گومڕاکەرترین فەتوا لە مێژووى هاوچەرخدا
نووسینى شێخ حامد بن عبد الله العلی
– فەتواى لەکارخستنى جیهاد لەم سەردەمەدا, بە بیانووى بێهێزى ئوممەت و, ئەم فەتوایەش بەردەوام لەگەڵ داگیرکارى بیانى دەردەچێ, بۆ ئەوەى پڕۆژەى داگیرکەر خزمەتبکا و, یەکەم جار لەسەر زمانى قادیانى بەدەرکەوت لەکاتى داگیرکردنى هیندستان لەلایەن بەریتانیا و, زاناکانى ئیسلام فەتواکەیان پووچەڵکردەوە و مەترسییەکانی فەتواکەیان لەسەر ئوممەت ڕوونکردەوە.
– فەتواى شەرعیەتدان بە بنکەسەربازییەکانى بێگانان لە وڵاتانى ئیسلامیدا, بە بیانووى ئەوەى ئەوان هاوپەیمانن! لەگەڵ ئەوەى ئیسلام چەکى بیانى قەدەغەکردووە لە خاکى ئیسلامدا, چجاى بنیاتنانى ئەو بنکانە کە خزمەتى پڕۆژەى پاوانخوازى دەکا بۆ لەناوبردنى هەموو بەهاکانى ئوممەت, ئەسلەن ئەمە لە هەڵوەشێنەرەکانى ئیمانە!
– فەتوای ڕێگەدان بە چوونە ناو سوپاى هێزە داگیرکەرەکان بە مەرجى بەشدارى نەکردن لە کردە سەربازییەکان, بە مانایەکى تر: هیچى تێدا نییە ئەگەر خزمەتیانکا, یان وەرگێڕانیان بۆ بکا, بۆ ئەوەى موسوڵمانان بکوژن و زەوییەکانیان داگیربکەن!
– ئەو فەتوایەى لە کاتى داگیرکردنى ئەفغانستان لەلایەن ئەمەریکاوە لە ساڵى ٢٠٠١ دەرچوو, کە دەڵێ جیهادى هێزە داگیرکەرەکان لە ئەفغانستان جەنگێکى فیتنەیە و جیهاد نییە, وە هەمان فەتوا لە لەکاتى داگیرکردنى عێڕاق!
– فەتواى ڕێپێدان بە چوونە ناو وەزارەتى داگیرکەرى ئەمریکى لە عێڕاق لە ساڵى ٢٠٠٣م, یان هەر حکوومەتێکى هاوشێوەى ئەو و, لەمە گەمژاویتر فەتوادان بەوەى ئەو کەسەى داگیرکەرى کافر بە سەرۆکى داناوە وەلى ئەمرى شەرعییە و گوێڕایەلیکردنى واجبە!
– فەتواى بە دروست و تەواودانانى هەر صولحێک لەگەڵ صەهیۆنییەکان کە تەنازولکردنى لە هەر مافێکى ئیسلامى لە خاکى فەلەستین لەخۆدەگرێ!
– فەتواى رێپێدان بە بەشداریکردن لەوەى کە ناونراوە بە (گفتوگۆى دینەکان) بەو وێنەى کە ئێستا هەیەتى!
– فەتواى بنیاتنراو لەسەر مەبدەئى نیشتمانى بە تێگەیشتنە ڕۆژئاواییەکەى و, لەسەر ئەو سنوورە سیاسییانەى کە داگیرکەر کێشاویەتى!
– فەتواى حەڕامکردنى ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات بە ئاشکرایى و, فەتواى ئەوەى کە بەرهەڵستیکردنى حکوومەت بەڕەهایى دەرچوون(خروج)ـە و, فەتواى ئەوەى وەلى ئەمر بۆى هەیە ئیجتیهاد بکا لەوەى کە بەرژەوەندى تێدا دەبینێ بەبێ هیچ چاودێرى و لێپێچینەوەیەک لەلایەن ئوممەتەوە! جا ئەگەر بۆمان دەرکەوت کە وەلى ئەمر گاڵتەى بە هەموو تواناکانى ئوممەت کردووە, ئەوا بێدەنگى واجب و, حیکمەتە!
– فەتواى شەرعییەتدان بە بڕیارەکانى بەناو نەتەوە یەکگرتووەکان, کە بەردەوام لە موئامەرەگێڕاندایە لەسەر پرسەکانى موسوڵمانان, یان ئەنجوومەنى ئاسایش, بەبیانووى ئەوەى پەیمانى پەیوەستکەر(ملزم)ن لە شەرعدا!
– فەتوادان بەوەى ئەو کەسەى کوفرى گەورەى ئاشکرا ئەنجامبدا, دروست نییە حوکمى هەڵگەڕانەوەى بەسەردا بدرێ هەتا ئەگەر بەئاشکراش کوفر بکا, تەنها ئەگەر بە زمانى خۆى بڵێ من نکووڵیکەر(جاحد) و بەدرۆخەرەوە(مکذب)م, ئەگەرچى شەرعیش بگۆڕی و دۆستایەتى دوژمنانى دینیش بکا و کڕنووش بۆ خاچ ببا و قوڕئان لەت و پەت بکا و دژایەتى بانگەوازى ئیسلامى بکا و دامەزراوەى بێدینى دروستبکا لە فێرکارییەوە تا دادوەرى… هتد!!
ئەم فەتوایە پێچانەوەى بەرماڵى هەموو عەقیدەى ئیسلامییە و, بەتاڵکردنەوەى هەموو ئیسلامە و, تەنها ڕێبازى موڕجیئە کۆنەکان نییە, بەڵکو ڕێبازى موڕجیئەى سەردەمە کە توندڕەوانى موڕجیئە کۆنەکان بەڕائەت لە ڕێبازیان دەکەن.
– فەتواى بەکافردانەنانى بەدرۆخەرەوەى پێغەمبەرایەتى موحەممەد صلی الله علیه وسلم یان بەکافردانەنانى ئەو کەسەى گومانى هەیە لە ڕاستگۆیى پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە کۆتاى پێغەمبەرانە (علیهم الصلاة والسلام), بە بیانووى ئەوەى ئەم بەدرۆخەرەوانە ئەهلى کتێبى پێشترن!
ئەم فەتوایەش لەپێش و لەگەڵ بەناو گفتوگۆى دینەکان بڵاوبوویەوە و, ئەم فەتوایە هەڵگەڕانەوەیە لە دین بە ئیجماعى زاناکان, چونکە بە دروستدانانى ئیمانى بەدرۆخەرەوەى پەیامى موحەممەدى لەخۆدەگرێ و, زاناکان کۆڕان لەسەر ئەوەى یەهوود و, نەصڕانییەکان, دوو جار کافر بوونە, کوفرى گۆڕینى دینى پێغەمبەرانیان و, کوفرى بەدرۆخستنەوەى پێغەمبەرایەتى موحەممەدs و, ئەمەش دواى دواى ڕەوانەکردنى پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم بۆ گشت خەڵکى, بەڵام پێش پێش پەیامى ئەو هەر کەسێک شوێن پێغەمبەرى زەمانى خۆى کەوتبێ ئەوا موسوڵمانە, چونکە ئیسلام دینى گشت پێغەمبەرانە (علیهم الصلاة والسلام).
– فەتواى رێپێدان بە ئیقناعکردنى ئافرەتى نەصڕانى ئەگەر موسوڵمان بوو بەوەى ببێتەوە نەصڕانى, ئەمەش هەڵگەڕانەوەیە لە ئیسلام بە ئیتتیفاقى موسوڵمانان هەتا کۆمەڵە گومڕاکانیش!, وە ئەگەر ئافرەتەکە ئەو کارەى کرد هەڵدەگەڕێتەوە, چجاى ئەو کەسەى فەتواکە دەدا؟!
– فەتواى قیاسکردنى یارمەتیدانى پڕۆژەکانى داگیرکارى کافران لە وڵاتى موسوڵمانان بە هەموو واتاکانى پڕؤژەکە لە داگیرکردنى سەربازى و, موئامەرەى ڕۆشنبیرى و, سیاسى و, ئابوورى, بۆ لەناوبردنى ئیسلام, قیاسکردنى ئەم یارمەتیدانە بە چیڕۆکى هاوەڵى بەڕێز (رضی الله عنه) و, گەمژەیى ئەم فەتوایە لە مێژووى موسوڵمانان وێنەى نەبووە.
– فەتواى ڕێپێدان بە یارمەتیدانى کافران لەسەر داگیرکردنى وڵاتانى موسوڵمانان و, هاریکاریکردنیان لە بەدیهێنانى پلانەکانیان کە ئامانجیان لکاندنى ئوممەتى ئیسلامە بە صەهیۆصەلیبییەتى جیهانى, بە بیانووى ئەوەى ئەگەر کۆمەڵێک لە موسوڵمانان لە پەیمانبەستن بوون لەگەڵ کافران, دروستە بۆ موسوڵمانان لەسەر پەیمانەکەیان بمێننەوە و, دروستە یارمەتى کافران بدرێ لە دژى ئەو موسوڵمانانەى کە پەیمانیان نییە لەگەڵ ئەو کافرانە!!
– فەتوادان بەوەى ئەو موجاهیدانەى بەرگرى لە دین و ئوممەت دەکەن, ترسناکترن لە دوژمنى صەلیبى و صەهیۆنى, بە بیانووى ئەوەى خەواریج ترسناکترن لەوان!
– فەتواى حەلالکردنى بانکە سووخۆرییەکان (البنوک الربویة)!
– ئەو فەتوایەى ناسراوە بە فەتواى شیردان بە گەورە!
– فەتوادان بەوەى نیقاب بیدعەیە!
– فەتواى حەڕامکردنى ئەو نووسینانەى کە موسوڵمانان بەرچاوڕوون دەکەن بە عیززەتى ئیسلام و, فەتوا گوماناوییەکانى تر کە خزمەتى دوژمنانى دین دەکەن و خەڵکى دەترسێنن لە بانگخوازەکان و بزوتنەوە ئیسلامیی و جیهادییەکان, داوا لە خوا دەکەین بەرەکەتداریان بکا و بەکاریان بهێنێ لە چاکسازى کردنى ئوممەت و, داوا لە خوا دەکەن ئوممەتەکەمان ڕزگاربکا لە تێکدەران و خراپەکاران و بەزیوان و ئەوانەى موسوڵمانان لە جیهاد سارددەکەنەوە و ڕەخنە لە جیهاد دەگرن,, ئامین