باسی پارلمان و سیکولاریسم و كوفركردن رێگای پێ نادرێ تەنها بۆ كەسی زۆرلێكراو نەبێـت
شێخ سلیمان_رحمه الله_فەرموویەتی: كوفركردن رێگای پێ نادرێ تەنها بۆ كەسی زۆرلێكراو نەبێـت، ئەوەش كاتێكە كافرە موشریكەكان دەستگیری بكەن و پێی بڵێن دەی كوفركە یان ئەو شتە بكە ئەگەر نا ئاوا و ئاوات لێ ئەكەین و ئەتكوژین ، یان ئەیگرن و ئەشكەنجەی ئەدەن ئەڵێن دەی ڕەزامەندی دەربڕە بۆمان ، ئا لەم كاتانەدا ڕێگای پێدراوە ڕەزامەندیان بۆ دەرببڕێ بە زمانی بەڵام دڵی سەلامەت بێ بە ئیمان ، چونكە زانایان كۆدەنگن لەسەر ئەوكەسەی كە بۆ گاڵتە كوفر ئەكات ؛ كافر ئەبێت ، ئەی ئەو كەسە حاڵی چۆن بێ كە كوفر ئەكات تەنها لەبەر ئەوەی ترسی هەیە لەكافرەكان یان لەبەر تەماحێكی دونیایی( الدرر السنیة ۸ / ۱۲۲)
پرسیاركەر ئەپرسێ : كەسانێك ئەڵێن هەندێك لە دەسەلاتدارانی موسڵمانان ئەڵێن ئێمە دەستورمان سیکولاری و پەرلەمانیە وە ئەو صەراحەت و شانازی كردنە لە كاتیكدا دەستوری سیکولاری و پەرلەمانی پیچەوانەی دەستوری خوای پەروەردگارە ئەمە نابیتە تەكفیر بۆ ئەوان وەكو حەلالدانێ: بیت كە ئەوان بەصەراحەت و شانازیەوە ئەو قسەیە ئەكەین ؟
ئاخر دەبئ بزانین كە دەلی دەستورمان پەرلەمانیە ئەو بەرلەمانە چ دەستوریكی داناوە لە چ بواریكدا ، یەعنی بۆیە بە مطلقی بڵێی وەلا تەكفیری دەكەم ناتوانی تەكفیری بكەی. پەرلەمان ئایا پەرلمان دەستورەكە چی یە ، ئایە كەسانی ئەندام پەرلەمانەكە موسڵمانن یان كافر و سیکولارن ، كە موسڵمان بن یاسا دادەنین دەستورەكە مثلا دەستوری ئاومان چۆن بئ دەستوری كارەبا چۆن بئ دەستوری پرۆژەكانمان چۆن بئ ئئ ئەمە كەی مشكیلەیە هیچ كیشە نیە برا ، بەلام ئەگەر دەستوریكی سیکولاری تیدا بئ موخالیفی قورئان و سونەت بئ حه لالی تیدا بكرێ بە حه رام و ممنوع ، حه رامی تیدا بكرێ بە ئازاد و حه لال ئەوكاتە دەبئ بلێی ئینسانی پئ كافر ئەبێ ، ئەما هەر لەسەر ئەو قسەیە بڵێن ئینسانی پئ كافر ئەبئ نەخیر پێی كافر نابئ بۆیە بەو مجملاتە ناتوانین خەلك كافر بكەین. به س که وتی من سیکولارم و یاسام سیکولاریه راسته وخو ده بیته کافر یان مورته د.
پرسیار : ئەوترێ صەدام حوسین تەكفیر كرا لەبەر ئەوەی بەعسی بوو، هەندێك لە دەسەلاتدارەكانی ئەمرۆ ئەڵێن ئیمە سیکولارین(عەلمانین) ، ئایا فەرقی بەعسی و عەلمانی چی یە ؟
وەلام : ئێمە هەركەسێك جەنجار وتومانە براكەم ووشەی سیکولاریسم (عەلمانیەت) هەندیك كەس دەیڵێ نازانی یەعنی چی هەندیك كەس دەیلێ و مەبەستێكی تری پێی هەیە ، هەندێكی كەسی تریش تێگەیشتوە و باوەریشی پێی هەیە ، عەلمانەیت یەعنی لادین یەعنی بئ یاسای دین یەعنی یاسای دینی ناوێ یەعنی بئ دین اللادینیە سیكولاریزم جا هەركەسیك بۆخۆی بڵێ من لادینم و یاسای دینم ناوێ بێگومان ئەوە كافرە كەس نەیوتوە كافر نیە فەرقی لەگەل صەدام هیچ فەرقی نیە ، لە روانگەی عەقیده دا ئەڵێم هیچ فەرقیكیی لەگەل صەدام نیە كە صەدام بەعسیەتی هەلبژارد که مه ذه بیکی سیکولاریسمه ئەویش لیبرالیسمی هه لبژاردووه که ئه میش مه ذهه بیکی سیکولاریسمه .
هیچ فرقێكی نیە كەس نیەوتوە فەرقیكی هەیە ، ئیمەی موسلمان قەت نەمانتوە لە روانگەی عەقیدەوە فەرق هەیە كەس نەیوتوە فەرق هەیە ، كەواتە ئەگەر بێن ئەوە بكەنە حوجە بەسەر ئێمەی ئەهلی سونەدا بڵێن بۆ تەفریق ئەكەن لەگەل ئەوەدا دەڵێێن نەماننكردوە ، كەسێك كە بڵێ من دەزانم عەلمانیەت یەعنی نبوونی یاسای دین و له راستیدا واته : اللادینیة واتە بئ دینی خەلكینە من بێ دینی هەلدەبژێرم من باوەرم بە یاسای دین نیە ، بزانم ئئ وەلا دەڵێین تۆ كافری هیچ گومانمان لەوەدا نیە ، بەلام بۆ نموونە ئەمرۆ لە كوردستانی ئیمەدا ئایا ئەوەی سەركردەی وڵات دەكات هاتوە و ده لی من دیموکراسیم ده ویت و سیکولاریسمیش بنه مای دیموکراسی یه ، له واقیعدا ده ڵێ خەڵكینە بزانن من بێ دینم و یاسای دینم ناوێت و باوەرم بە یاسای دینی ئیسلام نیە .