطەب) ی جوولەکە، کە یەکێك بوو لەو پیلانگێڕانەی بوونە هۆی سازکردنی ئەو هەمووە دوژمنە یەکگرتووە، هەستا چوو بۆ لای( کەعبی کوڕی ئەسەدی قورەیظی)_ وەك پێشتریش باسمان کرد_ کە خاوەنی پەیمانی دۆستایەتیەکە بوو لەگەڵ پێغەمبەرداو(صلی اللە علیە وسلم) زۆر هەوڵی لەگەڵدا تا ئەو پەیمانەی پێ هەڵوەشاندەوەو بەڵێنی لێ وەرگرت کە لەگەڵ لەشکری دوژمنان‌دا هاوکاریی بکات و ڕێگا بدات لەلای ئەوانەوە هێرش بەرن و بچنە ناو مەدینەوە. پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) کە ئەمەی بیست چەند کەسێکی نارد بۆ لای دەمڕاستەکانیان تا بزانێت ئەوەی بیستوویانە ڕاستە یان نا؟. جا کە موسڵمانەکان چوونە لایان سەیریان کرد ئەوانە نیازیان زۆر خراپەو، ووتیان: ئێمە هیچ بەڵێن و پەیمانێکمان نەداوە بە ئێوەو پێغەمبەری خودایان بە درۆزن دانا‌و دەستیانکرد بە جنێوپێدانی… لەم هەڵوێستەدا موسڵمانەکان زۆر شڵەژان و ترس و بیمێکی زۆر دایگرتن، بەڵام پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) ئەوپەڕی متمانەی هەبوو بە یارمەتیدانی خودا‌و هەوڵی دەدا ترسی موسڵمانەکان هێور بکاتەوەو وورەیان پێ ببەخشێت، وە خۆی ئامادە کرد بۆ شەڕو ڕووی کردە دوژمنانی خودا. لەشکری دوژمنانی ئەحزابیش لەگەڵ جوولەکەکانی بەنی قورەیظەدا ژێر بەژێر ڕێککەوتبوون لەسەر ڕۆژێکی دیاریکراو تا بە یەکەوە هێرش ببەنە سەر مەدینە… جوولەکەکان ووتیان ئەو ڕۆژە شەممەیە، ئێمە شەڕی تیادا ناکەین ئینجا ڕێککەوتن لەسەر ڕۆژێکی تر… خودای گەورە لە شەوی ئەو ڕۆژە دیاریکراوەدا _کە شەوێکی زۆر تاریك و سارد بوو_ بایەکی زۆر توندی هەڵکرد بەسەر لەشکری دوژمنان‌دا، هەروەها کۆمەڵێك مەلائیکەشی وەکو سەربازی خۆی نارد. بەمەش ترسێکی ئیجگار زۆر چوویە دڵیان و هەر بەو شەوە بڕیاری گەڕانەوەیان دا… موسڵمانەکانیش بۆ بەیانی ئەو ڕۆژە کە سەیریان کرد کەس نەماوەو هەموو ڕۆیشتوون زۆر دڵخۆش و شادمان بوون… وە هەر لەو ڕۆژەدا خودا فەرمانی کرد بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) هێرش ببەنە سەر ئەو جوولەکە ناپاکانە تا سزای ناپاکیی خۆیان پێ بچێژن، ئیتر بەو شێوەیە پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) لەگەڵ هاوەڵانیدا ماوەی (٢٥) ڕۆژ چوار دەوری قەڵاکانیانی گرت، جا کە جوولەکەکان سەیریان کرد جگە لە تەسلیم بوون چارەیەکی تریان نیە، داوایان کرد( سەعدی کوڕی موعاذی ئەوسی)_ خودای لێ ڕازی بێت_ کە دۆست و ناسراویان بوو ببێت بە حەکەم و سەعد چی بڵێت ئەوان بە حوکمەکەی ڕازین… پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: منیش بە حوکمی سەعد ڕازیم. جا کە(سەعد) هات، بڕیاریدا چەکدارەکانیان بکوژرێن، بێ چەکەکانیشیان بە دیل بگیررێن… پێغەمبەری خودایش(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: ئەم بڕیارەی سەعد بڕیاری خودایە لەو بڵنداییەوە کە لە سەریەتی. (حویەی) ناپاکیش بەر ئەم بڕیارە کەوت و لەگەڵ باقی تاوانبارانی تریاندا کوژرا.
سورة التوبة الاية ۱۴
قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنْصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ
بیانكوژن ، خودا به ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دات، به‌وه‌ی ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌بن، هه‌روه‌ها سه‌رشۆڕو ڕیسوایان ده‌کات به‌وه‌ی که به‌دیل ده‌گیرێن وه سه‌رتان ده‌خات به‌سه‌ریاندا، به‌وه‌یش ئاوی دڵی ئه‌و موسڵمانانه ده‌دات که له جێی خۆی له‌لایه‌ن ئه‌و تاوانبارانه‌وه سزای زۆریان پێ چه‌ژراوه.
