هۆکار و چارەسەری ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنیەی رووی لەکوردستان کردووە

هۆکار و چارەسەری ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنیەی رووی لەکوردستان کردووە

بەرێزان سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە (ئەمن و ئاسایش) و (ئابووری بەمانای تێری و برسی نەبوون) دوو نیعمەت و خەڵاتی زۆر گەورەن کە خوا بە بەندەکانی خۆی دەبەخشێت.
چونکە ئەم دوو نیعمەتە ئەگەر نەمان واتە نەمانی کۆمەڵگا و تێک چوونی شیرازەی کۆمەڵگا و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگای بەدوا دادێت.
ئەگەر سەیرێکی کۆمەڵگای کوردی بکەین و بەراوردی بکەین بە چەند ساڵێک پێش ئیستا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بەراستی کومەڵگای کوردەواری و کوردستان هەردوو نیعمەتەکەی لەدەست داوە و بەردەوام رووشی لە دارووخانی زیاترە.
هۆکاری چیە؟:
بینەر و خوێنەری بەرێز هەموو ووڵاتێک وکۆمەڵگا و دینیک پەیرەو پرۆگرامی خۆی هەیە لەکاتی بوونی کێشەدا دەگەرێنەوە بۆ ئەو پەیرەو و پرۆگرامە،
ئێمەش وەک و موسڵمان خوا تبارک وتعالی پەیرەو و پرۆگرام و بەرنامەی بۆ داناوین تاکو هۆکارو چارەسەری گرفتەکانی خۆمان دەست نیشان بکەین، ئەو بەرنامەیەش بەرجەستەیە لەقوئان و سوننەت کە هیچ بواریکی ژیانی مرۆڤی فەرامۆش نەکردووە و هەمووی بەروونی باسکراوە.
پێشین و زانایانی ئەم ئومەتە دەیان فەرموو ئەگەر قەیتانی پێڵاوکەم یاخود گوریسەکەم وون بکەم لەقورئاندا دەیدۆزمەوە.
ئیستا بابچینە خزمەت قورئانی بەرێز تاکو بزانین هۆکاری ئەم قەیرانانەی کوردستان چیە؟
بابچینە خزمەت سورەتی النحل ئایەتی (١١٢). الله تبارک وتعالی دەفەرمووێت:{وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ }.
خوێنەری بەریز لەگەڵم بن و جوان سەرنج بدەن.
خوای گەورە دەفەرمووێت:(وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُّطْمَئِنَّةً)،
واتە: (الله جل جلالە) شاریکی بەنمونە هێناوەتەوە کە زۆر هێمن و بێوەی بوون زانایانی تەفسیر دەفەرموون ئەم نمونەیە مەبەست پێی خەڵکی مەککەیە، کە زۆر ئارام و هێمن بوون خەڵکی لەدەوریان لەزێدی خۆیان دەردەکران،هەرکەسێک بچوایەتە ناو مەککە پارێزراوە دەبوو لەهیچ شتێک ترسی نەبوو خوای گەورە دەفەرمووێیت: {وَقَالُوا إِن نَّتَّبِعِ الْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَىٰ إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ رِّزْقًا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ} [القصص:٥٧] واتە: دەڵێن: ئەگەر لەگەڵ تۆبین و پەیروەی ئاینەکەی تۆ بکەین، لەزێدی خۆمان دەرمان دەکەن،ئایا ئێمە لەشوێنێکی هێمن دامان نەناون؟،کەهەموو جۆرە بەرووبوومێک کۆدەکرێتەوەو دەنێردرێت بۆ ئەوێ واتە مەککه،ئەو بژێویەش هەر لە ئێمەوەیە بەڵام زۆربەیان نایزانن،هەر بەوشوێوەش لێرەدا دەفەرمووێت:(يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ) واتە: لەهەموو لایەکەوە رۆزیان بەزۆری بۆ دەهات کەچی لەو هەموو چاکەیەی کەخوا دەربارەی کردن حاشایان کرد لە بەهرەکانی خودا و کوفریان بەنیعمەتەکانی کرد، گەورەترین و مەزنترین بەهرەیەک کەخودا پێیدابوون رەوانە کردنی (موحەمەد بوو صل الله علیە وسلم)بۆیان، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت:


