پرسیارێکی چاوەڕواننەکراو لە موسڵمانان… زۆر زۆرگرنگه به‌ردێكه و بیهاوێژه ده‌می كافره‌كان
نوسینی : م.ك
خه‌ڵكێك له‌وانه‌یە لە دڵ و ده‌روونی خۆیانا یاخود ئه‌و پرسیاره له ئێمه بكه‌نه‌وه, بۆ چی له جێگایه‌ك له بیابانێك و له جێگایه‌كی ووشكانی بێ شارستانیەت, بێ دیدێکی سه‌ربازی , بێ دیدێکی بیردۆزی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی, له ناو ئه‌م جێگایه‌وه دینێك دێت ئێمه ئه‌وه‌ندە خۆشه‌ویستیمان و گیان فیدائیمان بۆ ئه‌م دینه دروست ده‌بێت, ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێكی باسه بۆ ناو باسه‌كه..
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئیسلام بۆ خۆی خاڵیە و دووره له فیكری مرۆڤایەتی, فیكری به‌شه‌ریەت هیچ بەشدار نەبووە لە دارشتنی ئەم ئە ئیسلامە, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌و جێگایه‌وه هاتووه, چونكه ئیسلام, ئه‌كرا خه‌ڵكێك بپرسێت باشه بۆ له یۆنانه‌وه نه‌هات؟ ئه‌گه‌ر له یۆنانه‌وه بهاتایه هه‌موتان ئه‌تان ووت (محمد- علیە السلام ), ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م دینه‌ی هێناوه شتێكی تازه‌ی نه‌خستووه‌ته به‌رده‌ستی خه‌ڵكی, چونكه پێش (محمد) له یۆنانا, ئه‌ره‌ستۆ, ئه‌فلاتۆن, سوقرات, فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك وه ده‌یان فه‌یله‌سووفی ناوازه‌و خه‌ڵكی به توانا‌و مێژوو نوسی گه‌وره‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه وه‌كو هیرۆدۆت ..دەگوترا دیسان محمدیش شتێكی گه‌وره‌ی نه‌هێناوه, لەو جێگایە هەموو جۆرە فه‌یله‌سووفی تیا هه‌ڵكه‌وتووه..
ئه‌گه‌ر بهاتایه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا له وڵاتێكی وه‌كو فه‌له‌ستینه‌وه بهاته‌یه, هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵانین, واته ژیانیان له‌سه‌ر عه‌قڵ داده‌مه‌زرێنن, ئه‌یانووت هیچ ئه‌رزشێكی نیه، چونكه خاكی پێغه‌مبه‌رانه به سه‌دان پێغه‌مبه‌ری تیا هه‌ڵكه‌وتووه, وه‌كو مو‌سا, عیسا, سلێمان, داوودو وه‌كو دانیاڵ, دەوترا ئەوە بەخاکی پێغه‌مبه‌ران ناسراوه, كه‌واته بۆیه محمد(صلی اللە علیەوسلم) یش له‌وێوه نه‌هات, جێگه‌ی سه‌رسامی ئێمه نه ئه‌بوو ئه‌گه‌ر له‌وێشه‌وه بهاتایه.
ئه‌گه‌ر له فارس و له وڵاتی خه‌وارزمه‌وه یان له ئیمپراتۆرییه‌تی توباوه بهاتایه, ئه‌مانگووت شتێكی گرنگ نیه چونكه پێشتر ده‌یان فه‌یله‌سووفی وه‌كو زه‌رده‌شت و یه‌زگو‌ردو و ئه‌نۆشیروان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه خاوه‌نی توانا و سیستەم و ده‌سه‌ڵات و هێز و فیكر بوون له‌و زه‌مینه‌یه‌شدا بوونیان هەبووە, شتێكی گه‌وره‌ی نه‌ئه‌هێنا.
ئه‌گه‌ر بهاتایه له صین و له ناوچه‌كانی تر بهاتایه ئه‌مانووت پێش محمد کۆنفۆشیۆسو بوزا یش خاوه‌نی ئه‌فكار و بیردۆز و ده‌سه‌ڵات و سیستەم بوون, به‌ڵام بۆیه ئێمه ئیسلام هه‌ڵئه‌بژێرین كه خاوه‌نی بیری مرۆڤایەتی نیه دوورە له بیری مرۆڤ, له جێگایه‌كه‌وه هات هیچ شارستانیەتێکی تیدا نەبوو. دوا كه‌وتووبوون كچی خۆیان زینده به چاڵ ده‌كرد, له‌گه‌ڵ ئه‌م زینده به چاڵكردنه‌شدا, دار‌و به‌ردیان ده‌په‌رست, شتێكی جوانتریان ده‌ستكه‌وتایه ئه‌یانپه‌رست..
لیره‌وه دینێك ده‌رئه‌چێت, بیرێك ده‌رئه‌چێت, ژیانێك ده‌رئه‌چێت, كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌گۆڕێت كه هه‌رچی ژیاری گه‌وره‌ی دنیاش هه‌یه به فارس و رۆمه‌وه كه فارس خاوه‌نی دوو ملیۆن سوپا و رۆمیش خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن سوپا بوون, ئهینخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواته‌خواز بوون ته‌نها به گه‌وره پیاوانیشه‌وه.. قوره‌یش بچنه دیوانی كیسرا بووه‌ستن, به‌س له دووره‌وه چاویان به كیسرا بكه‌وێت, به‌ڵام هەر ئه‌مانن عه‌رشی كیسرا ده‌جووڵێنن..
ئه‌مه پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌یه كه ئه‌م شارستانیەتە چۆن دروست بوو؟ ئه‌م ئاینی ئیسلامە نهێنییه‌كی تیایه ئێمه پێویسته بیدۆزینه‌وه, نهێنییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه خاڵی یه له فیكری به‌شه‌رییه‌ت. به‌شه‌رییه‌ت ده‌ستی تیدا نه‌بووه تا دایمه‌زرێنێت, پاكە له فیكری مرۆڤایەتی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم ) ده‌فه‌رموێت : (تركتكم على البيضاء ليلها كنهارها لا يزيغ عنها بعدي الا هالك) واته, له‌سه‌ر چه‌رچه‌فێكی سپی و پاك و بێگه‌رد ئه‌م دینهم به‌جێهێشتووه بۆتان, شه‌وه‌زه‌نگی وه‌كو رۆژ دره‌خشانه. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێكی زه‌مینه‌ی دینه‌كه‌یه كه دێت بونیادی تاكی له‌سه‌ر ده‌كات, هیوادارم روون بێت ئه‌مه ئه‌ساسییاتی ئه‌م ئیسلامه‌یه له جێگایه‌كه‌وه هاتووه كه عه‌قڵی به‌شه‌رییه‌ت تیایا زاده نه‌بووه, هیچ كه‌شێك تیایا نه‌یتوانیوه بڵی من ده‌ستم تیایا هه‌یه. هه‌موو بیردۆزه‌كانی دونیا, هه‌موو فەلسەفەکانی دونیا خه‌ڵكانێكی تر ده‌ستیان تیا هه‌بووه, به‌شدارییان كرددوه له فه‌لسه‌فه‌یا له فیكریا, له دامه‌زراندنی سیستەمیا, به‌ڵام ئیسلام كه دێت هیچكه‌س ده‌ستی تیا نه‌بووه كه‌سیش ناتوانێت بڵێت من به‌شداربووم تیایا, ئه‌مه زهمینهكهیهتی كه ساز ده‌كرێت.