سورة الماءدة الاية ۳۳
إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
سه‌قامگیربوونی هێمنی و ئارامی و ئاسایش له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا زۆر زۆر پێویسته، جا ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکی یاخی و سه‌رکه‌ش له وڵات‌دا ده‌ستیانکرد به‌چه‌ته‌یی و ئازاردانی خه‌ڵك و کوشتنیان و داگیرکردنی ماڵ و سامانیان و ، ئارامیی و ئاسایشی وڵاتیان شێواند‌و، ترسیان خسته دڵی دانیشتوانه‌وه، ئه‌وه خودا ئه‌و جۆره تاوانبارانه به‌که‌سانی به‌شه‌ڕهاتوو له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: بێگومان جه‌زای ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا شه‌ڕ ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ووڵات پڕ بکه‌ن له فه‌سادو خراپه‌کاری،جه‌زایان ئه‌وه‌یه بکوژرێن یاخود به‌داردا هه‌ڵبواسرێن، یان ده‌ستی ڕاست و قاچی چه‌پیان ببڕێت، یان له ووڵات دوور بخرێنه‌وه‌و ده‌ربکرێن، هه‌ریه‌که‌و به‌پێی خراپی کرده‌وه‌ی خۆی، ئه‌و جه‌زایانه مایه‌ی سه‌رشۆڕی و ڕووڕه‌شی یه بۆیان له ژیانی دنیاداو، له‌ڕۆژی دواییشدا سزایه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یان هه‌یه.
سورة البقرة الاية ۱۹۳
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ
ئه‌وانه‌ی ده‌ست دریژییتان ده‌که‌نه سه‌رو شه‌ڕتان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئێوه‌ش به چاکیی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و بیانکوژن، تاوه‌کو هێزیان له‌به‌ر ببڕن و ئیتر نه‌توانن جارێکی تر بکه‌ونه ئازاردانتان و هه‌وڵ بده‌ن له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵتانبگێڕنه‌وه، وه‌ك پێشتر وایان ده‌کرد، یاخود ڕێگاتان نه‌ده‌ن که ئایینه‌که‌تان بڵاو بکه‌نه‌وه.. بیانکوژن تا ئایین و بەرنامە و حوكم هه‌ر ئایین و حوكمی خودا بێت و، ته‌نها ناوی خودا بڵند ببێته‌وه، نه‌ك ناوێکی تر.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان وازیان له خراپه‌کاریی ز كوفر و شه‌ڕ هێنا، ئێوه‌ش وازیان لێ بێنن و ده‌ستیان لێ بکێشنه‌وه، چونکه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا شه‌ڕ ده‌کرێت که سته‌مکارن و ده‌ستدرێژیی ده‌که‌ن.
سورة التوبة الاية ۱۲
وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنْتَهُونَ
ئه‌گه‌ر پاش موسڵمان بوونیان، په‌شیمان بوونه‌وه، وه پاش په‌یماندانیان، په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و، جارێکی تر ده‌ستیان کرد به دوژمنایه‌تی کردنه‌وه‌تان و به‌ڕەخنه‌گرتن و گاڵته کردن به ئایینه‌که‌تان، ئه‌و کاته ئێوه‌یش له‌گه‌ڵ سه‌رانی كوفر و ڕیدە كوشتاربكەن، به‌ڕاستی ئه‌وانه خاوه‌نی به‌ڵێن و په‌یمانی خۆیان نین، جا له‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگن. به‌ڵکو واز له کرده‌وه‌ی خراپ و دوژمنایه‌تی کردنتان بێنن و جارێکی تر ڕووبکه‌نه‌وه هیدایه‌ت و ڕێگای ئیمانداری. ئه‌م ئایه‌تانه‌و ئایه‌ته‌کانی پێشوویش هه‌رچه‌نده ده‌رباره‌ی بتپه‌رسته‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رن (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵام هه‌روه‌ك (سه‌ید قوطب) خودا پله‌ی له به‌هه‌شتدا به‌رز بکاته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمایشته هەموو دوژمنێکی ئیسلام و موسڵمان لە هەموو شوێنێکدا دەگرێتەوە، بە تایبەتی ئەم فەرمایشتە که ده‌فه‌رموێت: لایرقبون في مؤمن الا ولا ذمة، وأولئك هم المعتدون… .. خۆ بتپه‌رستن وه‌نه‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌بێت که عه‌ره‌به‌کانی سه‌رده‌می جاهیلی ده‌یانکرد، به‌ڵکو بتپه‌رستی به‌مانا فراوانه‌که‌ی بریتی یه له به‌ندایه‌تی کردن بۆ غه‌یری خودا، وه به‌سه‌ربردنی ژیان به‌پێی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێکی جیاواز له‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌ی که خودای به‌رزی بێ وێنه به‌م ئایینه پیرۆزه بڕیاریداوه بۆ ئاده‌میزادو فه‌رمانی داوه شوێنی بکه‌وین. هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به یاسا‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێکی ده‌ستکردی ئاده‌میزاد ڕازی بێت، که ئه‌و یاسا‌و پڕۆگرامه پێچه‌وانه‌ی بڕیار‌و فه‌رمانه‌کانی خودا بێت، وه فه‌رمانی خودای له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه به بتپه‌رست داده‌نرێن، وه ئه‌و به‌رنامه‌و یاسایه‌ش که په‌یڕه‌وی لێ ده‌که‌ن وه‌ك بتێك وایه، به‌ڵام بتێکه له جۆرێکی تر! دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئەهلی كوفر له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵماناندا له هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنه‌کاندا به‌رده‌وام بووه‌و هه‌ر جاره‌و شێوه‌یه‌کی وه‌رگرتوه.