{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ بَدَّلُوا نِعْمَتَ اللَّهِ كُفْرًا وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ (٢٨) جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ الْقَرَارُ (٢٩)}[ابراهیم:٢٨-٢٩]، واتە: ئایا نەتدی ئەوانەی ناشوکریان لەبەرامبەر چاکەی خوادا کردووە و گەلی خۆیان زۆر بەرەو هەڵدێر برد،لە جەهەنەمدا هەڵدەچۆقێن و پیسترین شوێنیان هەیە بۆیە خوای گەورە ئەو ژیانە باشەی گۆرین بەو ژیانە خەراپەو دەفەرمووێت:( فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ)لەباتی ئەوکارەی کەدەیانکرد خودا بەرگی برسیەتی و ترسی کردە کاڵای باڵایان،پاش ئەوەی کە لەهەموو لایەکەوە هەموو جۆرە بەرووبوومکیان بۆدەهات بەلێشاو، بەڵام کاتێک دەستیان دایە لاساری بەرامبەر پێغەمبەرصل الله علیە وسلم هەر دژی دەوەستان و شوێنی نەدەکەوتن،پێغەمبەری خوا صل الله علیە وسلم نزای لێکردن کەتووشی قاتو قڕی ببن وەک حەوت ساڵەکەی پێغەمبەر یوسف( سەلامی خوای لێبێت) تووشی ئەو قات و قریە بوون هەرچیان بوو لەدەستیان چوو هیچ نەما، وایان لێهات کە ئەو توکی وشترەیان دەخوارد کە تێکەڵاوی خوێنەکەی دەبوو لەکاتی سەربرێندا، دەفەرمووێت:(وَالْخَوْفِ) ئەوانە ئەو هێمن و ئاسایشەی خۆیان گۆری بۆ ترس و دڵە راوکێ،کە پێغەمبەری خواو (صل الله علیە وسلم) هاوەڵە بەریزەکانی کۆچیان کرد بۆ مەدینە بوونە خاوەنی دەسەڵات و لەشکرو سوپا ئەوانیش ئەو هەموو ماڵ وێرانی و سە شۆریەیان لە مەککەدا بەسەرهات،هەتا خوای گەورە مەککەی رزگار کرد بەجیهادی پێغەمبەرو هاوڵەبەریزەکان،ئەوەیش کە تووشیان بوو بەهۆی خەراپی و ستەمکاری و بڕوانەهێنانیان بوو بە پێغەمبەر صل الله علیە وسلم کە(الله جلا جلالە) رەوانەی کردووە بۆیان و کردیە منەت بەسەریانەوە وەک دەفەرمووێت:{لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْ أَنفُسِهِمْ…}[ال عمران:١٦٤]،واتە: بێگومان خودا چاکەی و منەتی خۆی نا بەسەر بەسەر باوەرداراندا کەیەکێکی هەر لەخۆیان ناردووە پێغەمبەریان بێت، وە دەفەرموێت:{…فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ۚ قَدْ أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا }[الطلاق:١٠]،واتە:لە خودا بترسن ئەی خاون ئاوەزان،ئەوانەی خاوەن باوەرن،ئەوا (الله سبحان و تعالی) قورئانی بۆناردوونەتە خوارو پێغمبەریکیشی بۆ ناردوون، وە دەفەرمووێت:{كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (١٥١) فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (١٥٢)}[البقرة]، وەک چۆن پێغەمبەریکمان لەخۆتان ناردە لاتان، نیشانەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێندنەوە و بەپاکی ڕاتان دەهێنێت و فیرتان دەکات لە کتێب و لەکارامەیی سەرتان دەرچیت،وەک چۆن بە پێچەوانەوە بۆ خودا نەناسان بوو بەترس و بووە کاڵای باڵایان دوای هێمنی ،پاش تێری و رۆزی زۆر توشی برسیەتی هاتن،بە پێچەوانەوە خوای گەورە ژیانی ئیماندارانی گۆری دوای ترس تووشی هێمنی کردن و بژێوی ڕشت بەسەریاندا پاش نەبوونی و هەژاری کردنیە سەرۆک و خاوەن دەسەڵات و پێشەوا و کاربەدەستی خەڵکی.
بەێزان و خۆشەویستان:
بابەتەکە ئەگەر چی هەندێک دوورو درێژە بەڵام وەک رۆژی رووناک دیار و ئاشکرایە مەبەستەکەی.
ئیستا با بێین بەراودێکی کوردستان لەگەڵ ئەم نمونە قورئانیە بکەین کە خوا بۆمانی باس کردووە، ئەگەر سەیر بکەین کوردستان لە ساڵی (٢٠٠٣هەتا ٢٠١٣) لەماوەی ئەو ١٠ ساڵە خەڵک خۆشترین ژیانی هەبوو رزق و رۆزی زۆر بوو کارو کاسبی زۆر بوو وای لێیهاتبوو خەڵکی کوردستان ئەوەند تێرو دەوڵەمەند ببون کەس کاری نەدەکرد و خەڵکیان لەدەرەوە دەهێنا بۆ کار کردن، لەهەموو بوارەکانی ژیان خەڵک تێرو تەسەل بوو لە رووی ئەمن و ئاسیشەوە زۆر باش بوو کەس ترس و دڵە راوکێی نەبوو، خوا نیعمەتی ئەمن و ئەمان و رزق و رۆزی بەم خەڵکە بەخشی بوو، بەڵام خەڵکی کوردستان وەک خەڵکی مەککە کوفریان بە نیعەمەتەکانی خوا کرد و روویان وەرگیراو پشتیان تێکرد، گەورەترین نیعمەتی خوا پێغەمبەرو ئیسلام و ئیمانە کە لەگەڵ ئەم خەڵکەی کردووە بەڵام خەڵکی کوردستان پشتیان تێکردوو کوفریان بەم نیعمەتانەکرد،
لەجیاتی گوێرایەڵی خواو پێغەمبەر گوێرایەڵی طاغوتیان هەڵبژارد.
لەجیاتی دینی ئیسلام دینی سیکولاریسم(عه لما نیه ت ) و دیموکراسیان هەڵبژارد.
لەجیاتی بەرنامەی خواو قورئان سیکولاریسم (عه لمانیەت)یان هەڵبژارد.
لەجیاتی کاردکردن بەشەریعەتی ئیسلام یاسادەستکردە سیکولاره کانیان هەڵبژارد.
لەجیاتی رازیکردنی (الله عزوجل) رازیکردنی سیکولاره کان و جولەکەو گاوریان هەڵبژارد.
لەجیاتی تەوحیدو یەکخوا پەرستی شرک هاوەڵ دانانیان هەڵبژارد.
لەجیاتی جیهادو عیزەت سەرشوری و زەلیلیان هەڵبژارد.
لەجیاتی یارمەتی دانی موسڵمان و پشتگیری کردنیان پشتگیری کوفری جیهانیان هەڵبژارد دژی موسڵمانان.
وە بەدەیان کوفری تر کە هەژمار ناکرێن…
بۆیە الله سبحانە وتعالی توشی ئەو نەهامەتیەی کردوون کە ترس و دڵە راوکێ و برسیەتیە.
چارەسەر چیە؟
بۆچارە سەری هەموو دەردو بەڵایەک ئێمە وەک موسڵمان دەگەرێنەوە بۆ لای بەرنامەکەی خۆمان کە قورئانە وەک باسمان کرد چارەسەری هەمووشتیکی تێدایە.
خوای تبارک وتعالی لەسورەتی قریش دەفەرمووێت : فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَٰذَا الْبَيْتِ (٣) الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ (٤(
واتە: واتە خوای ئەو بەیتە بپەرستن کە “الله یە جل جلالە”،با طاعەت و عیبادەتتان هەر بۆ ئەوە بێت و شرک و هاوەڵی بۆ بریار مەدەن و کفر بکەن بەطاغوت و گویرایەڵی خۆی و پێغەمبەرەکەی بکەن و قورئان و ئیسلامەکە بکەنە پەیرو پرۆگرامتان و حوکمی پێ بکەن، ئەوجا خوای گەورەو تێرتان دەکات و لەبرسیەتی رزگارتان دەکات و رزق و رۆزیتان بۆ دەبارێنێ، وە لە ترس و دڵە راوکێ دەتان پاریزی و ئەمن و ئەمان و ئاسیش و هیمنی و ئارامیتان پێ دەبەخشێ.
بۆیە پێتان دەڵێین ئەگەر دەتانەوت رزگارتان بێت لەو قەیرانانە بگەرێنەوە بۆ لای خوای تبارک وتعالی پێغەمبەرەکەی صل الله علیە وسلم و قوئان و ئیسلامەکە کەتەنها ئەمانە چارەسەرن و هیچ چارەسەریکی تر نیە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *