با جوانتر سه‌ید قوتب رحمه‌ الله بناسین

با جوانتر سه‌ید قوتب رحمه‌ الله بناسین

ناوبراو له‌سه‌ر نووسین و بانگه‌وازكردن چه‌ند ساڵ له‌ به‌ندیخانه‌و ژووری تاكه‌كه‌سیدا سزا درا، به‌وه‌شه‌وه‌ مه‌زنترین ته‌فسیری نووسی ، دووساڵ ئازادكراو له‌سه‌ر كتێبی (معالم فی الطریق) مه شخه ڵی ڕێ گیرایه‌وه‌ ، سه‌ید ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ بوو ئه‌وه‌نده‌یان ته‌عزیب دابوو ته‌نها یه‌ك سی ئیشی ده‌كردو چه‌ند نه‌خۆشی هه‌بوو ، عبدالسلام عارفی سه‌رۆكی عێراق له‌ ساڵی ۱۹۶۶دا چووه‌ لای، كه‌زۆر سه‌رسام بوو به‌نووسینه‌كانی و ڕجای دنیای لێكرد كه‌ له‌گه‌ڵیا بچێته‌ عێراق و هه‌موو سه‌ڵاحیاتێكی ئه‌داتێ‌ ، ئه‌ویش رازی نه‌بوو ساحه‌كه‌ به‌جێ‌ بهێڵێ‌ و وتی : هه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا شه‌هاده‌تی بۆ بێت و نه‌یه‌وێت ?.
سه‌ید له‌سجن دا خه‌وی دیبوو گۆزه‌یه‌ك هه‌نگوین شكابوو هه‌نگوینه‌كه‌ی به‌ ناو ژووری سجنه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌دا بڵاوبوه‌وه‌، زۆر دڵی خۆش بوو به‌و خه‌وه‌و به‌وه‌ لێكی دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی به‌دونیادا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ، كه‌هاتن بردیان له‌ سێداره‌ی بده‌ن ، وتیان ئه‌تبه‌ین بۆ شوێنێكی تر پشوو بده‌ی ، وتی : ئه‌زانم ئه‌چم بۆ به‌هه‌شت پشوو ئه‌ده‌م وتیان چۆن ده‌زانی ؟؟ وتی : تۆزێ‌ له‌مه‌وپێش خۆشه‌ویستم بینی(صلى الله عليه وسلم) له‌خه‌وما له‌ ئه‌سپێكی سپی دابه‌زی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و ده‌ستی گوشیم و فه‌رمووی مژده‌ت لیبێت شه‌هید ده‌بیت .
پێش ئه‌وه‌ی شه‌هیدی بكه‌ن مه‌لایه‌كی ده‌سه‌ڵاتیان هینا و پێی وت : بڵێ‌ لااله‌ الا الله ، ئه‌ویش وتی: تۆ دوا مه‌شهه‌دی شانۆگه‌ریه‌كه‌یت ، داوام لێده‌كه‌یت لااله‌ الا الله بڵێم !؟ من وا له‌ پێناوی لااله‌ الا الله‌ دا شه‌هید ده‌كرێم..!
خوا به‌شه‌هیدی قه‌بوڵ كردبێت، ئامین..

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *