قه‌ده‌ریه و ئه م خه‌ڵكه‌ی ئێستا که شوێنی سیکولاره کان که وتوون
ئیمامی قرطبي له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌فه‌رمێ : وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ .
له ئیبن عه‌باسه‌وه بۆمان ئه‌گێڕیته‌وه : كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : له‌رۆژی قیامه‌ت بانگــێك بانــگ ئه‌كات و ئه‌ڵی كوان ئه‌وانه‌ی موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ دینی خوا ئه‌كرد بابێن؟ دێن و ده‌موچاویان ڕهشش، چاوه‌كانیان شینن هه‌ڵگه‌راوه و ده‌میان ههلپچڕاوه و لیك به‌ده‌میاندا دێته خواره‌وه و ئهڵــــێن ـــ ئه‌ی هاواااار خوایه ئێمه كه‌ی خۆر و مانـگ و بـت مان په‌رستوه جگـه له تۆ ؟! كـــهی ئــێمه خوایه‌كی ترمان هه‌ڵبژاردوه جگه له‌تۆ ؟
ئیبن عه‌باس ئه‌فه‌رمێ : وه‌لاهی راستهكهن ، به‌لام شه‌ریك بۆ خوا بریاردانیان بۆدێ له‌لایه‌كه‌وه كه هه‌ر نه‌یان ئه‌زانی ئه‌وه شه‌ریك بریاردانه ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوینده‌وه :« وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ »
واته ” خه‌ڵكانێك دێن له‌رۆژی قیامه‌ت واهه‌ستیان ئه‌كرد له دونیادا له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست و حه‌قن و هیدایه‌تدراون به‌ڵام كاتێك ئه‌مرن بۆیان ده‌ره‌كه‌وێ ئه‌ی هاواار خۆ ئه‌وه حه‌ق نه‌بوو ئه‌وه ڕێگای راست نه‌بوو ئه‌وه دین نه‌بوو من چیم به‌خۆم كرد ره‌نج به‌خه‌سار ، ئائه‌وانه درۆزنن.
تخوا خۆشه‌ویستان كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه به‌حه‌ق به‌دوای دینی خوا بگه‌ڕێین و وازبێنین لهشوێنكهتنی باوباپیران هه‌روه‌ك عاده‌ت شوێن دین بكه‌وین؟؟ كه‌دوایی ئه‌وه حالمان بێ
بۆیه له‌م ئایه‌ته چه‌ن سوودێك وه‌رئه‌گرین:
۱- به‌به‌ڵگه‌وه دینداری بكه‌ین و له‌خوا نزیك بینه‌وه به‌ڵگه‌ش ته‌نها قورئان وسونه‌ته ، نه‌ك چۆن هاتوین ئاوابرۆین .
۲- ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه نه‌زانین عوزر نیه چونكه خوای گه‌وره یه‌كه‌م شت عه‌قڵ و جاوو زمان گوێی و توانای داوه پێت پاشان كیتابێكی بۆت ناردوه دوای ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌رێكی بۆت ناردوه تاكو بۆت روون بكاته‌وه، كه به‌رنامه‌ی ژیانته ، دواییش كه تۆ پشت بكه‌ی و لێی پاڵبدهیتهوه خۆت فێری نه‌كه‌ی و نه‌زانی بۆچی دروستكراوی و چاره‌نوست چی یه و بڵیی ده‌ی ده‌ی نوێژ و رۆژوو ئه‌گرم به‌سه ههرئهوهنهیه و تهواوئهچمه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه زۆر غه‌له‌تی. به‌خۆتا بچۆره‌وه هه‌تا زوه.
۳- «قه‌ده‌ریه » ئهوكهسانهبوون ئه‌یانووت كه ئینسان خۆی خاوه‌نی كرده‌وه‌ی خۆیه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندی به‌خواوه نیه ویستی خوای له‌سه‌ر نیه بۆخۆی كرده‌وه ئه‌كات یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئه‌م بیروباوه‌ره‌ی هه‌بوو مه‌عبه‌دی جوهه‌نی بوو له به‌صرا كه هه‌ر زوو صه‌حابه تهبهرای لێ كردن وه‌كو ابن عمر و ابو هریرة و انسی كوری مالیك عوقبه ههركهسیكیان بیانی ناسیایه وه ، پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به مه‌جوسی ئومه‌ت ناویانی بردوه بۆ ؟ چونكه مه‌جوسیه‌كان بروایان به‌خوای خێر بوه كه ته‌نها دروستكه‌ری خێره وه خوای شه‌ریش ئیبلیسه و ئه‌و دروست كه‌ری شهر و خراپه‌یه،!! بۆیه قهدهریهكانیش ئه‌یانوت ئینسان كرده‌وه ئه‌كات خودی خۆی ئه‌یكات و خوانایكات ویستی خوای له‌سه‌ر نیه بۆخۆمان هه‌رچیمان بوێ ئه‌یكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خواوه هه‌بێ ، ئا ئه‌وه‌یه شیركهكهیان كه پێی كافربوونه كه خوایان به‌دروست كه‌ری هه‌مووشتێك نه‌زانیوه و ویستی خوایان به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا نه‌سه‌لماندوه.
بۆیه لێره‌دا تۆزێك بیربكه‌ره‌وه و له‌و خه‌ڵكه‌ی خۆمان وردبه‌ره‌وه ؟؟
بزانه چه‌ن سیفه‌تیان له‌خوا سه‌ندۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ن
۱- هه‌یه ئه‌چێته دیارقهبرێك لهپیاوجاكێك ئهپاریتهوه بۆی دوعای بۆبكات و له‌خوای نزیك بكاته‌وه ، كه خوای چواندوه به‌و به رپرسه سته‌مكارانه‌ی دونیا كه ئاگایان لهخهلكهكهی ژیردهستیان نیه و دوورن لێیانه‌وه و پێویست ئه‌كات واسیتهیهكمان هه‌بێ بچێ له‌گه‌لیان قسه‌بكات یان به‌رتیلیان بداتێ ئه‌وجا ئیشیان بۆبكات، په‌نابه‌خوا له‌وهه‌موو كوفره بێ ئه‌ده‌بیه‌ی ئه‌یده‌نه پال خوائهیچوێنن به خوا الله له‌هه‌موو كه‌س به‌ره‌حمتره له هه‌موو شتێك نزیكتره لێته‌وه بیسه‌ره بینه‌ره به‌توانایه وهلامگۆیه ئه‌لێ داوام لێ بكه‌ن وه‌لامتان ئه‌ده‌مه‌وه دیاره باوه‌رت پێی نیه !!!خوا ئه‌ڵێ وه‌ك هاوشێوه‌م نیه كه‌چی تۆ سیفه‌تی مهخلوقت چواند به خوای گه‌وره!!!! گۆری وایه هه‌موو له هه‌موو قه‌وم و زمانیك ئه‌چنه لای و داوای لێ ئه‌كه‌ن باشه خۆ ئه‌و تا له دونیایادا بوو ته‌نها یه‌ك زمانی ئه‌زانی چۆن ئیستا سه‌د زمان ئه‌زانێ وه‌لامی هه‌موان ئه‌داته‌وه له‌یه‌ك كاتێ تخوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه كردنه خوا نه‌بێ چی كردنه خوایه؟؟!ها
۲- قه‌ده‌ریه‌كان ته‌نها به ئینكاری كردنی یه‌ك سیفه‌تی خوا كافربوون كه‌چی ئه‌م خه‌لكه زۆربه‌ی سیفه‌ته‌كانی خوایان له‌كارخستوه وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌نها ئه‌و ئه‌بێ فه‌رمان ده‌ربكات كه‌چی خه‌ڵكی شوێنی فه‌رمانی غه‌یری ئه‌و ئه‌كه‌وێ سیفه‌تی خوا ئه‌وه‌یه كه ته‌نها خۆی حوكم ئه‌كات و ناوی حه‌كه‌مه كه‌چی خه‌لك بروای به‌وه نه‌ماوه ئه‌چئ به‌حوكمی ئینسان و سیکولاریسم (عه لمانیه ت) حوكم ئه‌كات.
خوا سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كهتهنا ئه‌و دین و به‌رنامه دائه‌رێژێ كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه مافی به‌رنامه دارشتنی داوه‌ته غه‌یری خواوشوێنی كه‌وتوه، سیفه‌تێكی تری خوایه ئه‌وه‌یه حه‌كیمه و عه‌لیمه واته كاربه‌جێی و زانایه هه‌موو شتێك ئه‌زانێ پیش ئه‌وه‌ی رووبدات كه‌چی خه‌ڵك ئه‌ڵێ نه‌خێر كاربهجئ نیه چونكه دینه‌كه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ له‌كاتێكدا خۆی وتویه‌تی ئه‌بێ به‌رنامه و دهستوربێ بۆ هه‌موو خه‌لكی تارۆژی قیامه‌ت .
خوای گه‌وره سیفه‌تی المقسط ی هه‌یه واته دادپه‌روه‌ره له‌هه‌موو شتێك‌دا و له حوكمه‌كانی كه‌چی خه‌لك ئه‌لێ ئه‌م حوكمانه وه‌ك ره‌جم كردنی پیاو ژنی زیناكه‌ر ئه‌وه دواكه‌تن و وه‌حشیگه‌رێتیه و نابێ ده‌ستی دزببردرێ مافی مرۆڤ نیه و نابێ جیهاد هه‌بێ توندرهوێتیه هه‌موومان مرۆڤین و ئه‌بێ یه‌كترمان خۆشبوێ هه‌رچه‌نێ تاوانباربێ نابێ بكوژرێ ئه‌وه‌ش وه‌سف كردنی خوایه به سته‌م و نه‌زانین كه له‌وه كوفرترنیه زۆر زۆرسیفهتی تری خوای گه‌وره‌یان لهكهداركردوه ئه‌وه‌نه زۆره ئاوا لێره‌دا باسناكرێ .
قه‌ده‌ریه بهلهكهداركردنی یه‌ك سیفه‌تی خوا كافربوون و بوونه موشریك ئه‌وا توشی سه‌ختترین سزا‌و ریسوایی بوون له قیامه‌ت ئه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه که شوینی سیکولاره کان که وتوون ئه‌بێ حالیان چۆن بێ؟!