كاتێك توشی بەڵاو موصیبەتێك ئەبیت شەش شتت لەبیر بێ ناخۆشیەكەت لەسەر سوك ئەبێت
۱- بزانی هەموو شتێك كە روودەدات بە قەزاو قەدەری خوای گەورەیە.
۲- بزانی ناشوكری كردن و خۆ تورەكردن هیچ لە قەزاو قەدەر ناگێڕێتەوە .
۳- بزانی ئەو ناخۆشیەی كە تۆ تێی دای زۆر كەمە لەچاو ئەو ناخۆشیە گەورانەی بەسەرت نەهاتوە .
۴- بزانی ئەو نیعمەتەی بۆت ماوەتەوە زۆر زیاترە لەوەی لێت سەنراوە .
۵- وە بزانی هەموو قەدەرێك حیكمەتێكی تیایە كە ئەگەر بتزانیایە ئەوجا دەتزانی بەراستی ئەو ناخۆشیەی بەسەرت هاتوە چ نیعمەتێكە تۆ هەستت پێ نەكردوە.
۶- پاشان لەبیرت بێ هەموو موصیبەتێ كە توشی ئیماندار ئەبێت بەدەر نیە لە پاداشت یان لێخۆشبوون یان پاكبونەوە یان بەرزكردنەوەی پلە یان لادانی موصیبەتێكی گەورەتر بەهۆیەوە ، وما عند الله خیر و أبقی .